قوتابخانەی ڕەوەندی بنەڕەتی

قوتابخانەی ڕەوەندی بنەڕەتی Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from قوتابخانەی ڕەوەندی بنەڕەتی, Elementary School, کەنەکەوە, As Sulaymaniyah.

نەخشەی دانیشتنی قوتابیانی پۆلی حەوتەم و هەشتەمبەهیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم قوتابیان
08/05/2026

نەخشەی دانیشتنی قوتابیانی پۆلی حەوتەم و هەشتەم

بەهیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم قوتابیان

خشتەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی حەوتەم و هەشتەم.بەهیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم قوتابیان
08/05/2026

خشتەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی حەوتەم و هەشتەم.

بەهیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم قوتابیان

♦️ قوتابخانە تەنها کتێب و تاقیکردنەوە نییە، بەڵکو کۆکەرەوەی ئەو دڵە میهرەبانانەیە کە لەژێر سێبەری سروشتدا پێکەوە یادگاری...
07/05/2026

♦️ قوتابخانە تەنها کتێب و تاقیکردنەوە نییە، بەڵکو کۆکەرەوەی ئەو دڵە میهرەبانانەیە کە لەژێر سێبەری سروشتدا پێکەوە یادگاریی نوێ دەنووسنەوە....

♦️ سەیرانێکی خنجیلانە و ڕۆژێکی لەبیرنەکراو لەگەڵ قوتابیە خۆشەویستەکانمان لە پۆلی نۆیەم...

♦️ لە باوەشی سروشتدا، ماندوێتی خوێندن و تاقیکردنەوەکان بە پێکەنینی قوتابیان لەبیر دەکەین .........

ئەمڕۆ بەرواری ٥ /٥/ ٢٠٢٦ سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی ئەم خوێندکارە خۆشەویستانە کرد کە وەکو مامۆستای ڕاهێنەر لەم ماوە...
05/05/2026

ئەمڕۆ بەرواری ٥ /٥/ ٢٠٢٦ سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی ئەم خوێندکارە خۆشەویستانە کرد کە وەکو مامۆستای ڕاهێنەر لەم ماوەیەدا خزمەتیان بە قوتابیانی قوتابخانەکەمان کرد، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین

نەخشەی دانیشتنی قوتابیانی پۆلی نۆیەم بۆ تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم.بەهیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم قوتابیان
23/04/2026

نەخشەی دانیشتنی قوتابیانی پۆلی نۆیەم بۆ تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم.

بەهیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم قوتابیان

10/04/2026

ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش لە هەردوو وەزارەتی (خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی) و وەزارەتی (پەروەردە), بڕیارمان دا بە:
​دەستپێکردنەوەی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی و تایبەت لە هەرێمی کوردستان لەناو پۆل و کەمپەسەکان، لە ڕۆژی یەکشەممەوە ڕێککەوتی ١٢ی ٤ ی ٢٠٢٦.



وەزارەتی پەروەردە

١٠ ی ٤ ی ٢٠٢٦

سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی ( م. هەڵگورد ) دەکەین کە هەستا بە دروستکردن و هەڵواسینی  چەن هێلانەیەک بۆ قوتابخانەکەمان...
09/04/2026

سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی ( م. هەڵگورد ) دەکەین کە هەستا بە دروستکردن و هەڵواسینی چەن هێلانەیەک بۆ قوتابخانەکەمان کە ئامانجێکی پەروەردەیی و ژینگەیی جوان بە قوتابخانەکەمان دەبەخشێت.

Enjoy the videos and music you love, upload original content, and share it all with friends, family, and the world on YouTube.

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە:​ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦، دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی، ناحکومی و نێودەوڵەت...
27/03/2026

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە:

ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦، دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی، ناحکومی و نێودەوڵەتی دەستپێدەکاتەوە، بە ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانە:

​١- هەر بەخێوکارێکی قوتابی ئەگەر نەیەوێت منداڵەکەی لە پۆلی فیزیکیی قوتابخانەدا ئامادە بێت، (نەهاتن - غیابات)ی لەسەر تۆمار ناکرێت و دەتوانێت لە قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکانی خوێندنی سیستمی وەزارەتی پەروەردەدا، سوود لە پلاتفۆرمەکانی خوێندنی ئەلیکترۆنی وەربگرێت (کە لەگەڵ ئەم ڕاگەیەندراوەدا ئاماژەی پێ دەدرێت). تەنیا لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا بەگوێرەی خشتەی تاقیکردنەوەکانی قوتابخانە و وەزارەت ، لە قوتابخانە ئامادە بێت، بۆ ئەمەش پێویستە بەخێوکاری قوتابی فۆرمی تایبەت لە قوتابخانە پڕ بکاتەوە. هەروەها مامۆستایان لە ڕێگەی گرووپی قوتابخانە یان ئەپڵیکەیشنی (ئی-هەڵسەنگاندن) ئەرکی ماڵەوە بنێرن بۆ ئەو قوتابیانەی کە خوێندنی ئەلیکترۆنییان هەڵبژاردووە.

​.

٢-بە مەبەستی دڵنیایی بە قوتابیانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی و ٩ی بنەڕەتی کە تاقیکردنەوەی نیشتمانی و وەزارییان هەیە، ئاگاداریان دەکەینەوە کە وەزارەت سەبارەت بە تاقیکردنەوەکانیان ساڵنامەی خوێندنیان بۆ هەموار دەکاتەوە.

​🔴 لە پۆلی ١ی بنەڕەتی تا ١٢ی ئامادەیی (قوتابخانەی حکومی و ناحکومی) دەتوانن سوود لە خوێندنی ئەلیکترۆنی وەربگرن لە ڕێگەی پلاتفۆرمی (ئی-وانە) کە لە ئێستادا کارایە:

https://ewane.krd

​🔵 لە پۆلی ١ تا ٦ی بنەڕەتی پلاتفۆرمی کارلێکارانەی دیجیتاڵیی (قوتابخانەکەم) ئێستا کارایە بۆ قوتابیانی قوتابخانە حکومییەکان:

https://qutabxanekem.krd

وەزارەتی پەروەردە
٢٧ ی ٣ ی ٢٠٢٦

19/03/2026
بەناوی بەڕێوەبەر و مامۆستایانەوە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێز مامۆستا هێمن عبداللە  ناسراو بەهێمن گۆپتەپەیی سەر...
08/03/2026

بەناوی بەڕێوەبەر و مامۆستایانەوە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێز مامۆستا هێمن عبداللە ناسراو بەهێمن گۆپتەپەیی سەرۆکی ڕێکخراوی هاواری گەڵا و باوکی قوتابیمان هاژە لە پۆلی حەوتەمی قوتابخانەکەمان 27 نەمامی تووی کەنەدی لەقوتابخانەکەمان ڕواند..

06/03/2026

لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی و پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران ، لە یەکشەممە ٨ ی ٣ ی ٢٠٢٦ تا دووشەممە ٢٣ ی ٣ ی ٢٠٢٦ ، لە گشت ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، حکومی و ناحکومی و تایبەت و نێودەوڵەتیەکانیش ) پشوو دەبێت.

🔴 تێبینی : لە ١١ ی ٣ ی ٢٠٢٦ تا ٢٣ ی ٣ ی ٢٠٢٦ پشووی فەرمی بەهارەی ناوەندەکانی خوێندنە .

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

وەزارەتی پەروەردە

٦ی ٣ ی ٢٠٢٦

Address

کەنەکەوە
As Sulaymaniyah

Telephone

+9647701446108

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when قوتابخانەی ڕەوەندی بنەڕەتی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share