08/01/2022
ئێران بۆچی زارا محەمەدی دەخاتە زیندانەوە؟
نووسینی: کەماڵ چۆمانی
زانکۆی کوردستان بۆ زانستە پزیشکییەکان و زانکۆی کوردستان لە سنە لە ریزبەندی رانکینگی گۆڤاری تایمز بۆ ٢٠٢٢ لەپێشەوەی کۆی زانکۆکانی عێراق و هەرێمی کوردستانن. ئەو دو زانکۆیە لە سنەی رۆژهەڵاتی کوردستانن. دەچیتە هەر شار و گوندێکی رۆژهەڵاتی کوردستان، کەلتور و کەلەپوری کوردیی زیاتر لە هەرێمی کوردستان و هەر پارچەیەکی دیکەی کوردستان دەبینی. کەچی کاتێک زارا محەمەدی دەیەوێ زمانی کوردی فێری منداڵانی سنە بکات، کۆماری ئیسلامیی بە شەش ساڵ زیندانی سزای دەدات، بۆچی؟
چونکە ئەو کردەیەی زارا محەمەدی کردەیەکە لە دەرەوەی سیستەمی سیاسیی کۆماری ئیسلامیی. خوێندن بە زمانی دایک مافێکی گەردونییە. نەتەوە یەکگرتوەکان لە چەندان بۆنە و جاڕنامەدا ئەوەی دوپاتکردۆتەوە کە پێویستە زمانەکان بپارێزرێن و منداڵان بە زمانی دایکیان بخوێنن. رۆشنبیرانی پۆستکۆلۆنیال خوێندن بە زمانی دایک بە یەکێک لە هەرە گرنگترین میکانیزمەکانی دژایەتیی کۆڵۆنیالیزم و راستکردنەوەی کەلتوری شێوێنراو و عەقڵی داگیرکراو دەکەنەوە.
یونیسکۆ ساڵی ٢٠١٧ رایگەیاند:
ئنگوگی وا ثیۆنگ، نوسەری بەناووبانگ و دامەزراوی کینیی دژ بە کۆڵۆنیالیزمی زمانی، دەڵێت:
ئنگوگی وا ثیۆنگ هەمیشە هەوڵیداوە ئەفریقایییەکان بە زمانی دایکیان بخوێنن چونکە پێیوایە
زارا محەمەدی لە فێرکردنی زمانی کوردییدا، تەنها زمانی فێری منداڵان نەکردوە، کە منداڵان دەتوانن دەیان زمانی دیکەش فێرببن، بەڵکو ئەو شوناسە کەلتورییەی تێدا دروستکردون کە ئێرانی ئایەتوڵاکان نایەوێت دروستببێ.
زارا محەمەدی بەو رۆحییەتە پڕ فیداکاری و لەخۆبوردەیی و ئازایەتییەوە بەر لە رۆییشتنی بۆ زیندان، لەناو کۆمەڵانی خەڵک بەهێمنییەکی شۆڕشگێڕانەوە دێڕە شیعرێکی قانعی شاعیر دەڵێتەوە:
بە گوتنەوەی ئەو دێرە شیعرە کە لای زۆربەی کورد لە رۆژهەڵات و باشور ئاشنایە، زارا خان زۆر بەئاسانی پەیوەندییەکی رۆحیی گەورە دروستدەکات. ئەو لە بەهێزیی زمانی دایکی تێگەییشتوە، لە ئەدەبیات و کەلتوری ئەو زمانەش ئاگادارە، بۆیە بە گوتنەوەی دێرە شیعرێک -هێندەی بزانم قانع ئەو شیعرەی لە کاتێکدا نوسیوە کە لە زیندانی ئێرانی سەردەمی شا بوە- دەزانێت چۆن وەڵامی سیستەمی دیکتاتۆری ئێران بداتەوە و چۆنیش خەڵکی کوردستان و ئازادیخوازان لە هەرکوێیەکی دونیا بن بەجۆش بکات بۆ خەباتی زمانی دایکیی.
بەڵام، بەدڵنیایی ئازادی زیندان ناکرێ!
02/12/2020
لە بیرمان بێت رێنوێنیەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا لە بەرچاو بگرین
#کۆرۆنا
#کوردی
18/06/2020
دادپەروەری چۆن پێناسە دەکەن؟
10/12/2019
جارنامەی جیهانی مافی مرۆڤ
ده‌قی جارنامه‌ی گه‌ردونی مافی مروڤ
له هیوای هاوبه‌شی ته‌واوی گه‌ڵ و نه‌ته‌وه‌کان راده‌گه‌یه‌ندرێت تاوکو هه‌مو خه‌ڵک و ریکخراوه‌کانی کومه‌لگا ئه‌م جارنامه‌یه له به‌ر چاو بگرن و هه‌وڵ بده‌ن به هاریکاری ریکخراوی وزاره‌تی په‌روه‌رده ، له به‌ر چاو گرتنی ئه‌م ماف و ئازادیانه په‌ره‌ی پی بدریت به ریوشوینی گونجاوی نه‌ته‌وه‌یی وه نیونه‌ته‌وه‌یی، پیناسه‌ی وه‌گه‌رخستنی گونجاو به‌گشتی له دونیادا و کاریگه‌ری ئه‌مانه چ له نیوان کومه‌لگه‌ی ولآتانی ئه‌ندام وه چ ئه‌و ناوچه ئتنیکه کانی که له ناو سنورکانیان دان ، دابین بکریت.
بنەمای یەکەم:
هه‌موو مروڤێک به ئازادی له‌دایک ده‌بێ و که‌ڕامه‌ت و مافی یه‌کسانیان هه‌یه ، هه‌موویان خاوه‌نی ئه‌قڵ و ویژدانن و ده‌بی له‌گه‌ڵ یه‌کدا هه‌ڵسوکه‌وتی برایانه‌یان هه‌بێ.
