Zhin بەبێ دەنگی دەنگمان دەگەیەنین

جوانترین پیاوی کوردستان 🖤
10/08/2026

جوانترین پیاوی کوردستان 🖤

لێرەوە گۆڕانکارى و سەرکەوتن دەست پێ ئەکات..دایکێک لە کاتی تاقی کردنەوەی فەرمودە
02/08/2026

لێرەوە گۆڕانکارى و سەرکەوتن دەست پێ ئەکات..دایکێک لە کاتی تاقی کردنەوەی فەرمودە

15/07/2026

ئەوڕۆ سەر لەبەیانی زوو، چووم بۆ گۆڕستان، بۆ خزمەت باوکی ئازیزم، تەنها یەک پیاوی لێ بوو، له دوورەوە سەلامم لێی کرد، دواتر بینیم چەند جار لەسەر یەک کێلی گۆڕێکی ماچ دەکرد، لێی نزیک بوومەوە و سەلامێکم لێی کرد و ...، لێم پرسی ئەو گۆڕە هی کێیە؟ گوتی: هی خێزانمە، لێم پرسی چەند دەبێ وەفانی کردووە، گوتی: سێ چوار مانگە، گوتم: زوو زوو دێی؟ گوتی: هەموو ڕۆژێ دوو جار دێم! دواتر ویستم زیاتر گفتوگۆی لەگەڵدا بکەم، بەڵام دەستی کردە گریان و ڕۆیشت ...

نموونەی ئاوام زۆر بینیوە لە گۆڕستان

ڕۆژێکی تر، پیاوێکم بینی، زۆر بە تاسەوە لەسەر گۆڕێک دانیشتبوو، لێی نزیک بوومەوە و هەندێ گفتوگۆم لەگەڵ کرد، زۆر تێکچووبوو، لێم پرسی: موالید چەندی، گوتی: ۷۲، بەڵام تاڵی ڕەش بە سەر و ڕیشیەوە نەمابوو، لێم پرسی: کێیە ئەوە؟ گوتی: خێزانمە و سێ ساڵە وەفاتی کردووە.

گوتی: ژنیشم نەهێناوەتەوە چونکە کچێکی بچووکم هەیە دەترسم بیخەمە بەردەستی زڕ دایک! هەموو بەیانیان خۆم هەڵیدەستێنم و نانی دەدەمێ و بەڕێی دەکەم بۆ مەکتەب.

دوای باس و خواس، گوتم ئەو دونیایە دونیایەکی هیچە. گوتی: بەڵێ، هیچ نیە، من و خێزانم سی (۳۰) ساڵ بەیەکەوە ژیاین، بەڵام بە یەک وشە، بۆ یەک ڕۆژیش دڵی یەکترمان نەهێشاندووە!

لێم پرسی چەند چەند دێی بۆ سەر گۆڕەکەی؟ گوتی: سەرەتا ڕۆژی دووجار، دواتر هەموو ڕۆژێ، ئێستاش هەفتەی دووجار دێم.

سەرەتا وام هەست کرد تازە وفاتی کردووە، بەڵام گوتی نەخێر سێ ساڵە وەفاتی کردووە. بەڵام ئەوەندەی لێ دیاربوو وەک بڵێی یەک دوو ڕۆژە وەفاتی کردووە.

چاوم لێکرد کرێکارە و سێتەگەرە بچووکەکانی پێیە، هەموو جارێ بەو سێتەگەیەرەیە دێتە سەر گۆڕەکەی و هێشتا دەڵێی تازە هاوسەرگرییان کردووە! لەگەڵ خۆیشی دەبەیەکی ئاوی پێ بوو دارەکانی سەر گۆڕی خێزانی ئاو دەدا ....

ڕۆژێکی تر، ئێوارەیەکی درەنگ بوو، نزیکی بانگی مەغریب و تاریک بوون، پیاوێکی بە تەمەن، نزیک هەشتا ساڵ هات و چەپکێک گوڵی پێ بوو، هات و لەسەر گۆڕێکی دانا، کە گەڕایەوە ویستم هەندێ گفتوگۆی لەگەڵ بکەم، لێم پرسی: ئەوە گۆڕی کێیە؟ گوتی: هی خێزانمە، دوو ساڵە وەفاتی کردووە. لێم پرسی چەند چەند دێی بۆ لای؟ گوتی: هەموو ڕۆژێ. لێم پرسی هیچ ڕۆژێک نیە نەیەی یان نەهاتبی؟ گوتی: نەخێر. بەفریش باری بێت هەر هاتووم. ئینجا گریا و گوتی: پێم خۆشە منیش بچمەوە لای ئەو، چونکە دوای ئەو ژیان هیچ تامی نەماوە .....

