ڕاهێنانی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت
بۆ هەموو ئه وخێزانانەی کە منداڵەکانیان گرفتی((دواکەوتووی ژیری،ئۆتیزم،داون سیندرۆم(مەنگۆل)، ئاستەنگی فێربوون،بیرکۆڵ،ئەفازیا،و کێشەی دەربرینی قسە ))یان هەیە، ئێستا دەتوانن سود ببينن له راهينانى تايبه ت له لايه ن ڕاهێنەری خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە پەروەردەی تایبەت و چەندین بڕوانامەی باوەڕپێکراو لە بواره كه و ئه زمونى ئيش كردن بو زانيارى زياتر نامه بو ئه م فس بوكه بنيرن ..
ڕاھێنەری پەروەردەی تایبەت _پیرەمەگرون
Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from ڕاھێنەری پەروەردەی تایبەت _پیرەمەگرون, Education, As Sulaymaniyah.
02/04/2021
12/01/2021
کارتی فێرکاری و دروستکردنی چالاکی بۆ باشترکردنی تەرکیز و قسە کرد ن و ناو ھینانی شتە کان بۆ مندالانی ئۆتیزم
نیشانەکانی ئۆتیزم چیە؟
بە پێی پێوەری دەستنیشانکردنی پێنجەم(DSM) بە دوو نیشانەی سەرەکی دانراوە.
١-پەیوەندی زمانەوانی و کۆمەلایەتی .
٢- رەفتار، یان ھەلسوکەوت.
یەکەم: پەیوەندی : لە رووی پەیوەندی زمانەوانییەوە ئەم گرفتانەی ھەیە(گەشەی زمانەوانی زۆر خاو لاوازە، یان ھەر گەشە ناکات، بەکارھێنانی وشەکان جیاوازتر لە منداڵی ئاسایی، وشەکان لەکات وشوێنی خۆیدا بەکارنایەنن، زیاتر ئاماژە بەکاردێنن تا زمان،ھەلگێرانەوەی راناوەکان ،ئاگاو ھۆشداریان کورتە.
دووەم: پەیوەندی کۆمەلایەتی: لە رووی کۆمەلایەتییەوە ئەم گرفتانەی ھەیە( زۆربەی کات بەتەنیا بەسەردەبات، کەمتر گرنگی بەدروستکردنی ھاورێیەتی دەدات ، زۆر بەکەمی وەلام دانەوەی ھەیە بۆ ئاماژە کۆمەلایەتیە کان وەك( پێکە نین، سەیرکردنی چاو).
سێیەم : کێشەی ھەستیاری: وەلامدانەوەیەکی ناسروشتی بۆ ھەستیارییە جەستە ییەکان، یان زۆر ھەستیارە، یاخود زۆر لاوازە، بۆ ( بینین- بیستن- تامکردن- بۆنکردن- بەرکەوتن) .
چوارەم: یاری کردن: ناتوانێت داھێنان لە یارییەکان بکات، ناتوانێت لاسای جولەی کەسەکان بکاتەوە، خەیالی نیە لە یاریکردندا.
پێنجەم: ڕەفتار: ڕەنگە بریتی بێت لە دووبارەکردنەوەی ھەڵسوکەوتێک یان جوڵەیەکی جەستەیی بەشێوەیەکی بەردەوام، جولەی زۆر دەبێت یان بە پێچەوانەوه ئازاردانی خۆی، وەک گازگرتن لەخۆی، سەرکێشان بە شوێن یان شتێکی ڕەقدا، پەیوەست بونی بە یارییەکەوە یان شتێکەوە،یاخود بە کە سێکەوە.
سەرچاوە/ رحمان علی
کتێب/ پوختەیەک لە پەروەردەی تایبەت
ئۆتیزم چیە؟
پێناسەی کۆمەڵەی ئەمریکی بۆ ئۆتیزم (١٩٩٩)
بریتیە لە تێکچونی گەشە کە لەسێ سالی یەکەمی تەمەنی منداڵدا دەردەکەوێت، لە ئەنجامی تێکچونە دەمارییە کان کە کاردەکاتە سەر زۆر لایەنی گەشەو دەبێتە ھۆی کەمی پەیوەندی کۆمەلایەتی،پەیوەندی زارەکی و نازارەکی ،ئەو مندالانە پەیوەندیان بۆ شتە کان زیاترە لە وەلامدانەوەیان بۆ کەسەکان ، ئەم مندالانە تێک دەچن بەھەر گۆرانکارییەک کە لە ژینگەدا روبدات، رەفتارێکی جەستەیی دووبارەیان ھەیە ، یاخود بەردەوام ھەندێ رستە دوبارە ئەکەنەوە.
سەرچاوه/ رحمان علی
کتێب / ئۆتیزم و خێزان
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Category
Website
Address
As Sulaymaniyah