بنەمای دووهەم:
ئه‌م ئازادی و مافانه‌ی که له جاڕنامه‌که‌دا ئاماژه‌یان پێکراوه هه‌موو مرۆڤێک به شێوه‌ی یه‌کسان و به بێ هیچ چه‌شنه جیاوازییه‌ک ده‌گرێته‌وه واته نیژاد ، ره‌نگ ، ره‌گه‌ز ، زمان ، ئائین ، بیروڕای رامیاری و یان هه‌ر باوه‌ریکی دیکه ی، هه‌روها ره‌چه‌ڵه‌ک، بارودۆخی کومه‌لاتی ، سه‌روه‌ت وه سامان ، له دایک بون و هه‌ر شیواز یا بارودوخیکی دیکه . هه‌روه‌ها هیچ هه‌ڵاواردنێک له سه‌ر بنمای رامیاری ، ئیداری یان نێوده‌وڵه‌تیی وڵاتێک یان نیشتیمانێک هه‌بێ که که‌س هاوڵاتیی ئه‌و شوێنه بێ. جا ئه‌م ولاته یان ناوچه‌یه سه‌ربه‌خو بیت ، یان داگیرکراو یان ده‌سه‌ڵاتێکی سنورداری هه‌بێت.
بنەمای سێهەم:
هه‌موو که‌س مافی هه‌یه ژیان و ئازادی و ئاسایشیی شه‌خسی هه‌بێ.
بنەمایچوارەم:
هیچ که‌سیک ناتوانێ که‌سێک به‌کویڵه بهێلێته‌وه و کڕین و فرۆشتنی کۆیله به هه‌موو شێوه‌یه‌ک قه‌ده‌غه‌یه.
بنەمای پێنجەم:
هیچ که‌سیک نابی ئه‌شکه‌نجه بکریت یان به شێوه‌ی زاڵمانه سزا بدرێت یان رووبه‌ڕووی هه‌ڵسوکه‌وتی دژه مرۆڤی بێته‌وه یان بچه‌وسێندرێته‌وه.
بنەمای شەشەم:
هه‌موو که‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که که‌سایه‌تی حقوقی خوی له هه‌مو شوینیک وه‌کو مرۆڤ به فه‌رمی بناسرێت.
بنەمای هەوتەم:
هه‌مو که‌سیک له به‌رامبه‌ر یاسادا یه‌کسانن و مافیان هه‌یه به بی هیچ جیاوازی و هه‌لاواردنیک یاسا پشتیوانیان لێ بکا ،هه‌مو مافی هه‌یه له به‌رامبه‌ر هه‌ر چه‌شنه هه‌لاواردن یان جیاوازیه‌ک که دژ به‌م جارنامه‌یه بیت و دژ به هه‌رچه‌شنه هاندانێک که هه‌لاواردنێکی له‌م شێوه‌یه به‌دیبێنێ ، له یاسا سود وه‌ربگرێت.
بنەمای هەشتەم:
له به‌رامبه‌ر هه‌ر کرده‌وه‌یه‌ک که مافه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی تاک پێشێل بکا – و ئه‌و مافانه به هۆی یاسای بنچینه‌یی یان یاسایه‌کی دیکه بۆ تاک ناسرا بێت، مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له دادگای باڵای نه‌ته‌وه‌یی پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بکرێ.
بنەمای نۆیەم:
هیچ که‌س نابی سه‌ره‌رویانه ده‌ستبه‌سه‌ر، زیندانی یان شاربه‌ده‌ر بکریت.
بنەمای دەیەم:
هه‌موو که‌سیک به بێ جیاوازی مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که سکاڵای خوی له دادگایه‌کی سه‌ربه‌خۆ و بی لایه‌ن ، به ئاشکرا کاره‌کانی بو به‌ریوه ببه‌ن. دادگایه‌کی ئاوا له‌باره‌ی ماف و ئه‌رکه‌کان یان هه‌ر تۆمه‌تێکی که خرابێته پاڵی ،ده‌بی بریاری له‌سه‌ر بدات.
بنەمای یازدەیەم:
1 ) هه‌ر که‌سیک تاوانی خرابێته‌پاڵ ، هه‌تا ئه‌وکاته بێتاوانه که له دادگایه‌کی گشتیدا که هه‌موو گه‌ره‌نتییه‌ک بۆ به‌رگریکردنی بۆ دابین ده‌کرێ و تاوانباربونی به شیوه‌ی یاسایی پشت‌راست ده‌بێته‌وه.
2 ) هیچ که‌س بۆ ئه‌نجامدان یان ئه‌نجامنه‌دانی کرده‌وه‌یه‌ک له کاتی روودانی کرده‌وه‌که ، به پێی مافی نه‌ته‌وه‌یی یان نێوده‌وڵه‌تی به تاوان دانه‌نراوه تاوانبار له‌قه‌ڵه‌م نادرێ، به‌م هۆیه هیچ سزایه‌ک له‌وه قورس‌تر که له کاتی روودانی تاوانه‌که ده‌سه‌پێندرێت رووبه‌رووی که‌س نابێته‌وه.
بنەمای دوازدەیەم:
هیچ که‌س نابێ له ژیانی تایبه‌تی ، کار‌و باری کومه‌لایه‌تی ، شوینی ژیان وپیوه‌ندیه‌کانیدا سه‌ره‌رۆیانه لێپرسینه‌وه‌ی لێبکرێت و هێرش بکرێته سه‌ر شه‌ره‌فه‌ت و که‌سایه‌تی و ناو‌و ناوبانگی ، هه‌موو که‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که له به‌رامبه‌ر ئه‌مچه‌شنه لێپرسینه‌وه و هێرشکردنانه‌دا یاسا پشتیوانی لێ‌بکا.
بنەمای سێزدەیەم:
1 ) هه‌موو که‌سیک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له هه‌موو ولاتیکدا به ئازادانه هاتوچو بکات و شوینی ژیانی خۆی هه‌ڵبژێرێت.
2 ) هه‌مووکه‌سیک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌ر ولاتیک ، یه‌ک له‌وان ولاتی خوی به‌جی بیڵیت یان بگه‌ریته‌وه بو ولاتی خوی. .
بنەمای چاردەیەم:
1 ) هه‌موو که‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که له‌به‌رامبه‌ر راوه‌دوونان، ئه‌شکه‌نجه و ئازار، په‌نایه‌ک بدۆزێته‌وه و له وڵاتانی دیکه ببێته په‌نابه‌ر.
