ڕێگای خاوێن clean path

ڕێگای خاوێن  clean path

Comments

🌷 السلام عليكم ورحمة الله وبركاته 🌷
بەڕێزان ئەم پۆستە بە هەڵە سڕابویەوە بە پێوستمان زانی
بۆ ئاگاداری هەموو لایەك دووبارە بڵاوی بكەینەوە
نامەی دەست لەكاركێشانەوەی بەڕێوبەری خوێندنگەی مزگەوتی
وایكفێلد نیاز عەلی زۆر سوپاسی
هەموو مامۆستا بەڕێزەكان دەكەم كەلەماوەی ساڵانی ڕابردو ماندونەناسانە ئەركەكانیان لەگەڵ من بە جێ گەیاندو دواكارم لەخوای پەروەردگار بەرەكەت بخاتە تەمەنیان سەرفرازی هەردو دونیا بن
وە زۆر سوپاسی هەموو دایكان و باوكان دەكەم كەلە خەم داهاتووی نەوەكانیان بون هاوكاری باش بون بۆ خوێندنگە
من لێرەوە هەمووتان بە خوای گەورە ئەسپێرم ئاگاتان لە دنیاو قیامەتتان بێت
Wasting time can become a disease. Cure it with the remembrance of Allah. Make every minute of your life count, for once time passes it can never be recovered. Make it a witness for you & not against you.

Your eyes are like a video camera recording all that you see. Your lips are like a voice recorder recording all that you say. So careful, cause they’ll be playing on big screen on Judgement Day.
We are slowly but surely heading to our graves. Remember this often and do as much good as you can. Focus on the deen and your relationship with Allah. Start now so there's no regret later.
خوایە بارێک نەکەوێتە سەرشانمان لە توانای خۆمان زیاتر بێ عەفومانکە ،لێمان خۆشبە،رەحمان پێ بکە..امین
باشترین و سەرکەتووترین مرۆڤ.

بەرکوڵ:-
لە گشت جیهاندا مرۆڤەکان دەگەوجێنرێن و زۆرینەی هەرە زۆری دەبن بە تۆڕی سەرمایەداریەوە، جا هەیە لە دونیای بازرگانیدا، هەشە لە دونیای بەناوی سیاسەت و هەر بازرگانیدا، هەشە بەناوی دین و لەژێر ناوی دینیدا، کە دەڵێم دین هەموو دینەکان.

بۆ نمونە: بینیومە کەسێك ڕێکلام بۆ کاڵایەکی پزیشکی دەکات، بە جل و بەرگ و عەینەکێکی پزیشکیەوە، زۆر تام و چێژو پێداگری تێدەخات و وات لێ دەکات گەر فریا نەکەویت لەوەیە بەشت نەمێنێت!
هەمان کەسم دیوە کڵاوێکی ئەندازیاری و چاکەتێکی ئیشی ئەندازیاری کردووەتە بەری و لە جاری پێشووتر پێداگر تر ڕێکلام بۆ خانوو وە شتومەکی خانووبەرە دەکات، وات لێ دەکات فریا نەکەوێت لەوەیە نەمێنێت و دواتر ناچار لەو بەردەشتە بخەوێت!
دیسان هەمان کەس بۆ جل و بەرگ بۆ خۆراك وات لێ دەکاتەوە بەهەرچەند بێت بیکڕیت!
هەموو ئەو کەسانەش هەر هەمان کەسە، پسپۆڕی لە هیچ بوارەکاندا نی یە، تەنها پسپۆڕی لە بازاڕکردندا هەیە، ئەویش بەو درۆو دەلەسە، کە لە بەرچاوی ئێمە ڕۆژێك دەبێتە دکتۆرو، ڕۆژێك ئەندازیارو ڕۆژێکیش پسپۆڕی جل و بەرگ و خۆراك!

جا مەرجیش نی یە هەموو کاتەکانیش هەر یەك مرۆڤ بن، هەرکەس بن هەر وەك ئەو ئافرەتە وایە کە بە چەند سەد دۆلارێك لەنجەولار دەکات بۆ گۆرانی بێژێك لە کلیپێکدا، وا دەزانیت ئەوە خێزان یان عاشقەی گۆرانی بێژەکەیە، کەچی هەمان ئافرەت لە جێگەیەکی ترو لەگەڵ کەسێکی تردا دەیبینیتەوە، ئەوانە عاشقی پارەکەن و هەرکەس زیاتریان بداتێ زیاتر بۆی هەڵدەپەڕن!

سیفەتی حەیوانیش بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە وەك چۆن نەخۆشیش دەگوازریتەوە، ئەم هەڵپەڕینە سیفەتی مەیمونەو بۆ مۆزێك قونی خۆیت نیشان دەدات و زۆرجار لە خۆشیدا میزێك دەکات بە ئاسمانداو لچیشی لەگەڵدا هەڵدەقورتێنێت.

خۆمان چاك چاك دەزانین و هەر خۆشمان کەسانێکمان کرد بە سیاسی، یان ڕوونتر بڵێم کردمانن بە بازرگان، کە نە سیاسی بوون، نە بازرگان، بەڵام ڕۆشتین و پاڵیشمان نا بە خەڵکەوەو دەنگیشمان پێدان، بە شانازیشەوەو لوت و دەمی چەند کەسێکیشمان شکاند لەسەریان، دەمانگوت بەخوا کەسی چاکە، خۆ ڕاستیشمان دەکرد چاك بوون، بەڵام بۆ سیاست و بازرگانی نە، بەڵکو بۆ ئیعلام بۆ نمونە باش بوون، هەواڵیان جوان دەخوێندەوە، بەڵام ئێستە خۆی لە هەواڵەوە دەردەکەوێت کە چۆن خۆڵی کردە چاومان.

زۆرهەیە بەناوی دینەوەو شکڵێکی دینیەوە ئەگەر وریا نەبین ماڵت کاول دەکات، لە کەسێکی سادەو بگرە نیەت پاکیشەوە بەڵام بەبێ زانست تا ئەوپەڕی فاڵگرەوە، گەر خۆت ژیریت ڕۆشنفکر نەکردبێت بە دەقە دروستە دینیەکان ڕێك ماڵت کاول دەکات و نەك دونیا قیامەتیشت لێ دەسەنێت!

لە بواری کتێب و نووسین و ڕۆشنبیردا کاڵای وا ساغ دەکەنەوە چ فیزکی و چ فکریش بە کەڵکی پولێکی قەڵب نایەت!

بەڵام ئەقڵیەتی زۆرینە هەردەم بە ئاسانی چەواشە دەکریت، دەزانن ناونیشانەکەی سەرنج ڕاکێش بوو ئیتر خەڵك دەیخوێنێتەوەو هەڵپەی بۆ دەکات، بەڵام دواتر ناوەرۆکەکەی لەبری کەسی سەرکەوتوو ڕێك دەتخاتە ناوەڕاستی قوڕێکی هەس و مچ بە دە کەسەوە نەتوانن دەرت بهێنن.

هەر بۆ نمونە ئێستە لەسەروبەندی ئەم ڤایرۆسی کۆرۆنادا ڕێکلام بۆ سەدان کاڵا دەکەن کە هیچ پەیوەندی بە کۆرۆناوە نی یە، ئاخر هێشتا چارە نەدۆزراوەتەوە لەکوێ زانیتان هۆکارەکەی چی یە! شێرپەنجە کە سەدان ساڵە باوەو هەیەو بە حساب عیلاجیشی هەیە هێشتا هۆکارەکەی ڕوون نی یە، ئەم کۆرۆنایە چۆن یەکسەر گەرماو گەرم زانرا کە دۆینەو ترخێنە بۆی باشە! من کەسێکی کوردم دی بە جل و بەرگی پزیشکی و بەدلەی سپیەوە لەناو دەرمانخانەیەکدا بە جدی قسەی دەکردو دەیگوت ترخێنە یەکای یەکەو بیخۆو ئیتر خەمت نەبێت، کۆرۆنا چی یە! باوکی کۆرۆناش پێت ناوێرێت!

دکتۆرو پرۆفیسۆر هەیە لە بەریتانیاو ئەمریکا لەگەڵ کەسێکی هاوڕێیدا دەست دەکەن بەیەکداو پێکەوە کتێبێك دەنووسن، بەناونیشانێکی لەو شێوەیەو خۆیانی پێ دەکەن بە سەرمایەدار، خوێنەران قەناعەت بە نووسینەکانیان دەکەن و ئەوان خۆیان قەناعەتیان پێی نی یە، ئەوەی قەناعەتیان پێی هەبووە پارەکە بووە کە دەستیان کەوتووە، خوێنەریش کەوتووەتە ناو دونیایەکی وەهمیەوە ناتوانێت لەگەڵ واقعدا مامەڵە بکات، هەروەك ئەو گەنجانەی خۆمان کە ئەوەندە ڕۆمان و نوسینی وەهیمیان خوێندووەتەوە لەسەر ژیانی هاوسەری و دونیای عەشق و پێکەوە ژیان، دواتر لەگەڵ کەسدا نایان کرێت، چونکە وەهم و حەقیقەت دوو شتی لێك جیاوازن! هەتا مسوڵمانیشەو حیجاب و ڕێك و پێك دوای ٢ ڕۆژ تڵاق دەدریت، پیاوەکە کوڕی چاك و بنەماڵەی چاکە هەر زۆری ئێستە پێش گواستنەوە لێك جیا دەبنەوە، من زۆرجار کەوتومەتە نێوانی ئەو دوو چینە هیچکامیان حەق نەبوون! تەمەنێکیش لە خوێندنەوەی پڕو پوچ بە جەلسەیەك کۆتایی نایەت!

