تەپی سەفای سەروو

تەپی سەفای سەروو Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from تەپی سەفای سەروو, School, Krishnagiri.

28/12/2023
04/07/2023

سه رده می ئالتونی

04/07/2023

یاده وه ریه کانی ته پی سه فا

04/07/2023
((نوسینی  بڕیار   عومه ر)) ئــــەرێ بەڕاست ئێمە قوتابخانەمان خوێند یان تەعزیبخانە...یەکەمین کارێک کە لەژیانی مامۆستایمدا...
15/06/2023

((نوسینی بڕیار عومه ر)) ئــــەرێ بەڕاست ئێمە قوتابخانەمان خوێند یان تەعزیبخانە...

یەکەمین کارێک کە لەژیانی مامۆستایمدا هەستم کرد دەبێت بیکەم ئەوە بوو، کەهەرگیز وەک ئەو مامۆستایانە نەبم کە دەرسیان پێوتووم..بەتایبەتی قۆناغی سەرەتای و ناوەندی و ئامادەیی وبەشکێی زۆری ئەو مامۆستایانەشی لەزانکۆ دەرسیان پێوتم..
گەورەترین دەرسیان بۆمن ئەوەبوو ،کەبەڕاستی نەدەبێ وەک ئەوان بم و نەدەبێت بەڕێگەی ئەواندا بڕۆم..

مناڵێکی بچکۆلانەی بێ ئاوەز بووین، پێش ئەوەی فامبکەینەوەو بکەوینە بەر شەقی زەمانە، مامۆستاکانمان لەقوتابخانە بەشی تەمەنێک شەقیان تێ هەڵداین..
دەستەسڕەکانمان چی بوو؟
پارچەیەک لەماکسیە دڕاوەکانی دایکمان یان هەر پارچە پەڕۆیەکی تربوایە،دەبوو پێت بێت ، لوتی پێ بسڕی،گەر ئەم پارچەپەڕۆت بیربچوایە، مامۆستایەک ،جەلاد ئاسا دەکەوتە گیانت و بەدار دەستەکانی سڕ دەکردی.. دارێک ودوان و سیان نا...
هەندێ جار هەتا نەیشکاندیتایەو بەبەرچاو ئەو هەموو خوێندکارەوە دەستت نەکردایە بە گریان وازیان لێنەدەهێنایت.. ـ نازانم ئەو سەردەمە سەردەمی چڵم بوو یان دایم هاڵەمەتمان بووەو پێمان نەدەزانی وابونی ئەو پارچەپەڕۆ هێندە گرنگ بوو..
چەندین جار هەبووە،خوێندکارێک دەنگەدەنگێکی کردووە، مامۆستا بەخۆی و لیسەکەی دەستیەوە دەهاتە ژورەوە ،وەک خۆی دەیوت تەڕوو وشکتان پێکەوە دەسوتێنم.. بەدار بەردەبونە خوێندکارەکان و هەندێ جار دارەکەیان لە قۆڵ و پشتیش دەدا...
ئەو شوێنەی کەپێی دەوترا قوتابخانە،لەباتی ئەوەی شوێنێک بێت بۆ ئاسودەی و پەروەردەو پێگەیاندنی خوێندکار ،،دەبوو بەشوێنێک بۆ شکاندن وڕسواکردن و تێهەڵدانی خوێندکار...
بەڵێ جیلی پێش ئێمەو جیلی ئێمەش ، جیلێکی ئیرادەشکێنراوو بەدبەخت بوو،مامۆستا مام و وەستای نەبوو جەلادێک بوو بۆکوشتنی خەونەکانی خوێندکار..

ئێستاش هەموومان گەورەین، ترسی ئەوشکانە لەوجودماندا هەرماوە، ئێستاش ئیرادەیەکی وامان نیە،ئێستاش دەترسین شتێک بڵێین وبمانشکێنن..
سەیری ئەو شێوازی مامەڵانەبکە... بزانە لە بەندیخانەکانیشدا هەروانیە..
٭قەڵەمێک بخە بەینی پەنجەکانی مناڵێک و بەتوندی دەستی بگوشە!!!!
٭ تەڕکردنی دەست لەبەیانیەکی ساردی زستانداو لێدان بەشوڵی هەنار لەدەستەکانی...هەندێ جار ڕان وقۆڵیشی دەگرتەوە...
٭ قەنافیز ڕاکێشانی خوێندکارێکی مناڵ...
٭هەندێ جار بەکارهێنانی بۆکس وشەقیش دەهاتەناو سزاکانی خوێندکارەوە..
٭وەرە سەعی دونیات لەمادەکەدا کردبێت،مامۆستات بینی لەترسا لەبیرت بچێتەوە...

٭مامۆستام هەیە ئێستا ئەم نوسینەشم دەبینێ، هەربەڕاستی نازانم چی مادەیەکی پێ وتووم بەڵام شێوازی تەعزیب وئازارەکانیم هەر لەبیرماوە..
ئێمە زۆرجار لەئازارەکانمان تەنیا شێوازی ئازاردانە فێردەبین...

لەگەڵ ڕێزم بۆ کەمینەیەک لەو مامۆستایانەی کە مامۆستاییان وەک ئەرکێکی پیرۆز جێبەجێ کردووە، لەهەموو کاتێکدا...

یاره پی خوالیان خۆش بێت  خواعافویان بکات مامه حاجێ مارف  کاک جاجێ بە کر  ئه رشێفی کێوان ته پی سه فای
12/06/2023

یاره پی خوالیان خۆش بێت
خواعافویان بکات
مامه حاجێ مارف کاک جاجێ بە کر ئه رشێفی کێوان ته پی سه فای

Address

Krishnagiri
07501122839

Telephone

07501122839

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when تەپی سەفای سەروو posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category