Nali Community

Nali Community

Share

مزگه وتى نالى لە شاری نیوکاستڵ ، بەریتانیا
مسجد نالى فی نیوکاستل ،بريطانيا
Masjid Nali in Newcastle

18/02/2026

■قورئان له‌ ماوه‌ی 23 ساڵ دابه‌زی
■قورئان 13 ساڵ له‌ مه‌ككه‌ دابه‌زی
■قورئان 10 ساڵ له‌ مه‌دینه‌ دابه‌زی
■ژماره‌ی جزئه‌كانی قورئان 30 جزئه‌
■ژماره‌ی حیزبه‌كان له‌ قورئاندا 60 حیزبه‌
■ژماره‌ی سوره‌ته‌كان 114 سوره‌ته‌
■ژماره‌ی چاره‌گی قورئان 240 چاره‌گه‌
■ژماره‌ی ناوه‌كانی قورئان 55 ناوه‌
■ژماره‌ی وشه‌كانی قورئان 77439 وشه‌یه‌
■ژماره‌ی ئایه‌ته‌كانی قورئان 6236 ئایه‌ته‌
■ژماره‌ی پیته‌كانی قورئان 321250 پیته‌
■گه‌وره‌ترین سوره‌تی قورئان سوره‌تی الفاتحة یه‌
■گه‌وره‌ترین ئایه‌تی قورئان ئایه‌تی كورسیه‌
■دریژترین سوره‌تی قورئان سوره‌تی البقرة یه‌
■درێژترین ئایه‌تی قورئان ئایه‌تی الدین ه‌
■(درێژترین وشه‌ی قورئان وشه‌ی (فأسقینا كموه)
■كورتترین وشه‌ی قورئان وشه‌ی (طه) یه‌
■سوره‌تی الاخلاص له‌ قورئاندا به‌رابه‌ر سێیه‌كی قورئانه‌
■سوره‌تی یس ناسراوه‌ به‌ دڵی قورئان
■سوره‌تی الرحمن ناسراوه‌ به‌ بوكی قورئان

18/02/2026

بسم الله وبـە نستعین
بەیانیتان پڕبێت لەخێرو بەرەکەت بەڕێزان

هەرگیز بێ نیاز مەبە لە تەوبەڪردن
ئــەگەرچى گوناهێڪت چەندین جار
دووبــارە ڪردەوە ،
مەگەر چــەندین جار پۆشـــاڪەڪەت پــیس نـەبووە
و بە شۆردن پاڪبوەتەوە ؟!

17/02/2026

“پاداشتی گەورەی نوێژی تەراویح لە مانگی ڕەمەزاندا”

- مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، مانگی خێر و بەرەکەت و لێخۆشبوونە یەکێک لە گەورەترین عیبادەتەکانی ئەم مانگە، نوێژی تەراویحە کە موسڵمانان لەدوای نوێژی عیشا ئەنجامی دەدەن، تەراویح دەرفەتێکی زێڕینە بۆ نزیکبوونەوە لە خوا و بەدەستهێنانی پاداشتێکی بێشومار.

- پێغەمبەری خۆشەویستمان (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی: "هەرکەسێک لە شەوانی ڕەمەزاندا بە باوەڕ و بە ئومێدی پاداشتەوە نوێژی تەراویح بکات، ئەوا لە گشت گوناهەکانی ڕابردووی خۆش دەبێت." (بوخاری و موسلیم)

گرنگی و پاداشتی تەراویح:

◽️لێخۆشبوون لە گوناهەکان: گەورەترین پاداشت ئەوەیە کە خوای گەورە لە گشت گوناهەکانی پێشوت خۆش دەبێت.

◽️زیادبوونی ئیمان و تەقوا: تەراویح یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی ئیمان و زیاتر پابەندبوون بە فەرمانەکانی خوا.

◽️ئارامی دەرونی: وەستان لەبەردەم خوا و گوێگرتن لە قورئانی پیرۆز، ئارامی و ئاسودەیی دەروونی بە مرۆڤ دەبەخشێت.

◽️کۆبوونەوەی موسڵمانان: نوێژی تەراویح لە مزگەوتەکاندا دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی موسڵمانان و بەهێزکردنی برایەتی.

- با هەموومان لەم مانگە پیرۆزەدا سوود لەم دەرفەتە وەربگرین و بە دڵێکی پاک و نیازێکی خاوێنەوە نوێژی تەراویح ئەنجام بدەین تاوەکو لە پاداشتە گەورەکانی بێبەش نەبین.

Photos from Nali Community's post 17/02/2026

یەکەم شەوی تەراویح لە مزگەوتی نالی

🌙نهێنییەک لە یەکەم شەوی تەراویحدا…؟

- لە یەکەم شەوی ڕەمەزاندا، دوای تەواوبوونی نوێژی تەراویح... هەستێکی سەیر دڵەکان دادەگرێت، ئاسوودەیی و هێمنی دەرونی، وەک ئەوەی قورسایی ژیان لابچێت.

- ئەمە وەڵامی ئەو فەرمایشتە قورئانییە کە دەفەرموێت: "أَلَا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ" (تەنها بە یادی خوا دڵەکان ئارام دەبن)؟

- ڕەمەزان دەرفەتێکە بۆ دۆزینەوەی ئەو ئارامییە ڕاستەقینەیە، کە تەنها بە یادی خوای گەورە دەستمان دەکەوێت.

