28/02/2025
چۆن گەیشتمە ئیسپانیا🇪🇸؟ لەم ڤڵۆگەدا بەوردی باسی ئەوەم کردووە کە لە یەکەم خوولەکی دەرچوون لە کوردستان تاوەکو گەشتنە وڵاتی ئیسپانیا🇪🇸 پاشان چۆن شوقە و ئیقامە وەربگرین😁لە ڤیدیۆی داه...
Be successful enough to steal everyone’s attention without introducing yourself
28/02/2025
چۆن گەیشتمە ئیسپانیا🇪🇸؟ لەم ڤڵۆگەدا بەوردی باسی ئەوەم کردووە کە لە یەکەم خوولەکی دەرچوون لە کوردستان تاوەکو گەشتنە وڵاتی ئیسپانیا🇪🇸 پاشان چۆن شوقە و ئیقامە وەربگرین😁لە ڤیدیۆی داه...
11/02/2025
کلیک لە ڤیدیۆکە بکە
چۆن بە باوەڕبەخۆبوونەوە قسەبکەین -confidence #وتار
07/02/2025
https://youtube.com/playlist?list=PLQv29R6K9A9Q-G7O8_ed7CGbgIunlk5LY&si=MzphxFm2FR8ILFMz
سەرجەم ئەڵقەکانی بەرنامەی KurdTalk لەم لینکەوە دەتوانن ببینن، ئەتوانن سوودمەندبن لە پێشنیار و ڕەخنەکانی لیژنە وەکو خولێک بۆ باشترکردنی هونەری دەربڕن و وتاردان.
25/01/2025
کۆبیر بخە سەر بەرەو پێش چوونی خۆت، پەیوەندیت بە هیچ شتێکی ترەوە نەبێت و بە گەشبینیەوە لەبەرەو پێش چوونت بەردەوام بە
04/11/2024
خولی هونەری وتاردان
بەشێوازی تۆمار کراو بەردەستە.
هونەری وتاردان بریتیە لەو گوفتارەی کە بەشێوازێکی تایبەت ئامۆژگاری و پێ ڕاگەیاندن لەخۆدەگرێت بەمەبەستی کەمەندکێشکردنی هەست و سۆز و کۆبیرخستنە سەر خاڵێکی ئاڕاستەکراو.
لەم خولە چی فێردەبیت ؟
- چۆن بەبێ ترس و قەلەقی و شەرم قسەبکەیت!
- چۆن خۆت ئامادەبکەیت بۆ وتارێکی کاریگەر!
- چۆن بتوانم متمانەبەخۆبوون لە خۆمدا زیادبکەم!
- چۆن بابەتێکی باش هەڵبژێرم بۆ بابەتەکەم!
- چۆن جەماوەرەکەم هەڵسەنگێنم!
- ڕاهێنانەکانی دەنگ چۆن ئەنجامبدەم!
- جوڵەی دەست و قاچەکانم چۆن بێت!
- چۆن کۆتایی قەناعەت بەبەرامبەرەکەم بکەم!
- چۆن سەرنجی خەڵک بۆ وتەکانم ڕاکێشم!
- چۆن کاریگەرانە کۆتایی بە قسەکانم بێنم!
........................................
ڕاهێنەر : بەڵین جاف
خاوەنی بیرۆکەی پڕۆگرامی کورد تۆک.
ڕاهێنەری هونەرەکانی وتاردان و زمانی جەستەو پلانسازی تاک و دامەزراوەیی هونەرەکانی کۆششکردن.
........................................
📩 نامە بنێرن بۆ بەشداری کردن
***njaff ***n
04/06/2024
لە ئەروپاوە بۆ ئەمریکا لەم ڤیدیۆدا بیبەری بن
لە ئەوروپاوە بۆ ئەمریکا USA 🇺🇸 بەشی یەکەم # # # Exploring Global Economics in NYC 🌆🌍Had an unforgettable time in New York City with my university, diving deep into the global economy! This trip wasn'...
