17/02/2025
ئاگادارییەکی گرنگ لە پلاتفۆرمی پەروەردەیی کۆمەڵەی کوردی بەریتانیاوە بۆ خانمانی کورد لە بەریتانیا 🇬🇧
مامۆستا شەوبۆ محەمەد، بەرپرسی پلاتفۆرمی پەروەردەیی کۆمەڵەی کوردی بەریتانیا لە سۆنگەی خەمخۆریەوە بۆ خانمانی کورد کۆرسی فێربوونی زمانی ئینگلیزی بۆ خانمانی کورد لە بەریتانیا دەکاتەوە!
کۆرسەکە لە ڕێی مایکرۆسۆفت تیمەوە بە ئۆنلاین دەبێت و هەر خانمە ئەکاونتی تایبەتی خۆی بۆ دروست دەکرێت!
شایانی باسە وانەکان لە لایەن مامۆستای پڕۆفیشناڵی بەتوانا، مامۆستا شکار عبدالله پێشکەش دەوترێنەوە!
فەرموون لەگەڵ کورتەییەک لە بایۆگرافی مامۆستا شکار:
✨ ️مامۆستا شکار عبدالله ✨️
🔸 ️ساڵی ٢٠١٩، بڕوانامەی ماستەری بە دەست هێناوە لە زانکۆی سلێمانی لە بواری زمان و ئەدەبی ئینگلیزی.
🔸️ ساڵی ٢٠٢٣، بڕوانامە ی خوێندنی باڵای بەدەست هێناوە لە زانکۆی ئۆکسفۆرد لە بواری نووسینی داهێنەرانە.
🔸️ لە زانکۆی کەرکوک و زانکۆی کتاب وەک مامۆستای زانکۆ کاری کردووە.
🔸️لە چەند پەیمانگایەکی زمان وانەی زمانی ئینگلیزی پێشکەش کردووە.
🔸 ️لە وڵاتی بەڕیتانیاش ماوەی سێ ساڵە مامۆستای زمانی ئینگلیزییە.
بۆ زانیاری زیاتر و ناو تۆمارکردن تکایە پەیوەندی بەم ژمارەیەی لای خوارەوە بکەن: 07395539211
لەگەڵ ڕێزی زۆردا،
شەوبۆ محەمەد
بەرپرسی پلاتفۆرمی پەروەردەیی کۆمەڵەی کوردی بەریتانیا
29/01/2024
مژدە بۆ کوردانی وێلز
ئێستا لقەکانی برایان پۆست لە ناوچەی باشوری ویڵز دەست
بەکارن بۆ وەرگرتنی پۆستەکانتان.
هەموو هەفتەیەک پۆستمان لە بەریتانیا دەردەچێت
بە ۲ هەفتە پۆستەکان دەگات لە ڕۆژی دەرچونیەوە.
گەیاندنمان هەیە بۆ هەمووشارو شارۆچکەکانی کوردستان و عێراق.
نرخی پۆست کیلۆی £1.60 بۆ بابەتی گشتی وە £1.90 بۆ بابەتی کۆزماتیک.
یەکەم بارمان لەم ناوچانە ڕۆژی یەک شەممە 28/1/2024 کۆدەکرێتەوە
بۆ بەرواری 13/2/2024 پۆستەکانتان دەگاتە کوردستان.
تکایە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بکەن بە بریکارەکانەوە بۆ وەرگرتنی پۆستەکانتان. یان پەیوەندی بکەن بۆ ئۆفیسی سەرەکی برایان پۆست بەم ژمارە مۆبایلە لە وەتسئەپ
+447722335573
28/01/2024
>> To all educators and staff members
AnZhyar Organization in the UK is opening a course for school teachers in the UK
(Psychology of Teaching and Classroom Management Techniques)
An option from the Prophet's Following in Education.
Principles of educational personality and educational goals.
Knowledge of behavior and how to deal with students.
Teaching mechanisms and methods.
Instilling values.
Educational leadership and administration
classroom management
ڕێکخراوی ژیار لە بەریتانیا خۆلێک دەکاتەوە بۆ مامۆستایانی قوتابخانە کوردیەکانی بەریتانیا
(سایكۆلۆژیای وانه وتنهوه و تهكنیكهكانی بهڕێوهبردن پۆل)(ڕەچاوکردنی جۆرەکانی کەسایەتی لەپرۆسەی پەروەردەو پێگەیاندندا)
بژاردەیەک لە پەیڕەی پێغەمبەر لە پەروەردەدا .
بنەماکانی کەسێتی پەرورەدەیی و ئامانجە پەرورەدەییەکانی.
ناسینی ڕەفتار و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ قوتابی....
میکانیزم و میتۆدی وانە وتنەوە.
چاندنی بەهاکان.
قیادە و ئیدارەی پەروەردەیی
بەڕێوەبردنی پۆل
تێبینی : خولەکە لە ڕێگەی زووم پێشکەش دەکرێت.
وتنەوەی وانەکان لەلایەن :
د.بختیار تاڵەبانی، د.عبدالفتاح هەورامی ، م/تریفە جلال ، م/رەسوڵ ابراهيم ، م/بەختیار ستار،م/ عدنان نوری، م/سعید احمد.
5/2/2024 time : 8:00 pm
Zoom meeting
تۆمار کردنی ناو:
07592 518839
07551 852749
یان بە مەسنجەر پەیوەندیمان پێوە بکەن .
