UoS - College of Fine Arts - کۆلێجی هونەرە جوانەکان

UoS - College of Fine Arts - کۆلێجی هونەرە جوانەکان Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from UoS - College of Fine Arts - کۆلێجی هونەرە جوانەکان, Raparin, As Sulaymaniyah.

College of Fine Arts formed since 1998/1999 and consists of :
Department of plastic arts
Department of music
Department of film making
Department of Graphic Design

24/08/2026

هەواڵ...

ئەمڕۆ ٢٣ی ئابی ٢٠٢٦ بەڕێوەبەرایەتی هونەری سینەمای سلێمانی لە کارگەی کولتوور دەستپێکردنی وۆرکشۆپێکی تایبەتی بە ئامادەکردنی خوێندکاران بۆ بەشی فیلمسازیی کۆلێجی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سلێمانی ڕاگەیاند.
بە ئامادەبوونی نزیکەی ٢٠ بەشداربوو کاتژمێر ٩:٣٠ی بەیانی دەستی پێکرد لە پشکی یەکەمدا (م.ڕۆژە حەسەن ساڵح) بابەتی هونەری نووسینی سیناریۆی پێشکەش کرد و لە پشکی دووەمیشدا هونەرمەند (شاخەوان عەبدوڵڵا) وانەی هونەری دەرهێنانی گوتەوە.
بڕیارە خولەکە تا کۆتایی هەفتە بەردەوام بێت بۆ ئەوەی تەواوی پێکهاتە و هونەرەکانی پەیوەست بە فیلمسازی بە بەشداربووان بگوترێتەوە.

ڕاگەیاندنی کۆلێجی هونەرەجوانەکان

هەواڵ..لە ڕۆژی سێشەممە بەرواری ٢٥/٨/٢٠٢٦ لە ئێوارەیەکی تایبەتی سینەمایی، بۆنەیەک ڕێک دەخرێت تایبەت بە نمایشکردنی کارە هو...
22/08/2026

هەواڵ..

لە ڕۆژی سێشەممە بەرواری ٢٥/٨/٢٠٢٦ لە ئێوارەیەکی تایبەتی سینەمایی، بۆنەیەک ڕێک دەخرێت تایبەت بە نمایشکردنی کارە هونەرییەکانی سینەماکار و مامۆستای کۆلێجمان «کەریمۆک غەفور»، کە ڕێکخراوە لەلایەن ئینستتیوتی داکۆ بۆ گەشەپێدانی هونەر و کولتوور.

لەچالاکییەکەدا سێ کورتە فیلمی سینەماکاری ناوبراو نماییش دەکرێن. هەروەها نووسەر و وەرگێڕی ناسراو، ئاوات ئەحمەد سوڵتان، خوێندنەوەیەک بۆ فیلمەکان پێشکەش دەکات و کۆڕەکەش لەلایەن مامۆستای کۆلێجمان د. هەرێم عوسمانەوە بەڕێوە دەچێت.

کاتژمێر: (٥)ی ئێوارە
شوێن: سینەما سالم
هاتن بۆ هەمووانە..⁩⁨

ڕاگەیاندنی کۆلێجی هونەرەجوانەکان

هەواڵ...کورتە فیلمی "هەڵەی من نەبوو"  (It wasn't my fault)ئەم کورتە فیلمە لە شەشەمین خولی فێستیڤالی فیلمی نێودەوڵەتی سلێ...
21/08/2026

هەواڵ...

کورتە فیلمی "هەڵەی من نەبوو" (It wasn't my fault)

ئەم کورتە فیلمە لە شەشەمین خولی فێستیڤالی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی وەرگیراوە
لە نوسین و دەرهێنانی هەریاد سەباح، کە خوێندکاری قۆناغی سێیەمی فیلمسازی کۆلێجی هونەرەجوانەکانە، هەروەها لەنواندنی گۆران سەرگەڵوی ،گوڵی حەسەن،لارا شانۆ.

کورتەی دەق:
خێزانێکی بەختەوەر دوای ئەوەی کوڕە بچوکەکەیان بە هۆی بێ ئاگای توشی ڕوداوی هاتوو چۆ ئەبێت بۆیە خوشکەکەی خۆی بە تاوانبار ئەزانێت بەو هۆیەوە توشی نەخۆشی شیزۆفرینیا ئەبێت کە بە خەیاڵ براکەی ئەبینێت.