15/01/2024
پاک و باشەکان بەداوی باشترەکاندا وێڵن
ئەزانی زۆربەی کات لە پەیوەندیەکانماندا لەگەڵ نزیکەکانمدا تووشی گرفت ئەبین، سەرەتایی پەیوەندییەکە زۆرگەرم و گوڕ و بەهێز و بەپێزە، بەڵام لە پڕ خۆمان یان بەرامبەرەکەمان پەیوەندیەکە وە کز و کەم دەکەتاوە خوا بکا ئەگەر نەشی بچڕێت.
... ئەویش بەهۆی یەک ڕەفتارەوە یان گوفتار و قسەیەکەوە ئەوە ڕوودەدات، پرسیارەکە ئەوەیە بۆچی ئەو ڕەفتارە وە یان قسەیە کە کردوویەتی وا ئازارم ئەدات و دەبێتە هۆی ئەوەی پەیوەندیەکە نەهێڵم.
هۆکاری سەرەکی ئەوەیە کە نازانین پلە بدەین بە بەرامبەرەکەمان یان بەجۆرێک ڕەفتاری لەگەڵ دەکەین کە ئەڵی سەدساڵە خێزانیەن تێکەڵین هەندێک شتی بۆ باسدەکەین لەسەر ژیانی تایبەتی خۆمان کە نابێت باسبکرێت چونکە تازە ئەو کەسە ناسیوتە چۆن پلەی هاوڕیی نزیکی پێئەدەیت.
پێویستە لەسەر هەریەکەمان کە (ناسیاوەکان، برادەکان، هاوڕێکان) ئەمانە بزانین جیاوازییان بکەین و پلەی هەر یەکەیان بزانین چی یە نەک کەسێک تازە ناوسیوتە وەک هاوڕێت مامەڵەی لەگەڵ ئەکەی.
*ناسیاوەکان: ئەو کاسانەن کە ناوتەزان، کە ئەتبینن لە دوورە سڵاوت لێدەکەن، ئیتر نازانم تۆ ماڵت لە کوێ یەو خانەوادە و خیزانەکەت خەڵکی کوێن و یان چەند کەسن.
*برادەرەکان: ئەوانەن کە بەهۆی هاوپۆلی، هاوپیشە، هاوکار، نزیکی شوێنی ئیشتان لەیەکەوە تێکەڵت بووە کە ئەگەر ئەو هۆکارە نەمێێت کە بووە بەبردەرت ئیتر ئەگەرێتەوە بۆ پلەی ناسیاوی.
*هاوڕێکان: بەلای کەمەوە پێویستی بەساڵیکە تا پلەی ناسیاوی و برادەری ببڕێت تا ببێت بە هاوڕێت
خەونەکانت، حەزەکانت خولیاو شیوازی بیرکردنەوەکانت توڕەبوون و هەڵچونەکانت بێتاقەتی و بێزارییەکانت خەم و پەژارەو نزیکی لە ٪٧٠ ژیانت ئەیانزانێت و لێیتێدەگات و کە بێزاری کە بێداری نهێنی و زۆربەی کاتەکانت ئەتەوێ لەگەڵ ئەو بیت چونکە باشتر لە هەموو ئەوانی تر باشتر لێت تێدەگات ئەئەمە پێی ئەوترێ هاوڕێ، وە ژمارەی هاوڕێکان ئەگەر لە ژمارەی پەنجەکانی دەستێک زیاتربێت بەڕای من زۆرە.
بۆیە بزانە هاوڕێ کانت کێن وە ناسیاو و برادەرەکانیش، هەموویان پلەی خۆیان پێبدە نەزیاتر نە کەمتر نەچی بابەتی هاوڕیەتی لای ناسیاو و برادەر باسکەی چوون دواتر هەر ئەو نهێنیە لە دژی خۆت بەکارئەهێنێت.
پاک و باشەکان بەداوی باشترەکاندا وێڵن
بمێنن بەخێر
10/11/2023
تەواوی ڤیدیۆکان لەم
لینکەیە بۆ خوێندکارێکی پۆلی 12 بنێرە
https://youtube.com/playlist?list=PLlCeneCoieGV2czy8NTM5kCfi7uacEEqx&si=Si9GmJl02PEoMrUU
18/09/2023
31/08/2023