بەڕاستی وەفا زۆر کەم بووە لەو سەردەمە بێ وەفاییەدا، مرۆڤ زۆر زۆر زوو لەبیردەکرێت، بەڵام هێشتاش جیلە قەدیمەکە ئەو وەفایەیان زیاترە بۆ زینددوو و مردوو.

| صلاح الدین احمد

دەستی ڕەشی خۆین ڕێژی زایۆنیزمی جولەکە... دوێنی دەستی چوە خوێنی ئەم چوار کچە پاکو بێگەردە كه لەکۆلێژی پزیشکی قوتابیبون .....
12/07/2026

دەستی ڕەشی خۆین ڕێژی زایۆنیزمی جولەکە... دوێنی دەستی چوە خوێنی ئەم چوار کچە پاکو بێگەردە كه لەکۆلێژی پزیشکی قوتابیبون ....ناویان ( تقوی..يقین...ايمان...احسان) کەپێش ماوەیەک دایک وپاوک و براکەیان بە دەستی ڕەشی جوەکان شەهید کران....بەچاوی هەمو ئەو زل هێزانەی کەلاف کزاف بەمافی مرۆڤەوە لێ ئەدەن....

لێرەدا.. پێغەمبەر ﷺ نەیدەتوانی لەسەر پێ بوەستێت!لە داوێنی چیای ئوحود، بە تایبەتی لە شوێنێکدا کە پێی دەوترێت (شِعب الجِرا...
11/07/2026

لێرەدا.. پێغەمبەر ﷺ نەیدەتوانی لەسەر پێ بوەستێت!

لە داوێنی چیای ئوحود، بە تایبەتی لە شوێنێکدا کە پێی دەوترێت (شِعب الجِرار)، پێغەمبەر ﷺ دوای کۆتاییهاتنی جەنگەکە لەگەڵ هاوەڵانیدا وەستا.. بەڵام برینەکانی جەستەی هێندە قورس بوون کە توانای وەستانی نەبوو.
هەر بۆیە، نوێژی نێوەڕۆ و عەسری بە دانیشتنەوە پێکردن.. موسڵمانانیش لە پشت چاکەکاریی ئەوەوە، بە دانیشتنەوە نوێژیان لەدوای کرد ﷺ.

🕌 ئێستاش ئەم شوێنە وەک خۆی ماوە و پێی دەوترێت "مزگەوتی فەسح" یان "مزگەوتی ئوحود". لە لایەن دەستەی شوێنەواری شانشینی سعوودیەوە گرنگییەکی تایبەتی پێدراوە و نۆژەنکراوەتەوە، تا وەک شایەتێکی زیندووی مێژوویی بۆ سەردانکەرانی مەدینەی مەنەوەرە بمێنێتەوە.

11/07/2026

ماشاءاللە نموونەی ڕەوشت و زیرەکی ، هەزارجار پیرۆزت بێت..

11/07/2026

لە دادگای خودا چاوەڕێت دەکەم ، گەر توانیت مەیە..!

مامۆستا ئەبوبەکر ئەحمەد

🔻چیرۆکی وەفاداریی عوسمان دێمبڵی... ئەم یاریزانە کاتێک گەورەترین خەڵاتی وەرزشی جیهانی بەدەستهێنا لە مۆندیالی سالی 2018 ، ...
10/07/2026

🔻چیرۆکی وەفاداریی عوسمان دێمبڵی...
ئەم یاریزانە کاتێک گەورەترین خەڵاتی وەرزشی جیهانی بەدەستهێنا لە مۆندیالی سالی 2018 ، لەبری ئەوەی پارەکە بۆ خۆی خەرج بکات، گوندەکەی دایکی هەڵبژارد بۆ دروستکردنی مزگەوتێک و هەموو پارەکەی لە مزگەوتەکەدا سەرف کرد . ئەو وتی بەم کارە ڕێز لەو خاکە دەگرم کە دایکم تێیدا گەورە بووە. ئەم هەڵوێستەی دێمبڵی وانەیەکی ئەخلاقی گەورەیە مرۆڤ هەرچەندە بگاتە لوتکەی ناوبانگ، جوانییەکەی لەوەدایە کە ڕابردوو و ئازارەکانی خەڵکەکەی لەبیر نەکات.

ڕەند فهمی حمەڕەشید، ئەو خوێندکارەی ئامادەیی شەهید دانای کوڕان لە شارەزوور ، ساڵی پار هەموو قورئانی پیرۆزی لەبەرکرد،ئەمسا...
10/07/2026

ڕەند فهمی حمەڕەشید، ئەو خوێندکارەی ئامادەیی شەهید دانای کوڕان لە شارەزوور ، ساڵی پار هەموو قورئانی پیرۆزی لەبەرکرد،ئەمساڵ لە دوانزەیەمی زانستی کۆنمرەی (٩٨) بەدەستهێنا، بوو بە یەکەم لەسەر ئاستی پەروەردەی شارەزوور.

07/07/2026

نوێژێک نوێژە لە حەرام و خراپە بتگەڕێنێتەوە..

مامۆستا شاهان

Address

As Sulaymaniyah

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Zhin posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The School

Send a message to Zhin:

Shortcuts

Share

Category