18/07/2024
بۆ یەکەمجار لە مێژوودا لە ووڵاتی ئەلبانیا موسڵمانان دەبن بە کەمینە. لە ژێر دەسەڵاتی (ئێنڤەر هۆخا) کە سەرۆکی ووڵات بوو لە نێوان ساڵانی (١٩٤٤ - ١٩٨٥) زۆرینەی قەشە کاسۆلیکەکان دەکوژرێن و هەموو چالاکی و شوێنی چالاکیەکانی سۆفیەکان لەناودەبرێن و زۆری سۆفییەکان دەکوژرێن و پەرستگای مەسیحییەکان لە پەرستگاوە دەکرێن بە کۆگا بەڵام لەوەتەی لە ساڵی ١٩٩٠ قەدەغە کردنی ئاینەکانی دیکە هەڵگیراوە ئاین و بیروباوەڕەکانی دیکە دەستیان کردووە بە ژیاەوە کە ئێستا بۆ یەکەمجار مەسیحییەکان دەبننەوە بە زۆرینە و ژمارەی بێ ئاینەکان هێجگار زۆر زیادی کردووە و ژمارەی موسڵمانان بوون بە کەمینە کە تەنها ٤٥ لە سەدان.
24/06/2024
ژمارەیەک لە هەڵە لۆژیکییەکان (Logical Fallacies) کە پێویستە پشتیان پێ ببەستیت پێش ئەوەی بچیتە ناو دیبەیت یان گفتوگۆوە. 🛑
تەماشایەکی هەڵەی شەشەم و چواردەهەم بکەن 😂
١. ئاد هۆمینەم (Ad Hominem): هێرش کردنە سەر کەسەکە خۆی لەباتی ئەوەی سەرنج بخەیتە سەر خوودی بابەتەکە یاخود ئارگومێنتی کەسەکە.
٢. ستراو مان(Strawman): تاوانبار کردنی بەرامبەر بە گوتنی شتانێک و بەکارهێنان دژی لە کاتێکدا ئەو شتی لەو جۆرەی نەگوتووە.
٣: هۆکاری بازنەی(Circular reasoning): کۆتای بە ئارگومێنتەکەت بهێنیت بەبێ ئەوەی بەڵگەی بۆ بهێنیتەوە.
٤: گەڕانەوە بۆ مەرجەع(Appeal to Authority fallacy): پێت وابێت ئارگومێنتێک دەبێت ڕاست بێت تەنها لەبەر ئەوەی کەسێکی خاوەن مەرجەع دەیڵێت نەک لەبەر ئەوەی خودی بابەتەکە بە بەڵگەوە ڕاست بێت. بۆ نمونە بڵێیت ئیسلام دینێکی ڕاستە لەبەر ئەوەی باراک ئۆباما بە ئەرێنی باسی دەکات.
٥:هۆکاری هەڵە (Post Hoc): تەنها لەبەر ئەوەی ڕووداوێک بەدوای ڕووداوێکی تردا دێت ئەوا ڕووداوی یەکەم دەبێت هۆکار و پاڵنەری ڕووداوی دووهەم بێت.
٦: لێواری لووس (خز)(Slippery Slope): پێت وابێت ڕووداوێکی دیاریکراو کە زنجیرەیەک کارلێک دروست دەکات ئەوا سەر دەکێشێت بۆ دەرئەنجاێکی مەزن. (نموونەیەک بۆ ئەم هەڵەیە دەهێنمەوە بۆ ئەوەی تێبگەن: کەسی یەکەم دەڵێت، پێویستە مەلاکان ڕێ و شوێنیان بۆ دابنرێت بۆ ئەوەی نەبنە هۆکاری هاندانی خەڵک بۆ تووند و تیژی. کەسی دووهەم لە وەڵامدا دەڵێت: دەی مزگەوتەکانیشمان لێ داخەن و ئاین قەدەغە بکەن و هەرچی ئایندارە زیندانی بکەن و بیانکووژن). 😂
٧: گشتاندنی بەپەلە(Hasty generalization): کێشانی دەرئەنجامێک لە ئەنجامی نموونەیەکی بچووک لەباتی نموونەیەکی گەورە و پتەو.
٨: گەڕانەوە بۆ نەزانی(Appeal to ignorance): پێت وابێت بیر و ئایدیایەک دەبێت ڕاست بێت تەنها لەبەر ئەوەی هەڵە بوونی جارێ نەسەلمێندراوە.
٩: هێرینگی سوور (هێرینگ جۆرە ماسییەکی بەربڵاوە)(Red Herring): هێنانە کایەی زانیاری نا پەیوەست بەبابەتەکە تەنها بۆ ئەوەی بابەتەکە بەلاڕێدا ببەیت و سەرنج لەسەر خوودی بابەتەکە لابدەیت.