2 ) ئه‌گه‌ر راوه‌دوونان به‌هۆی تاوانی گشتی و نا سیاسی وره‌فتاری دژ به بنه‌ما و مه‌به‌سته‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بێ ، ناتوانریت سوود له‌م مافه وه‌ربگیرێت.
بنەمای بنەمای پازدەیەم:
هه‌ر که‌س مافی تایبه‌تی هاولاتی بونی هه‌یه،
هیچ که‌سێک نابێت سه‌ره‌رۆیانه له هاوڵاتی بون، یان له گۆڕینی مافی هاوڵاتی بون بێبه‌ش بکرێت.
بنەمای شازدەیەم
1 ) هه‌موو ژن و پیاوێکی پێگه‌یشتوو مافیان هه‌یه به بی هیچ سنورێک له رووی نیژاد ، نه‌ته‌وه ، یان ئایینه‌وه پیکه‌وه ژیانی هاوبه‌ش پێک بێنن. و له کاتی جیابوونه‌وه‌شیان ژن و میرد له هه‌موو کاره‌باره‌کانی په‌یوه‌ندیدار به ژیانی هاوبەش مافی یه‌کسانیان هه‌یه .
2 ) پێکه‌وه‌نانی ژیانی هاوبه‌شی ده‌بێ له سه‌ر رەزامه‌ندی و ئازادی ته‌واوی ژن و پیاو بێت .
3 ) بنه‌ماڵه کۆڵه‌که‌ی سروشتی و بنچینه‌ی کومه‌ڵگایه و ده‌بێ مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێ سود له پشتیوانیی کومه‌ڵگا وده‌وڵه‌ت وه‌ربگرێ.
بنەمای هەڤدەیەم:
1 ) هه‌موو که‌سیک به ته‌نیا، یان به هاوبه‌شیی مافی به‌خاونبوون هه‌یه.
2 ) هیچ که‌س نابێ سه‌ره‌رویانه له مافی خاوه‌ندرایی بی به‌ش بکریت.
بنەمای هەژدەیەم:
هه‌موو که‌سیک مافی هه‌یه به ئازادی سود له بیر‌و ویژدان و ئایین وه‌رگریت. ئه‌م مافه گورینی ئازادانه‌ی دین یان بیر و بڕوا وه‌خۆده‌گرێت. هه‌روه‌ها په‌روه‌رده‌ی ئایینی و به‌ریوه‌بردنی مه‌راسیمی ئایینی ده‌گرێته‌وه. هه‌موو که‌سێک به‌ته‌نیا یان به کۆمه‌ڵ به‌شێوه‌ی تایبه‌تی یان به هابه‌شی گشتی ده‌توانێ ئه‌و مافه‌ی هه‌بێ.
بنەمای نۆزدەیەم:
هه‌موو که‌سێکمافی هه‌یه به ئازادی بیر و رای خۆی ده‌ربڕێت. ئه‌م مافه ئاماژه به‌وه ده‌کا که هه‌موو که‌سێک به بێ ترس و دڵه‌ڕاوکێ بڕوای تایبه‌ت به خۆی هه‌بێت و له به‌ده‌ستهینانی زانیاریی و بیر‌و را و بڵاوکردنه‌وه‌یان به‌ئازادی ده‌ستی به ئامرازه‌کانی پێویست رابگات.
بنەمای بیستەم:
1 ) هه‌موو که‌سێک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به ئازادیی کۆڕ و کۆمه‌ڵ و گروپی ئاشتیخواز پێک بهێنێت.
2 ) که‌س ناتوانێ که‌سێک ناچار بکا له کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌دا به‌شداری بکا.
بنەمای بیست و یەکەم:
1 ) هه‌موو که‌سیک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که له کار‌و باری به‌ریوه به‌رایه‌تی گشتی ولاتی خۆی ، به‌شیوه‌ی راسته‌و خو یان له رێگه‌ی هه‌لبژارده‌نی نوینه‌رانێک که ئازادانه هه‌لبژێردراون به‌شداری بکات.
2 ) هه‌موو که‌سیک مافی هه‌یه به یه‌کسانیی هه‌لومه‌رجه‌کان، کاروباری گشتیی وڵاتی هه‌بێ.
3 ) ئیراده‌ی گه‌ڵ ،بنچینه و سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌لاتی حکومه‌ته. ئه‌م ئیراده‌یه ده‌بی به شێوه‌ی هه‌لبژاردن بیته ئاراوه که که به پێی راستگۆیی و به‌شیوه‌ی ده‌وره‌ئی پیک بیت.هه‌لبژاردن ده‌بی گشتی و به ته‌بایی بێت وبه ده‌نگی نه‌هینی یان هاو‌شیوه‌کانی به‌ریوه بچیت که ئازادی ده‌نگدانی تیدا مسۆگه‌ر بووبێت.
بنەمای بیست و دووهەم:
هه‌موو که‌سیک وه‌کو ئه‌ندامی کومه‌لگا مافی ئاسایشی کومه‌لایه‌تی هه‌یه و ریگه‌ی پیدراوه به پشتیوانی گشتی و هاوکاری نیوده‌وله‌تی ، مافی ئابوری ، کومه‌لایه‌تی کو‌لتووریی خۆی به وه‌به‌رچاوگرتنی پێکهاته و سه‌رچاوه‌کانی هه‌ر وڵاتێک که پیویستیی پله و پێگه‌یشتنیی ئازادانه‌ی که‌سایه‌تیی ئه‌وه به‌ده‌ست بێنێ.
بنەمای بیست و سێهەم:
1 ) هه‌موو که‌سیک مافی کار کردنی هه‌یه، به ئازادی کاری خۆی ده‌ستنیشان بکا ، هه‌لومه‌رجی به‌دوور له غه‌در و ئه‌رخه‌یان به‌خش بۆخۆی بخوازێ و له کاتی بێکاربوونیدا پشتیوانیان لێبکرێت.
2 ) هه‌مو که‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که به‌بی هیچ جیاوازیه‌ک ، له به‌رامبه‌ر کارکردنی یه‌کساندا ، موچه‌ی یه‌کسان وربگرێت.
