24/09/2022
ئەمڕۆ ڕۆژی شەمە لەسەرەتای دەوام لە گۆڕەپانی قوتابخانە لە مەڕاسیمێکی شایستە ئاڵای پیرۆزی کوردستان هەڵ کرا لەلایەن قوتابیان پاشان سرودی ئەی ڕەقیب لایەن قوتابیان خوێنرا دەستخۆشی لە مامۆستایان و قوتابیان دەکەین
دەستەی کارگێڕی
17/09/2022
ئەمڕۆ ڕۆژی شەمە کاتژمێر هەشتی بەیانی ئاڵای پیرۆزی کوردستان هەڵ کراو سرودی ئەی ڕەقیب ئاوێتەی خەندەی سەرلێوی قوتابیان بوو
لەلایەن بەڕێوەبەری قوتابخانەوە چەند ئامۆژگاری و ڕێنمای بە قوتابیان درا وە خەڵات بەسەر ئەو سێ قوتابیەی کە ئاڵای کوردستان بەرزئەکەنەوە دابەشکرا
13/09/2022
ئەمڕۆ ڕۆژی سێ شەمە بەرواری ١٣ / ٩ / ٢٠٢٢ لەیەکەم ڕۆژی دەوامی ساڵی نوێ ی خوێندن و لێدانی زەنگی خوێندن لە قوتابخانەکەمان دەستی پێکرد وە لە مەراسیمێکی شایستەدا پیرۆزبای ساڵی نوێ ی خوێندن و پیرۆزبای ساڵی نوێ ی خوێندنمان لە مامۆستایانی ئازیزو قوتابیە نازدارەکانمان کرد وە خەڵات بەخشرایە سێ خوێندکار و مامۆستایەک وە فەرمانبەرێک کە ئەمڕۆ یەکەم کەس بوون هاتبون بۆ دەوام وە هیوادارین دەستپێکی ساڵی نوێ پڕ خۆشی و ئارامی و تەندروستی و سەرکەوتن بێت بۆ قوتابیان
12/09/2022
ڕۆژێکی خۆش و پڕ کار و چالاکی بۆ ئامادەسازی ساڵی نوێ ی خوێندن
11/09/2022
ئاگاداری قوتابیان ئەکەین کە جل وبەرگی قوتابخانە نەگۆڕاوە هەمان ڕەنگ و شێوازی ساڵی پارە کە پانتۆڵی قوماشی نیلی و تیشێرتی سپی
11/09/2022
ئاگاداری سەرجەم قوتابیان ئەکەین کە ڕۆژی سێ شەمە ٢٠٢٢/٩/١٣ بەجلی قوتابخانەو دەوامی فەرمی بێن بۆ دەوام هیچ جلێکی تر ڕێگەپێدراو نی یە وە مۆبایل بەهیچ شێوەیەک نەهێنن
چونکە پرسیارێکی زۆرمان بۆ یەت لەسەر ئەم دوو بابەتە
نابێت جلی تر لەبەرکێت وە مۆبایل نەهێنن تکایە چونکە دەوامی تەواو ئەکەین
11/09/2022
ئاگاداری سەرجەم قوتابیانی قوتابخانەکەمان ئەکەین کە ڕۆژی سێ شەمە بەرواری
١٣ / ٩ / ٢٠٢٢ دەواممان بەیانیان دەبێت کاتژمێر ٧٫٤٥ لەناو قوتابخانە ئامادەبن هەرسێ قۆناغی حەوتەم - هەشتەم - نۆیەم
07/09/2022
ئەمڕۆ چوارشەمە ڕۆژێکی پڕ چالاکی و خەندە بو بۆ دەستەی کارگێڕی و مامۆستایانی قوتابخانەکەمان بۆ ئامادەکاری دەستپێکردنی ساڵی نوێ ی خوێندن دەستیان خۆش بێت و نمونەیان زۆر بێت
06/09/2022
ئاگاداری
ئاگاداری سەرجەم قوتابیانی قۆناغی هەشتەم و نۆیەم بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ ی قوتابخانەکەمان ئەکەین کە بەپێ ی ئەم کاتانەی لای خوارەوە دیاری کراوە سەردانی قوتابخانە بکەن بۆ وەرگرتنی کتێب ڕۆژی پێنج شەمە بەرواری ٢٠٢٢/٩/٨
١- کاتژمێر ٩ بۆ قۆناغی نۆیەم
٢- کاتژمێر ١٠٫٣٠ بۆ قۆناغی هەشتەم
تکایە پابەند بن بەکاتی دیاری کراوی خۆتان
02/09/2022
ئاگاداری سەرجەم قوتابیانی قوتابخانەکەمان ئەکەین هەرسێ قۆناغی حەوتەم و هەشتەم و نۆیەم کە ڕۆژی سێ شەمە بەرواری٢٠٢٠/٩/١٣ دەوامی ساڵی نوێ ی خوێندنی ٢٠٢٢ / ٢٠٢٣ دەست پئ ئەکات
02/09/2022
ئاگاداری/
ئاگاداری سەرجەم خوێنەران و بینەرانی پەیجەکەمان دەکەین، کە بەهۆی سووتان و نەمانی پەیجی پێشووی قوتابخانەکەمان لە ئێستادا، لەم پەیجە زیاتر هیچ پەیجێک ئێمە لێی بەرپرسنین وە خاوەندارێتی بۆ ئێمە ناگەڕێتەوە.
سەرجەم ئاگاداری و ڕێنماییەکانی وەزارەتی پەروەردە و چالاکیەکانمان تەنها لێرە بڵاودەکەینەوە.