19/04/2025
سڵاو ئەزیزان بۆ بەشداری کردن نامەم بۆ بنێرن
ڕاهێنان و زانیاری دەربارەی پەروەردەی تایبەت
19/04/2025
سڵاو ئەزیزان بۆ بەشداری کردن نامەم بۆ بنێرن
11/01/2023
یاری تەرکیز یاریەکی ئاسان و سوودێکی زۆر..
بۆ پرسیارەکانتان نامە بنێرن
ئاگاداری بۆ ئەو دایک و باوکانەی کە منداڵەکانیان کێشەی فێربوون و سەعی کردنیان هەیە لە ئێستادا لە سەنتەر و کلینیکی دکتۆر دانیاڵ سعدی ئەتوانن منداڵەکانتان لەلایەن کەسانی شارەزاو مامۆستای پەروەردەی تایبەت فێر بکرێن بەتایبەت لەکاتی تاقیکردنەوەکان
بۆ ناو نوسین نامە بنێرن
04/08/2022
هەینیتان پیرۆزە...❤
بۆ ئەوەی منداڵەکەت و خێزانەکەت تەندروست و دوور لەکێشە بن پێویستە کەمترین انترنێت و تۆڕی کۆمەڵایەتی بەکار بهێنن...
هەوڵ بەن هەفتانە گەشت بە منداڵەکانتان بکەن و پرسیاریان لێ بکەن کەدۆخیان چۆنە و بە بەردەوامی ئاگات لە ئایپاتی منداڵەکەت بێت و سەیری بەرنامەکانی بکەیت
وا لە منداڵەکەت بکە لاسایی ئەو کەسانە بکاتەوە کە نمونەی باشی کۆمەڵگان و زۆرترین کات کەسە باشەکان بە نموونە بهێنەرەوە چونکە مناڵ ئارەزووی لاسایی کردنەوەی هەیە
هەوڵ بدە خواردن لەگەڵ منداڵەکەت ئامادە بکە و پەیوەندیەکی بەهێزی لەگەڵ دروست بکە تا متمانەی بەتواناکانی خۆی هەبێت..
ـ
هەفتانە چەندین پۆستی بەسوود دەکەین و ئێوەش دەتوانن سوودی لێ وەربگرن
سڵاو...
بۆ ڕاپرسی توێژینەوەی زانستی بەناوی (ڕەفتاری شەڕەنگێزی لای منداڵانی ADHD لە ڕوانگەی دایک و باوکانەوە) پێویستمان بە 20 دایک و باوکە کە ڕاپرسیمان بۆ پڕ بکەنەوە لە ڕێگەی مسجەوە کەس هەیە بتوانێت..؟
ADHD=فرە جوڵە و کەم ئاگا
11/08/2021
(زمان گرتن لای منداڵ) ؛ هۆکار و نیشانەکانی و جۆرەکانی و چۆنیەتی چارەسەری ۰
دەروونناس / زانا جبار
٭٭٭ زمانگرتن جۆرێکە لە کێشەکانی قسەکردن و ئاخاوتن کە بە چەند شێوەیەک دەردەکەوێ وەکو دوبارەکردنەوەی دەنگێک یان دووبارەکردنەوەی بڕگەیەک بەتایبەتی لە یەکەم وشە وەکو (ب ب ب ب ب بابە) یاخود ( ئائائائائا ئاو) ۰
یاخود هەندێ جار لە کۆتایی وشەکەیا ئەیگرێ وەکو ( باشی ی ی ی ی ی ی ی ی )۰
یاخود هەندێ پیت ئەبڕێت و ئەپەڕێنێت لەکاتی دەربڕیندا۰
٭٭٭٭ نیشانەکانی زمانگرتن چین؟
٭ دڵەڕاوکێ و شڵەژان
٭ قسەکردن بەخێرایی
٭ ناڕێکی لەجوڵەی چاوەکانیدا
٭بەرزکردنەوەی دەنگی لەکاتی گرتنی زمانی لە پیتێکدا
