باخچەی منداڵانی پەپوولە لە ڕانیە

  • Home
  • India
  • Rania
  • باخچەی منداڵانی پەپوولە لە ڕانیە

باخچەی منداڵانی پەپوولە لە ڕانیە Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from باخچەی منداڵانی پەپوولە لە ڕانیە, Elementary School, nawroz, Rania.

29/03/2026

🛑 ئاگاداری بۆ سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن( حکومی ، ناحکومی )

ئاگاداری سەرجەم مامۆستایان، فەرمانبەران و خوێندکارانی ئازیز دەکەینەوە، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی سەلامەتی هەموان، بەهۆی بارودۆخی ئێستای ناوچەکە:
✅ سبەینێ ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٦/٣/٢٩ لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن (حکومی و ناحکومی) لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین پشووی فەرمییە.
هیوا خوازین هەموو لایەک پارێزراو بن.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین

✨ پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان و نەورۆز ✨بە بۆنەی هاتنی دوو جەژنی گەورە و پڕ لە مانای جوان،جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزو جەژنی نەورۆز...
19/03/2026

✨ پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان و نەورۆز ✨

بە بۆنەی هاتنی دوو جەژنی گەورە و پڕ لە مانای جوان،
جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزو جەژنی نەورۆز
بە دڵێکی پڕ لە خۆشی و ڕێزەوە،
پیرۆزبایی خۆمانتان ئاڕاستە دەکەین 💐

ئەم دوو جەژنە، یەکێکیان نیشانەی
بەخشندەیی وئارامی وپاکی و نزیکبوونەوەیە لەخوای باڵادەست،
و ئەوی تر نیشانەی نوێبوونەوەی ژیان، سەوزبوونی سروشت
و دەستپێکردنی هیوایەکی نوێیە 🌿

لەو ڕۆژانەدا کە دڵەکان پڕ دەبن لە خۆشەویستی
و خەندەی منداڵان جوانترین دەنگی ژیانە، 🦋

پیرۆزبایی تایبەت ئاراستەی🌼
مامۆستایانی خۆشەویست و سەرجەم فەرمانەبەرانی باخچەکەمان
🦋 منداڵانی شیرین و پەپوولە جوانەکان
👨‍👩‍👧‍👦 و دایکان و باوکانی بەڕێز.
🌿 هەروەها سەرجەم گەلی کورد و موسوڵمانان

ئومێددەکەین ئەم جەژنانە ببنە هۆی بڵاوبوونەوەی
خۆشەویستی، ئارامی، یەکگرتوویی و بەختەوەری 💛

جەژنتان پیرۆز، دڵتان شاد و ژیانتان پڕ لە خۆشی بێت .

جلی کوردی تەنها جلێک نییە، هەر رەنگێک و هەر شێوەیەک چیرۆکی خۆی هەیە؛ چیرۆکی خەبات، جوانی و شانازی.جلی کوردی وەک ئاڵایەکی...
10/03/2026

جلی کوردی تەنها جلێک نییە، هەر رەنگێک و هەر شێوەیەک چیرۆکی خۆی هەیە؛ چیرۆکی خەبات، جوانی و شانازی.

جلی کوردی وەک ئاڵایەکی بێدەنگە کە ناسنامەی گەلێک پیشان دەدات.
کاتێک ئەم جلە لەبەر دەکەین، نیشانەی ئەوەیە کە کەلتوور و ریشەکان هێشتا زیندوون.

لەبەر ئەمەیە جلی کوردی تەنها بۆ جەژنەکان نییە، بەڵکوو بۆ شانازییەکی هەمیشەییە

پیرۆز بێت ڕۆژی جلی کوردی  نەتەوەیی 🌹
10/03/2026

پیرۆز بێت ڕۆژی جلی کوردی نەتەوەیی 🌹

⸻🌸 ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنان 🌸ئەمڕۆ ڕۆژی ڕێزلێنانە لە هەموو ئەو ژنانەی کە بە دڵسۆزی و خۆشەویستی، ژیان جوانتر دەکەن.بەتای...
06/03/2026



🌸 ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنان 🌸

ئەمڕۆ ڕۆژی ڕێزلێنانە لە هەموو ئەو ژنانەی کە بە دڵسۆزی و خۆشەویستی، ژیان جوانتر دەکەن.

بەتایبەتی سوپاسی زۆر بۆ مامۆستا ژنەکانی باخچەکەمان، ئەوانەی کە بە ئارامی، دڵسۆزی ، بناغەی داهاتووی منداڵەکان دادەنێن. ئەوان نەک تەنها فێرکاری دەکەن، بەڵکوو خۆشەویستی، ڕەوشت و هیوا لە دڵی منداڵەکاندا دەچینن. 🌱

مامۆستایانی ئازیز،
ئێوە ئەو ڕووناکییەن کە ڕێگای منداڵەکان ڕووناک دەکەن. هەر وشەیەک، هەر خەندەیەکتان دەتوانێت داهاتوویەک دروست بکات.