هەربۆیە خوێندنەوە گەر بە وریاییەوە نەبێت، وردە وردە زۆرێكی گوێی مرۆڤ درێژ دەکات، هەیە دەنگی بەرز دەکات، هەیە دوو پێی زیادەی لێ دەڕوێنیت! هەمووشی بە خوێندنەوە وای لێهاتووە، ئەنجامەکەشی لەو ئاژەڵەوە دەرچووە!

ئەسڵی مەطلەب
خوای گەورە باشترین کتێب کە قورئانە بە باشترین مرۆڤدا کە محمدە درودی خوای لێ بێت ناردویەتی و عیلاج و باشترینەکانی زۆر بە ڕوونی دیاری کردووە تێیدا، یەکجار سەیری ئەو قورئانە بکە هەزاران ئایەتی تێدایە تەنها بەو ئایەتە دەتوانیت ڕێڕەوی باشترین و سەرکەوتووترینی تێدا بدۆزیتەوە!

دەمەوێت نهێنیەکی گرنگ نیشانی تۆ بدەم لەو قورئانەدا کە لە هیچ تەفسیرێکدا دەستت ناکەوێت، یان دروستترە بڵیم بە تەفسیر ناکرێت، ئەویش تێڕامانە لە قورئاندا، تێڕامان و وردبونەوە بە موفەسیر ناکرێت، بەتۆی خوێنەر دەکرێت، هەڵوێستەی تێدایە بۆ ئێمە گەر هەڵوێستەی لەسەر بکەین و لەسەر ئایەتەکان بوەستین و تێڕامانی تێدا بکەین و وردبینەوەو قوڵ بینەوە تێیدا، بەڵام ئەوە بە خودی خۆمان دەکرێت نەك موفەسیر، چونکە تێڕامانەکەش دەکرێت لە هەر یەکێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاواز بێت، بۆیە ناکرێت زۆرجار ئەو تێڕامانانە وەك تەفسیر بنوسرێتەوە، یان هەیە زۆرجار نوسیویەتی، بەڵام کەسێکی تر هاوڕا نەبووە لەگەڵیدا چونکە ئەو بە جۆرێکی تر تێڕامانی تێدا کردووە، بۆیە لە کاتی خوێندنەوەیدا دەبێت تۆ گشت حەواسەکانت ئامادەگی هەبێت و بیری قوڵ و تێڕامانی دروستی تێدا بکەیت و لەسەری بوەستیت، ئێمە زۆر زۆر پەلەمانەو هەر دەڵێن خێراکە، ئادەی یەڵا بڕۆ زوو خەتمی بکە، با خێرا تەواوی بکەین، هەتا چاو دەپۆشین لە هەڵەی هەتا زمانەوانیش لە پێناو تەواو کردنیدا، بۆیە سەدان خەتم دەکەین و هێشتا قورئانمان نەناسیوە، قورئان بۆچی بە ٢٣ ساڵ دابەزی، بۆ بە یەك جار نەهاتە خوارەوەو خوای گەورە بفەرموێت فەرموو محمد ئەوە هەموویم کردووەتە ٢ توێی کتێبێك و کۆکراوەتەوەو سەرەو بۆرەشی بۆ کراوە، تا لە کۆتایدا ئیتهامت نەکەن بەوەی بڵێن چۆن و کێ کۆی کردەوەو گومانی تێدا دروست بکەن، نەخێر وا نەکراوە، تێیدا هاتووە خەمت نەبێت لەوەی پارێزراو دەبێت (إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ) کە پێغەمبەر ترسی لەبیرچونەوەو پەلەی دەکرد لە قورئانەکەدا متمانەی ئەوەشی پێدرا کە وانەکات ئەوە بیری مرۆڤە بەڵام خوای گەورە خۆی لە پشتی قورئانەکەیە (لَا تُحَرِّكْ بِهِ لِسَانَكَ لِتَعْجَلَ بِهِ) لە کۆتایشدا ئەوە قورئانەکەیە ئێستە لە بەردەستماندا تەنها یەك تۆز تێرامانی تێدا بکە بزان هیچ کتێبك وەك قورئان بەم شێوەیە ماوەتەوە، لەوپەڕی دونیا بۆ ئەو پەڕی دونیا بڕۆو لەوکاتەوە کە ئەو قورئانە دابەزیوە بزان هەمووی هەر وەك یەك نی یە، کە گەورەترین نهێنی تێدایە، دەیان بابەتی خۆم دیوە خەڵك بردویەتی و یەك تۆز دەستکاری کردووە، یان زۆرجار هەر ناونیشانەکەی گۆڕیوەو وەك پۆستی خۆی بڵاوی کردووەتەوە، چونکە نوسینەکەی من پارێزراو نی یە، ئێستە کەسێك دەتوانێت هەر ئەم نووسینە ببات و لەناو دێڕەکانیدا شتی بە ئارەزووی خۆی تێکەڵ بکات و منیشی پێ تاوانبار بکات، ڕیکلامێکی فراوان و سەرنج ڕاکێش و فول HDی بۆ بکات نەك خەڵکی دوور نی یە خۆشم باوەڕی پێ نەکەم!
نزیکی ١٠ ساڵ پێش ئێستە موقابەلەیەك کرام لە گۆڤارێك و بە مانشێت و وێنەی گەورە لە کوردستان بڵاو بویەوە دژی حیزبە ئیسلامیەکان، دکتۆر سەباح بەرزنجی پەیوەندی کرد کە شتی لەو شێوەی لە گۆڤارێکدا خوێندوەتەوە، قەناعەتی نەبوو کە من شتی وام نوسی بێت، هەتا لە گۆڤارێك بڵاو ببویەوە کە من مقابەلەکەم لەو گۆڤارە نەکردبوو، ئیتر تەشەنەی کردبوو، من خۆم دەستم بە گۆڤارەکە نەگەشتبوو تا ڕۆژێك برادەرێك وتی ئەم گۆڤارەم کڕیوە لەبەر وێنەکەی تۆ کە بە بەرگەکەیەوە بووە، کە خوێندمەوە سەیر دەکەم ناوەرۆکەکەی گۆڕاوە، من شتی لەو شێوەیەم نەوتوە، من ڕەخنەم گرتبوو بەڵام سوکایەتیم نەکردووە، یان سفرم نەکردوونەتەوە! بە هەزاران شتی وا بە ئاشکراو بە بوونی کەسەکانیش دەکرێت، بەڵام قورئان ئەوەتا نەکراوەو وە ناشکرێت!
ناونیشانی ئەم بابەتە پێویستی بە ئەوەندە وەردەکاری هەبوو بە گوشراوی تا کە ئەوەی دەمەوێت بیڵێم تۆی خوێنەر کە چاوت بە دەقەکە کەوت بتوانیت تێڕامانی تێدا بکەیت، هەڵوێستەو هەڵوێست لە دەقەکە وەرگریت، وات لێ بکات وردو قوڵ بیر بکەیتەوە، خۆت بتوانیت خۆتی تێدا بدۆزیتەوەو ببیت بەو مرۆڤەی کە باشترین و سەرکەوتووترین بین، ئەویش زۆر سادەی و زۆر بە ئاسانی خراوەتە بەردەستمان لە تەنها نەك یەك ئایەت بەڵکو لە نیو ئایەتدا، وەڵامی ئەو ناونیشانەت دەست دەکەوێت، ئەویش ئایەتی ١١٠ سورەتی ال عمران کە دەفەرموێت (كُنتُمۡ خَيۡرَ أُمَّةٍ أُخۡرِجَتۡ لِلنَّاسِ تَأۡمُرُونَ بِٱلۡمَعۡرُوفِ وَتَنۡهَوۡنَ عَنِ ٱلۡمُنكَرِ وَتُؤۡمِنُونَ بِٱللَّهِۗ)
واتە: ئێوە (موسوڵمانان)، باشترین گەلێك بوون، بۆ خەڵکی ھێنرابێتە دی،١- فەرمان دەدەن بەچاکە ٢- جڵەوگیری دەکەن لە خراپە ٣- بڕوا دەھێنن.
بەو شێوەیە کە من ژمارەم بۆ داناوە ئاوا سەیری ئایەتەکە بکە، کە تۆ بەچی دەبیتە باشترین و سەرکەوتوترین کەس کە تەنها ٣ خاڵ لە خۆتدا ڕەچاو بکە! ئەمە کەلامی رب العالینە نەك نووسەری بازرگانێك و هەڵخەڵەتێنەرێك، ئەمە بۆ ئەوەیە تۆ هەڵنەخەڵەتێنن!