3 ) هه‌ر که‌سێک که کار ده‌کات موچه و حه‌قده‌ستی گونجاو و ئه‌رخه‌یانبه‌خش وه‌ر بگریت که ژیانی خۆی و بنه‌ماله‌که‌ی له ئاستی ئینسانی‌دا به‌ڕێوه ببات و له کاتی پیویستدا به یارمه‌تی که‌ره‌سته‌کانی پشتیوانیی کۆمه‌ڵایه‌تی، باشتری بکا.
4 ) هه‌موو که‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی له‌گه‌ل که‌سانی دیکه‌دا یه‌کێتی دروست بکات و به‌شداری یه‌کێتییه‌کان بێت.
بنەمای بیست و چوارەم:
هه‌موو که‌سیک مافی حه‌سانه‌وه و پشوو و سه‌یرانی هه‌یه و به تایبه‌ت ده‌بی له سنوردار بوونی گونجاوی سه‌عا‌تی کار و مه‌ره‌خه‌سی و پشووه‌کان به‌شێوه‌ی ده‌وره‌یی موچه‌ی پێبدرێ.
بنەمای بیست و پینجەم:
1 ) هه‌موو که‌سیک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که ژیانیکی گونجاوی بو دابین کردنی سلامه‌تی و خۆشگوزه‌رانی و خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی هه‌بێ، به تایبه‌تی له رووی خوارده‌مه‌نی ، جل‌و به‌رگ ، خان‌و ، چاودیری پزیشکی و خزمه‌ت گوزاریه‌کانی تایبه‌تی کومه‌لگاوه. هه‌روه‌ها مافی هه‌یه که له کاتی بی کاری ، نه‌خوشی ، که‌م ئه‌ندامبوون ، بیوه ( ژن یان پیاو ) ، په‌که‌وته یان له ته‌واوی بواره‌کانی دیکه‌ی ژیان که به‌هوکاری به‌ده‌ر له توانای خۆی نه‌توانێ بژیوی خۆی دابین بکا له بیمه‌ی کۆمه‌ڵه‌یه‌تی سود وه‌ربگرێ.
2 ) دایکان و مندالان مافیان هه‌یه که له یارمه‌تی و چاوه‌دێریی تایبه‌ت سوود وه‌ربگرن. هه‌موو مندالان ، چ ئه‌وانه‌ی سه‌مه‌ره‌ی زه‌واج بن یان به‌بی زه‌واج دینه دونیا ، مافیان هه‌یه له پشتیوانی کۆمه‌ڵاتیی یه‌کسان سود وه‌ر بگرن.
بنەمای بیست و شەشەم:
1 ) هه‌موو که‌سیک مافی هه‌یه له دام‌و ده‌زگای په‌روه‌رده سود وه‌ر بگریت. خویندن و په‌روه‌رده ، لانی که‌م خویندنی سه‌ره‌تایی و خویندنی و سه‌ره‌تاییده‌بێ خۆڕایی بێت. خویندنی سه‌ره‌تایی ئه‌رکی سه‌ره‌کیه، په‌روه‌رده‌ی تکنیکی وه پیشه‌یی ده‌بی ببیته گشتی ، به‌ده‌ستهینانی خویندنی بالا ده‌بی به یه‌کسانیه‌کی ته‌واو بو هه‌مو که‌س دابین بکریت هه‌تا هه‌ر که‌سیک بتوانیت به پی توانای خۆی سودی لێوه‌ر بگریت.
2 ) ئامانجی خویندن و په‌روه‌رده ده‌بی گه‌شه‌کردنی هه‌مولایه‌نی که سایه‌تی مروڤ و باشتر وه‌به‌رچاوگرتنی مافی مروڤ و ئازادییه بنچینه‌ییه‌کان بیت . خویندن و په‌روه‌رده ده‌بی بو په‌ره‌پیدانی لیک تیگه‌شتن و یه‌کتر قه‌بول کردن و دوستایه‌تی له نیوان ته‌واوی نه‌ته‌وه‌کان وه گروپه نیژادی یان ئایینیه‌کان یارمه‌تیده‌ر بێت و هه‌ر وه ها په‌ره بدات به چالاکییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ پارستنی ئاشتی.
3 ) باوک و دایک له ده‌ست نیشان کردنی چونیه‌تی خویندن وه په‌روه‌رده بو مندالانی خویان له هه‌موو که‌س له‌پێشترن.
بنەمای بیست و هەوتەم:
1 ) هه‌مووکه‌سیک مافی هه‌یه ئازادانه له ژیانی کولتووری وکومه‌لایه‌تی به‌شی هه‌بیت به‌شدار بێت و له هونه‌ره‌کان و به تایبه‌ت له پێشکه‌وتنی زانستی و قازانجه‌کانی سوود ببینێت.
2 ) هه‌موو که‌سیک مافی هه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندییه مه‌عنه‌وی و مادیی به‌رهه‌مه زانستی و ئه‌ده‌بی یان هونه‌رییه‌کانی خۆی سود وه‌ربگرێت.
بنەمای بیست و هەشتەم:
هه‌موو که‌سیک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه خوازیاری پیکهینانی نه‌زمو نیزامیک له بۆواری کۆمه‌ڵایه‌تی و له ئاستی نیو ده‌وله‌تی دا بیت که ماف و ئازادیه‌کانی ناو براو له‌م جارنامه‌یه به ته‌واوی دابین و به‌کرده‌وه جی به‌جی بکات.
بنەمای بیست و نۆهەم:
1 ) هه‌رتاکیک ته‌نیا له به‌رامبه‌ر ئه‌و کومه‌لگایه ئه‌رکی له ئه‌ستو دایه که گه‌شه سندنی ئازادانه و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بو ده‌سته‌به‌ربکات ،
2 ) هه‌ر که‌س له به‌کارهێنانی ماف وسود وه‌رگرتن له‌و ئازادیانه‌ی خوی که ته‌نیا گوی رایه‌لی ئه‌و سنوره یاساییانه‌یه
که ته‌نیا بۆ ناسین و وه‌به‌رچاوگرتنی ماف و ئازادییه‌کانی خه‌ڵك و بۆ وه‌به‌رچاوگرتنی هه‌لومه‌رجی عادیلانه‌ی ئه‌خلاقی و شیرازه‌ی گشتی و خۆشگوزه‌رانیی هه‌مووان له کۆمه‌ڵگایه‌کی دیموکراتیکدا دیاری کرابن.