٭فشارخستنە سەرخۆی و زۆر لەخۆکردن لەکاتی دەربڕینی وشەکاندا
٭خۆدزینەوە لە وتنی هەندێ وشە و پیت کە زمانی تێیدا دەگیرێ
هۆکارەکانی زمانگرتن چین ؟
٭ هۆکاری بۆماوەیی
هەندێ جار زمانگرتن یەکێ لە هۆکارەکانی بۆماوەیە کاتێک دایک ین باوک یاخود هەردوکیان یاخود یەکێک لە ئەندامی خێزانەکەیان ئەم حاڵەتەی هەبێت ئەوا کاریگەری لەسەر منداڵ دروستەکات بەشێوەیەک بەڕێژەی لە ٪٦۰ منداڵ تووشی زمانگرتن دەبێت ئەگەر یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەی هەمان کێشەی هەبێت۰ ۰
٭هۆکاری ژینگەیی
زۆر جار ئەو ژینگەیەی کە منداڵی تێدا ئەژی و تێیدا پەروەردە ئەکرێ ئەوا ئەم حاڵەتە دروستەکات بەتایبەت لە دوای تەمەنی ۲ ساڵی کەوا دایکو باوک هەندێ جار فشار ئەخەن سەر منداڵ و زۆری لێ ئەکەن بۆ قسەکردن و فێربوون بۆیە ئەمە زمانگرتنەکە دروستەکات وە کاتێک کە منداڵ لەلایەن دایک و باوکەوە ئەو پیت و وشانەی بەزۆر پێ دووبارە ئەکرێتەوە کە زمانی تێیدا ئەیگرێ ئەوا دڵەڕاوکێ و ترسی بۆدروستەبێ و زیاتر دەبێت لەلای
٭هۆکاری دەرونی
بوونی ترس و دڵەڕاوکێ لە منداڵدا لە دەرئەنجامی خراپی مامەڵەی دایک و باوک یاخود لێدان و توندوتیژی بەرامبەر بە منداڵ یەکێکی ترن له هۆکارەکانی دوستبوونی زمانگرتن لە مناڵدا۰
٭٭٭ کاریگەریەکانی زمانگرتن لەسەر منداڵ چیە ؟
٭ پچڕان و لاوازی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانی منداڵ لەگەڵ دەوروبەر
٭ لەدەستدانی باوەڕو متمانە بەخۆبوون
٭ بەشداری نەکردن لەوانەکانی ناوپۆل و دابەزیی ئاستی زیرەکی
٭ دروستبوونی ترس و شەرم و خۆبەکەم زانین
٭ دوورکەوتنەوە لە قسەکردن و خۆدزینەوە لەو شوێنانەی کە قسەی تیاْدەکرێ
٭٭٭٭٭ جۆرەکانی زمانگرتنی منداڵ چین ؟
٭ زمانگرتنی ( النمائی) /
ئەم جۆرەی زمانگرتن لە منداڵدا لەنێوان تەمەنی (۲-٤) ساڵیدا ڕوئەدات و ماوەی مانگێک ئەخایەنێت۰
٭ زمانگرتنی (المعتدل) /
ئەم جۆرەش لە نێوان تەمەنی (٦-۸) ساڵیدا ڕوئەدات وە ماوەکەی ۲ ساڵ بۆ ۳ ساڵ دەخایەنێت۰
٭زمانگرتنی(الدائم)/
ئەم جۆرەی زمانگرتنیش لە نێوان تەمەنی (۳-۸) ساڵیدا دروستەبێ و بۆماوەیکی درێژ بەردەوام دەبێت لەگەڵ منداڵەکە۰
٭زمانگرتنی (الثانَوي)
لەم جۆرەی زمانگرتنەدا منداڵەکە لەگەڵ دەربڕین و قسەکردندا دەم و چاوی گرژ دەکات و سەری دەلەرزێ و شانی هەڵەتەکێنێ و چاوی دادەخات و هەناسەی توند دەبێ ۰
