21/12/2025
ئامادەیی هەڵمەتی تێکەڵ
لە خوێندنگاکەماندا تەنها بەشی زانستی هەیە کە پێك دێت ل?
21/12/2025
17/12/2025
ئەمڕۆ لە خوێندنگە ڕۆژی ئاڵای پیرۆزی کوردستان بەرز ڕاگیرا
09/12/2025
خشتەی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەم - خولی یەکەم
23/11/2025
ئەمڕۆ ( ٢٣ -١١ - ٢٠٢٥ )خ دەسپێکردنی خولی بالەی ساڵانەی نێوان پۆلەکان
13/11/2025
خشتەی تاقیکردنەوەی نیوەی وەرز
٢٠ نمرەی وەرزی یەکەم (٢٠٢٥-٢٠٢٦)
05/11/2025
ئەمڕۆ بەرواری ٢٠٢٥/١١/٥ چوار شەممە
کۆبوونەوەی دەستەی کارگێڕی قوتابخانە و سەرجەم مامۆستایان لەگەڵ دایبابان
بەمەبەستی پێدانی ڕێنمای پێش دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکان
ئامادەکردنی قوتابیان بۆ بەدەست هێنانی ئەنجامێکی باش
دەستخۆشی بۆ سەرجەم دایکان وباوکانی بەڕێز
کەئامادەبوون ئەمڕۆ لەقوتابخانەکەمان
لەکاتی خۆیان بەخشی بەئێمە
بەهیوای سەرکەوتن و بەدەست هێنانی ئەنجامێکی باش بۆ قوتابییە ئازیزەکان
وەزیری پەروەردە:رۆژی پێنجشەممە لە هەموو قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان پشووە و ڕۆژی12ی11دەوام دەست پێدەکاتەوە.
ئێستا ئەنجامی زانکۆلاین بۆ دەرچووانی پۆلی 12 ی ئامادەیی ڕاگەیەندرا.
لەم لینکەوە ئەنجام وەرگرنەوە:
13/10/2025
سبهی سێشهممه ئهنجامی زانکۆلاین ڕادهگهیهنرێت
وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی ڕایدهگهیهنێت: ڕۆژی سێشممه ڕێکهوتی (۲۰۲٥/۱۰/۱٤) له کۆنگرهیهکی ڕۆژنامهوانیدا ئهنجامهکانی وهرگرتنی دهرچوانی دوانزهی ئامادهیی له زانکۆ و پهیمانگهکان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (۲۰۲٥-۲۰۲٦) ڕادهگهیهنرێت.
وهزارهتی خوێندنی باڵا ڕاشیدهگهیهنێت، دوای ڕاگهیاندنی ئهنجامهکان دهستدهکرێت به پرۆسهی خوێندنی قۆناغی یهکهم له زانکۆکان، بۆیه پێویسته لهسهر وهرگیراوان لهدوای ڕاگهیاندنی ئهنجامهکان ڕاستهوخۆ پهیوهندی به زانکۆکانیان بکهن بۆ ئهم مهبهستهش زانکۆکانی ههرێمی کوردستان ئامادهکاری پێویست دهکهن بۆ پێشوازیکردن له وهرگیراوان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (۲۰۲٥-۲۰۲٦).
06/10/2025
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى؛
"زانكۆلاین بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى کارا کرا"
"ئەمساڵ (57980) دەرچوى (زانستى، وێژەیی، پیشەیی، خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان) داواکارى بۆ زانکۆلاین پێشکەش دەکەن"
"(400) کورسى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانى ناوەراست و باشورى عێراق بۆ خوێندکارانى دوانزەى ئامادەیی هەرێم دابینکراوە"
پڕۆسهی پێشکەشکردن بۆ وهرگرتنی دهرچوانی دوانزهی ئامادهیی له زانكۆكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەکات و لە ئەمڕۆوە سێشەممەوە ڕێکەوتى 23 ی ئەیلولی 2025 سەعات 1ى دواى نیوەڕۆ، زانكۆلاین بۆ ماوەى (8) ڕۆژ بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى کارا دەبێت.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دوپاتیدەکاتەوە" لە ڕۆژی سێشەممەوە ڕێکەوتى 23 ی ئەیلولی 2025 وێبسایتی (www.regayzanko.com) بۆ دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی، پیشەیی، نێودەوڵەتییەکان)، تا ڕۆژى 30 ی ئەیلولی 2025، واتە بۆ ماوەى (8) ڕۆژ کارا دەبێت، بهوهش دهرچوان لەو ماوەیەدا دهتوانن فۆرمی وهرگرتن له زانكۆ و پهیمانگهكان پڕبكهنهوە و پێشكهشی بكهن، ههروهك دهرچوان دهبێت سەردانی خوێندنگەکانی خۆیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی ناوى بەکارهێنەر و وشەى تێپەڕ (Username) و (Password).
لە هەنگاوێکى نوێدا ئەمساڵ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەپێناو بەرژەوەندى دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی لە ڕێگەى ڕێکارێکى تازەدا دەرچوان کاتێک دەیانەوێت فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە پێویستە یەک ژمارە مۆبایل داخیل بکەن و پاشان کۆدى OTP لە ڕێگەى کورتە نامەوە بەدەست دەگات، زۆر گرنگە دەرچوان ژمارەى تەلەفۆنى خۆیان بەکاربهێنن و بە پێچەوانەوە ئەگەر هەر ژمارە تەلەفۆنێکى دیکە بەکاربهێنێت لە ڕووى یاساییەوە بەرپرسیار دەبن.