بەناوی کۆلێجی هونەرەجوانەکانی زانکۆی سلێمانی و بەشی فیلمسازیەوە هیوای سەرکەوتن بۆ بەڕێزیان دەخوازین و هیواخوازین داهاتوویەکی پرشنگدار چاوەڕێی بکات.

ڕاگەیاندنی کۆلێجی هونەرەجوانەکان

وادەی تاقیکردنەوەی وەرگرتن لە بەشی فیلمسازیی بەشی فیلمسازیی زانکۆی سلێمانی، ڕۆژانی تاقیکردنەوە و چاوپێکەوتن و هەڵسەنگاند...
20/08/2026

وادەی تاقیکردنەوەی وەرگرتن لە بەشی فیلمسازیی

بەشی فیلمسازیی زانکۆی سلێمانی، ڕۆژانی تاقیکردنەوە و چاوپێکەوتن و هەڵسەنگاندنی وەگرتن لە بەشی فیلمسازیی ڕادەگەیەنێت، بەشەکە هەر سێ ڕۆژانی «١-٢-٣/٩/٢٠٢٦»ـی دیاری کردووە بۆ ئەو پێشکەشکارە بەڕێزانەی دەیانەوێت بۆ ساڵی خوێندنی «٢٠٢٦-٢٠٢٧» لە بەشەکە بخوێنن.
پێڤاژۆکە سێ ڕۆژ دەخایەنێت: ڕۆژی یەکەم تاقیکردنەوەی سەرکاغەز و هەڵسەنگاندنی زانیارییە گشتییەکانی پێشکەشکار، ڕۆژی دووەم: چاوپێکەوتنی تاکەکەسیی پێشکەشکاران، ڕۆژی سێیەم. هەڵسەنگاندنی توانا گونجاوەکان بۆ وەرگرتن لە بەش لە ڕێگەی کارێکی پراکتیکییەوە.
کاتی تاقیکردنەوەکان: ڕۆژی یەکەم پێویستە پێشکەشکار کاتژمێر «١٠:٠٠»ـی سەرلەبەیانی لە کۆلێژی هونەرە جوانەکان ئامادە بێت، ڕۆژانی دواتر بەپێی خشتەیەک پێشکەشکاران بۆ هەڵسەنگاندن و چاوپێکەوتن بانگهێشت دەکرێنەوە.
زۆر گرنگە پێشکەشکارانی بەڕێزی دەرەوەی شاری سلێمانی مشووری شوێنی مانەوە یان هاتوچۆی خۆیان بخۆن.
بۆ هەر پرسیار و ڕوونکردنەوەیەک پێشکەشکاران دەتوانن داوای ڕوونکردنەوە بکەن لە:
[email protected]
»٠٧٧٠١٠٩٦٧٥٧«

هەواڵ..کورتە فیلمی "ئاوێنەی مێشک" (THE MIRROR OF THE BRAIN) کورتە فیلمی (ئاوێنەی مێشک) جگە لەوەی هەڵبژاردەی فیستیڤاڵی نێ...
20/08/2026

هەواڵ..
کورتە فیلمی "ئاوێنەی مێشک" (THE MIRROR OF THE BRAIN)

کورتە فیلمی (ئاوێنەی مێشک) جگە لەوەی هەڵبژاردەی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی سلێمانییە خاوەنی بەدەستهێنانی دوو خەڵاتە لە وڵاتی ئەمریکاو ڕۆمانیا.

کورتەی دەق :

پیاوێک لە دوا ساتەکانی ژیانیدا، بانگێشت دەکرێت بۆ گۆڕێکی ئامادەکراو لە گۆڕستانێکی چۆڵدا، و لە ڕێگەی گەشتێکی شێوە خەونئاساوە ناچار دەکرێت ببێتە بینەری فیلمی ژیانی خۆی،پێش ئەوەی ڕووبەڕووی ئەو ڕابردووە ببێتەوە کەدەیەوێت بیکاتە ژێر گڵەوە

دەرهێنەر و بەرهەمهێنەر و نووسەر :ئاکار کەریم محمد
مۆنتاژ و ڕەنگ:شاکار بابەکر
درووستکەری موزیک:م.ڕێبوار قەرەداغی
ئەکتەری سەرەکی :کەمال علی

بەناوی کۆلێجی هونەرەجوانەکان و بەشی فیلمسازیەوە هیوای سەرکەوتن بۆ بەڕێز(ئاکار کەریم محمد) دەخوازین وەکو یەکێک لە دەرچووەکانی بەشەکەمان هەروەها بەرهەم و هەوڵەکانی بەرز دەنرخێنین.