کتێبی وا هەیە ١٠٠ خاڵی نوسیوە تەنها لەسەر شێوازی جل و بەرگ، چۆن قۆپچەکان دابخرێت، چۆن تەنسیقی جلەکان لەگەڵ یەكدا بگونجێت، خەڵکی ئەوەش دەکات بەڵام نابێتە سەرکەوتوو، لە ڕۆما موبایلێکی ئایفۆنم دۆزیەوە بەرگێکی سوری ژنانەی پێوە بوو، هەڵمگرت و لەو نزیکە پاڵم داوە پایەیەکەوەو وەستام و چاوم دەگێڕا بەچواردەوردا سا بەڵکو خاوەنی بۆ پەیدا ببێت، ئافرەتێکم بینی شڵەژابوو جلەکەی وەك بەرگی موبایلەکە بوو، بەبێ ئەوەی قسە بکات وتم بگرە ئەوە موبایلەکەتە، چونکە زانیم بەرگی موبایلەکە وەك بەشی سەرەوەی جلەکەی بوو! حەپەسا کە چۆن بەبێ قسە موبایلەکەم پێداوە، هەڵمەتی دا باوەشم پێدا بکات، وتم نەکەیت خەتەرە، خوا حافیزت بێت و هیچم ناوێت!
ئەو هەموو تەنسیقانە گرنگی پێ دەدەن بەڵام تەنسیقی قورئانی لەبیر دەکەین، کە لە نیو ئایەتدا تۆی خوێنەری ئەم بابەتە دەکاتە مرۆڤ گەر تەنها ئەو نیو ئایەتە پەیڕەو بکەیت کە تەنها ٣ داواکاریە ئەوانیش دووبارەی دەکەمەوە.
١-فەرمان کردن بە چاکە.
٢-ڕێگری کردن لە خراپە.
٣-باوەڕهێنان بەخوای گەورە.
واتە گەر تۆ بتوانیت بە بەردەوامی ڕێگەی چاکە نیشانی خەڵکی بدەیت ئەوە خاڵی یەکەمت جێبەجێ کردووە، گەر بتوانیت لەگەڵ خراپەدا نەبیت و نەدەیت بە پشتی ملتا بۆی و ئەشهەدوی بۆ بکەیت و خراپە بە خراپە هەردەم بناسێنیت ئەوە لەوەشدا سەرکەوتوو بووین، گەر ئیمانت بەو خوا عەزیمە هەیەو لە دڵتدا جێگیر بووەو بەهیچ نایگۆڕیتەوەو مامەڵەو بازرگانی پێوە ناکەیت ئەوە لەوەشدا سەرکەوتوو بوویت و کەواتە تۆ باشترین و سەرکەوتووترین مرۆڤیت.
ئێستە دەتوانیت سەیری دڵی خۆت بکەیت، ئەو باوەڕە تا چەند لە دڵتدا جێگەی خۆی گرتووە، باوەڕ کە لە دڵدا جێگیر دەبێت دونیات بە تەواوی دەگۆڕێت، تۆ لە دونیادا باوك و دایك کە خۆشت دەوێت هەتا دوای مردنیشیان لە ڕۆژی دایك و باوکدا دڵت بۆیان دەسوتێت و بە هێزێکی مەعنەوی دەزانیت، لە کاتێکدا خۆ زۆربەی دایك و باوکەکان هەتا ستەمیان لە منداڵەکانی خۆشیان کردووە، کەمتەرخەمی زۆریان نواندووە، کورە دایك و باوکی ئێستە زۆربەی هەستی بەرپرسیاریەتی تەواویشی نی یە، ئامادەیە منداڵەکەی برسی بیت تا زنجیرە درامەکەکە تەواو دەبێت شیرێکی بۆ نەکات، هەزار پرسیاری لێ بکات جوابی ناداتەوە تا هەوالەکان نەبیستێت! سەدان شتی تر!
بەڵام بوونی خوا لە دڵدا مرۆڤ دەکات بە مرۆڤ، وات لێ دەکات قوربانی بۆ بدەیت، ئەمر بە چاکەی ئەو قورئانە بە چاکە بکەیت و نەهی و خراپەکانیشی بە خراپە نیشان بدەیت و هەوڵ بدەیت خەڵکی تێی نەکەوێت.
ئێستە سەیری نامەی کردەوەکانت بکە تەنها لە فەیسبوكدا بزان تا چەند ئەو ٣ خاڵەی تێدا جێبەجێ کراوە، گەر وابوو شوکری خوای لەسەر بکەو بەردەوام بە، گەر وا نەبوو پەلە بکەو تەعدیلیان بکە.
ئەگەر دەتەوێت باشترین و سەرکەوتووترین مرۆڤ بیت، زۆرکەس هەیە بوەتە سەرمایەدار، یان بوەتە سیاسی و پلەو پۆستی دونیای، بەڵام ئەوانە هیچیان نە باشترینن نە سەرکەوتووترینن، گەر ئەو ٣ خاڵەی تێدا نەبێت.
قورئان بخوێنە جیاواز لەوەی کە پێشر خوێندوتە، خەزێنەیەکە ئایەتی وای تێدایە تا هەڵی بکەنیت زۆرتر گەوهەری لێوە بە دەست دەخەیت، تەنها حەواسەکانت ئامادەگی لەگەڵ قورئاندا هەبێت هەر سەیری بەرگەکەشی بکەیت شتی لێوە فێر دەبیت.
پێویستە بە چەندین شێوازی جۆراو جۆر لە مەفهومی ئایەتەکان تێبگەیت و مانا پێچەوانەکەشی وەرگریت تا بزانیت ئەسڵەکەی چۆنە، دکتۆر محمد خانی وتی کۆمەڵێك بە زانایەکی مسوڵمانیان وتووە بونی خوامان بۆ بسەلمێنە، وتی ئەو هەرچی دەگوت هەر فائیدەی نەبوو، کۆمەڵەکە باوەڕیان پێی نەدەهێنا، وتی لە کۆتایدا وتی دەی باشە برا ئەوە من نەمتوانی بونی خواتان بۆ بسەلمێنم، دەی ئێوە نەبوونی خوام بۆ بسەلمێنن! وتی بە هەموویانەوە نەیانتوانی چۆن نەبونی خوا بسەلمێنن، ئاخر ئەگەر سەلماندنی سەخت بێت نەسەلمانی زۆر سەختترە، تۆ سەیری هەرکوێ بکەیت هەر بونی دەسەلمێنیت، گەر بەوە باوەڕنەکەیت و چاویشت بنوقێنێ لە ڕاستیدا نوقانەکەش هەر سەلمانە، ئەو وزە لە کوێوە هات تۆ پێڵوی چاوەکانت پێکەوە بنوسێنیت!

قوربانی قورئان بم یەکەم ئایەت بە (اقْرَأْ) بخوێنە دەستی پێکردووە، بەڵام چ خوێندێك (بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ) کام خالقێك ئەو خالقەی کە (خَلَقَ الْإِنْسَانَ مِنْ عَلَقٍ) دیسان چۆن بخوێنم (اقْرَأْ وَرَبُّكَ الْأَكْرَمُ) چ جۆرە کەرەمێك ئەو کەرەمەی کە (الَّذِي عَلَّمَ بِالْقَلَمِ) وە چیتر لە ڕێگەی قەڵەمەوە (عَلَّمَ الْإِنْسَانَ مَا لَمْ يَعْلَمْ) چەند خۆشە مرۆڤ بزانێت لێرەدا ببێتە ئەو مرۆڤە نەك ئەوەی لە دوای ئایەتەکە باسی دەکات (كَلَّا إِنَّ الْإِنْسَانَ لَيَطْغَى) دەبینی مرۆڤ چەند سەرسەختە هەر ئەوەندە دەستی گەشتە پلەو پایەو پارەکە ئاوا هەموو شتی لەبیر دەچیت (أَنْ رَآهُ اسْتَغْنَى) ئیتر بەو شێوەیە لەسەر ئایەتەکان ڕاوەستەو خۆت و ژیانت و سەرکەوتنتی تێدا بدۆزرەوە.

بڕوات بە اللە هەردەم بەهێز بێت، ئەوەی ئەمری پێکردووە تۆش هەوڵی بڵاوکردنەوەی بدە، ئەوەی بە خراپە ناوی هێناوە تۆش بە خراپە بیناسێنە، پێش هەموو کەس خۆت پەیڕەوی بکەو باوەڕت پێی هەبێت، دەبێت بەو چاکترین و سەرکەوتوترینە کە خوای گەورە بەو شێوەیە ناوی هێنابیت نەك بە دەنگی پەرلەلمان و بە پشتگیری کوتلەیەکی حیزبی.

خوای گەورەو بەرنامەکەیت لەبیر بێت و هەردەم شوکری بکە.

(فَاذْكُرُونِي أَذْكُرْكُمْ وَاشْكُرُوا لِي وَلَا تَكْفُرُونِ)
خۆ من لەبیرت ناکەم خوایە گیان تا بکەویتەوە بیرم، هەموو چرکەیەم کەر فەزڵی تۆیە، شوکر خودایە.
بە سوپاسەوە وەرگیراوە لەبانگخواز بەڕێز
د . عومەر عەلی

زانیاری ئیسلامی بۆ هەمووان Islamic knowledge for all

Operating as usual

Photos from ‎ڕێگای خاوێن  clean path‎'s post 07/05/2022

🌷 السلام عليكم ورحمة الله وبركاته 🌷
بەڕێزان ئەم پۆستە بە هەڵە سڕابویەوە بە پێوستمان زانی
بۆ ئاگاداری هەموو لایەك دووبارە بڵاوی بكەینەوە
نامەی دەست لەكاركێشانەوەی بەڕێوبەری خوێندنگەی مزگەوتی
وایكفێلد نیاز عەلی زۆر سوپاسی
هەموو مامۆستا بەڕێزەكان دەكەم كەلەماوەی ساڵانی ڕابردو ماندونەناسانە ئەركەكانیان لەگەڵ من بە جێ گەیاندو دواكارم لەخوای پەروەردگار بەرەكەت بخاتە تەمەنیان سەرفرازی هەردو دونیا بن
وە زۆر سوپاسی هەموو دایكان و باوكان دەكەم كەلە خەم داهاتووی نەوەكانیان بون هاوكاری باش بون بۆ خوێندنگە
من لێرەوە هەمووتان بە خوای گەورە ئەسپێرم ئاگاتان لە دنیاو قیامەتتان بێت

23/03/2020

Wasting time can become a disease. Cure it with the remembrance of Allah. Make every minute of your life count, for once time passes it can never be recovered. Make it a witness for you & not against you.