١٠: دووفاقی هەڵە (False Dichotomy): پێدانی هەڵبژاردەی زۆر کەم لەکاتێکدا دەتوانرێت هەڵبژاردنی زیاتر بخرێتە بەردەم. بۆ نمونە بە کەسێك بڵێیت ئەم دوو هەڵبژاردنەت لەبەر دەستە هەر ئەبێت یەکێکیان هەڵبژێریت لەکاتێکدا هەڵبژاردەی سێهەمیش بوونی هەیە.
١١: گەڕانەوە بۆ سۆزداری(Appeal to emotions): بەکارهێنانی سۆزداری جووڵانی هەستی بەرامبەر وەک بەڵگە و ئارگوومێنت (مەلا و بانگخوازەکان ئەم کارە زۆر دەکەن).
١٢: ئەرکی بەڵگە(Burden of proof): پێدانی ئەرکی بەڵگەهێناەوە بە کەسی بەرامبەر تەنها بۆ سەلماندن یان ڕەتکردنەوەی ئارگومێنتێک ( بۆ نمونە کەسێک دەڵێت خودا هەیە و کەسێکی تر دەڵێت خوودا نییە، کەسی دووهەم بڵێت بیسەلمێنە کە نییە لە کاتێکدا ئەرکی بەڵگە هێنانەوە لەسەر شانی بانگەشەکەرە).
١٣. بیرکردنەوەی ئاواتخوازانە(Wishful thinking): واتە تەنها لەبەر ئەوەی تۆ ئاواتەخوازیت شتێک بە شێوەیەک بێت ئەوە دەبێت بەو شێوەیە بێت (بۆ نموونە تەنها لەبەر ئەوەی تۆ ئاواتەخوازیت ١+١ یەکسانبێت بە ٣ مانای وانییە ڕاست بێت.
١٤. دەربارەی(Whataboutism): واتە بەکارهێنانی دەربارەی لە ئارگوومێنتدا بۆ نموونە (کەسێک دەڵێت ئیسلام دینی کووشتنە کەسی دووهەم لە وەڵامدا دەڵێت ئەی بۆ باسی هیتلەر ناکەیت 😂)
Armin De Diyar Bakir
23/06/2024
ژمارەیەک لە ئارگومێنتەکان دژی هەبوونی خودا. هەموویان ئارگومێنتی زۆر باشن و شایەنی لێکۆڵینەوە و گفتوگۆن. ڕوونکردنەوەیەکی کورت دەربارەی هەموویان ئەنوسم بەڵام دەیان و سەدان و هەزاران کتێب و بابەت لەسەر هەر یەک لەمانە نووسراوە. کامیان لای تۆ باشترین ئارگومێنتە؟
١. کێشەی خراپە: کێشەی خراپە یەکێکە لە باشترین و بەربڵاوترین ئارگومێنتەکان لەناو جیهانی فەلسەفەدا. کێشەی خراپە وەک لەناوەکەیدا دیارە ئەگەر یەکێک لە سیفەتەکانی خودا باشەی ڕەهایە بۆچی ئەم هەموو خراپەیە لە گەردووندا بوونیان هەیە؟ هەر خودی خراپە پێچەوانەی ئەو سیفەتەی خودا نییە کە خودا باشەی ڕەهایە؟ ئەم ئارگومێنتە زۆر دوور و قوڵە و بە چەندین شێوە ئەتوانرێت باسی لێوە بکرێت.
٢. شاردراوەی ئیلاهی: ئەم ئارگوومێنتە ئەتوانرێت بە چەندین شێوە باس بکرێت، بۆ نموونە، أ. ئەگەر خودا خۆشەویستی ڕەهای هەیە ئەوا دەبێت کراوە و بەردەست بێت بۆ پەیوەندی تایبەتی لەگەڵ دروستکراوەکانیدا. ب. ئەگەر خودایەکی خاوەن خۆشەویستی ڕەها هەیە کە هەمێشە کراوە و بەردەستە بۆ پەیوەندی لەگەڵ دروستکراوەکانیدا ئەوا ج. کەواتە نابێت هیچ بێباوەڕییەک بە خوودا هەبێت.