ڕاگەیاندنی کۆلێجی هونەرەجوانەکان

هەواڵ...کورتە فیلمی "گۆشەنیگایەکی جیاواز"  ( A different perspective) فیلمەکە لە ئێستادا لە فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی ن...
19/08/2026

هەواڵ...
کورتە فیلمی "گۆشەنیگایەکی جیاواز" ( A different perspective)

فیلمەکە لە ئێستادا لە فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی نیۆڕک کە خولی دەیەمە لە پێشبڕکێیە و لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی کە خولی شەشەمە لە بەشی لاوان لە پێشبڕکێدایە.
کورتەی چیرۆکەکە: ‎شەوێک پیاوێکی تەنیا لە پەنجەرەی ژوورەکەیەوە سەیری باڵەخانەکەی بەرامبەری دەکات.ئەم ‎پیاوە نووسەرێکی کەمئەندامە بەناوی هەڵکەوت تەمەنی 45 ساڵە لەو شەوەدا دەبێت بە شایەتی سێ چیرۆکی جیاواز کە لە باڵەخانەکەی بەرامبەریدا ڕوودەدات، یەکێک لەو چیرۆکانە کوشتنی ژنێکە، کاتێک هەڵکەوت ڕووداوەکان دەبینێت ‎بەڕێکەوت خۆی لە ڕووداوەکاندا دەبینێتەوە، بەیانی دواتر هەڵکەوت دەبینین لەسەر کورسی کەمئەندامی و ‎خەریکی نووسینی چیرۆکێکە، کە تەواوی دەکات دەچێتە لای پەنجەرەکەی کە شەوی پێشوو ڕووداوەکانی و لێوە دەبینی‎ کاتێک پەردەکە لادەبات و لە پەنجەرەکەوە سەیری دەرەوە دەکات دەبینێت ‎هیچ شوقەیەک لە بەرامبەریدا نیە.

دەرهێنەر و بەرهەمهێنەر: شارۆ شۆڕش
نوسەر: ڕۆزا شێخانی
بەڕێوبەری وێنەگرتن : نوری عیسا
مۆنتاژ و ڕەنگ: گۆران سەڵاح
ساوند دیزاین: دیاری سالح
دروستکەری موزیک: کاوان مەحمود
ئەکتەری سەرەکی: کاوان عەزیز

بەناوی کۆلێجی هونەرەجوانەکان و بەشی فیلمسازیەوە هیوای سەرکەوتن بۆ بەڕێز(شارۆ شۆڕش) دەخوازین وەکو یەکێک لە دەرچووەکانی بەشەکەمان هەروەها بەرهەم و هەوڵەکانی بەرز دەنرخێنین.

ڕاگەیاندنی کۆلێجی هونەرە جوانەکان

هەواڵ..کورتەفیلمی (سابوون - SOAP)بێگانەیەک لە شوێنێکی نەناسراو...کاتێک ئەو شتە بچووکانەی لە ژیانی ڕۆژانەماندا گرنگییان پ...
19/08/2026

هەواڵ..
کورتەفیلمی (سابوون - SOAP)

بێگانەیەک لە شوێنێکی نەناسراو...
کاتێک ئەو شتە بچووکانەی لە ژیانی ڕۆژانەماندا گرنگییان پێ نادەین، دەبنە ئەو هۆکارەی کە ئامادەین ژیانی خۆمانی بۆ بخەینە مەترسییەوە."

​پۆستەری فەرمیی کورتەفیلمی (سابوون - SOAP).

