ماڵی یاران پڕۆگرامێک بۆ پەروەردەی ئایینی و زیهنی(عەقڵی) بەسەرپەرشتی د.عالیە ف*ج بە شێوە و ڕێگە زانستییەکان کار لەسەر ئەم تەوەرانە دەکەین:
1️⃣ڕۆژانە ٤٥ خولەک چالاکی کرداری بۆ گەشەپێدانی ١٣ جۆر زیرەکی
2️⃣ئاشناکردنی منداڵ بە خوای گەورە و کەسێتی پێعەمبەر درودوسەلامی خوای لەسەربێت و جێگیرکردنی خۆشەویستی خودا و پێغەمبەر لە ناخی منداڵ و گەشەپێدانی ئەمە کاتێک ئەم خۆشەویستییە دەبێتە سەرچاوەی هێزێکی بێسنوور بۆ منداڵ.
3️⃣ڕاهێنانی منداڵ لە سەر سونەتەکانی نان خواردن و ئاوخواردن و پۆشینی جل و ....وو
4️⃣ئاشناکردنی منداڵ بە ژیانی پێغەمبەر دروودوسەلامی خوای لەسەربێت و یارانی پێغەمبەر دروودوسەلامی خوای لەسەربێت و گرنگترین سیفەتە ئیجابییەکانی کەسێتییان لە ڕیێ ئەم میتۆدانەوە:
📌پەروەردە بە چیرۆک
📌سینەمای پەروەردەیی
📌شانۆی بوکەڵە
📌پەروەردە بە ستایلی ژیانی یاران
📌نواندنی ڕۆڵ(شانۆ)
📌گۆڕینی بەها بۆ بەرهەم
4️⃣لەکاتی تاقیکردنەوەکانی قوتابخانە پڕۆگرامەکە دەبێتە ڕاهێنان سەبارەت سەعیکردنی زیرەک، شێوازەکانی سەعیکردن و....هتد.
⭐ئەوەی ئەم پڕۆگرامە جیادەکاتەوە:
1️⃣مانگانە سیمیناری پەروەردەیی بێبەرامبەر لە لایەن د.عالیە ف*ج بە ئۆن لاین بۆ دایک و باوکی بەشداربوو پێشکەشدەکرێت
2️⃣مانگانە بە گروپ سەردانیکردنی بەشداربووان بۆ دامەزراوە ئەکادیمی و ئایینی و کولتوری و پیشەسازییەکان ئەنجامدەدرێت
3️⃣بەردەستبوونی خزمەتگوزاری پڕۆگرامی ڕاستکردنەوەی ڕەفتار و تێستی کەسێتی و تێستی ئای کیو بۆ بەشداربوو کاتی پێویستبوونی
5️⃣ستافێکی بەئەزموون لە ڕاهێنانکردن و بەڕێوەبردنی پڕۆگرام لە خزمەت منداڵەکاندا دەبن کە ئەمانەن:
1️⃣ڕاهێنەری منداڵ
2️⃣ڕاهێنەری پەروەردەیی
3️⃣لایف کۆچ ی پەروەردەیی
📌کاتی دەوامی پڕۆگرام ی ماڵی یاران:
هەموو ڕۆژی شەممەیەک لە کاتژمێر 1.30 بۆ 4.00
بۆ ماوەی شەش مانگ و تەنها پازدە بەشداربوو وەردەگرێت بۆ هەر موالیدێک و کڵاس بە پێی تەمەن دادەنرێت لە تەمەنی پێنج ساڵ بۆ ١٤ ساڵ هەلی بەشداری بەردەستە
🎯بۆ ناو تۆمارکردنی منداڵەکەت پەیوەندی بکە بە:
07702130123
BWAR Institute پەیمانگای بوار
یەکەمین پەیمانگا بۆ پەروەردەی خێزانی لە کوردستاندا
پرۆگرامی TOTیەکێکە لە پڕۆگرامە بەردەوامەکانی پەیمانگای بوار کە بەشداربوو لێی سوودمەنددەبێت لە ڕووی:
1️⃣ئاشنابوون بە ڕاهێنان وەک چەمک و پڕۆسە و میتۆدی گەیاندنی زانیاری و مەعریفە
2️⃣لە ڕووی دەروونییەوە ناسینی جۆرەکانی کەسێتی ڕاهێنەر و ڕاهێنراو کە لە ژیانی کەسی و کۆمەڵایەتی و پیشەیی فەرق لە مامەڵەکردن دروستدەکات بۆ بەشداربوو
3️⃣بنەما و پایەکانی پەیوەندی مرۆیی زارەکی و نازارەکی و جیاوازی ڕاهێنەر لە مامۆستا وتاربێژ پێشکەشکاری سیمینار لە ڕووی دەسپێکردن و ئیدارەدانی پەیوەندییەوە.
4️⃣پێداویستییەکانی ئامادەکردنی پاکێجێکی ڕاهێنان و شێوازە سەرەکییەکانی ڕاهێنان و میتۆدە زانستییەکانی هەڵسەنگاندنی ڕاهێنان
5️⃣چۆنیەتی ئامادەکردنی بابەتێکی ڕاهێنان و کۆرسی مارکێتین و چۆنییەتی بونیاتنانی بڕاندی
08/08/2026
نوێکردنەوەی مەعریفە و زانستی تایبەت بە پەروەردەکردنی
منداڵ لە ناو خێزاندا یەکێکە لە پێداویستی و گرنگیپێدانەکانی دایک
و باوک تا بتوانن دروستانە و بەمتمانە کردە و پەرچەکرداریان
ئیدارەبکەن لە پەیوەندییان بە منداڵەکانیانەوە.