- خوشک و برایانم، ژیان کورتە و دەرفەتەکان کەم، با لەم مانگە پیرۆزەدا لە هەموو ساتێکیدا، هەوڵبدەین نزیکترین بین لە خوای گەورە. بیری لێبکەرەوە، ئەم مانگە دووبارە نابێتەوە…

17/02/2026
17/02/2026

تەنها خودا:

چەندێ پێداویستیت زۆر بوو، چەندێ هەژاربوویت، چەندێ دەرگاکان بە ڕووتدا داخران
تەنها داوا لە خودا بـکه، تەنها چاوەڕێی بەخشینی خودابه، تەنها ئومێدت بە خودا بێت بۆ دڵخۆشبوونت.
خودا پێی خۆشه تەنها داوا لەوبکەیت.
لەوکەسە ڕازییە سەرەتا داوای لەوکردووە.
گەر وات کرد
خودا هیوا و بەختەوەریت پێدەبەخشێـت، هۆکارەکانی دڵخۆشیت بۆ ئاسان دەکات.

17/02/2026

. [بسم الله وبـە نستعین]
🌻بەیانیتان پڕبێت لەخێرو بەرەکەت بەڕێزان🌻

میزانت پربکە بە زیکر و یادی خودا📚
''أَلَا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ"

تەنها بە یادی خوا دڵەکان ئارام دەبێتەوە.🤍

سُبْحَانَ اللّٰه‌‎🤍📿
الْحَمْدُ لِلّٰه🤍📿
لَا إِلٰهَ إِلَّاْ اللّٰه🤍📿
اللّٰهُ أَكْبَر🤍📿
أَسْتَغْفِرُ ﷲ🤍📿
سُبْحَانَ اللّٰه‌‎ وَبِحَمدە🤍📿
سُبْحَانَ اللّٰه‌‎ العَظِیم🤍📿
لَاحَوْلَ وَ لَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللّٰه🤍📿
الحَمْدُ لِلّهْ عَلَى كُلِّ حَالْ🤍📿
حَسْبِيَ اللّٰهُ وَنِعْمَ الْوَكِيل 🤍📿
أَسْتَغْفِرُ ﷲَ وَ أَتُوبُ إِلَیْەِ🤍📿
الْحَمْدُ لِلَّهِ حَمْدًا ڪَثِيرًا🤍📿
اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد🤍📿
لاَ إِلَهَ إِلاَّ أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنْتُ مِنَ الظّالِمِينَ🤍📿
لا إلهَ‌ ‌إلاَّ ‌ ‌اللَّه‌ وحْدهُ‌ ‌‌لاَ ‌‌شَرِيكَ‌‌ ‌لهُ‌‌ ‌لَهُ‌‌ ‌المُلْكُ‌‌ ‌ولَهُ‌ ‌‌الحمْدُ‌ ‌‌وَ‌ هُو‌‌ ‌عَلَى‌‌ كُل‌ِّ ‌‌شَيءٍ ‌‌قَدِيرٌ‌ 🤍📿

16/02/2026

خشتەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لە مزگەوتی نالی

16/02/2026

قال تعالى{قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَىٰ أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ ۚ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا ۚ إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ}
واته{ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر {صلی الله علیه وسلم} پێیان بڵێ: خوا ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی به‌نده‌کانم.. ئه‌وانه‌ی که خۆتان گوناهبار کردووه و هه‌ڵه‌تان زۆره‌، نائومێد مه‌بن له ڕه‌حمه‌تی خوا، چونکه به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر ئێوه ته‌وبه‌ی ڕاست و دروست بکه‌ن، خوا له‌هه‌موو گوناهو هه‌ڵه‌کانتان خۆش ده‌بێت، چونکه بێگومان ئه‌و خوایه زۆر لێخۆشبوو لێبورده‌یه و زۆر به سۆزو میهره‌بانیشه‌.}🌴

16/02/2026

گەنجیەتی دەرفەتی عومرە
یەکێک لە پرسیارەکانی قیامه‌ت! گەنجیت لەچیدا بەسەربرد !؟.وەسـیەتی سوفیانی ثەوری(رحمەاللە);-با ئەو کەسەی لەگەڵیدا دادەنیشـیتکەسێک بێت فێرت بکات دووربکەویتەوە لە دونـیا و ئارەزووی قیامەتت هەبێ ، نەکەی لەگەڵ ئەهـلی دوونیا دابنیشیت ئەوانە لەباســی دونیادا نوقم دەبن چـونکە ئەوان دیــــن و دڵــت لێ تێکدەدەن و خراپیان دەکەن، وەزۆر یادی مردن و یادی اللە سبحانە وتعالی بکە ، وەزۆر استغفراللە بکە لەو تاوانانەی کە کردووتن ، وە داوای سەلامەتی لە اللە بکە لەوتەمەنەی کە ماوتە.(حلیة الأولیاء٧/٨٢).💚🌿

Want your school to be the top-listed School/college in Newcastle upon Tyne?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Category

Address


46-50 Elswick Road
Newcastle Upon Tyne
NE46JH