21/02/2023
پێم خۆشە لەم ڕۆژەدا سوپاسی یەک بەیەکی ئەو کەسانە بکەم کە بەردەوام لە هەوڵدان بۆ دەوڵەمەندکردنی زمانی کوردی بە بابەت و توێژینەوە و کتێبەکانیان.
دڵنیام ژمارەی دەرگای دەرفەتەکان زۆر زیاتر ئەبێت بۆ من و هەرکەسێک بیەوێت خزمەتێک بکات کاتێک کار بۆ خوێنەر و بینەرێکی جیهانی بکەین، وە مافی خۆشمانە ئەگەر ئەو هەنگاوە بنێین.
بەڵام، ئەرک و بەرپرسیارێتی یە بە زمانی کوردی خزمەت بکەین و بەشێک بین لە چاکسازی و هۆشیارکردنەوە کۆمەڵگا.
ئەزانم زۆرجار ڕووبەڕووی پەشیمانی و ساردبوونەوە ئەبین بەهۆی سەرنجی نەرێنی و بێ بەها سەیرکردنی ئەوکارەی ئەیکەین، بەڵام زۆرکیش هەن کە پاڵپشتن و بەهای خزمەتەکانمان ئەزانن.
لە کۆتایی دا ئەمەوێت داوایەک بکەم لەو بەڕێزانەی بە زمانی کوردی ئەنووسن، تکایە کیبۆردی زمانی کوردی لە مۆبایلەکانتان دابەزێنن. هیچ جوان نیە وەک چینێکی خوێنەوار و خاوەن بڕوانامەی کۆمەڵگا، هێشتا بە (ئەلف و بای) زمانی عەرەبی بنووسین.
🎉 دووبارە ڕۆژی جیهانی زمانی دایک پیرۆز بێت.
سوپاسێکی بێ پایانمان بۆ کاک لە پای ئەو خزمەتە گەورەی بە زمانی کوردی و کۆمەڵگەی کوردی کردویەتی لە وەرگێڕی گوگڵ دا.