٩ساڵی یەکەمی تەمەنی منداڵ بە یەکێک لە هەستیارترین قۆناغە تەمەنی مرۆڤەکان ئەژماردەکرێن کە بەشی زۆری بەرپرسیارێتی گەشەی کەسێتی منداڵ لە ئەستۆی دایک و باوکە بە تایبەتی لەم سەردەمەدا کە خێزانەکان بچووک بوونەتەوە و زۆرینەی خێزان پێکدێن لە دایک و باوک و منداڵەکان.
لەگەڵ نوێکردنەوەی مەعریفە و لەخۆگرتنی کارامەیی پێویست بۆ پەروەردە بەبەردەوامی ..زەرورە دایک و باوک گرنگیبدەن بە ژینگە و هەلومەرجی ماڵ و پاراستنی کە فەزای پەروەردەیی خێزانی پێکدێنێت و کاریگەرە لەسەر ئاڕاستەکردنی ڕەفتاری منداڵ.
گەشەپێدانی بەردەوامی عەقڵی منداڵ یەکێکە لە پرسە هەستیارەکانی پەروەردەی خێزانی کە گرنگە دایک و باوک بەهەندی وەربگرن.
هۆکارە ڕێگرەکان بۆ گەشەپێدانی عەقڵی منداڵ زۆرن، لەوانە:
1️⃣نەبوونی ماڵێکی ئارام
2️⃣بوونی بەردەوامی گرفت و ناکۆکی و پەشێوی دەروونی و توڕەیی و ناڕەزایی لە ناو ماڵدا
3️⃣بەکەم تەماشاکردنی خوێندن و خوێندنەوە و فەرامۆشکردنی گەشەکردنی ئاستی هۆشیاری منداڵ و هەرزەکار
4️⃣دەستێوەردانی بەردەوامی کەسی سێهەم لە خزم و دراوسێ و ناسراو بۆ پەروەردەی منداڵ و هەرزەکار هەریەکەو بە بۆچوونی خۆی .
گەشەپێدانی بەهرەمەندی و دەستڕەنگینی جێگرەوەیەکی واقیعی و گونجاوە بۆ کات بەسەربردن لە سۆشیاڵ میدیادا.
پڕۆگرامی پەروەردەیی هاوینی بوار لە ڕێی دووبارەکردنەوەی ڕۆژە تایبەتەکان بە گەشەپێدانی بەهرەی دەستڕەنگینی و وێنەکێشان ، ئامانجی دەستەبەرکردنی چالاکی جێگرەوە بۆ کەمکردنەوەی کات بەسەربردنی لە ئەپەکانی سۆشیاڵ میدیا و گەشەپێدانی توانا خودییەکان و بەرزکردنی ئاستی کارلێکی کۆمەڵایەتی بەشداربووان و زیاتر گونجاندنیان پێکەوە دەکاتە واقیع.
سەردانیکردنی کارگەی بەرهەمە خۆماڵییەکان
گەشتی بەکۆمەڵی منداڵ و هەرزەکار هەلێکی ڕاستەقینەیە بۆ:
1️⃣زیاتر ناسینی یەکتر و ئاشنابوون بە کەسێتییە جیاوازەکان.
2️⃣یارمەتیدەرە بۆ ئەزمونکردنی شێوازەکانی گونجاندنی کۆمەڵایەتی و بوون بەبەشێک لە پڕۆسەی هاوسۆزبوون.
3️⃣بەرزبوونەوەی ئاستی ئینتیما و بەواقیعیبوونی خەونەکانی منداڵ و هەرزەکار سەبارەت هەلی کار و خزمەتکردنی کۆمەڵگاکەی.
بەشداریکردنی منداڵ و هەرزەکار بە بەرهەمی بەهرەکانیان لە پێشانگای بوار ، باشترین ئەزمونکردنی کردارییە بۆ دەستپێشخەری کۆمەڵگەیی و هاوسۆزبوون لە گەڵ توێژە تایبەتەکانی کۆمەڵگا.
پشتیوانیکردنی خێزانی بەشداربووان بۆ سەرخستنی چالاکییەکانی پێشانگا و هاتنەدی ئامانجەکانی پێشانگا ، بە واقیعیکردنی هاوکێشە زانستییەکانی پڕۆگرامی پشتیوانی دەروونی و کۆمەڵایەتییە و مایەی شانازی بەشداربووانەوە بە خێزانەکانیانەوە.
لە نزیکەوە ئاشنابوونی هەرزەکار بە دامەزراوە بەرهەمهێنەرەکان بۆ خۆی پاڵنەرە بۆ بیرکردنەوە لە بوون بە خاوەنی پڕۆژەو بەرهەم لە داهاتوودا.
سەردانیکردنی بە گروپ مایەی تۆمارکردنی یادەوەرییە کە کاریگەری لەسەر ئیتیمای هەرزەکار بۆ کۆمەڵگەکەی دەبێت لە ئێستا و لە داهاتوودا.
گەشتی کچانی بوار بۆ کێڵگەی کوردستان
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Category
Telephone
Website
Address
Mamostayan
As Sulaymaniyah
Opening Hours
| Monday | 09:00 - 18:30 |
| Tuesday | 09:00 - 18:30 |
| Wednesday | 09:00 - 18:30 |
| Thursday | 09:00 - 18:30 |
| Saturday | 09:00 - 18:30 |
| Sunday | 09:00 - 18:30 |