بۆ بهرچاوڕونی زیاترى دهرچوانی پۆلی دوانزهى ئامادەیی و ئاشنابونیان به سیستمهكانی وهرگرتن (زانكۆلاین، پارالێل، ئێواران) دەتوانن سەردانی وێبسایتى (www.regayzanko.com) بکەن و ڕێبەرى وەرگرتن بە وردى بخوێننەوە وەک بنچینەیەک بۆ پڕکردنەوەى فۆرمەکانیان، هەروەها دەتوانن سەردانى مەڵبەندەکانى ڕاوێژکارى زانکۆکان بکەن بۆ وەرگرتنى ڕونكردنهوهی پێویست لهسهر چۆنیهتیی پڕكردنهوهی فۆرمی وهرگرتن به سیستمه جیاوازهكان، ئهمهش دهرهفهتێكی گرنگه بۆ ئهوهی دەرچوان بهر لهوهی فۆرمی وهرگرتن پێشكهش بكهن، ئاگاداری وردهكارییهكانی سیستمهكه بن و هەوڵ بدەن خودى خۆیان فۆڕمەکان پڕبکەنەوە و ڕوو لەو سەنتەرانە نەکەن کە فەرمى نین و تەنها بۆ دەستکەوتنى بڕێک پارە فۆرم بۆ دەرچوان پڕ دەکەنەوە، چونکە وەزارەت بەرپرس نیە لەهەر هەڵەیەک لەکاتى پڕکردنەوەى فۆڕمەکانیان.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاشیدەگەیەنێت، وەرگرتن لە زانکۆکان بەپێی ڕیزبەندی ئەو کۆلێژ و بەشانە دەبێت کە دەرچوان لە زانکۆلاین پێشکەشی دەکەن بە ڕەچاوکردنی کۆنمرەی خوێندکار/ قوتابى، بۆیە پێویستە بە وردی ڕیزبەندیی ئەو کۆلێژ و بەشانە دیاری بکەن کە ئارەزوو دەکەن خوێندنی تێدا تەواو بکەن، هەروەها پێویستیشە دەرچوانى پۆلى دوانزە لەگەڵ کاراکردنی زانکۆلاین دەست بکەن بە پێشکەشکردن و کارەکانیان دوا نەخەن بۆ کۆتا ڕۆژەکانی زانکۆلاین.
هاوکات وەزارەتى خوێندنى باڵا ڕاشیدەگەیەنێت؛ بۆ ئەمساڵ (57980) دەرچوى (زانستى، وێژەیی، پیشەیی، خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان) لە یەک کاتدا داواکارى بۆ زانکۆلاین پێشکەش دەکەن، بەشێوەیەک (42257) دەرچو لە بەشى زانستى، (13826) دەرچو لە بەشى وێژەیی، (1327) دەرچوى ئامادەییە پیشەیی، (570) دەرچوى خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان، داواکارى بۆ (680) بەش لە هەرسێ جۆر خوێندنى (زانکۆلاین) و (پارالێل) و (ئێواران) بۆ ساڵى خوێندنى (2025-2026) لە (16) زانکۆى حکومى لە هەرێمى کوردستان پێشکەش دەکەن.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاشیدەگەیەنێت؛ خۆشبەختانە ئەمساڵ لە ئەنجامى هەماهەنگى نێوان وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێم لەگەڵ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى فیدرال، بریاردراوە بە دابینکردنى (٤٠٠) کورسى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانى ناوەراست و باشورى عێراق بۆ خوێندکاران و قوتابیانى دوانزەى ئامادەیی هەرێمى کوردستان، بەپێچەوانەوەش دابینکردنى (٤٠٠) کورسى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان بۆ خوێندکاران و قوتابیانى دوانزەى ئامادەیی ناوەراست و باشورى عێراق. بۆ ئەم مەبەستە دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی هەرێمى کوردستان لە چەند رۆى داهاتوو لە ڕێگەى لینکێکى تایبەت لە وێبسایتى زانکۆلاین دەتوانن لە داواکارى بۆ زانکۆ و پەیمانگەکانى ناوەراست و باشورى عێراق پێشکەش بکەن.
لە کۆتایدا وەزارەتى خوێندنى باڵا سەبارەت بە هەبونى پەیج و ئەکاونت بەناوى زانکۆلاین و ناوەندى وەرگرتن، ڕایدەگەیەنێت: ستافى وەرگرتن هیچ جۆرە پەیج و ئەکاونتێکى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نیە بەناوەکانى زانکۆلاین و ناوەندى وەرگرتن یان هەر ناوێکى دیکە، بەڵکو تاکە مینبەرى گەیاندنى ڕێنماییەکانى ئێمە لەڕێگەى سایت و پەیجى فەرمى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستییە لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بەم ناونیشانە: (www.facebook.com/KRG.MOHE.Official).
20/09/2025
ئاگاداری خوێندکاران دەکەینەوە سبەینێ دەوام نیوەڕوانە تکایە ئاگاداربن
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Category
Telephone
Website
Address
Tanjaro
As Sulaymaniyah
46001