19/08/2025
کۆبونەوەی بەڕێوەبەری خوێندنگاکانی عبدالله ی کوڕی عمر لەگەڵ بەڕێز مامۆستا عبدالعزیز بەڕێوەبەری گشتی خوێندنگاکان ، تایبەت بە داڕشتنی پلانی خوێندن بۆ ساڵی ٢٠٢٥ _ ٢٠٢٦ .
خوێندنگەیەکە بۆ فێربوونى زانستە شەرعیەکان
19/08/2025
کۆبونەوەی بەڕێوەبەری خوێندنگاکانی عبدالله ی کوڕی عمر لەگەڵ بەڕێز مامۆستا عبدالعزیز بەڕێوەبەری گشتی خوێندنگاکان ، تایبەت بە داڕشتنی پلانی خوێندن بۆ ساڵی ٢٠٢٥ _ ٢٠٢٦ .
17/08/2025
06/08/2025
ئاهەنگی کۆتایی وەرزی خوێندن
ئەمڕۆ چوارشەممە بەئامادەبوونی
١ـ بەرپرسی مەکتەبی زانایانی کۆمەڵی دادگەری (م، یاسین بێسەری)
٢ـ بەڕێوەبەری گشتی خوێندنگاکان (م، عبدالعزیز )
٣ـ ئامادەبوونی پۆلێک لەزانایان و فەقێکانی ناوچەکە .
٤ـ کەس و کاری خوێندکاران .
لقی حاجیاوا کۆتایی بەخوێندنی ئەمساڵ هێنا .
ئادمین: لقی حاجیاوا
12/07/2025
بسم الله الرحمن الرحيم
ڕۆژێ پینج شەممە ڕێکەوتی 10-7-2025 لە ئاهەنگێکی شایستەدا کۆنمرەی کۆتایی ساڵ بۆ قۆناغی کۆتای خوێندنگەکەمان درایەوە بە فێرخوازانی خۆشەویست خوای گەورە پلەی مامۆستایانمان بەرزبکاتەوە لە گشت لایەکمانی
قبوڵ بکات .
05/05/2025
بەناوی خوای بەخشندە
لقی حاجیاوای خوێندنگەکەمان هەستا بە کردنەوەی خولێکی لەبەر کردنی حەدیس و فەرموودەکانی پێغەمبەری خوا "صلی الله عليه وسلم" کە تێیدا سێ کەس بوون بەخاوەنی خەڵات و بەو بۆنەیەوە جگە لە کتێبی یاداشتنامەی مامۆستایەک
لەبەهارە گەشتێکی خوێندنگەدا چەند خەڵاتێکی دیکەی ڕەمزی و خنجیلانەمان پێشکەش کردن
هەروەها م، محمد پشدەری
وتارێکی پێشکەش کرد لەژێر ناونیشانی ( چۆنیەتی مامەڵە کردن لەگەڵ تەکنەلۆژیاو پیلانی نەیارانی دین لەبەکارهێنان و بەکاربردندا)
ڕاگەیاندنی: خوێندنگەی حاجیاوا .
21/03/2025
لقی حاجیاوا
بەمەبەستی لێک نزیک بوونەوەو درووست کردنی هەماهەنگی بۆ چالاکیە شەرعی و زانستیەکانی مەدرەسەکەمان ــ هەستاین بە ئەنجام گەیاندنی ئێوارەخوان و سیمینارێک بۆ پڕۆفیسۆر ابراهیم عبدالرحمان هەرتەلی و بانگهێشتی بەشێک لە قوڕئان خوێنانی دیاری سنوری حاجیاوا ـ ڕانیە .
ئادمین: حاجیاوا
28/01/2025
بەناوی بەخشندەی میهرەبان
چالاکی ــ بابەت: سمینار
لقی حاجیاوای خوێندنگی "عبدالله ی کوری عمر "
هەستا بەئەنجامدانی سمینارێک بۆ بەڕێز: د، ئەحمەد جەمال هەرتەلی لەژێر ناونیشانی پێداویستی ئیمانی و زانستی و باسێک لە ئەزموونی خوێندنگەکانی تورکیاو سودان
سمینارەکە لەدیدی بەشداربووان کە زۆرینەی بریتی بوون لە قوتابیانی خوێندنەگەکەمان ، بووە جێگەی سەرنج و پێزانینان
ئێمە لە خوێندنگە هەوڵ دەدەین گرینگی بە چالاکی جۆراو جۆر بدەین ..
ئا: ڕاگەیاندنی لقی حاجیاوا
05/01/2025
بسم الله الرحمن الرحيم
لە ڕێکەوتی ( ٤ / ١ / ٢٠٢٥ ) کۆتای هات بە خولێکی چەندڕۆژەیی تایبەت بە بەرزکردنەوە توانای وانە ووتنەوە بۆ مامۆستایانی خوێندنگاکان عبداللەی کوڕی عمر لە گشت شارو و شارۆچەکاندا لە ژێر ناونیشانی ( پێداویستیەکانی فێرکردن و بەڕێوەبردن ) ، شایەنی باسە خولەکە لە هەردوو شاری هەولێر و سلێمانی بەڕێوەچووە .
18/12/2024
زانیاریەکی پێویست
بۆ خوێندەواران
ئیجتهادو تێکۆشانی زانایان دابەشی سەر سێ پلە دەبێ
واتە: ئەوانەی دەیانەوێت قسە لە دین بکەن، دەبێ بەم قۆناغە زانستیانەدا تێپەڕببن و ئاستی زانستیان بەرزبێ :
یەکەم: المجتهد المطلق (زانای بەتوانای سەربەخۆ):
وهو المجتهد الذي يكون كامل الأدلة في الاجتهاد.
نمونەی: سەرمەزهەبەکان
دووەم: مجتهد المذهب ( زانای ناو مەزهەب) :
وهو دون المجتهد المطلق؛ فهو المتمكن من أن يخرج الدليل منصوصاً زائداً على نصوص إمامه. نمونەی: ابن القیم لەمەزهەبی حەنبەلی و نەوەوی لە مەزهەبی شافعی ..
سێیەم: مجتهد الفتوى (موفتی نێو مەزهەب): وهو دون مجتهد المذهب؛ فهو المجتهد المتبحر في مذهب إمامه المتمكن من تخريج ترجيح قول على آخر.
بۆ نمونە: دەتوانین بڵێین ڕەمەلی و هەیتەمی و سبکی لەمەزهەبی شافعی فەتوایان هەیەو ئیبن تەیمیەش لەمەزهەبی حەنبەلی فەتاوای هەیە
هەرچەندە قسە هەیە کە ابن تەیمیە خودی خۆی هەر حیسابی موجەتەهیدێکی گەورەی بۆ دەکرێت، بەس دواجار ئەویش حەنبەلی مەزهەب بووە
بەهیوای سوود ..