بەرهەمێک کە لە ڕووداوێکی ڕاستەقینەوە وەرگیراوە. وەک خوێندکارێکی قۆناغی سێیەم کە پێ ئەنێمە قۆناغی چوارەمی بەشی فیلمسازی، جێگەی شانازییەکی گەورەیە بۆ من کە ئەم کورتەفیلمەمان وەک هەڵبژێردراوی فەرمیی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سلێمانی ٢٠٢٦ نمایش دەکرێت بۆ پێشبڕکێی گەنجان.
​ نووسین و دەرهێنان: محمد عەباس
وێنەگرتن: بۆتان ئیبراهیم
تۆماری دەنگ: زەند هێرش
نواندن: محمد عەباس، زەند هێرش، سەنا سالار
مۆنتاژ، ڕەنگ و دیزاینی دەنگ: محمد عەباس
پشت پەردە: سیدرا کارزان

ڕاگەیاندنی کۆلێجی هونەرەجوانەکان

هەواڵ..کورتە فیلمی (دزینی تابلۆکە) نووسین و دەرهێنانی خوێندکاری قۆناغی دووەم (ئارام نوعمان) لە بەشی (فیلمی لاوان) لە شەش...
19/08/2026

هەواڵ..
کورتە فیلمی (دزینی تابلۆکە) نووسین و دەرهێنانی خوێندکاری قۆناغی دووەم (ئارام نوعمان) لە بەشی (فیلمی لاوان) لە شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی وەرگیراوە.

کۆلێجی هونەرەجوانەکان و بەشی فیلمسازیی پیرۆزبایی لە سەرجەم خوێندکارانی بەشداربووی ئەم کورتە فیلمە دەکەن، هیواخوازیی سەرکەوتنی زیاترین بۆ ستافی کورتە فیلمەکە و سەرجەم خوێندکارانی بەشەکە.

ڕاگەیاندنی کۆلێجی هونەرەجوانەکان

هەواڵ...کورتە فیلمی (بەیانی ڕۆژێکی تر) لە نووسین و دەرهێنانی خوێندکاری قۆناغی سێیەم (ترێ یوسف) نواندنی (سەرگوڵ حسێن) و (...
17/08/2026

هەواڵ...
کورتە فیلمی (بەیانی ڕۆژێکی تر) لە نووسین و دەرهێنانی خوێندکاری قۆناغی سێیەم (ترێ یوسف) نواندنی (سەرگوڵ حسێن) و (کاوان کەریم) و (زین حەیدەر) وەک بەرهەمی بەشی فیلمسازیی کۆلێجی هونەرەجوانەکانی زانکۆی سلێمانی، بۆ بەشی (فیلمی لاوان) لە شەشەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی وەرگیراوە.
بەناوی کۆلێجەکەمانەوە پیرۆزبایی پیرۆزبایی لە ترێ خان و تەواوی بەشدارانی نێو ئەم کورتە فیلمە دەکەین.
بەرهەمی خوێندکارانمان هەمیشە جێی شانازین و هیوخوازی سەرکەوتن و درەوشانەوەی زیاتریانین لە فێستیڤاڵە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا.

ڕاگەیاندنی کۆلێجی هونەرەجوانەکان

هەواڵ..دەرچوویەکی بەشی فیلمسازیی (فوول سکۆڵەرشیپ)ێک بەدەست دەهێنێت.بەڕێز (محەممەد بەهادین باباڕەسوڵ)، یەکێک لە دەرچووە ب...
13/08/2026

هەواڵ..
دەرچوویەکی بەشی فیلمسازیی (فوول سکۆڵەرشیپ)ێک بەدەست دەهێنێت.

بەڕێز (محەممەد بەهادین باباڕەسوڵ)، یەکێک لە دەرچووە بەهرەمەندەکانی خولی چوارەمی بەشی فیلمسازییە، لە زانکۆی بەناوبانگی (East China Normal University) لە شاری شەنگای وڵاتی چین، کورسیی خوێندنی خۆڕایی (Full Scholarship)ـی بەدەست هێنا، ناوی سکۆڵەرشیپەکە (CSC-MOFCOM)ـە، کە حکومەتی کۆماری میللیی چین تەواوی تێچووەکانی لەئەستۆ دەگرێت، محەممەد لەو زانکۆیە لە بەشی (School of Design) دەخوێنێت و لە کۆتاییدا ماستەر لە هونەرە جوانەکاندا بەدەست دەهێنێت.
بە ناوی کۆلێجی هونەرەجوانەکان و بەشی فیلمسازییەوە گەرمترین پیرۆزبایی لەم دەرچووە ئەزیزەی بەشەکەمان دەکەین و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین.

Address

Raparin
As Sulaymaniyah

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when UoS - College of Fine Arts - کۆلێجی هونەرە جوانەکان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share