Climate Change Awareness-Slemani

Climate Change Awareness-Slemani

Share

We are climate change activists from the Kurdistan Region of Iraq. We have a holistic approach to climate change.

Our aim is to build awareness and increase climate protection actions in the city of Slemani and other cities in Iraq.

08/08/2025
26/04/2024

چ ویژدانێک ئەم دیمەنە قبوڵ دەکات؟
دواکەتوویی و بێئاوەزی تا ئەم ڕادەیە !!!

سوپاس و پاداشتی گەشتیاران بۆ ژینگە و بەنداوی دەربەندیخان...

Common Ground documentary (2023) - Official Trailer 10/11/2023

دەتوانین پێکەوە خۆراکی خاوێن لە ناوچەکانی خۆمان بەرهەم بهێنین و ژینگەش پاکبکەینەوە لە ژەهرەکان.

کشتووکاڵی سروشتی خاوێن لە ژەهرو دەرمان چارەسەرە بۆ بە دەستهێانی سەربەخۆی خۆراک لە دوونیا و کوردستانیش.

Common Ground documentary (2023) - Official Trailer From the filmmakers of ‘Kiss the Ground’ (Netflix) comes the follow-up documentary ‘Common Ground,’ recipient of the Tribeca Film Festival 2023 Human/Nature ...

25/08/2023

بیبینن...

04/05/2023
06/12/2022

ئه‌م داواكاریه‌ به‌ تایبه‌تی بۆ خانمانه‌، تكایه‌ له‌ سه‌ری ساڵ و ساڵی نوێدا، با شێوازی ژیانكردنتان ژیاندۆستانه‌ و ژینگه‌ دۆستانه‌بێت.

بڵێ نا بۆ شتی تازه‌ و زیاده‌
كه‌م به‌كاربهێنه‌
دووباره‌ به‌كاربهێنه‌ره‌وه‌
شتی نوێ له‌ كۆنه‌كان دروستبكه‌ره‌وه‌
ئاڵ و گۆڕبكه‌
هاوبه‌شی بكه‌
فڕێی مه‌ده‌، چاكی بكه‌ره‌وه‌
بیدروو
شتی نوێ بچێنه‌
شتی نوێ مه‌كڕه

📸 Credit

03/12/2022

"بوەستە!
دووبارە بیر لەوە بکەرەوە کە ئەیخۆیتەوە."

زانیاری تەندروستی
شەش زیانی خواردنەوە گازییەکان
لەسەر تەندروستی مرۆڤ

خواردنەوە گازییەکان بە جیاوازی جۆر و ناوەکانیانەوە یەک کار دەکەن و سەرجەمییان خراپە و زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت، چەنیدن هۆکار هەیە بۆ نەخواردنەوە و دەستبەرداربوونی، بەڵام زۆرێک لەبەر هۆکاری دیکە ناتوانن دەستبەرداری خواردنەوەی بن وەک تام و چێژەکەی.

شەش زیانی خواردنەوە گازییەکان:

یەکەم: خواردنەوە گازییەکان هیچ سوودێکیان نییە، لە هەر قتوویەکدا نزیکەی ١٤٠ یەکەی وزەی تێدایە و ئەمەش وزەیەکی بەتاڵ درووست دەکات لەلاشەدا و لەش هیچ سوودێکی لێوەرناگرێت و بەشێوەی چەوری لە ناوچەی کەمەردا کۆدەبێتەوە و دەبێتەهۆی بەرزبوونەوە و زیادبوونی کێش و قەڵەوی.

دووەم: گەدە، خواردنەوە گازییەکان جۆرێک ترش لەخۆدەگرێت کە زیانی زۆر گەورە بە گەدە دەگەیەنێت، دبێتەهۆی داخورانی ناوپۆشی گەدە و لەنێو خەڵکدا بە سووتانەوەی گەدە یان "دڵەکزە" و ترشەڵۆکی گەدە ناسراوە، واتە رۆیشتنی پێچەوانەی ترشی گەدە بەرەو ئەو بۆرییەی کە قوڕگ بە گەدە دەبەستێتەوە کە بریتییە لە "سورێنچک".

سێیەم: ددان، ئەوترشەی کە لە خواردنەوە گازییەکاندا هەیە دەبێتەهۆی خوران و پوکانەوەی پوکی ددانەکان. توێژینەوەکان دەریانخستووە ئەگەر ددانێک پێکهاتەکانی خواردنەوە گازییەکان بۆماوەی ٤٨ کاتژمێر پێوە بمێنێتەوە ئەوا ٥٪ی کیسەکەی لەدەست دەدات.