22/03/2020

Your eyes are like a video camera recording all that you see. Your lips are like a voice recorder recording all that you say. So careful, cause they’ll be playing on big screen on Judgement Day.

22/03/2020

We are slowly but surely heading to our graves. Remember this often and do as much good as you can. Focus on the deen and your relationship with Allah. Start now so there's no regret later.

22/03/2020

خوایە بارێک نەکەوێتە سەرشانمان لە توانای خۆمان زیاتر بێ عەفومانکە ،لێمان خۆشبە،رەحمان پێ بکە..امین

21/03/2020

باشترین و سەرکەتووترین مرۆڤ.

بەرکوڵ:-
لە گشت جیهاندا مرۆڤەکان دەگەوجێنرێن و زۆرینەی هەرە زۆری دەبن بە تۆڕی سەرمایەداریەوە، جا هەیە لە دونیای بازرگانیدا، هەشە لە دونیای بەناوی سیاسەت و هەر بازرگانیدا، هەشە بەناوی دین و لەژێر ناوی دینیدا، کە دەڵێم دین هەموو دینەکان.

بۆ نمونە: بینیومە کەسێك ڕێکلام بۆ کاڵایەکی پزیشکی دەکات، بە جل و بەرگ و عەینەکێکی پزیشکیەوە، زۆر تام و چێژو پێداگری تێدەخات و وات لێ دەکات گەر فریا نەکەویت لەوەیە بەشت نەمێنێت!
هەمان کەسم دیوە کڵاوێکی ئەندازیاری و چاکەتێکی ئیشی ئەندازیاری کردووەتە بەری و لە جاری پێشووتر پێداگر تر ڕێکلام بۆ خانوو وە شتومەکی خانووبەرە دەکات، وات لێ دەکات فریا نەکەوێت لەوەیە نەمێنێت و دواتر ناچار لەو بەردەشتە بخەوێت!
دیسان هەمان کەس بۆ جل و بەرگ بۆ خۆراك وات لێ دەکاتەوە بەهەرچەند بێت بیکڕیت!
هەموو ئەو کەسانەش هەر هەمان کەسە، پسپۆڕی لە هیچ بوارەکاندا نی یە، تەنها پسپۆڕی لە بازاڕکردندا هەیە، ئەویش بەو درۆو دەلەسە، کە لە بەرچاوی ئێمە ڕۆژێك دەبێتە دکتۆرو، ڕۆژێك ئەندازیارو ڕۆژێکیش پسپۆڕی جل و بەرگ و خۆراك!

جا مەرجیش نی یە هەموو کاتەکانیش هەر یەك مرۆڤ بن، هەرکەس بن هەر وەك ئەو ئافرەتە وایە کە بە چەند سەد دۆلارێك لەنجەولار دەکات بۆ گۆرانی بێژێك لە کلیپێکدا، وا دەزانیت ئەوە خێزان یان عاشقەی گۆرانی بێژەکەیە، کەچی هەمان ئافرەت لە جێگەیەکی ترو لەگەڵ کەسێکی تردا دەیبینیتەوە، ئەوانە عاشقی پارەکەن و هەرکەس زیاتریان بداتێ زیاتر بۆی هەڵدەپەڕن!

سیفەتی حەیوانیش بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە وەك چۆن نەخۆشیش دەگوازریتەوە، ئەم هەڵپەڕینە سیفەتی مەیمونەو بۆ مۆزێك قونی خۆیت نیشان دەدات و زۆرجار لە خۆشیدا میزێك دەکات بە ئاسمانداو لچیشی لەگەڵدا هەڵدەقورتێنێت.

خۆمان چاك چاك دەزانین و هەر خۆشمان کەسانێکمان کرد بە سیاسی، یان ڕوونتر بڵێم کردمانن بە بازرگان، کە نە سیاسی بوون، نە بازرگان، بەڵام ڕۆشتین و پاڵیشمان نا بە خەڵکەوەو دەنگیشمان پێدان، بە شانازیشەوەو لوت و دەمی چەند کەسێکیشمان شکاند لەسەریان، دەمانگوت بەخوا کەسی چاکە، خۆ ڕاستیشمان دەکرد چاك بوون، بەڵام بۆ سیاست و بازرگانی نە، بەڵکو بۆ ئیعلام بۆ نمونە باش بوون، هەواڵیان جوان دەخوێندەوە، بەڵام ئێستە خۆی لە هەواڵەوە دەردەکەوێت کە چۆن خۆڵی کردە چاومان.

زۆرهەیە بەناوی دینەوەو شکڵێکی دینیەوە ئەگەر وریا نەبین ماڵت کاول دەکات، لە کەسێکی سادەو بگرە نیەت پاکیشەوە بەڵام بەبێ زانست تا ئەوپەڕی فاڵگرەوە، گەر خۆت ژیریت ڕۆشنفکر نەکردبێت بە دەقە دروستە دینیەکان ڕێك ماڵت کاول دەکات و نەك دونیا قیامەتیشت لێ دەسەنێت!

لە بواری کتێب و نووسین و ڕۆشنبیردا کاڵای وا ساغ دەکەنەوە چ فیزکی و چ فکریش بە کەڵکی پولێکی قەڵب نایەت!

بەڵام ئەقڵیەتی زۆرینە هەردەم بە ئاسانی چەواشە دەکریت، دەزانن ناونیشانەکەی سەرنج ڕاکێش بوو ئیتر خەڵك دەیخوێنێتەوەو هەڵپەی بۆ دەکات، بەڵام دواتر ناوەرۆکەکەی لەبری کەسی سەرکەوتوو ڕێك دەتخاتە ناوەڕاستی قوڕێکی هەس و مچ بە دە کەسەوە نەتوانن دەرت بهێنن.

هەر بۆ نمونە ئێستە لەسەروبەندی ئەم ڤایرۆسی کۆرۆنادا ڕێکلام بۆ سەدان کاڵا دەکەن کە هیچ پەیوەندی بە کۆرۆناوە نی یە، ئاخر هێشتا چارە نەدۆزراوەتەوە لەکوێ زانیتان هۆکارەکەی چی یە! شێرپەنجە کە سەدان ساڵە باوەو هەیەو بە حساب عیلاجیشی هەیە هێشتا هۆکارەکەی ڕوون نی یە، ئەم کۆرۆنایە چۆن یەکسەر گەرماو گەرم زانرا کە دۆینەو ترخێنە بۆی باشە! من کەسێکی کوردم دی بە جل و بەرگی پزیشکی و بەدلەی سپیەوە لەناو دەرمانخانەیەکدا بە جدی قسەی دەکردو دەیگوت ترخێنە یەکای یەکەو بیخۆو ئیتر خەمت نەبێت، کۆرۆنا چی یە! باوکی کۆرۆناش پێت ناوێرێت!

دکتۆرو پرۆفیسۆر هەیە لە بەریتانیاو ئەمریکا لەگەڵ کەسێکی هاوڕێیدا دەست دەکەن بەیەکداو پێکەوە کتێبێك دەنووسن، بەناونیشانێکی لەو شێوەیەو خۆیانی پێ دەکەن بە سەرمایەدار، خوێنەران قەناعەت بە نووسینەکانیان دەکەن و ئەوان خۆیان قەناعەتیان پێی نی یە، ئەوەی قەناعەتیان پێی هەبووە پارەکە بووە کە دەستیان کەوتووە، خوێنەریش کەوتووەتە ناو دونیایەکی وەهمیەوە ناتوانێت لەگەڵ واقعدا مامەڵە بکات، هەروەك ئەو گەنجانەی خۆمان کە ئەوەندە ڕۆمان و نوسینی وەهیمیان خوێندووەتەوە لەسەر ژیانی هاوسەری و دونیای عەشق و پێکەوە ژیان، دواتر لەگەڵ کەسدا نایان کرێت، چونکە وەهم و حەقیقەت دوو شتی لێك جیاوازن! هەتا مسوڵمانیشەو حیجاب و ڕێك و پێك دوای ٢ ڕۆژ تڵاق دەدریت، پیاوەکە کوڕی چاك و بنەماڵەی چاکە هەر زۆری ئێستە پێش گواستنەوە لێك جیا دەبنەوە، من زۆرجار کەوتومەتە نێوانی ئەو دوو چینە هیچکامیان حەق نەبوون! تەمەنێکیش لە خوێندنەوەی پڕو پوچ بە جەلسەیەك کۆتایی نایەت!

هەربۆیە خوێندنەوە گەر بە وریاییەوە نەبێت، وردە وردە زۆرێكی گوێی مرۆڤ درێژ دەکات، هەیە دەنگی بەرز دەکات، هەیە دوو پێی زیادەی لێ دەڕوێنیت! هەمووشی بە خوێندنەوە وای لێهاتووە، ئەنجامەکەشی لەو ئاژەڵەوە دەرچووە!

