Runaki Kurdish School- Manchester

Runaki Kurdish School- Manchester زمان - ڕەوشت - کلتور Language- Behaviour - Culture

16/03/2026

هەڵەبجە - برینێکی ساڕێژ نەبوو

یادی ٣٨ ساڵەی کارەساتی هەڵەبجە بەرز ڕاگیرا.
لە قوتابخانە چەند بابەتێک پێشکەش کران و منداڵەکان بە پەرۆشەوە گوێیان بۆ مێژووی دەردناکی میللەتەکەیان گرتبوو.

بەوهیوایەی کارەساتی لەو جۆرە لە هیچ جێیەکی دنیادا ڕونەدات😔🤲

21/02/2026

لەخوای گەورە ڕەمەزانێکی پڕ خێرو بەرەکەت بۆ هەموولایەک داوا دەکەین🌙🤲

ڕەمەزان پیرۆز…خۆت ئامادەکە وا ڕەمەزان هاتبەفەرمانی خوا ئەدا لە دەرگاتدەرگا بکەوە بۆ میوانداریبۆ تۆی هێناوە سەوقات و دیار...
15/02/2026

ڕەمەزان پیرۆز…

خۆت ئامادەکە وا ڕەمەزان هات
بەفەرمانی خوا ئەدا لە دەرگات

دەرگا بکەوە بۆ میوانداری
بۆ تۆی هێناوە سەوقات و دیاری

مانگی ڕەمەزان ڕەحمەتی خوایە
هەزاران شیفای نەخۆشیی تیایە

دەرگا نەکەیتۆ تۆ لە ڕەمەزان
بۆت ناکرێتەوە دەروازەی ڕەیان…

ڕۆژێکی تایبەت بۆ بەخێرهاتن و خۆئامادەکردن بۆ مانگی ڕەمەزانی پیرۆز.
چەندین چالاکی جۆراوجۆر و وانەی تایبەت پێشکەشکران.

هیوادارین ئەم مانگە پیرۆزە ببێتە خێر و بەرەکەت و بڕژێ بەسەر موسوڵمانانی جیهاندا🤲🤲

پەروەردەی کوردایەتی…پەروەردەکردنی نەوەیەکی هۆشیار بە کوردبوون و کوردستانی بوون بە ئەرکی خۆمان دەزانین، لەبەرئەوە فێربوون...
13/02/2026

پەروەردەی کوردایەتی…

پەروەردەکردنی نەوەیەکی هۆشیار بە کوردبوون و کوردستانی بوون بە ئەرکی خۆمان دەزانین، لەبەرئەوە فێربوون لەبارەی کوردستان لە ئێستا و ڕابردوودا بەشێکی گرنگە لە پرۆگرامی خوێندن لای ئێمە.

زۆر سوپاسی دایکان و باوکان دەکەین کە هاوکاری منداڵەکانن لە ماڵەوە بۆ دروستکردنی ئەم پۆستەر و ئاڵا نایابانە لەبارەی کوردستانی خۆشەویستمان.

12/02/2026

داگیرکەری دڵ پڕ لە قین
دڕندەی بێ ویژدان و دین
ناتوانی واکەی کورد نەبین
هەر کورد بوین و هەر کورد ئەبین

29/01/2026

کاکە ئەیان
هۆنراوەی دوو دانە دوو
✌️❤️☀️💚✌️

لە ژێر دروشمی “ڕۆژئاوا ڕۆژهەڵاتە، کوردستان یەک وڵاتە”بۆ پێگەیاندنی نەوەیەکی هۆشیار بە نەتەوە و زمانی کوردی و لە چالاکییە...
24/01/2026

لە ژێر دروشمی “ڕۆژئاوا ڕۆژهەڵاتە، کوردستان یەک وڵاتە”

بۆ پێگەیاندنی نەوەیەکی هۆشیار بە نەتەوە و زمانی کوردی و لە چالاکییەکی تایبەتی پێویستدا قوتابخانەی ڕوناکی هەستا بە کۆکردنەوەی هاوکاری مادی بۆ هاونیشتیمانیانمان لە ڕۆژئاوای کوردستان.

زۆر سوپاس بۆ دایکان و باوکانی بەڕێز بۆ بەشداریپێکردنی منداڵەکان لەم چالاکییەدا ئەوە نیشانەی خەمخۆریتانە بۆ پاراستنی شوناسی کوردبونمان.

ئێمە لەم ڕێیەوە دەمانەوێ منداڵەکان فێربکەین کە کوردبون ئاسان نییە بەڵام تەنها رێگای سەرکەوتنمان یەکدەنگیمانە.