3 ) ئه‌م ماف و ئازادیانه له هیچ بواریک دا نابی به دژی ئامانج و بنه‌ماکانی نه‌ته‌وه یه‌ک گرتوکان به‌کار بهێندرێن.
بنەمای سییەم:
هیچکام له‌م خاڵانه‌ی جارنامه‌ی به‌ر ده‌ست نابیت وا لیک بدریته‌وه که ببێته مافێک بۆ ده‌وڵه‌ت یان گروپ یان تاکێک هه‌تا بتوانێ ماف و ئازادییه‌کانی ئاماژه‌پێکراو له‌م جاڕنامه‌یه‌دا پێشێل بکات یان کارێکی له‌م شێوه‌یه ئه‌نجام بدات.
10/12/2019
بنەماکانی مافی مرۆڤ لە مێژوو و لە پراکتیک دا
هادی سۆفی زادە
بە دوای کۆتایی هاتنی شەڕی جیهانی دووهەم، جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ لە لایەن ئەندامانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان پەسەند کرا. جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ کۆڵەکەی هەموو پەیماننامەکانی مافی مروڤ و کونڤانسیۆنەکانە و سەرچاوە ی دیاریکردنی مافی تاکەکەسی، سیاسی، مەدەنی، کولتووری ئابوری و کۆمەڵایەتییە. بەر لە پەسەندکرانی جاڕنامەی گەردوونی ماڤی مرۆڤ، خانمی "ئێلێنوور رۆزڤێڵت"، هاوسەری "فرانكلين دێلانو رۆزڤێلت"، لە ساڵی ۱۹۴۱ پێش نووسی جاڕی گەردوونی ماڤی مرۆڤ نوسیبووی کە "لە سەر چوار بنچینەی مافی مرۆڤ وەک، ئازادی دەربڕین و بیروڕا، ئازادی پەرەستن یا نەپەرستین، ئازادی هێنانە دی خەون و ئاواتەکان و چوارەم ڕزگاربوون لە ترس، داڕ‌ێژرابوو، بەڵام بێ ڕەحمی و کوشتارەکانی سەروبەندی شەڕی دووهەمی جیهانی، هەروە ها کارنامەی ڕەشی دەوڵە تی فاشیستی موسولینی لە ئیتالیا، شەری ناوخۆیی و مەدەنی ئیسپانیای ڕژیمی فرانکۆ، سیستەمی میلیتاریستی ژاپون، هەروەها بێڕەحمییەکانی ستالین لە روسیا، بوونە بنچینەی کۆدەنگیێکی گشتی بۆ دارشتنی نۆیی قانوونی مافی مرۆڤ و سەرئەنجام قبوولکردنی لە نیویورک لە ۱۰ی دیسامبری ۱۹۴۸. (۱) ساڵی ۱۹۴۵نەتەوە یەکگرتووەکان دامەزرا و بێجگە لەو چوار خاڵە، ئازادییە ئەساسییەکان، بە بێ جیاوازی نژاد، رەگەز، زمان، و ئایین، کەوتە چوارچێوەیەکی بەرینترەوە. مەبەستی سەرەکی لە هێنانە ئاڕای جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ، گەیشتن بە پلاتفۆرمێکی ئەخلاقی و دروەوستکردنی کۆمەڵگای ستاندارد کە لەودا ئێحترام بۆ کەسیەتی، مەقام و ئازادی تاک و کۆ دابندرێ و لە هەمان کاتدا تێگەیشتن و بەهرەوەری گشتی لە مافی مرۆڤ و گاڕانتی کردن و هە و‌ڵدان بۆ پەروەردە و ڕاهێنانی مافی مرۆڤ لە دنیادا.
هاتنە ئارای جاڕنامەی مافی مرۆڤ دەسپێکێکی گەورە و بەرهەمی بارودۆخێ ژێئوپولیتیکی دوای شەڕی جیهانی دووهەم بوو. رۆڵی سەرەکی لە داڕشتنی ڕەشنووسەکە و پەسەندکردنی لە ئاستێکی بەرز و زانستی دا لە لایەن "ڕێنا کاسینی" فەرانسییەوە، بە پێی سوننەتی مێژوویی فەرانسە لە پاراستنی مرۆڤایەتی بەرێوەچوو. کەسی سەرەکی دووهەم "پ. سی چانگ"، پرۆفسۆر و مامۆستای زانکۆی نیاچینگی لە ووڵاتی چین و هەروەها "هێرمان سانتاکراز"، پارێزەرێکی شیلیایی، "چارلێز مالیک" پرۆفسۆری لوبنانی لە بەشی فەلسەفە، "عومە ر لوتفی" لە ووڵاتی میسر، باڵۆێز "هاوسا مێەتا" لە هێندوستان، ژێنێڕاڵ "کارلۆس رۆمیلو" لە ووڵاتی فیلیپین، "بوگومولوف" لە یەکیەتی سووڤییەت و "ڕیبیکا" لە یوگسلاڤیا بوون.
بنەماکانی مافی مرۆڤ لە ساڵی ۱۹۸۰وە بە شێوەی زانستی پێناسەکرا و لە ساڵی ۱۹۹۴وە تا ۲۰۰۴ پلانی جیهانی بۆ گەیاندنی بە خەڵکانی تەواوی دنیا ئەنجام درا و لە ووڵاتێکی وەک نورۆێژ لە کتێبی کۆمەڵایەتی، لە قووتابخانەکانی قۆناخی سەرەتایی و لە ئاستێکی بەرزترد،ا لە دەبیرستانەکان دا دەوترێتەوە.
لێرەدا پێویست ناکا لە سەر ناوەرۆکی سی ماددەی جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ بدوێن، بەڵام خشتەی خوارەوە جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤە کە وەک بنکەیەکی ئەمن یا سەرپەنایەک، کە چوار کۆڵەکەی هەیە داڕێژراوە. مانای ئەو خشتەیە ئەوە دەگەیەنێ کە هەرکەس لە دنیادا مافی ئەوەی هەیە کە لە ئارامی و ئۆقرەیی تەواو دا بژی. گەر سەرنج بدرێتە لۆگۆکانی نەتەوەیەکگرتوەکان هەمویان مانای پاراستنی ئینسانەکان دەبەخشن.