ئەسڵی مەطلەب
خوای گەورە باشترین کتێب کە قورئانە بە باشترین مرۆڤدا کە محمدە درودی خوای لێ بێت ناردویەتی و عیلاج و باشترینەکانی زۆر بە ڕوونی دیاری کردووە تێیدا، یەکجار سەیری ئەو قورئانە بکە هەزاران ئایەتی تێدایە تەنها بەو ئایەتە دەتوانیت ڕێڕەوی باشترین و سەرکەوتووترینی تێدا بدۆزیتەوە!

دەمەوێت نهێنیەکی گرنگ نیشانی تۆ بدەم لەو قورئانەدا کە لە هیچ تەفسیرێکدا دەستت ناکەوێت، یان دروستترە بڵیم بە تەفسیر ناکرێت، ئەویش تێڕامانە لە قورئاندا، تێڕامان و وردبونەوە بە موفەسیر ناکرێت، بەتۆی خوێنەر دەکرێت، هەڵوێستەی تێدایە بۆ ئێمە گەر هەڵوێستەی لەسەر بکەین و لەسەر ئایەتەکان بوەستین و تێڕامانی تێدا بکەین و وردبینەوەو قوڵ بینەوە تێیدا، بەڵام ئەوە بە خودی خۆمان دەکرێت نەك موفەسیر، چونکە تێڕامانەکەش دەکرێت لە هەر یەکێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاواز بێت، بۆیە ناکرێت زۆرجار ئەو تێڕامانانە وەك تەفسیر بنوسرێتەوە، یان هەیە زۆرجار نوسیویەتی، بەڵام کەسێکی تر هاوڕا نەبووە لەگەڵیدا چونکە ئەو بە جۆرێکی تر تێڕامانی تێدا کردووە، بۆیە لە کاتی خوێندنەوەیدا دەبێت تۆ گشت حەواسەکانت ئامادەگی هەبێت و بیری قوڵ و تێڕامانی دروستی تێدا بکەیت و لەسەری بوەستیت، ئێمە زۆر زۆر پەلەمانەو هەر دەڵێن خێراکە، ئادەی یەڵا بڕۆ زوو خەتمی بکە، با خێرا تەواوی بکەین، هەتا چاو دەپۆشین لە هەڵەی هەتا زمانەوانیش لە پێناو تەواو کردنیدا، بۆیە سەدان خەتم دەکەین و هێشتا قورئانمان نەناسیوە، قورئان بۆچی بە ٢٣ ساڵ دابەزی، بۆ بە یەك جار نەهاتە خوارەوەو خوای گەورە بفەرموێت فەرموو محمد ئەوە هەموویم کردووەتە ٢ توێی کتێبێك و کۆکراوەتەوەو سەرەو بۆرەشی بۆ کراوە، تا لە کۆتایدا ئیتهامت نەکەن بەوەی بڵێن چۆن و کێ کۆی کردەوەو گومانی تێدا دروست بکەن، نەخێر وا نەکراوە، تێیدا هاتووە خەمت نەبێت لەوەی پارێزراو دەبێت (إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ) کە پێغەمبەر ترسی لەبیرچونەوەو پەلەی دەکرد لە قورئانەکەدا متمانەی ئەوەشی پێدرا کە وانەکات ئەوە بیری مرۆڤە بەڵام خوای گەورە خۆی لە پشتی قورئانەکەیە (لَا تُحَرِّكْ بِهِ لِسَانَكَ لِتَعْجَلَ بِهِ) لە کۆتایشدا ئەوە قورئانەکەیە ئێستە لە بەردەستماندا تەنها یەك تۆز تێرامانی تێدا بکە بزان هیچ کتێبك وەك قورئان بەم شێوەیە ماوەتەوە، لەوپەڕی دونیا بۆ ئەو پەڕی دونیا بڕۆو لەوکاتەوە کە ئەو قورئانە دابەزیوە بزان هەمووی هەر وەك یەك نی یە، کە گەورەترین نهێنی تێدایە، دەیان بابەتی خۆم دیوە خەڵك بردویەتی و یەك تۆز دەستکاری کردووە، یان زۆرجار هەر ناونیشانەکەی گۆڕیوەو وەك پۆستی خۆی بڵاوی کردووەتەوە، چونکە نوسینەکەی من پارێزراو نی یە، ئێستە کەسێك دەتوانێت هەر ئەم نووسینە ببات و لەناو دێڕەکانیدا شتی بە ئارەزووی خۆی تێکەڵ بکات و منیشی پێ تاوانبار بکات، ڕیکلامێکی فراوان و سەرنج ڕاکێش و فول HDی بۆ بکات نەك خەڵکی دوور نی یە خۆشم باوەڕی پێ نەکەم!
نزیکی ١٠ ساڵ پێش ئێستە موقابەلەیەك کرام لە گۆڤارێك و بە مانشێت و وێنەی گەورە لە کوردستان بڵاو بویەوە دژی حیزبە ئیسلامیەکان، دکتۆر سەباح بەرزنجی پەیوەندی کرد کە شتی لەو شێوەی لە گۆڤارێکدا خوێندوەتەوە، قەناعەتی نەبوو کە من شتی وام نوسی بێت، هەتا لە گۆڤارێك بڵاو ببویەوە کە من مقابەلەکەم لەو گۆڤارە نەکردبوو، ئیتر تەشەنەی کردبوو، من خۆم دەستم بە گۆڤارەکە نەگەشتبوو تا ڕۆژێك برادەرێك وتی ئەم گۆڤارەم کڕیوە لەبەر وێنەکەی تۆ کە بە بەرگەکەیەوە بووە، کە خوێندمەوە سەیر دەکەم ناوەرۆکەکەی گۆڕاوە، من شتی لەو شێوەیەم نەوتوە، من ڕەخنەم گرتبوو بەڵام سوکایەتیم نەکردووە، یان سفرم نەکردوونەتەوە! بە هەزاران شتی وا بە ئاشکراو بە بوونی کەسەکانیش دەکرێت، بەڵام قورئان ئەوەتا نەکراوەو وە ناشکرێت!
ناونیشانی ئەم بابەتە پێویستی بە ئەوەندە وەردەکاری هەبوو بە گوشراوی تا کە ئەوەی دەمەوێت بیڵێم تۆی خوێنەر کە چاوت بە دەقەکە کەوت بتوانیت تێڕامانی تێدا بکەیت، هەڵوێستەو هەڵوێست لە دەقەکە وەرگریت، وات لێ بکات وردو قوڵ بیر بکەیتەوە، خۆت بتوانیت خۆتی تێدا بدۆزیتەوەو ببیت بەو مرۆڤەی کە باشترین و سەرکەوتووترین بین، ئەویش زۆر سادەی و زۆر بە ئاسانی خراوەتە بەردەستمان لە تەنها نەك یەك ئایەت بەڵکو لە نیو ئایەتدا، وەڵامی ئەو ناونیشانەت دەست دەکەوێت، ئەویش ئایەتی ١١٠ سورەتی ال عمران کە دەفەرموێت (كُنتُمۡ خَيۡرَ أُمَّةٍ أُخۡرِجَتۡ لِلنَّاسِ تَأۡمُرُونَ بِٱلۡمَعۡرُوفِ وَتَنۡهَوۡنَ عَنِ ٱلۡمُنكَرِ وَتُؤۡمِنُونَ بِٱللَّهِۗ)
واتە: ئێوە (موسوڵمانان)، باشترین گەلێك بوون، بۆ خەڵکی ھێنرابێتە دی،١- فەرمان دەدەن بەچاکە ٢- جڵەوگیری دەکەن لە خراپە ٣- بڕوا دەھێنن.
بەو شێوەیە کە من ژمارەم بۆ داناوە ئاوا سەیری ئایەتەکە بکە، کە تۆ بەچی دەبیتە باشترین و سەرکەوتوترین کەس کە تەنها ٣ خاڵ لە خۆتدا ڕەچاو بکە! ئەمە کەلامی رب العالینە نەك نووسەری بازرگانێك و هەڵخەڵەتێنەرێك، ئەمە بۆ ئەوەیە تۆ هەڵنەخەڵەتێنن!