❤️☀️💚✌️

٢+٢=١ ✌️🤲💐

لەگەڵ ڕێزدا
دەستەی بەڕێوەبردنی قوتابخانەی ڕوناکی
٢٤ى کانونی دووەمی ٢٠٢٦ز

٢٠٢٦/٠١/١٧ ڕۆژێک لە قوتابخانە✏️✍️سەرەڕای خوێندنی وانەکانی قوتابخانە بە گشتی، ئەم چالاکییانەیش ئەنجام دران- بابەتێکی تایب...
18/01/2026

٢٠٢٦/٠١/١٧ ڕۆژێک لە قوتابخانە✏️✍️

سەرەڕای خوێندنی وانەکانی قوتابخانە بە گشتی، ئەم
چالاکییانەیش ئەنجام دران-

بابەتێکی تایبەت بە یادی (الاسراء والمعراج) پێشکەش کرا.

پۆلی لیرە کە تێکڕا گەیشتن بەو بەشەی کە لەلایان مامۆستاکەیانەوە بۆیان دیاری کرابوو لە وانەی قورئان، خەڵاتێکی تایبەت
کران🏆👏

هیوادارین هەمیشە سەرکەوتوو بن💐

تۆمارکردنی چەند کات و ساتێکی پڕ زانست و یادگاری لە تێرمی یەکەمی خوێندنی ئەمساڵ.
12/01/2026

تۆمارکردنی چەند کات و ساتێکی پڕ زانست و یادگاری لە تێرمی یەکەمی خوێندنی ئەمساڵ.

پەیامی ئێمە بۆ ساڵی تازەی خوێندن…سوپاس و ستایش بۆ یەزدانی باڵادەست کە دیسان ئەو شەرەفەی پێبەخشین کە ساڵێکی تازەی خوێندن ...
19/10/2025

پەیامی ئێمە بۆ ساڵی تازەی خوێندن…

سوپاس و ستایش بۆ یەزدانی باڵادەست کە دیسان ئەو شەرەفەی پێبەخشین کە ساڵێکی تازەی خوێندن بە کۆمەڵێک ئامانج و پەیڕەو و پرۆگرامی تازەوە دەستپێبکەینەوە.

سوپاس بۆ خوای گەورە هەتا دێت ژمارەی فێرخوازەکانمان لە زیادبوونە و قوتابخانەکەمان بووەتە جێگای متمانەی زۆرێک لە کوردانی بەڕێزی شاری مانچیستەر و دەوروبەری. لە ئێستادا، ژمارەیەکی بەرچاو فێرخواز سودمەندن لە وانەکانی ئێمە و ژمارەیەکیش لە لیستی چاوەڕوانیدان بۆ وەرگرتن.

پرۆگرامەکانی خوێندن بە گشتی بە گوێرەی تەمەن و ئاستی منداڵەکان جیاکراونەتەوە. هەموو پۆلەکان وانەی قورئانی پیرۆز و پەروەردەی ئیسلامی و زمانی کوردی دەخوێنن.

وانەی قورئانی پیرۆز سەرەکیترین وانەی قوتابخانەکەمانە کە گرنگییەکی بەرچاوی پێدەدەین. لەم وانەیەدا سەرەتا منداڵەکان سورەتە کورتەکان لەبەر دەکەن. پاشان لەلایەن مامۆستای تایبەتەوە فێری یاساکانی ڕاست و دروست خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز دەکرێن.

وانەی زمانی کوردی بەشێکی گرنگە لە قوتابخانەکەمان، بەو هیوایەی کە بتوانین نەوەیەکی هۆشیار بە زمان و کلتور و مێژووی کوردستان بەرهەم بهێنین.

وانەی پەروەردەی ئیسلامی بە شێوازێکی سەردەمیانە کە لەگەڵ ئاین و دینی ئێمەدا بگونجێت و لەگەڵ بەها باڵاکانی وڵاتی بەڕیتانیا یەکبگرێتەوە، لەلایەن مامۆستای تایبەتەوە دەوترێتەوە. لەم ڕێیەوە هیوادارین کە فێرخوازەکانمان لە پێکدادانی ئاینی و کلتوری بپارێزین.

لێرەدا جێگای خۆیەتی لە زۆر سوپاسی دایکان و باوکانی فێرخوازە ئازیزەکانمان بکەین بۆ متمانە بەخشینیان بە ئێمە. وەهەروەها، زۆر سوپاسی یەک بە یەکی مامۆستاو یاریدەدەری مامۆستایانی بەڕێز دەکەین، دەستی ماندووبونیان دەگوشین و لە خوای گەورە داواکارین پاداشتی ماندووبونیان بداتەوە.

لەگەڵ ڕێزدا….
دەستەی بەڕێوەبردنی قوتابخانەی ڕوناکی
٢٠٢٥/١٠/١٩ز

14/09/2025

ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٥ / ٢٠٢٦ ز لە گشت فێرخوازە ئازیزەکانمان پیرۆز دەکەین💐💐

Address

Manchester

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Runaki Kurdish School- Manchester posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The School

Send a message to Runaki Kurdish School- Manchester:

Shortcuts

Featured

Share

Category