23/08/2026
دەرگایەکی ژەنگاوی و بینایەکی کۆن و حەوشەیەکی شپرزە.
چەند تەباخێکی چڵکن و چەور، ٣ غەسالەی شکاو و زۆپای کۆن و پلیتەی سوتاو و بۆنی غاز و فەرشی کۆن و بەتانی تۆزاوی جیڕە جیڕی قەروێڵە بۆن و ترسی مشک و مارو حەشەرە…
بەو هەموو عەیبەو دەیانی تریشەوە…
ئەو هەموو جوانیە لەتۆدا لەکوێوە سەرچاوەی دەگرت؟؟؟
بیری ناکەن؟
ڕەنگە ئێستا هیچ کام لەو عەیبانە وجودی نەبێ لەژیانمان کەچی ئێستاش بیری دەکەین، چی سحرێکی تێدابوو.!
21/07/2026
جاران یاخود ئێستا ..؟
کاتی خۆی کێشەی ئێمە ئەوەبوو ئێستاشی لەگەڵ بێت یەک وێنەی جەماعی گروپمان نییە هەموومان بەیەکەوە، نەک هەر ئێمە هەموو بەشەکانی تریش وەبیرمە قۆناغی یەک زیاد لە ١٠٠ خوێندکاربووین شەڕبوو لەسەر هەموو شتێک ، بۆنموونە
- مێزی کافتریا هەر بەرنەئەکەوت وای لێ هاتبوو ١٠ دەقەی کۆتایی محازەرە یەکێکمان ئەڕۆشتە دەرەوە بۆ ئەوە مێز و کورسی حجزبکات.
- کچ قوڕ بەسەر ئەو کچەی تۆزێک جوان بوایە خۆمان ١٠٠کەسین نیوەمان حەزی لێ ئەکەین کەچی کوڕی بەشەکانی تر ئەهاتن پرسیاریان ئەکرد دەوەرە ئەو دڵەت نەتەقێ.
-ئەوائیلی کاکە سەدا ٩٠ ی تەلەبە دێتە زانکۆ لائیرادی ساڵی یەکەم ئەڵێ بۆ ئەوائیلی هاتووم هیچ نەبووە جارێ هەموو ئیعلامی ئەوائیلی ئەکرد دەوەرە ١٠٠ خوێندکار منافەسەی یەکەمی بکات تاقەتت هەبێت سەعی بکەیت ساڵی یەکەم لەداخا ٧ سفرم تیابوو.
-کێشەی هاتنەوە و نەهاتنەوە بۆ دەوام لەکاتی بۆنەو پشووەکان تاوەکو ٢٠ کەست ڕازی ئەکرد کە نەیەنەوە ٣٠ کەسیتر لەولاوە پەشیمان ئەبوونەوە سەدام حوسێن نەی ئەتوانی کۆنترۆڵی بکات.
-وێنەی جەماعی و تەخروج سوێند بەخوا بیرمە خەریک ئەبوو بەشەر لەسەر هەڵبژرادنی جل و بەرگ و ڕەنگەکەی، یەک مانگ پێشەوە قسەی لەسەر ئەکرا هەر پێڕەو قسەیەکیان ئەکرد هەر هەفتەی بەزمێک بوو لەئاخیرا نیوەی بەشداری نەئەرکر چونکە بەدڵی ئەو نەبووە.
لە ١٠٠ کەسەوە بۆ ٥ کەس ئیتر ئەمە بەش نییە ئەمە گروپی وەتس ئاپە ، هیچ مەکە ئۆتۆماتیکی ئەوائیلی ، تۆ بڵێ مامۆستا دێتە هۆلی محازەرە غیابات بخوێنێتەوە؟؟؟ هههه کاتی خۆی نیوەی کاتەکەی بەخوێندنەوەی ناوەکان بەسەرئەبرد بۆیە هیچ فێرنەبووین.
پیرۆزبای لەم ٥ گوڵە ئەکەین هەر سەرکەوت وبن.
13/07/2026
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوێندکاری قۆناغی دووەمی بەشی زانستی خۆراک( لەنیا نەبەز )مان پێگەیشت، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەکەیان دەکەین و هاوبەشی خەمیانین، خوای گەورە بەبەهەشتی بەرینی شاد بکات و سەبووری هەموو لایەک بدات
22/06/2026
ئەمڕۆ بەرواری ٢٢-٦-٢٠٢٦ لە ژێر چاودێری و ئامادەبوونی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی -فەرمانگەى توێژینەوە و پەرەپێدان) مەراسیمی رێزلێنان لە خاوەن (داهێنانی زانستی- براءة اختراع) لە گشت زانکۆ حکومی و تایبەت و دامەزراوە ئەکادیمیەکانی هەرێمى کوردستان ئەنجام درا.
لە سەر ئاستی کۆلێزی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکانی زانکۆی سلێمانیش هەردوو مامۆستای کۆلێج و بەشی زانستی خۆراک و کۆنتڕۆڵی جۆری پرۆفیسۆری یاریدەدەر (د.کارزان توفیق محمود) و پرۆفیسۆری یاریدەدەر (د.لؤی هویدی جاسم) یەکێک بوون لەتوێژەرانی خاوەن داهێنانی زانستی کە ئەم خەڵاتەیان پێ بەخشرا .
10/06/2026
ئەو کاتەی کۆلێژ چێژی خۆی هەبوو ، ئەڵێن دوێنێ ڕێژەی مامۆستا لەخوێندکار زیاتربووە لە ڤیسیڤاڵەکە😀