٣. شێوان (ارتباك) لە باوەڕدا: ئەویش ئەوەیە کە ئەگەر خوودا دروستکەری مرۆڤەکانە و دەسەڵات و توانای هەیە بەسەریاندا و تووندترین پەیوەندی هەیە لەگەڵیاندا کەواتە بۆ توانای ئەوەی نییە بە شێوەیەکی ڕوون و ڕەوان پەیامەکەی بگەیەنێت بە مرۆڤەکان؟ بۆچی ئەو هەموو باوەڕ و دین و تێگەیشتنە جیاوازانە بۆ خوودا بوونیان هەیە؟
٤: پارادۆکسی بەردەکە: بەسادەی دەڵێت ئایا خودا دەتوانێت بەردێک درووست بکات کە هێندە گەورە بێت خودا خۆشی نەتوانێت بەرزی بکاتەوە؟ ئەگەر بتوانێت دروستی بکات و نەتوانێت بەرزی بکاتەوە ئەوا شتێک هەیە کە خودا توانای ئەنجامدانی نییە (بەرزکردنەوەی بەردەکە)، ئەگەر نەتوانێت بەردێکی وا دروست بکات ئەوە دیسانەوە توانای ئەنجامدانی شتێکی نییە (دروستکردنی بەردەکە).
٥: گەورەی گەردوون: ئارگومێنتەکە دەڵێت لەناو ئەو گەردوونە هێجگار گەورەیەدا کە ملیارەها ئەستێرە و گەلە ئەستێرە و شتانی دیکەی تێدایە خوودا ئەم زەوییە بچووکە و لەناو ئەو زەوییە بچووکەشدا تۆی هەڵبژارد؟
٦: خودای خراپ: بۆ نموونە ٢ جۆر یان بەرەی خودامان هەیە، لە بەرێکیان خودایەکی زانای ڕەها، توانای ڕەها و باشەی ڕەها لە بەرەکەی دیکەشدا خودایەکی زانای ڕەها، توانای ڕەها و خراپەی ڕەهامان هەیە. ئەو ئارگوومێنتانەی کە بۆ بوونی خودای یەکەم بەکار دەهێنرێت دەتوانێت بۆ خودای دوهەمیش بەکار بهێنرێت. بۆ نموونە کە دەڵێن خودای خراپە ناکرێت بوونی هەبێت چونکە ئەها چەندێک زۆر چاکە هەیە لە جیهاندا؟ هەمان ئارگوومێنت ئەتوانرێت بۆ خودای چاکەش بەکار بهێنرێت کە خودای چاکە ناکرێت بونی هەبێت چونکە ئەها چەندێک خراپە لە جیهاندا بونی هەیە؟
٧: ئارگومێنتی بەرەوپێشنەچوون: ئەگەر خوودا هەبێت ئەوا دەیتوانی جیهانێکی لەمە باشتر دروست بکات یاخود ئەم جیهانەی دروستی کردووە باشترینە و لەمە باشترین دروست ناکرێت؟ ئەگەر ناکرێت کەواتە ئەم جیهانە هێندە باشە ناتوانرێت بەرەوپێشەوە ببردرێت کەواتە خودا توانای بەرەوپێشبردنی بارودۆخی جیهان و گەردوونی نییە چوونکە ئەمە تاکە گەردوون و باشترینە کە توانیبێتی دروستی بکات.
٨: هۆکارگەرایی ماددەی: هەموو شتێکی ماددی هۆکاری هەبوونەکەی یاخود سەرچاوەکەی تێپەڕناکات لە شتانێکی دیکەی ماددەی یان ئەو ماددانەی لێی پێکهاتووە، کەواتە ئەگەر باوەڕداری بە خودا ڕاست بێت ئەوا گەردوون ماددەیە و ناکرێت خودا لە مادەی هەبووی پێشتر دروستی کردبن کەواتە باوەڕبوون بە خودا هەڵەیە.
06/05/2018
Iraq and pretty much the whole pre-Islamic middle east used to be a great place for phylosophy and science until the Islamic conquer took over the whole middle east, since then the middle east became a hell to it's ancient people and a grave yard for scientists.
عێراق و بگرە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگایەکی مەزن بوو بۆ فەلسەفە و زانست تا ئەو کاتەی داگیرکاری ئیسلام دەستی گرت بەسەر هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، لەو کاتەوە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو بە دۆزەخێک بو خەڵکە دێرینەکەی و بوو بە گۆڕستانێک بۆ زاناکان.
04/04/2018
COMMENTS ARE YOURS
کۆمێنت بۆ ئێوە
01/04/2018
Trust me, it's not the April's fool
باوەڕکەن فشەی نیسان نییە
20/02/2018
Have you ever seen a rich royal family defend Islam? No, those who defend Islam are poor African and stupid Non-Arab Muslim and the royal families are making money out of stupidity of Muslims.
( 4 Muslim women playing card games inside the Haram mosque beside the Kabba )