پێویستە بنوسرێ کە ووڵاتی عەرەبستانی سعوودی برگەی ۱۸‌ی جاڕنامەی گەردوونی مافی مروڤی کە تایبەتە بە ئازادی دین و گۆڕینی دین ئیمزا نەکردوە. ووڵاتی ئێرانیش بە شێوەی سنووردار کونوانسیونەکانی مافی ژنان و منداڵانی ئیمزا کردووە. مەسەلەیەک کە پێویستە باسی لە سەر بکەین، پەسەندکرانی ۲ کونڤانسیونە کە لە ۱۶‌ی دیسامبری ساڵی ۱۹۶۶ە. ئەو دوو کونوانسیۆنە، بە هۆی شەڕی ساردە وە هاتنە ئاراوە.
کونڤانسیونی نێونەتەوەیی مافی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووری (۲) کە لە سەر بناخەی ماددەی ۱۸ تا ۲۱‌ی جاڕنامەی گەردوونی دامەزراوە و لە لایەن یەکیەتی سۆڤیەت و ووڵاتانی هاوپەیمانیەوە، بە پێی هزری سوسیالیستی و وەک داخوازیک لە بەرامبەر کۆنوانسیۆنی نێونەتەوەیی مافی سیاسی و مەدە نی (۳) کە پێشنیاری بەرەی ڕۆژئاوا بوو، دراوە بە نەتەوە یەکگرتوەکان. گرنگترین بڕگەی کونڤانسیونی مافی ئابوری، کۆمەڵایەتی وکولتووری، ماددەی یەکەمە کە لە سی خاڵدا دەڵی:
١. تەواوی میللەتان مافی خودموختاریان هەیە و بە پێی ئەم مافە، ئەوان مافی خۆیانە کە لە سەر بارودۆخی سیاسی، ئابوری، کۆمەڵایەتی و پەرەپێدانی فەرهەنگی خۆیان بڕیاردەر بن.
٢. تەواوی میللەتان مافیان هەیە بۆ گەیشتن بە مەبەست بە بێ لیکترازاندنی پەیمانە ئابوریە نێونەتەوەییەکان، کە لە سەر بنەمای قازانجی بەرامبەر و حقوقی نێونەتەوەیی داڕێژراوە، سەروەت و سەرچاوەی سروشتیان بە کار بێنن. لە هیچ حاڵەتێکدا ناکرێ میللەتێک لەو مافانە بێبەش بکرێ.
٣. دەوڵەتانی بەشدار لەو پەیماننامەدا و بە تایبەت دەوڵەتانی کۆلۆنی و ژێر سەرپەرستی، ئەبێ لە وەدیهێنانی حەققی خودمختاری و حورمەت دانان بۆ ئەو مافەکانیان، بە پێی ڕێساکانی پەیمانی نەتەوە یەکگرتووەکان بجوڵێنەوە.
ناساندی ناوەرۆکی هەرکام لە کونڤانسیونەکان پێویستی بە کاتێکی زۆر هەیە کە هیوادارم بتوانم لە داهاتودا دەرفەت بۆ شیکردنەوەی زیاتریان هەڵکەوێ. مافی مرۆڤ سیستەمێکی ئەرزشییە کە جگە مانا ئورووپاییەکەی لە ناو مەزهەبە جۆراوجۆرەکانیش دا، پێناسەی جۆراوجۆری بۆکراوە و زەمانەتی ژیان و پێگەی مرۆڤی کردووە. هەرکام لە ئەدیانی سەرەکی دنیاش، تەفسیری هاوشێوەیان لە سەر ڕێزگرتن لە مرۆڤایەتی هەیە.
هێندوەکان بەم جۆرە پێناسەی مافی مرۆڤ دەکەن: کارێک مەکە کە پێشووتر، لەبەرامبەر خۆت کرابێ و بوبێتە مایەی ئازارت، ئەوە ئەرکێکە".
یەهوودیە کان دەلێن: ئەو شتەی کە خۆت قینت لێیە، بە هاوڕەگەزی خۆتی ڕەوا مەبینە. ئەمە بناخەی گشتی مافی مرۆڤە و تێگەیشتنی گشتی بە دوای ئەم ئەسڵەدا دێ".
مەسییحیەکان دەڵێن "کارێک مەکە بە دژی کەسانی دیکە، کە خۆت حەز ناکەیت بەرامبەرت بکرێ".
ئیسلام دەڵێ "کەس نابێتە خاوەن ئیمان، هەتاکوو ئەو شتەی کە بۆ خۆی بە ڕەوای ئەزانێ بۆ براکەی بە ڕەوا بزانێ".
بوودا دەڵێ "ئازاری کەسانی دیکە مەدە کە خۆت لەو ئازارە رەنج ئەبینی".
لە باری مێژووییە وە هاتنەئارای مافی مرۆڤ ئەگێردرێتە وە بۆ سەردەمی ئەفلاتوون و بە واتایەکی دیکە ۴۰۰ ساڵ پێش لەدایکبوونی مەسیح. شارەزایان بواری مافی مرۆڤ مێژووی بەشوێنداچوونی مافی مرۆڤ دەگەڕێننەوە بۆ بیرۆکەی مافی سروشتی کە فیلسوفانی ئەو سەردەمە بانگەشەیان بۆکردووە کە نۆڕمی حقوقی وعەقلانی قانوونی هاوبەشی ئینسانەکانی تیا بەدیدەکرێ.
مافی سروشتی سوننەتێکی فەلسەفییە کە ئەگەڕێتەوە بۆ یونانی کۆن و سەردەمی ئەرەستوو. تێوەرەکە لە سەردەمی سەدەکانی ناوەڕاست دا پەرەدەستێنی و بە شێوەی کۆنکرێت لە سەدەی سیانزەوە فەیلەسووفی ئەو سەردەمە تۆماس ئاکیوناس( ۱۲۲۵/۱۲۷۴) بە خستنە ژێر پرسیاری قانوونی ئەبەدی (خودایی) کە مافی مرۆڤی لە لایەن شاکانەوە پێناسە دەکرد و کلیسا ئیددیعای دەکرد کە شاکان نوێنەری خودان و هێنانە ئارای قانوونی سروشتی و لە قانوونی سروشتیشەوە بۆ قانوونی مرۆڤ دەسەڵاتی خوایی بە کلیسا و دنیا دابەش کرد.
