ئایا تا ئێستە بەژداریتان کردووە لە ڕاهێنانی یەک کاتژمێری شکار ئەکادیمی لەگەڵ شکار عبداللە ؟
ئەگەر بەڵێ، ئایا سودمەندبوویت لێی ؟
Team Shkar
Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Team Shkar, Education, As Sulaymaniyah.
11/07/2022
کۆچینگی یەک کاتژمێری لە شکار ئەکادیمی تێچووی ئەو ئەنجامەیە کە بەدوایدا دەگەڕێیت بەدەستی بهێنتت!
بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بیت، پێویستە لە تێچووی هەر هەنگاو و ڕێگایەکت بدەیت.. ئێستا کاتی بڕیاردانە، بڕیارەکانن کە داهاتووی تۆ دروست دەکەن...
ئێستا کۆچینگی یەک کاتژمێری بەردەستە لەگەڵ
بۆ زانیاری زیاتر پەئوەندیمان پێوە بکەن لە ڕێگای وەتسئاپ یاخود ئینستاگرام
💬 0770 219 2514
06/07/2022
ئێستا شکار ئەکادیمی کراوەیە ✅😍
ڕاهێنەری ژیان شکار عبداللە لە شکارئەکادیمی لە توانایدا هەیە ڕێگایەکی ڕونت نیشان بدات بۆ بەدەستهێنانی ئەوەی کە دەتەوێت. وە هانت دەدات بۆ گەیشتنت بەو ئامانجەی کە مەبەستتە بە سەرکێشی بیرکردنەوە جێگیرەکانت وە تێپەڕاندنی ئەو سنورانەی سەختی دروست کردووە بۆ بوون بەو کەسەی کە وێنای دەکەیت.
ئەزموونی بەژداربووانی پێشوو بۆمان دەسەلمێنێ کە وەرگرتنی ڕاهێنەری یەک کاتژمێری تا وەکو ڕاهێنەرایەتی مانگانە و ساڵانە لە شکارئەکادیمی یەکێک بووە لە باشترین ئەو بڕیارە دروستانەی کە داویانە لە ژیانیاندا بۆ ژیانێک لە سەرکەوتن و خۆشی و ئاسودەیی.
یەکێک لە بەژداربووان لە پاش کۆچینگی یەک- کاتژمێری دەڵێت :
" ئەوەی ٢ ساڵە ھەوڵی لەبۆ دەدەم کە لەخۆمدا بیکەم ، بە ٤٥ خولەک وای کرد کە بەڕاستی بیکەم. ھیچ سنورێک ناتوانێ دەلالەت لە سودی قسەکانی بکات. بێ ھیچ گومانێک لە نزیک ترین کەسی خۆمەوە دەست بە پێشنیار کردنی شکار ئەکادیمی دەکەم ."
س.ج
وەرگرتنی ڕاهێنەری یەک کاتژمێری توانایی هەیە ئارەزوو، وزە تایبەتەکانت، ئاستی هەر یەک لە زیرەکی،بوێری،پابەندی، ئیمان...هتد. هەموو ئەمانە بباتە ئاستێک هاوتەریب بە ئامانجەکەت
شکار ئەکادیمی
ڕێگایەک بۆ ئاشکراکردنی نهێنییەکانی گەشەکردن و بەرەوپێشچوون، گەشتێک بۆ دۆزینەوەی گەنجینەی بەختەوەری لەناو خۆتدا.
ℹ️ 👇🏼ℹ️
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکەن لە ڕێگای وەتسئابی ئەو ژمارەیەی خوارەوە یاخود نامە بنێرن بۆ پەیجەکەمان وە یاخود ڕاستەوخۆ لەو لینکەی لە بایۆی پەیجی ئینستاگرامەکەمان دانراوە حجزی ڕاهێنەری یەک کاتژمێری بکە :
📞 0770 219 2514
26/02/2021
خۆشحاڵین بەوەی خزمەتگوزاری یەکەمی شکار ئەکادیمی ڕۆژ بە ڕۆژ کاریگەری گەورەتر دروست دەکات لەسەر تاکەکانی کۆمەڵگە و بووەتە کەلێنێک بۆ ھەر کەسێک کە دەیەوێت گۆڕانکاری بکات یاخود دەیەوێت بە باشترینی خۆی بگات!
بۆ زانیاری لەسەر ئەم خزمەتگوزارییە نامە بنێرە بۆ
⚠️🔻⚠️🔻
کورتەیەک لەسەر شکار ئەکادیمی و خزمەتگوزاری ژمارە ١ ی !