ئامانجمان خزمەتی نەوی داهاتووە و پێگەیاندنیانە.
27/01/2024
ڕۆژ باش بە کاتی سوانزی❤️
ئاگاداری کوردە بەڕێزەکانی شاری سوانزی دەکین ئیمە وەکوو کۆمەلەی کوردی کاردیف لە سوانزی خولی زمان و ڕاهێنانی تایکواندۆ بۆ منداڵان و جەوانان پێشکەش دەکەین.
تکایە پیویستی مان بە کەسانی هەیە بۆ خوا سولحاو خوبەخش هەیە ئەگەر مامۆستا بوویت و لەخووت رادەبێنت ئەوا پیوندی بەو برایان بکەن لە گەل رێزو ئیحترام
Our activities in Swansea include language courses and Taekwondo classes.
In Swansea, we offer language courses and Taekwondo training for children and teenagers.
13/01/2024
ڕۆژتان باش بە کاتی کاردیف
دیسان گەڕاینەوە ❤️
خۆشبەختانە ئەمڕۆ یەکەمین ڕۆژی خوێندنگەی مەحوی بوو لە شاری کاردیف، پایتەختی وەیڵز، شانشینی یەکگرتوو.
✅ سوپاس بۆ خوای گەورە توانيمان بە هاوکاری مامۆستا دڵسۆزەکانمان چەندین وانەی بەسوود پێشکەش بە خوێندکارەکانمان بکەین.
✅ لێرەدا دەستخۆشی لە هەموو ئەو مامۆستا خۆبەخشانە دەکەین کە ماندوو نەناسانە هەوڵ دەدەن بۆ فێرکردنی نەوەی نوێی ئەم شارە !!!
✅ دەستخۆشی لە هەموو ئەو برا بەرێزانە دەکەین کە سپۆنسەری بەرنامەکانمان دەکەن !!!
متمانە و هاوکاری لە ئێوە 🌼 🌸 🌻 🌹 🏵
فێرکاری و دڵسۆزی لە ئێمە 🌼 🌸 🌻 🌹 ♥️
09/01/2024
Theory driving test course!!!!,
هەواڵ و زانیاری !!
ئەگەر دەتەوێت مۆلەتی شوفێری دەربهێنیت پێشنیار ئەکەین ئەم لینکەی خوارەوە کلیک بکەیت ،
ئەم بەرنامەیە بە شێوەیکی زۆر جوان هەموو یاسا و ڕێساکانی بە زمانی کوردی تەرجەمە کردوەتەوە بۆ ئاسانکاری و تێگەشتن
دلنییابن سوود زۆر باشی دەبێت بۆ بەرێزتان
DVSA KURDISH مۆڵەتی شۆفێری کردن دەرهێنان .
دەتوانن لە و لینکەی کە دامان ناوە خۆتان یاخوود خێزانتان وە هاوڕێیان و دۆستانتان زانیاری و ڕێنمایی و تاقیکردنەوەی بێ بەرامبەر و خۆڕایی بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری لە شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا بەردەستان دەبێت بە شێوەی ئۆنلاین وە تۆ بەڕێز دەتوانی کەڵک وەربگری هیچ جۆرە پارەیەکیش خەرج نەکەی تاکوو ئامادە دەبیت بۆ کردنی تاقیکردنەوەی کۆمپیووتەری شۆفێری لە بەریتانیا.
تکایە ئەم پۆستە لایک و شێر پێبکەن
تاوەکوو هەموو هاوڕێ و کەسووکاری خۆتان
ئاگادار بن لە ڕێگەی ئەم پۆستەی ئێمە.(الدال على الخير كفاعله )
Get Driving license in UK
17/11/2023
بەهێزکردنی ئیکۆسیستەمێکی کارگێڕی گشتگیر و هەمەچەشن: گەڕان بەدوای دەرفەتەکان و تەحەددیاتی پشتگیری بازرگانی!
"بە خۆشحاڵییەوە ئیمە وەکوو کۆمەڵەی کوردی کاردیف چالاکانە بەشداری کۆنفرانسێکی جەوهەری مان کرد کە بە ئامادەبوونی وەزیری ئابووری وێڵز ڕازاوە بوو. کۆمەڵێک ڕێکخراو و نوێنەری بانکەکان بەشدارییان کرد، جەختێکی بەهێزیان لەسەر پرسە ئابوورییەکان کردەوە. جگە لەوەش ئێمە قووڵ بووینەوە لە گفتوگۆکان سەبارەت بە پرسە ئابوورییەکانمان". ، داوای پشتگیری مان لە لایەنە پەیوەندیدارە جیاوازەکان کرد ،سەبارت بە پڕۆژەکەمان
بەتایبەتی وەزیری ئابووری وێڵز، کە ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ هاوکاریکردن”.
Strengthening a Comprehensive and Diverse Entrepreneurial Ecosystem: Exploring Opportunities and Business Support Challenges!
"Fortuitously, the Kurdish Association of Cardiff actively engaged in a substantial conference graced by the presence of the Welsh Minister of Economy. A multitude of organizations and bank representatives attended, placing a strong emphasis on economic issues. Moreover, we delved into discussions about our project, seeking support from various stakeholders, particularly the Welsh Minister for the Economy, who expressed their willingness to assist."