کتێبی وا هەیە ١٠٠ خاڵی نوسیوە تەنها لەسەر شێوازی جل و بەرگ، چۆن قۆپچەکان دابخرێت، چۆن تەنسیقی جلەکان لەگەڵ یەكدا بگونجێت، خەڵکی ئەوەش دەکات بەڵام نابێتە سەرکەوتوو، لە ڕۆما موبایلێکی ئایفۆنم دۆزیەوە بەرگێکی سوری ژنانەی پێوە بوو، هەڵمگرت و لەو نزیکە پاڵم داوە پایەیەکەوەو وەستام و چاوم دەگێڕا بەچواردەوردا سا بەڵکو خاوەنی بۆ پەیدا ببێت، ئافرەتێکم بینی شڵەژابوو جلەکەی وەك بەرگی موبایلەکە بوو، بەبێ ئەوەی قسە بکات وتم بگرە ئەوە موبایلەکەتە، چونکە زانیم بەرگی موبایلەکە وەك بەشی سەرەوەی جلەکەی بوو! حەپەسا کە چۆن بەبێ قسە موبایلەکەم پێداوە، هەڵمەتی دا باوەشم پێدا بکات، وتم نەکەیت خەتەرە، خوا حافیزت بێت و هیچم ناوێت!
ئەو هەموو تەنسیقانە گرنگی پێ دەدەن بەڵام تەنسیقی قورئانی لەبیر دەکەین، کە لە نیو ئایەتدا تۆی خوێنەری ئەم بابەتە دەکاتە مرۆڤ گەر تەنها ئەو نیو ئایەتە پەیڕەو بکەیت کە تەنها ٣ داواکاریە ئەوانیش دووبارەی دەکەمەوە.
١-فەرمان کردن بە چاکە.
٢-ڕێگری کردن لە خراپە.
٣-باوەڕهێنان بەخوای گەورە.
واتە گەر تۆ بتوانیت بە بەردەوامی ڕێگەی چاکە نیشانی خەڵکی بدەیت ئەوە خاڵی یەکەمت جێبەجێ کردووە، گەر بتوانیت لەگەڵ خراپەدا نەبیت و نەدەیت بە پشتی ملتا بۆی و ئەشهەدوی بۆ بکەیت و خراپە بە خراپە هەردەم بناسێنیت ئەوە لەوەشدا سەرکەوتوو بووین، گەر ئیمانت بەو خوا عەزیمە هەیەو لە دڵتدا جێگیر بووەو بەهیچ نایگۆڕیتەوەو مامەڵەو بازرگانی پێوە ناکەیت ئەوە لەوەشدا سەرکەوتوو بوویت و کەواتە تۆ باشترین و سەرکەوتووترین مرۆڤیت.
ئێستە دەتوانیت سەیری دڵی خۆت بکەیت، ئەو باوەڕە تا چەند لە دڵتدا جێگەی خۆی گرتووە، باوەڕ کە لە دڵدا جێگیر دەبێت دونیات بە تەواوی دەگۆڕێت، تۆ لە دونیادا باوك و دایك کە خۆشت دەوێت هەتا دوای مردنیشیان لە ڕۆژی دایك و باوکدا دڵت بۆیان دەسوتێت و بە هێزێکی مەعنەوی دەزانیت، لە کاتێکدا خۆ زۆربەی دایك و باوکەکان هەتا ستەمیان لە منداڵەکانی خۆشیان کردووە، کەمتەرخەمی زۆریان نواندووە، کورە دایك و باوکی ئێستە زۆربەی هەستی بەرپرسیاریەتی تەواویشی نی یە، ئامادەیە منداڵەکەی برسی بیت تا زنجیرە درامەکەکە تەواو دەبێت شیرێکی بۆ نەکات، هەزار پرسیاری لێ بکات جوابی ناداتەوە تا هەوالەکان نەبیستێت! سەدان شتی تر!
بەڵام بوونی خوا لە دڵدا مرۆڤ دەکات بە مرۆڤ، وات لێ دەکات قوربانی بۆ بدەیت، ئەمر بە چاکەی ئەو قورئانە بە چاکە بکەیت و نەهی و خراپەکانیشی بە خراپە نیشان بدەیت و هەوڵ بدەیت خەڵکی تێی نەکەوێت.
ئێستە سەیری نامەی کردەوەکانت بکە تەنها لە فەیسبوكدا بزان تا چەند ئەو ٣ خاڵەی تێدا جێبەجێ کراوە، گەر وابوو شوکری خوای لەسەر بکەو بەردەوام بە، گەر وا نەبوو پەلە بکەو تەعدیلیان بکە.
ئەگەر دەتەوێت باشترین و سەرکەوتووترین مرۆڤ بیت، زۆرکەس هەیە بوەتە سەرمایەدار، یان بوەتە سیاسی و پلەو پۆستی دونیای، بەڵام ئەوانە هیچیان نە باشترینن نە سەرکەوتووترینن، گەر ئەو ٣ خاڵەی تێدا نەبێت.
قورئان بخوێنە جیاواز لەوەی کە پێشر خوێندوتە، خەزێنەیەکە ئایەتی وای تێدایە تا هەڵی بکەنیت زۆرتر گەوهەری لێوە بە دەست دەخەیت، تەنها حەواسەکانت ئامادەگی لەگەڵ قورئاندا هەبێت هەر سەیری بەرگەکەشی بکەیت شتی لێوە فێر دەبیت.
پێویستە بە چەندین شێوازی جۆراو جۆر لە مەفهومی ئایەتەکان تێبگەیت و مانا پێچەوانەکەشی وەرگریت تا بزانیت ئەسڵەکەی چۆنە، دکتۆر محمد خانی وتی کۆمەڵێك بە زانایەکی مسوڵمانیان وتووە بونی خوامان بۆ بسەلمێنە، وتی ئەو هەرچی دەگوت هەر فائیدەی نەبوو، کۆمەڵەکە باوەڕیان پێی نەدەهێنا، وتی لە کۆتایدا وتی دەی باشە برا ئەوە من نەمتوانی بونی خواتان بۆ بسەلمێنم، دەی ئێوە نەبوونی خوام بۆ بسەلمێنن! وتی بە هەموویانەوە نەیانتوانی چۆن نەبونی خوا بسەلمێنن، ئاخر ئەگەر سەلماندنی سەخت بێت نەسەلمانی زۆر سەختترە، تۆ سەیری هەرکوێ بکەیت هەر بونی دەسەلمێنیت، گەر بەوە باوەڕنەکەیت و چاویشت بنوقێنێ لە ڕاستیدا نوقانەکەش هەر سەلمانە، ئەو وزە لە کوێوە هات تۆ پێڵوی چاوەکانت پێکەوە بنوسێنیت!

قوربانی قورئان بم یەکەم ئایەت بە (اقْرَأْ) بخوێنە دەستی پێکردووە، بەڵام چ خوێندێك (بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ) کام خالقێك ئەو خالقەی کە (خَلَقَ الْإِنْسَانَ مِنْ عَلَقٍ) دیسان چۆن بخوێنم (اقْرَأْ وَرَبُّكَ الْأَكْرَمُ) چ جۆرە کەرەمێك ئەو کەرەمەی کە (الَّذِي عَلَّمَ بِالْقَلَمِ) وە چیتر لە ڕێگەی قەڵەمەوە (عَلَّمَ الْإِنْسَانَ مَا لَمْ يَعْلَمْ) چەند خۆشە مرۆڤ بزانێت لێرەدا ببێتە ئەو مرۆڤە نەك ئەوەی لە دوای ئایەتەکە باسی دەکات (كَلَّا إِنَّ الْإِنْسَانَ لَيَطْغَى) دەبینی مرۆڤ چەند سەرسەختە هەر ئەوەندە دەستی گەشتە پلەو پایەو پارەکە ئاوا هەموو شتی لەبیر دەچیت (أَنْ رَآهُ اسْتَغْنَى) ئیتر بەو شێوەیە لەسەر ئایەتەکان ڕاوەستەو خۆت و ژیانت و سەرکەوتنتی تێدا بدۆزرەوە.

بڕوات بە اللە هەردەم بەهێز بێت، ئەوەی ئەمری پێکردووە تۆش هەوڵی بڵاوکردنەوەی بدە، ئەوەی بە خراپە ناوی هێناوە تۆش بە خراپە بیناسێنە، پێش هەموو کەس خۆت پەیڕەوی بکەو باوەڕت پێی هەبێت، دەبێت بەو چاکترین و سەرکەوتوترینە کە خوای گەورە بەو شێوەیە ناوی هێنابیت نەك بە دەنگی پەرلەلمان و بە پشتگیری کوتلەیەکی حیزبی.

خوای گەورەو بەرنامەکەیت لەبیر بێت و هەردەم شوکری بکە.

(فَاذْكُرُونِي أَذْكُرْكُمْ وَاشْكُرُوا لِي وَلَا تَكْفُرُونِ)
خۆ من لەبیرت ناکەم خوایە گیان تا بکەویتەوە بیرم، هەموو چرکەیەم کەر فەزڵی تۆیە، شوکر خودایە.
بە سوپاسەوە وەرگیراوە لەبانگخواز بەڕێز
د . عومەر عەلی

20/03/2020

If you knew what reward Allah has in store for you as a result of your patience, you would never lose hope when despair overcomes you...

19/03/2020

سبحان الله وبحمده
سبحان الله العظيم

19/03/2020

لا إلهَ إلاَّ اللَّه وحْدهُ لاَ شَرِيكَ لهُ، لَهُ المُلْكُ، ولَهُ الحمْدُ، وَهُو عَلَى كُلِّ شَيءٍ قَدِيرٌ،

19/03/2020

سُبْحَانَ اللَّهِ
پاك و بێگەردی بۆ خوای گەورە
Subhanallah

19/03/2020

الْحَمْدُ لِلَّهِ
Alhamudlilah
سوپاس و ستایش بۆ خوای پەروەردگار

19/03/2020

أسْتَغْفِرُ اللهَ
Astakhfirulla

05/03/2020

قُولُوا اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ وَبَارِكْ عَلى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ فِي الْعَالَمِينَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ ) رواه مسلم ( 405 )

23/02/2020

To be a Good Muslim . . .

You don’t have to be perfect , You don’t have to have unusual knowledge , and you don’t have to be super pious . . You only need to be decent , Be sincere , and to Be real . .

To be A Good Muslim . .

Don’t be a fake , Don’t be like you think you try to act pious on the outside but you know what really happens in the inside !!

Dr Zakir Naik

23/02/2020

Don’t miss Salah for the sake of people. Remember you were born alone, you’ll die alone, you’ll go to the grave alone, you’ll be questioned alone on Judgement Day. So, never compromise deen for the sake of people. They won’t come to save you.