شکار ئەکادیمی لە ژیانی ئاڵۆزی ئەمڕۆدا ڕێگایەکی ڕوونت پێ نیشان دەدات بەو پڕۆگرام و خزمەتگوزارییە جیاوازانەی کە دەیخاتە ڕوو. ھانت ئەدات سەرکێشی بیرکردنەوە جێگیرەکانت بکەیت و سنوورەکانی خۆت بشکێنیت بە پەی بردن و بەرز کردنەوەی ھەر یەک لە ئاستی ئارەزوو، وزە تایبەتییەکانت، زیرەکی، بوێری، باوەڕ و ئیمان..ھتد
وەڵامە شاراوەکانی نێو ناخی خۆتت پێ ئاشنا دەکەین بۆ ئەو پرسیارانەی کە ئاشنا بوون و پەی بردن بە وەڵامەکانیان لە توانایاندا ھەیە تەواوی ژیانت بگۆڕن.
لە ئێستادس تەنھا یەکێک لە خزمەتگوزارییەکانی شکارئەکادیمی دەخەینە ڕوو.
خزمەتگوزاری ژمارە #١؛
تۆ تەنھا نیت، کەسێک ھەیە ئامادەیە گوێت بۆ بگرێت و کات تەرخان بکات بۆ شی کردنەوەی ھەستەکانت. وە ئامادەیە کات تەرخان بکات بۆ تێگەیشتن لێت و باشترین ڕێگای خۆتت نیشان بدات. کەسێک ھەیە ھاوکارت دەبێت لەوەی دەتەوێت لە خۆتدا دروستی بکەیت یان بیروخێنیت، کەسێک ھەیە لە کاتە سەختەکاندا ھاوڕێتە و لە خۆشییەکانتدا شادی دەگێڕێت، گرنگیت پێدەدات..
ئێستا دەتوانیت بە پەیوەندی کردن بە پەیجەکانی شکار ئەکادیمی لە سۆشیال میدیاکانی فەیسبووک و ئینستاگرام پەیوەندی تەلیفۆنی ڕێک بخەیت لەگەڵ وتاربێژ و ڕاھێنەری ژیان شکار عبداللە،
لەگەڵمان بن ھەنگاو بە ھەنگاو خزمەتگەزارییەکانی دیکە بڵاو دەکەینەوە ..
بیر بکەرەوە لە ئێستادا چ شتێک تۆی ڕاگرتووە یاخود ھەراسانی کردوویت و ناتوانیت کۆنترۆڵی بکەیت لە ناوەوەی خۆتدا ؟ دەتوانیت نامە بنێریت بۆ شکار ئەکادیمی
بۆ ڕێکخستنی یەکەم پەیوەندی تەلیفۆنی لەگەڵ
شکار عبداللە
18/01/2021
تەواوکەری پۆستی پێشوو
پێویستمان بە ڕێگای نوێیە بۆ تێگەیشتن لە وەڵامی پرسیارەکانمان و تێگەیشتن لە ناوەوەی خۆمان !
زۆرینەی ئەو ڕێگایانەی جاران بۆ سەردەمی خۆی دروست بوو بۆ ئێستا دروست نین! جاران دەوترا چۆن بگەین بە فڵان جێ ؟ یاخود دەوترا چۆن ببین بە دکتۆر،موھەندیس،بازرگان.... ھەر ئەوەندە و بەس!
باڵام ئێستا پرسیارەکە گۆڕاوە لەبەر ئەوەیە کە وەڵامەکەی گۆڕاوە.
ئێستا دەگوترێ کە گەیشتینە ئەو جێیە چۆن ببینە کەسێکی سەرکەوتوو و ژیانێکی ھاوسەنگمان ھەبێت ؟ یاخود کاتێک دەمانەوێت شتێک بکەین سەرەتا دەپرسین ئاخۆ من بۆچی ئەمەم دەوێت و بۆچی دەیکەم ؟ جاران ئامانج ھەبوو بەڵام مەبەست زۆر کەمتر بوو....
ئێستا تەنھا دەسکەوتەکان بۆ مرۆڤ گرنگ نییە بەڵکو لەوە تێگەیشتووین دەکرێ دکتۆر بیت بەڵام سەرنەکەوتوو بیت، دەکرێ زانا، بازرگان بیت، موھەندیس یان خاوەن ھەر پیشەیەکی دیکە بیت یان دەرکەوتووترین کەس بیت بەڵام سەرنەکەوتووترین کەس بیت!