٭٭٭ ڕێژەی چاکبوون چەندە ؟
ڕێژەی لە (٪٥۰ - ٪۸۰ ) ئەگەری چاکبوونیان هەیە ئەگەر بەباشی مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت۰
وە لە ڕەگەزی مێ دا زیاترە وەک لە ڕەگەزی نێر۰
٭٭٭٭ چارەسەرچیە ؟
٭یەکەم هەنگاوی چارەسەر ئەوەیە کە دەبێت دایک و باوک ڕۆڵێکی کاریگەریان هەبێت لەسەر چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵەکەیان کە زمان گرتنی هەیە وە هەوڵ بدەن کە فێری بکەن کە بە خاوی وە لەسەرخۆیی قسە بکات وە فێری بکەن کە بە خێرایی و بە هەڵەشە قسە نەکات۰
٭ لەکاتێکدا ئەگەر زمان گرتنەکە زۆربوو ئەوا دەبێت سەردانی پزیشکی پسپۆڕی ئاخاوتنی پێبکرێت بۆ وەرگرتنی ڕاهێنان و چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵی ۰
٭ کاتێک کە منداڵەکە قسە ئەکات دایک و باوک دەبێت سەیری چوی بکەن وە ترکیز بخەنە سەر قسەکانی وە هانی بدەن بۆ ئەوەی بەردەوم بێت نەک گاڵتەی پێ بکەن و پێ ێ پێبکەن۰
٭ دەبێت دایک و باوک بەردەوام ئەوە بە منداڵەکەیان بڵێن کە ئەو حاڵەتە شتێکی کاتیەو تێدەپەڕێ و تەواو ئەبێت۰
٭ لەکاتی بونی دڵەڕوکێ و ترسی زۆر لە منداڵەکەدا دەبێت سەردانی پزیشکی پسپۆڕ دەروونی و دەروونناسی پێبکرێت بۆ پێدانی دەرمان و چارەسەری دەروونی ۰
٭فێرکردنی هەناسەدانی قوڵ و هەناسەدانەوە بەهێواشی و خاوبوونەوەی ماسولکەکانی ۰
٭ فێرکردنی قسەکردن بە یەک وشە دواتر بە دوو وشە پاشان وردە وردە وتنی ڕستە بەهێواشی و لەسەرخۆیی۰
٭نابێ دایک و باوک سوربن لەسەر ئەوەی کە هەر دەبێ بە باشی قسە بکات و زمانی نەیگرێ ۰
٭زۆر لە منداڵ نەکرێ کە لەگەڵ میوان و خەڵک و دەوروبەر قسە بکات و گفتوگۆبکات۰
سڵاو بۆ هەموو ئازیزان...💜
سەرەتای مانگی شەش دەست دەکەینەوە بە پۆست کردن بە کۆمەڵێک زانیاری و چالاکی نوێوە
هەر پرسیارێکتان هەیە لە ماسنجر وەڵامتان دەدەینەوە...❤
15/04/2021
shaza_pt_work ✅ انستاگرام
بەشی دووەم..
ـ
منداڵ بەشێوەیەکی گشتی لەگەڵ گەورەبوونیدا و چوونە ناو بازنەی هەرزەکاری ئارەزووی لاسایی کردنەوە و لێکچواندی خۆیان بە کەسێک یاخود گروپێک زیاد دەکات لە ڕێگای ڕەفتار و جل و بەرگ و شێوازی قسەکردن و نان خواردنەوە..لە ئێستادا و بوونی ئینترنێت لەزۆربەی ماڵەکاندا و بۆ بێدەنگ کردنی منداڵەکان مۆبایلیان دەدرێتێ بێ ئاگا لەوەی چەند زیانی هەیە...