لەو ڕۆژە تایبەتەدا،
ڕێز و سوپاس بۆئێوە و بۆ هەموو ژنان کە بە هێز، دڵسۆزی و خۆشەویستی دنیا جوانتر دەکەن. 💖

٨ی مارس پیرۆز بێت لە هەموو ژنان.🌷
سروە صباح
بەڕێوەبەری باخچە

06/03/2026
04/03/2026

بە خۆشحاڵی و سەربەرزی یادی ڕۆژی ڕاپەڕینی ئازاری ٣/٥ی شاری ڕانییە دەکەینەوە
ڕۆژێک کە گەل بە دەنگێکی یەکگرتوو، بە ئازایەتی و بە هیوای ئازادی هەستا و مێژوویەکی نوێی بۆ ناوچەکەی نووسی.

لە شاری ڕانییە، ڕۆژی ٥ی ئازار بوو بە نیشانەی ئیرادە و یەکگرتوویی. ئەو ڕۆژەی کە دڵەکان پڕ بوون لە خۆشەویستی بۆ خاک و نیشتمان، و دەستەکان یەکگرتوو بوون بۆ دروستکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ منداڵانمان.

ئێمە لە باخچەکەمان، ئەم یادە پیرۆزە بە منداڵانمان ئاشنادەکەین بە زمانێکی سادە و پڕ لە خۆشەویستی؛
کە ئازادی بە واتای خۆشەویستی، یارمەتیدانی یەکتر و پاراستنی نیشتمانە.

با ئەم ڕۆژە ببێتە وانەیەک بۆ منداڵانمان:
وانەی ئازایەتی، وانەی یەکگرتوویی، وانەی خەبات بۆ داهاتوویەکی ڕووناک.

یادی ڕاپەڕینی ٣/٥ی ڕانییە پیرۆز بێت 🌿
سروە صباح /بەڕێوەبەری باخچە

ئەم ڤیدیۆیە لەلایەن مامۆستای نیشتیمانپەروەر م.ئارەزوو ئامادەکراوە.

25/02/2026



سڵاو و ڕێز بۆ دایک و باوکە خۆشەویستەکان 🌷

وەک هەمیشە سوپاس بۆ هاوکاریتان و پشتگیری بەردەوامتان.
وەک دەزانن ئێستا مانگی پیرۆزی ڕەمەزانە 🌙، مانگێک کە پڕە لە بەرەکەت و تایبەتمەندییەکانی خۆی.

تێبینی دەکەین کە هەندێک لە منداڵەکان بەهۆی درەنگ خەوتن، بەیانیان ماندوو یان خەواڵوو دێنە باخچە، ئەمەش کاریگەری دەکات لەسەر سەرنج و چالاکییەکانیان لە کاتی وانە و یاری.

تکایە ئەگەر بگونجێت، هەوڵ بدەن کاتێکی ڕێکوپێک بۆ خەوتنی منداڵەکان دابنێن، بەتایبەتی لەم ماوەیەدا، تاکو بتوانن بەهێزتر و چالاکتر بەشداربن لە چالاکییەکانی باخچە 🌼

ئێمە دڵنیاین کە بە هاوکاریی یەکتر دەتوانین باشترین ژینگەی فێربوون و گەشەپێدان بۆ منداڵەکانمان دابین بکەین.

سوپاس بۆ تێگەیشتن و هاوکاریتان 🌸

ئەمڕۆ بە شانازییەوە پێشوازیمان لە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت و تەندروستی کرد لە باخچەکەمان. دوای سەردان و هەڵسەنگاندنی...
24/02/2026

ئەمڕۆ بە شانازییەوە پێشوازیمان لە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت و تەندروستی کرد لە باخچەکەمان. دوای سەردان و هەڵسەنگاندنیان، دەستخۆشییان لێکردین بۆ پاک و خاوێنی ژینگەی باخچە و جی‌بەجێکردنی ڕێنمایی و پێوەرە تەندروستییەکان.

ئەم دەستخۆشییە بۆ ئێمە هۆی شانازییە و هەروەها پاڵنەرێکە بۆ بەردەوامبوون لە خزمەتگوزاریی باشتر بۆ منداڵە خۆشەویستەکانمان.

سوپاس بۆ هەموو ستافی باخچەکەمان کە بە دڵسۆزی و هاوکارییان ئەم ئاستەیان پێگەیاندووە 🌹

21/02/2026



🌸 ڕۆژی زمانی دایک پیرۆز بێت 🌸

زمانی دایک یەکەم وشەیە کە لە دڵمان دەچەقێت،
یەکەم گۆرانییە کە گوێمان لێ دەبێت،
و یەکەم ڕێگایە کە فێری خۆشەویستی و ناسنامەمان دەکات.

زمانی دایک تەنها وشە نییە،
هەستی دایکە، خۆشی منداڵییە،
مێژوو و کەلتوور و ئایندەمانە.

لە باخچەکەماندا،
منداڵەکان بە زمانی دایک
خەون دەبینن، دەخوێنن و فێردەبن.

با هەموومان دەست لە ناودەست
بۆ پاراستن و خۆشەویستی زمانی دایک تێبکۆشین،
چونکە زمان، ناسنامەی گەلێکە.

💚 ڕۆژی زمانی دایک لە هەمووان پیرۆز بێت 💚
دەست خۆشی بۆ مامۆستای چالاک و بەئەزموون م.ئارەزوو م.خدیجە محمد.

Address

Nawroz
Rania
46012

Telephone

+9647501004742

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when باخچەی منداڵانی پەپوولە لە ڕانیە posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share