لە چەرخی ۱۶ دا فکری مافی سروشتی ئەبێ بە فکرێکی جێ کەوتو لە لایەن فەیلسوفی ئەوسەردەمە، توماس ەابز وە دواتر لە لایەن جان لاکەوە. بەم جۆرە پایەی فەلسەفی و ئیدەی مافی سروشتی مافی تاکی لێ دەکەوێتەوە کە ئێمە ئەمڕۆ بە ناوی مافی مرۆڤەوە ئەیناسین. بە کورتی مافی مروڤ لە مافی سروشتییەوە سەرچاوە ئەگرێ.
تۆماس هابز(۱۵۵۸/۱۶۷۹) زادەی سەردەمی ماکیاوڵییە و کێشەکانی ئەو سەردەمە بە ڕاددەیەک بوون کە هەر کەس بیری لە خۆی کردوەتەوە و بە کورتی بارودۆخێکی ئانارشی لەئارادابوو، ئەو مافی سروشتی وا تەفسیر کرد کە "هەر کەسێک هەموو مافێکی هەیە لە ئۆموراتی ژیانی خۆیدا". ئەو جیاوازی دانا لە بەینی مافی سروشتی لە گەڵ مافی قانوونی تۆماس ئکیوناس دا. مافی سروشتی ئازادی مرۆڤ لە خۆ دەگرێ لە حاڵێکدا کە مافی قانوونی، چوارچیوە و ئەرک دەخاتە سەر شانی مرۆڤ. بە کورتی جیاوازی نێوان ماف و قانوون وەک ئازادی و ئەرک وایە. تۆماس هابز دیفاع و پشتیوانی لە ماف و ئەمنییەتی تاک کردووە.
هابز لە تەشریحی ڕامانی خۆیدا دوو قانوونی سروشتی هێناوەتە ئاراوە. بە پێی قانوونی سروشتی یا حاڵەتی جەنگەڵ، کەرامەتی مرۆڤ لە بەین ئەچی، لە وهەا بارودۆخێکدا عەقڵانییەت باشترین ڕێگای گەیشتن بە ئاشتی و ئارامییە. قانوونی سروشتی دووەەم بە پێی لێکدانەوەی هابز بۆ بەرگرتن لە شەڕی گشتی ئەبێ مرۆڤەکان بەو قەناعەتە بگەن کە بۆ سەقامگیرکردنی ئاشتی پێویستیان بە گرێبەست هەیە. بە هەبوونی گرێبەست مومکینە خەڵک هێزی خۆیان سنووردار بکەن. ئەم گرێبەستانە لە نێوان تاکەکانی کۆمەڵگادا دێتە ئاراوە نەک خەڵک و دەوڵەت.
جان لاک(۱۶۲۳/۱۷۰۴) یەکەم کەس بو کە بە ئاشکرا ئیددعای مافی سروشتی کرد. ئەو دەڵێ: حەق ئەوەیە کە ئێمە بە هۆی پاکی و نەزاهەتی خۆمانەوە ئیسپاتی بکەین کە ئینسانین. ئەو لەگەڵ هابز لە سەر ئیدارەکردنی حکومەت، بۆچوونی جیاوازی هەبوو. جان لاک سێ شتی بۆ هەر کەس بە گرنگ زانی. یەکەم ژیان کردن، دووهەم ئازادی و سێەهەم مڵکیەت. لیبرالیزم لە سەر بنەمای ئەم سێ کوچکە هاتۆتە ئاراوە. لە سەردەمی رۆشنگەریدا مرۆڤ وەک بەرهەمی سروشت هاتە ناسین.
بەم جۆرە بێجگە لەوبیرمەندانەی سەرەوە، بنەمای فکری و فەلسەفی بیرمەندانی سەدەکانی پێشوو بە تایبەت ژان ژاک روس‌و، ئێمانۆئیل کانت، توماس پاین و جان ستوارت میل کراونەتە هەوێنی دارشتنی مافی مرۆڤ لە سەدەی بیستەمدا کە جگە لە جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ، چەندین کونڤانسیۆنی جیهانیشی لێکەوتەوە. گرینگترینی ئەو کۆنڤانسیۆنانە، کۆنڤانسیۆنی نێونەتەوەیی مافی سیاسی و مەدەنی، کونڤانسیۆنی مافی ئابوری و فەرەەنگی و کۆمەڵایەتی، مافی منداڵ، پێش گرتن لە هەڵاواردن دژ بە ژنان، دژی جیاوازی ڕەگەزی، دژی ئەشکەنجە و سزادان و زۆر بڕیاری نێونەتەوەیی.
20/11/2019
ئەمڕۆ سی ساڵ بەسەر گرێبەستی مافەکانی منداڵ تێپەر بوو کە لە ساڵی ۱۹۸۹ له کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان پەسەند کرا
15/10/2019
له کۆتاییدا هەر ئێمە سەر دەکەوین، چونکە ئێمە لەسەر حەقین
04/10/2019
بە بڕوای تۆ ئازادی یانی چی؟
30/11/2017
پێویستە پێشخوێندگەکان منداڵان فێڕی خۆپاراستن بکەن
بەهار وەیسی، مامۆستای پێشخوێندنگە وێنە: FREDRIK SANDBERG / TT
حکوومەت دەیەوێت پێشخوێندنگەکان (Förskolan) مەجبوور بکات لەمەوبەدوا منداڵان فێڕی مافەکانی لەشی خۆیان بکەن. قەرارە ئەم پێشنیارە بخرێتە ناو پلانی خوێندن (Läroplan) و پەیڕەوی لێ بکرێت.