کەسایەتی بەناوبانگ هەن بەئاشکرا ڕیکلام بۆ هاوڕەگەز بازی دەکەن و وا دەری دەخەن کە شتێکی ئاساییە و تەنانەت وا پشان دەدەن کە خودا وا دروستی کردوون منداڵیش یاخود هەرزەکارەکان لەبەرئەوەی بابەتەکە باوە لێیان دەکۆڵنەوە و دەیانەوێت تاقی بکەنەوە..هەندێ جاریش لەگەڵ هاوڕێکانیان باسی دەکەن و ڕەنگە بە پراکتیکیش تاقی بکەنەوە و سێکس ئەنجام بدەن بەبێ ئەوەی ئاگادار بن کە لەچ مەترسیەکدان...
ـ
نوسینی:شارێ تەها
ـ
#منداڵ
#پەروەردە
12/04/2021
ئێمە لە انستاگرام
shaza_pt_work ✅
ـ
هاوڕەگەزبازی لەم چەند مانگەی پێشوودا لە کوردستان بەشێوەیەکی بڵاو سەری هەڵداوە..لەگەڵ ئەوەی کە بابەتەکە لەناو ژیان و کلتوری ئێمە و دینەکەمان بەتەواوی قەدەغەیە و نەهی لێکراوە بەڵام بەشێوەیەکی گشتی و زۆر بەئاسایی ئەیبینین و بگرە پشتگیریش دەکرێن کە هەندێکیان بەتەواوی لەسەر شەقامەکان دەوەستن و کاری لەشفرۆشی دەکەن...
هەندێک لە لەشفرۆشەکان سۆشیاڵ میدیا بەشێوەیەکی ئاشکرا و سەربەرزیەوە بەکار دەهێنن و لایڤ دەکەنەوە و بەشێوەیەکی ناشرین خۆیان نمایش دەکەن..
یەکێک لەو ئاپانەی کە لە ئێستادا بەکارهێنەری منداڵی زۆرە تیک تۆک،لە بنەچەدا بەکارهێنانی تیک تۆک بۆ منداڵ مەترسیەکی زۆری هەیە بۆ داهاتووی منداڵەکە لەگەڵ ئەوەش بوونی ئەم هاوڕەگەز خوازە لەش فرۆشانە کە کار دەکەنە سەر دەرونی منداڵ و وا دەکەن لاساییان بکەنەوە بەبێ ئەوەی بزانن کە هاوڕەگەز باز چییە و بەکارهێنانی ئاڵاکەیان...
ـ
درێژەی بابەتەکە لە پۆستی داهاتودا..
نوسینی:شارێ تەها
ـ
#منداڵ
#پەروەردە
هەرکەس ئەتوانێ یارمەتی بات...دەڵێن لە سەهۆڵەکەیە و لەوێ زوو زوو ئەبینرێ..تکایە ڤیدیۆکە لای خۆتان بڵاو بکەنەوە
ـ
ئێمە لە انستاگرام
shaza_pt_work ✅
05/04/2021
ئێمە لە انستاگرام
shaza_pt_work ✅
چەند لقێکی دەروونناسی
دەروونناسیی پزیشکی (clinical psychology)
دەروونناسیی پرۆسە عەقڵییەکان (cognitive psychology)
دەروونناسیی گەشە (development psychology)
دەروونناسیی کۆمەڵایەتی (social psychology)
دەروونناسیی دادوەری (forensic psychology)
دەروونناسیی پەروەردەی (educational psychology)
دەروونناسیی تەندروست (health psychology)
دەروونناسیی ڕەنگ (color psychology)
دەروونناسیی دەمار (neuro psychology)
دەروونناسیی گونجان (Adjustment psychology)
ـ
#دەروونناسی
| Monday | 09:00 - 17:00 |
| Wednesday | 09:00 - 17:00 |
| Thursday | 09:00 - 17:00 |
| Saturday | 09:00 - 17:00 |
| Sunday | 09:00 - 17:00 |