مافەکانى مێرد بەسەر هاوسەر-1-بەرنامەى کەژاوەى ئەوین-15 22/02/2020

نوێ
خوشکانى بەڕێزم ئەمەیە مافی مێردەکەت بەسەرتەوە
بۆ ئەوەى بەختەوەر بژیت
بۆ ئەوەى ژیانتان بەدور بیت لەکێشە
پێویستە لەسەر هەریەک لە پیاو ژن مافەکانى یەکترى بزان
بۆ شارەزابوون لەبوارەدە گوێبستى بەنامەى کەژاویی ئەوینە
لەکەناڵی یوتوبی مامۆستا محمد لەرێگەى ئەم لینەکەوە
https://www.youtube.com/channel/UCQdrNkprmwmgg0w_Hp_y-Zg?view_as=subscriber

مافەکانى مێرد بەسەر هاوسەر-1-بەرنامەى کەژاوەى ئەوین-15 السلام علیکم ورحمه‌ الله وبركاته بەڕێزان وه‌ك ئاگادار كردنه‌وه‌ بۆ سه‌ر جه‌م ئه‌و به‌ریزانه‌ی کەناڵیان هەیە لە یوتوب و هەستاون بە بڵاو کردنەوەی ڤیدۆکانی مامۆ....

13/02/2020

بوار...

عومەر عەلی:لە هەرکوێ کارێکی خێر هەبو، ئەوڵ بدە پشکێکی خۆتی تێ بخە، مەرج نی یە زۆر بێت، مزگەوتێك ناتوانیت بۆ خۆت دروستی بکەیت، پارەی بلۆکێکیش هەر جێگە دەگرێت، قوتابخانەیەك، نەخۆشخانەیەك، گەر وردەی گیرفانیش بێت، هەر بە کەمی مەزانە، با توانای قسەو نوسینیشت نەبێت، مێز ڕێك کردن و پشتی کامێراش هەموی دەچێتە چوارچێوەی تەکمیلەی کارە چاکەکانەوە، خۆت بە بچوك سەیر مەکە، بچوکەکان پێکەوە گەورە دەبن، بەڵام گەورە بە تەنهاش هەر بچوکە، نابینی سەرۆکی وڵاتەکان، لەیەکەم وتاری دەستبەکاربونیان، داوای یارمەتی لە هاوڵاتیان دەکەن، خۆ ئەوان پێویستیان بە پارە نی یە ئیتر، موچەکەیان زۆرە، بەڵام یارمەتیەکی مەعنەویش سەرخستنی ئەوانە.
بوار ئەو کۆمەڵەیەکە کە ئەوەندە ڕۆحم لەگەڵیاندا بوە، ئەوەندە دەستم لەگەڵیاندا نەبوە، برایەك وتی: با وازیان لێ بهێنین، وتم ئاخر برا ئەوان حەقی گلەییان هەیە نەك ئێمە، ئاخر ئێمە چیمان کردوە تا ناڕازی بین!
ئەوەندە خۆشم دەوێن، حەزم دەکرد هەمویان وەك منداڵ بچوك بوایەن و پێکەوە لەباوەشم بگرتایەن.
ئەوانەی تانە لە ڕێکخراوە ڕۆشنبیریە ئیسلامیەکان دەدەن لە دورەوە، وەرن لە نزیکەوە بمان بینن! ئەوکاتە مەمنون دەبن بە خۆبەخشیش وەرتان بگرین، ئەو ڕۆحەی لەناو ئێمەدا هەیە، مادەی حەدی چی یە! بکرێتە پێوانە بۆ هەڵسەنگاندنی.

بە گۆڤارێك دەستمان پێکردو تەنها ٣ ژمارەی لێ دەرچو، سایتێکی ئەلکترۆنی بۆ ماوەی چەند ساڵێك و دواتر بوونی بە ڕێکخراوێکی فەرمی.
لە مادەدا لاواز بوین، بەڵام لە ڕۆحدا دەوڵەمەند بوین.
سڵاوێکی پڕ خۆشەویستی بۆ بواریەکان، بەڕاستی بوار بوو.

ڕێکخراوی بوار بۆ چالاکی ڕوناکبیری

#زانایان


بە سوپاسەوە وەرگیراوە لەبانگخواز بەڕێز د عمر عەلی

02/02/2020

The more successful you are, the more likely people will plot and plan against you. Do your best to protect yourself against them but remember, there’s no power higher than the Almighty. If you have His protection, no one can harm you. Trust only Him!

01/02/2020

سبەینێ پارەو بالانسی ناو بانكەكەت ئەبینتەوە
بەڵام لەبیر نەچێت ئاكارو ڕەفتاری منداڵەكانیشت ئەبینیتەوە
ئایندەی منداڵەكەت لەبیر بێت
چونكە تاوانی ئەوانیش لەگەردنی تۆیە

31/01/2020

We all go through struggles in life. Obstacles keep us on our toes & encourage us to change. Just because times seem tough now, does not mean they will remain this way for long. Just keep your eyes toward the sun, and you’ll eventually find that the shadows disappear behind you.
Dr Zakir Naik

پەنجا زیانى غەیبەت کردن-1 29/01/2020

‎غەیبەتکردن چییە ؟
‎چی قسە و کارێک بە غەیبەت دائەنرێ؟
‎قورئان سونەتی پێغەمبەر د.خ چۆن باسی غەیبەت دەکەن؟
‎زیانەکانی غەیبەتکردن چییە ؟
‎ئایا غەیبەتکردن زیان لەکەسایەتی مرۆڤ ئەدات ؟ ئایا غەیبەتکردن زیانی بۆ کۆمەڵگا هەیە ؟

‎فەرموون لەم وتارەی م.محمد مەلا فایەق وە
‎زانیاری تەواو وەربگرن

https://youtu.be/ADGl52cTaMs

پەنجا زیانى غەیبەت کردن-1 السلام علیکم ورحمه‌ الله وبركاته بەڕێزان وه‌ك ئاگادار كردنه‌وه‌ بۆ سه‌ر جه‌م ئه‌و به‌ریزانه‌ی کەناڵیان هەیە لە یوتوب و هەستاون بە بڵاو کردنەوەی ڤیدۆکانی مامۆ....

29/01/2020

پانێڵی :(مه‌ترسییه‌كانی نێرگه‌له‌ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا )

بابه‌تی به‌ڕێز دكتۆربه‌ختیار تاڵه‌بانی

به‌ناونیشانی (مه‌ترسییه‌ ته‌ندروستیه‌كانی نێرگه‌له‌ )

شاری ڕانیه

28/01/2020
07/01/2020

بەشی دووەم \
کێشەیەکی زۆر گەورە لەناو کۆمەڵگادا روویداوە و ئەگەر بێتو چارەسەر نەکرێت ئەوا تاک تاک و خێزان و شیرازەی ناو هەموو کۆمەڵگا تێکئەچێ و کۆمەڵگا هەڵئەوەشێنێ ، ئەم وانەیە پێویستە تەواوی کۆمەڵگا بیبینن بەتایبەتی ئافرەتان !!!
ئەمشەو راستەوخۆ کاتژمێر ٨:٣٠ خولەک پێشکەشتان ئەکرێت
زۆرترینی ئەو هاورێیانەتان تاگ بکەن کە نایانەوی زەواج بکەن لە کچان و کوڕان با لەدوای ئەم وانەیەوە بە خۆیانا بچنەوە یاخود دایکان و باوکان تاگ بکەن

ئەوانەی بەشی یەکەمیان نەبینیوە لەم لینکەوە تەماشای بکەن

https://www.facebook.com/muhammadmalafayaq/videos/793048267860532/

How Can We Avoid Riba? 31/12/2019

Isn’t it strange how a Muslim will strictly stay away from eating pork because it is haram, yet the same person has no problem devouring riba (otherwise known as usury or interest)?

How Can We Avoid Riba? www.islamicpreacher.org has been launched with a noble intention to aware the people across the World about the teachings of Islam.

29/12/2019

If they respect you, respect them. If they disrespect you, still respect them. If they’re mean to you, be kind to them. If they curse and swear in your presence, offer a good word to them. Don't allow their bad actions to affect your good manners. Rise above them.

WHAT MUSLIMS NEED TO KNOW ABOUT CHRISTMAS 25/12/2019

Everything You Need To Know About Christmas. Why it's Haraam in Islam. We Hope All Your Misconceptions Will Be Cleared After Reading This.

WHAT MUSLIMS NEED TO KNOW ABOUT CHRISTMAS www.islamicpreacher.org has been launched with a noble intention to aware the people across the World about the teachings of Islam.