مەبەست لەم پێشنیازە ئەوەیە کە لە داهاتوودا پێش بە گێچەڵ و دەستدرێژیی سێکسی بگیردرێت. کار کردن لەگەڵ مندالان بۆ ئەوەی لەگەڵ لەشی خۆیان ئاشنا بن و سنووری لەشی خۆیان بناسن شتێکی تازە نییە بۆ پێشخوێندنگەکان. بەلام ئەمە تا ئیستا ئیجباری نەبووە و ئەوەندە ڕوون و ئاشکرا باسی لێ نەکراوە، هەر بۆیە حکوومەت دەیەوێت کاری زیاتر لەگەڵ سنووری شەخسی و ناسینی لەش بکرێت و ببێتە مەرجێک بۆ پێشخوێندنگەکان.
بەهار وەیسی مامۆستای فێرگەی سەرەتاییە و نزیک بە ١٥ ساڵە لە پێشخوێندنگە کار دەکات.
پێشخوێندنگەی بەریا لە شاری ئێسکیلستونا هەر لە ئێستاوە منداڵان فێری دیارییکردنی ئەم سنوورە تاکە کەسییە دەکەن. ڤێندێلای ٥ ساڵان لەو باخچەیە دەخوێنێت و باس لە ئەندامە شەخسییەکانی لەشی دەکات. ڤێندێلا کاتێک پێی خۆش نییە کەسێک لێی نزیک بێتەوە پێیان دەڵێت (Stopp min kropp) یانی دەست ڕاگرە ـ جەستەی منە. ئەندامەکانی دەم، سینگ، ناولینگ وسمت ئەو جێگایانەن کە لە لای ڤێندێلا سنووری تاکەکەسین. ئەمەش لە باخچەی منداڵان یان پێشخوێندنگە فێر کراوە.
لیسا ژیسەی کە مامۆستای پێشخوێندنگەیە دەڵیت لە سەرەتاوە کاتێک مندالەکانمان فێری ئەوە کرد بڵێن دەستڕاگرە ـ جەستەی منە. خێرا خێرا ئەو ڕستەیان دووبارە دەکردەوە. بەڵام ئیستا دەبینین کە تەنها لەو حاڵەتانەدا بەکاری دێنن کە بەڕاستی پێویستە.
دەربڕینی (Stopp min kropp) لە یەکێک لە پەرتووکەکانی ڕیکخراوی منداڵپارێزی (Rädda barnen) هاتووە و زانیاری بە گەورەساڵان دەدات کە چۆن لەگەڵ منداڵەکان دەربارەی دەستدرێژی سێکسی، جەستە و سنوور دانان قسە بەکەن. لە دوای سەرهەڵدانی جووڵانەوەی ( ) ئەم پەرتووکە تەنیا لە ناو دایک‌و باوکاندا پێشوازیی لێ نەکراوە، تەنانەت پێشخوێندنگەکانیش کەڵکیان لێ وەرگرتووە.
ئێستا حکوومەت دەیەوێت سەرنجی زیاتر بەم پرسە بدرێت، هەر بۆیە دەزگای کاروباری فێرگەکانی سوید (Skolverket)ڕاسپاردووە تا ئەم پرسە بە ڕوونی لە ناو پلانی خوێندن (Läroplan) ساڵی داهاتوودا جێی بکرێتەوە.
وەزیری پەروەردە گوستاڤ فریدولین دەڵێ ئەمە پرسێکی گرنگە چوونکە باس لە یەکسانیی، مافی پاراستنی سنووری تاکە کەسیی وهەروەها پێش‌گرتن لە دەستدرێژیی سێکسیە.
پێویستە پێشخوێندگەکان منداڵان فێڕی خۆپاراستن بکەن - Radio Sweden Kurdish - Radyoya Swêdê - ڕادیۆی سوید
حکوومەت دەیەوێت پێشخوێندنگەکان (Förskolan) مەجبوور بکات لەمەوبەدوا منداڵان فێڕی مافەکانی لەشی خۆیان بکەن. قەرارە ئەم پێشنیارە بخرێتە ناو پلانی خوێندن ...
14/09/2016
پەیماننامەی گشتی سەبارەت بە مافەکانی منداڵ
هەر منداڵێک مافی بەهرەمەندبوون لە منداڵییەکی خۆش و لێوڕێژ لە ئاسایشی هەیە. هەموو منداڵان مافی ئەوەیان هەیە کە گەشە بستێنن، بچنە قوتابخانە و یاری بکەن و بەشداریش بکەن. هەر منداڵێک هەروەها مافی ئەوەشی هەیە کە بپارێزرێت و پێی رابگەن. هەموو مافەکانی مندالان لە چوارچێوەی پەیماننامەی گشتیی مافەکانی منداڵ، لە لایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە، کۆکراونەتەوە. ئەوەی لە پەیماننامەکەدا هاتووە، بەگشتی تێگەیشتنێکی پەسندکراوە سەبارەت بەوەی کە کامانەن ئەو مافانەی کە پێویستە هەموو منداڵان هەیان بێت، جا ئیتر جۆری پێشینەیان سەبارەت بە رەگەزی نەتەوەیی، ئایین و توانایی ئابوریی بنەماڵە، هەرچیەک بێت. ئەو پەیماننامەیە هەموو منداڵانی ژێر ١٨ ساڵ دەگرێتە خۆی.
نزیک بە تەواوی دەوڵەتانی جیهان ئەو پەیماننامەیەیان پەسەندکردووە. لە ساڵی ١٩٩١ بەملاوە، ئەو پەیماننامەیە لە وڵاتی فینلاندیش هاتۆتە بەرکار. ئەو پەیماننامەیە رێک وەک یاسایەک بەرپرسیاریەتی بەدواوەیە، کەواتە کت‌ومت وەک هەر یاسایەکی دیکە، ئەرک دەخاتە ئەستۆی دەوڵەتان، شارەوانییەکان، کاربەدەستان، دایک‌وباوکی منداڵان و گەورەساڵەکانی تریش. یاساکان فینلاند خۆیشی، شان بە شانی پەیماننامەی گشتیی مافەکانی منداڵ، مافەکانی منداڵان دەستەبەر دەکا. لە ناو یاسا و رێساکانی فینلانددا گەلێک یاسا هەن کە جەخت دەکەنە سەر ئەوەی کە دەبێ بە شێوەیەکی یەکسانانە لە گەڵ منداڵ هەڵسوکەوت بکرێت و، هەموو لایەک بە یەک چاو سەیر بکرێن.
سەرچاوە:
http://www.lastensuojelu.info/ku/grounds.html