چوارەم: شەکری زۆر لە پێکهاتەی خواردنەوە گازییەکاندا هەیە، هەر قتوویەک لانیکەمبڕی ٤٠ گرام شەکری تێدایە کە دەکاتە نزیکی ١٠ کەوچکی چا شەکر. رێژەی ئەو شەکرەی لە خواردنەوە گازییەکاندا هەیە زیاترە لەو رێژە شەکرەی لە گەنمەشامیدا هەیە و لە خواردنەوە گازییەکاندا بەکاردێت و لەش توانای نییە کە خواردنەوەکە بگۆڕێت بە وزە زیاتر لەوەی کە دەتوانێت شەکری ئاسایی بگۆڕێت بە وزە.

پێنجەم: شێی لاشە، ئەو رێژەیەی لە کافاین لە خواردنەوە گازییەکاندا هەیە میزهەڵگرە و دەبێتەهۆی وشکبوونەوە و جگە لەوەش کاتێک خواردنەوە گازییەکان دەبێتە خوو واتە گۆڕینی خواردنەوەیان لەبری ئاو.

شەشەم: ئێسک، ترشی فۆسفۆڕیک کە لەپێکهاتەی خواردنەوە گازییەکاندا هەیە بۆ جەستە قورسە کالیسیۆم هەڵبمژێت و دەبێتە هۆی پوکانەوەی ئێسک.

بەهیوای سوود وەرگرتن 💐
ی پزیشکی شیلان بهجت حداد 🌺

02/12/2022

توێژینەوەیەک ڕێژەی ئەو پلاستیکە دەستنیشان دەکات کە ساڵانە دەچێتە جەستەمانەوە

توێژینەوەکان هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی ماددەی پلاستیک دەدەن و پزیشکێکی ڕووسیش لەوبارەیەوە دەڵێت: هەموومان ساڵانە 260 گرام لە مایکرۆپلاستیک دەچێتە جەستەمانەوە.

ئەلیکساندەر میاسنیکۆڤ، پزیشکی بەناوبانگی رووسیا و پێشکەشکاری بەرنامەی " لەبارەی گرنگترین شتەوە" لە کەناڵی فیدراڵیی ئەو وڵاتە باسی لە مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی بەرچاوی ماددەی پلاستیکی کرد و رایگەیاند: " پلاستیک بە جۆرێک بڵاوبووەتەوە کە هەر یەکێک لە ئێمە ساڵانە 260 گرام مایکرۆپلاستیک بە ڕێگای جۆراوجۆر دەچێتە جەستەیەوە، ئەم رێژەیەش لە 10ساڵدا دەکاتە دوو کیلۆ و 600 گرام".

پزیشکەکە ئاماژەی بەوە کرد، کە مایکرۆپلاستیکەکان لەڕێی خواردنەوەی ئاو، بەکارهێنانی قاپوقاجاخ، کەرەستەی جوانکاری، خواردنی ماسی و خواردنە دەریاییەکانەوە دەچنە جەستەوە.
لە درێژەی وتەکانیدا ئەلیکساندەر میاسنیکۆڤ رایگەیاند: " بەکارهێنانی بوتڵی پلاستیکیی ئاو و چای کیسە وادەکەن ڕێژەی مایکرۆپلاستیکی زیاتر لەڕێی خواردنەوە بچێتە جەستەمانەوە. لەڕێی هەناسەشەوە دەچێتە جەستەمانەوە، ئەویش زیاتر بەهۆی ڕزینی تایەی ئۆتۆمبێل و بڵاوبوونەوەی بە هەوادا، هەروەها بەکارهێنانی ماددە پاککەرەوەکان هۆکارێکی ترە."

پزیشکەکە باسی لەوە کرد، کە پلاستیک لە گەدەدا هەرس نابێت و ڕێژەیەکی زۆری لەڕێی پیساییەوە فڕێدەدرێت، بەڵام توێژینەوەکان ئەوە دەردەخەن کە ڕێژەیەکی لە جەستەدا دەمێنێتەوە، بۆ یەکەمین جاریش لە ساڵی 2022دا مایکرۆپلاستیک لە خوێنی مرۆڤدا دۆزرایەوە و توێژینەوەکانیش بەبەردەوامی هۆشداری دەدەن لەوەی پلاستیک لە جەستەدا ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەکان، بەتایبەتی شێرپەنجەی سی زیاد دەکات.

#کوردسات

Want your school to be the top-listed School/college in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Website

Address


University Of Sulaymaniyah
As Sulaymaniyah