20/12/2019

ژمارە ٦

پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێت، لەسەر مینبەر هاتوەتە خوارەوە لەبەر حەسەن و حوسێن، ئێستە ئیمامی مزگەوت منداڵەکەی لە مزگەوت ببینرێت پێی دەڵێن ئەوە ژنانیە! ناتوانێت بەسەر ژنەکەیدا زاڵ بێت و منداڵەکانی بۆ بگرێت، کە سەیری ژیانی پێغەمبەر دەکەیت سەدان تەکنیکی هونەری بەکارهێناوە تا دڵی خەڵکەکە بەدەست بهێنێت، هونەر هەزار جۆری هەیە، من لەگەڵ منداڵەکاندا سەد جۆر قسەکردنم هەیە، سەد کەس بێتە بەینمانەوە لێی تێناگات، بوەتە کۆدی من و ئەوان، سەیری قورئان بکەو لێی وردبەرەوەو هونەری جۆربەجۆری لێ دەربهێنە:
بۆیە پێویستە بەهەزار لاوانەوە خۆشەویستیمان بۆ پێغەمبەر دەرببڕین! باشە سەڵاوات یەعنی چی؟ یەعنی دەربڕینی مەحیبەت، تۆ بە دەم سەڵاوات بدەیت و بە دڵ خۆشت نەوێت ئەوە چ سڵاواتێکە!
ئیسلام بە شمشێر بڵاو نەبویەوە، بەڵکو بە ئەخلاق و خۆشەویستی بڵاو بویەوە، ئەندەنوسیا کە گەورەترین وڵاتی ئیسلامیە لوتی کەسێکی تێدا نەپشا، لە کۆی ٣٠٠ ملیۆن کەس ئێستە ٢٤٤ ملیۆنی مسوڵمانە! جا ئیتر بیرکەرەوە!

(فَبِمَا رَحْمَةٍ مِّنَ اللَّهِ لِنتَ لَهُمْ ۖ وَلَوْ كُنتَ فَظًّا غَلِيظَ الْقَلْبِ لَانفَضُّوا مِنْ حَوْلِكَ ۖ فَاعْفُ عَنْهُمْ وَاسْتَغْفِرْ لَهُمْ وَشَاوِرْهُمْ فِي الْأَمْرِ ۖ فَإِذَا عَزَمْتَ فَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ ۚ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُتَوَكِّلِينَ) ال عمران ١٥٩
عومەر عەلی

18/12/2019

100 Instructions from the Quran ❤

1. Do not be rude in speech (3:159)
2. Restrain anger (3:134)
3. Be good to others (4:36)
4. Do not be arrogant (7:13)
5. Forgive others for their mistakes (7:199)
6. Speak to people mildly (20:44)
7. Lower your voice (31:19)
8. Do not ridicule others (49:11)
9. Be dutiful to parents (17:23)
10. Do not say a word of disrespect to parents (17:23)
11. Do not enter parents’ private room without asking permission (24:58)
12. Write down the debt (2:282)
13. Do not follow anyone blindly (2:170)
14. Grant more time to repay if the debtor is in hard times (2:280)
15. Don’t consume usury (2:275)
16. Do not engage in bribery (2:188)
17. Do not break the promise (2:177)
18. Keep the trust (2:283)
19. Do not mix the truth with falsehood (2:42)
20. Judge with justice between people (4:58)
21. Stand out firmly for justice (4:135)
22. Wealth of the dead should be distributed among their family members (4:7)
23. Women also have the right to inheritance (4:7)
24. Do not devour the property of orphans (4:10)
25. Protect orphans (2:220)
26. Do not consume one another’s wealth unjustly (4:29)
27. Try for settlement between people (49:9)
28. Avoid suspicion (49:12)
29. Do not spy or backbite (49:12)
30. Those who do not judge in accordance to God’s revelations are wrongdoers (5:45)
31. Spend wealth in charity (57:7)
32. Encourage feeding poor (107:3)
33. Help those in need by finding them (2:273)
34. Do not spend money extravagantly (17:29)
35. Do not invalidate charity with reminders (2:264)
36. Honour guests (51:26)
37. Order righteousness to people only after practising it yourself (2:44)
38. Do not commit abuse on the earth (2:60)
39. Do not prevent people from going to mosques (2:114)
40. Fight only with those who fight you (2:190)
41. Keep the etiquette of war (2:191)
42. Do not turn back in battle (8:15)
43. No compulsion in religion (2:256)
44. Believe in all prophets (2:285)
45. Do not have sexual in*******se during menstrual period (2:222)
46. Breast feed your children for two complete years (2:233)
47. Do not even approach unlawful sexual in*******se (17:32)
48. Choose rulers by their merit (2:247)
49. Do not burden a person beyond their scope (2:286)
50. Do not become divided (3:103)
51. Think deeply about the wonders and creation of this universe (3:191)
52. Men and Women have equal rewards for their deeds (3:195)
53. Do not marry those in your blood relation (4:23)
54. Men are protectors of women (4:34)
55. Do not be miserly (4:37)
56. Do not keep envy (4:54)
57. Do not kill each other (4:92)
58. Do not be an advocate for deceit (4:105)
59. Do not cooperate in sin and aggression (5:2)
60. Cooperate in righteousness (5:2)
61. ’Having majority’ is not a criterion of truth (6:116)
62. Be just (5:8)
63. Punish for crimes in an exemplary way (5:38)
64. Strive against sinful and unlawful acts (5:63)
65. Dead animals, blood, the flesh of swine are prohibited (5:3)
66. Avoid intoxicants and alcohol (5:90)
67. Do not gamble (5:90)
68. Do not insult others’ deities (6:108)
69. Don’t reduce weight or measure to cheat people (6:152)
70. Eat and drink, but be not excessive (7:31)
71. Wear good clothes during prayer times (7:31)
72. Protect and help those who seek protection (9:6)
73. Keep purity (9:108)
74. Never give up hope of Allah’s Mercy (12:87)
75. Allah will forgive those who have done wrong out of ignorance (16:119)
76. Invitation to God should be with wisdom and good instruction (16:125)
77. No one will bear others’ sins (17:15)
78. Do not kill your children for fear of poverty (17:31)
79. Do not pursue that of which you have no knowledge (17:36)
80. Keep aloof from what is vain (23:3)
81. Do not enter others’ houses without seeking permission (24:27)
82. Allah will provide security for those who believe only in Allah (24:55)
83. Walk on earth in humility (25:63)
84. Do not neglect your portion of this world (28:77)
85. Invoke not any other god along with Allah (28:88)
86. Do not engage in homosexuality (29:29)
87. Enjoin right, forbid wrong (31:17)
88. Do not walk in insolence through the earth (31:18)
89. Women should not display their finery (33:33)
90. Allah forgives all sins (39:53)
91. Do not despair of the mercy of Allah (39:53)
92. Repel evil by good (41:34)
93. Decide on affairs by consultation (42:38)
94. Most noble of you is the most righteous (49:13)
95. No monasticism in religion (57:27)
96. Those who have knowledge will be given a higher degree by Allah (58:11)
97. Treat non-Muslims in a kind and fair manner (60:8)
98. Save yourself from covetousness (64:16)
99. Seek forgiveness of Allah. He is Forgiving and Merciful (73:20)
100. Do not repel the petitioner/beggar (93:10)

● Share all Muslim ❤🕌

14/12/2019

وتاریێكی زۆر گرنگ دکتۆر عبدالواحید
بەناونیشانی گرنگی ( مزگەوت ) لە شاری ئیپسویچ ــ بەریتانیا
17 ــ 11 ــ 2019

BE LIKE KHADIJAH – 4 TRAITS A WISE WIFE SHOULD HAVE 10/12/2019

Don't get married just for the sake of being married. Wait for the right man.

Our Mother Khadijah rejected several proposals of marriage before she finally married Prophet Muhammad (pbuh).

BE LIKE KHADIJAH – 4 TRAITS A WISE WIFE SHOULD HAVE www.islamicpreacher.org has been launched with a noble intention to aware the people across the World about the teachings of Islam.

Want your school to be the top-listed School/college in Wakefield?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Telephone

Website

Address

Wakefield
WF14EH
Other Education in Wakefield (show all)
Space Inspired Space Inspired
Wakefield, WF12HD

Space Inspired is an independent education consultancy specialising in promoting Science, Technology

Core Learning Support Core Learning Support
Wakefield, WF2

Instilling a positive attitude to learning through bespoke fun child-led tuition support which empow

SLD Training SLD Training
One Navigation Walk, Hebble Wharf
Wakefield, WF15RH

Welcome to SLD Training, Specialist training provider supporting those working with vulnerable indiv

S2udent Central S2udent Central
41A Selby Street
Wakefield, WF13PD

S2UDENT CENTRAL LTD is a tutoring business in the heart of Wakefield. We tutor English, Maths and Sc

Cliff Hill Day Nursery Cliff Hill Day Nursery
Cliff Hill House 3 Sandy Walk
Wakefield, WF12DJ

Cliff Hill Day Nursery provides a secure, caring and stimulating atmosphere vital for your child's we

Starting From Cold Starting From Cold
Wakefield

Automotive training courses, running a mixture of distance learning and workshop based courses.

Prince's Trust Wakefield College Prince's Trust Wakefield College
Lower York Street
Wakefield, WF13LJ

The Wakefield College 12 week Prince's Trust Team Programme. Find out what we're up to on this page!

Care & Early Years at Wakefield College Care & Early Years at Wakefield College
Margaret Street
Wakefield, WF12DH

We have a range of Care & Early Years courses at different levels to prepare you for your career. It

EYFS_ Rocks EYFS_ Rocks
Wakefield

I make beautiful resources for EYFS to promote early language skills and support mental health.

North of England Pathology and Screening Education Centre North of England Pathology and Screening Education Centre
Unit 3, Wakefield Office Village, Fryers Way
Wakefield, WF59TJ

Ensuring the development of the NHS Cervical Screening Programme workforce across the UK

Ania Banks English / ESOL / EFL / ESL teacher Ania Banks English / ESOL / EFL / ESL teacher
Wakefield

I offer individual and group online lessons which will improve your ability and confidence to speak

Big Maths Big Maths
Premier House, High Street
Wakefield, WF43EB

Big Maths is the best whole school primary maths programme. Teach in small, logical steps!