ئێستا ھەمووان بەدوای وەڵامە دروستەکانی ناخی خۆیاندا دەگەڕێن و خەڵکی دەیەوێت وەڵامەکان لە نێو خۆیاندا بدۆزێتەوە. چەند ساڵێکە ڕێک ئا لێرەدا کێشەیەک ھەیە کە خەڵکی ناتوانن وەڵامەکانی نێو ناخی خۆیان بدۆزنەوە بۆ نمونە نازانن سەرکەوتن واتای چییە و چۆن سەرکەوتوو ببن، یاخود نازانن چۆن زانیارییەکانیان بخەنە بواری جێبەجێکردن و کار کردنەوە خۆ دەخوێننەوە وە ڕێنماییش وەردەگرن بەڵام ھێشتا نازانن چۆن وزە شاراوەکانیان بەدی بکەن، نازانن چۆن سوپاسگوزار بن و شادی ڕاستەقینە لەم کاتەدا بدۆزنەوە ..... ھتد
شکار ئەکادیمی لە بیرکردنەوەیەک و ژیانی ئاڵۆزی ئەمڕۆدا ڕێگایەکی ڕوونت پێ نیشان دەدات بەو پڕۆگرام و چالاکییە جیاوازانەی کە دەیخاتە ڕوو لە داھاتوویەکی زۆر نزیکدا.
شکار ئەکادیمی ھانت ئەدات سەرکێشی بیرکردنەوە جێگیرەکانت بکەیت و سنوورەکانی خۆت بشکێنیت بۆ پەی بردن و بەرز کردنەوەی ھەر یەک لە ئاستی ئارەزوو، وزە تایبەتییەکانت، زیرەکی، بوێری، باوەڕ، ئیمان..ھتد وەڵامەکانی نێو ناخی خۆتت پێ ئاشنا دەکات بۆ ئەو پرسیارانەی کە ئاشنا بوون و پەی بردن بە وەڵامەکانیان لە توانایاندا ھەیە تەواوی ژیانت بگۆڕن.
بەم نزیکانە.....
شکار ئەکادیمی
ڕێگای ژیانی نوێ بۆ سەردەمی نوێ
12/01/2021
جاران کاتێک کەسێک پرسیاری دەکرد؛
— چۆن ببم بە دکتۆر ؟!
کەسێکی دیکە وەڵامی دەدایەوە؛
+ بە دەرس خوێندنی زۆر و بەدەستھێنانی فڵان نمرە
کاری بۆ دەکرد و بەبێ ھیچ پاڵنەرێک و پشتگیرییەک بەدەستی دەھێنا و ئێستا یان دایکە یان باوکە بە توڕەیی و سەرسامییەوە تێناگات بۆچی منداڵەکەی ناتوانێت ئەوە بەدەستبھێنێت کە دەیەوێت! بە تۆڕەییەوە بە منداڵەکەی دەڵێت من ھیچ کەسێک پاڵنەرم نەبوو بەدەستم ھێنا تۆ بۆ ناتوانیت!؟
سەیرە لات وایە ؟
بۆچی خەڵکی لە ئێستادا پرسیار دەکەن و ھەمان وەلامی جارانیان پێ دەدەرێت و ھاندان و وزە و بڕوا بەخۆبوونیان نییە ئەوە بەدەست بھێنن کە دەیانەوێت؟! یاخود نھێنی ئەوە لە چیدایە ھەندێکمان دەتوانین ئەوە بپێکین کە دەمانەوێت بە ھەمان ئامرازی کەسێک کە دەیەوێت ھەمان ئامانج بپێکێت و ناتوانێت ؟!
جیاوازی نێوان ئەم سەردەمە و سەردەمەکانی پێشوو چییە ؟
شکار ئەکادیمی
ڕێگەی ژیانی نوێ بۆ سەردەمی نوێ
وەلامی ئەم پرسیارە لە کۆمێنت بنووسە ئەو کەسانەی لەم چەند رۆژەدا وەلامی ئەم پرسیارە لە کۆمێنت دەنووسن ھەواڵی خۆشم دەبێت بۆتان!
لە پۆستی داھاتوودا لە شکار ئەکادیمییەوە وەڵامی ئەم پرسیارەتان پێ دەگات!
👇👇👇
11/01/2021
لە لۆگۆی شکار ئەکادیمی چی تێدەگەیت ؟
بە بۆچونی خۆت لەسەر لۆگۆی شکار ئەکادیمی ئەم پڕۆژەیە دەیەوێت چ شتێک لە ژیانی خەڵکیدا بگۆڕێت ؟
بۆچوونی خۆت لەسەر شکار ئەکادیمی لە کۆمێنت بنووسە
ئەو کەسانەی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لایکی شکار ئەکادیمی ئەکەن و وەڵامی ئەو پرسیارەی سەرەوە دەدەنەوە ......
پێتان ئەڵێم جیاوازیتان چی دەبێت😉!
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Category
Website
Address
As Sulaymaniyah