بەرێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى گەرمیان

بەرێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى گەرمیان

Share

پەیجى فەرمى بەرێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى گەرمیان

Photos from ‎بەرێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى گەرمیان‎'s post 23/06/2026

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ـی حوزەیران، بەڕێز مامۆستا محەممەد ئەحمەد ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان پێشوازیکرد لە دەستەی کارگێڕی و بەشێک لە مامۆستایان و خوێندکارانی ئامادەیی "مستەفا رەشید"

ئامادەیی مستەفا رەشید گۆڤارێکی ساڵانەی تایبەت بە خۆیانیان هەیە بەناوی (هێما)کە لەلایەن خوێندکارانی خوێندنگاکەوە ئامادە دەکرێت، ئەمڕۆش لە سەردانەکەیاندا ژمارە(١)ی گۆڤارەکەیان پێشکەش بە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان کرد.

لە بەرامبەریشدا بەڕێز مامۆستا محەممەد دەستخۆشی لە خوێندکاران و مامۆستایانی خوێندنگاکە کرد و ستایشی هەوڵەکانیانی کرد بە ئامانجی پێشخستنی توانای زانستی و رۆشنبیری خوێندکاران.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد" بەرنامەیان هەیە لە ساڵی ئایندەدا کاربکەن بۆئەوەی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن گرنگی زیاتر بە تواناکانی خوێندکاران بدرێت لە رووی رۆشنبیری و کلتوری و زانستی و خوێندنەوە و نوسین و بوارەجیاوازەکانی ترەوە.

راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیان

21/06/2026

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیان چوار ئۆتۆمبێلی لەکارکەوتوو لە جۆرەکانی (هۆندای منشەئە-پاس، تۆیۆتا کۆستەر ٣٠نەفەری، نیسان کۆستەر ٢٥ نەفەری، لۆری اسکانیا) بە شێوەی زیادکردنی ئاشکرا دەفرۆشێت.

زیادکردنەکە لە رۆژی یەکشەممە ٢٠٢٦/٧/١٢ کاتژمێر ١٠:٠٠ـی بەیانی لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان ئەنجام دەدرێت، هەرکەس ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە لە کات و شوێنی ئاماژەپێکراوی سەرەوە ئامادەبێت.

تێبینی:
سەرجەم ئۆتۆمبێلەکان پێکەوە دەفرۆشرێن و هەموو خەرجییەکانیش دەکەوێتە ئەستۆی ئەو کەسەی زیادکردنەکەی بۆ دەردەچێت.

Photos from ‎بەرێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى گەرمیان‎'s post 21/06/2026

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ـی حوزەیران، بەڕێز مامۆستا محەممەد ئەحمەد ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان بە هاوڕێیەتی بەڕێزان مامۆستا شێرکۆ ساڵح، بەڕێوەبەری پەروەردەی کفری، مامۆستا عوسمان عەلی، بەڕێوەبەری سەرپەرشتیاری پەروەردەیی و دڵنیایی جۆری، مامۆستا محەممەد شوکر، سەرپەرشتیاری یەکەمی پەروەردەیی کفری و مامۆستا محەمەد کەریم، لێپرسراوی هۆبەی تاقیکردنەوەکان سەردانی ژمارەیەک لە هۆڵەکانی ئەزموونەگشتییەکانی لە قەزای کفری کرد.

لە سەردانەکەدا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردە سوپاسی سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەر و یاریدەدەرانی هۆڵی ئەزموونەگشتییەکان و مامۆستایانی چاودێر کرد کە توانیویانە سەرکەوتووانە پرۆسەکە بەڕێوەببەن، هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خوێندکارانی ئازیز خواست.

راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی گەرمیان

21/06/2026

بۆ سەرجە خوێندکارانی پۆلی ١٢

ئاگادارى سەرجەم خوێندکارانى پۆلی ۱۲ى ئامادەیی دەکەینەوە، ڕۆژانە لە رێگەى ئەو لینکەی خوارەوە پرسیارو وەڵامى تاقیکردنەوەی وەزاری ساڵى خوێندنى (2025-2026) خولی یەکەم بڵاو دەکرێتەوە.
https://tinyurl.com/Prsyar2026X1
تێبینى:-
ڕۆژانەى تاقیکردنەوەکان پرسیار و وەڵامى تاقیکردنەوەکان نوێدەکرێتەوە، تاقیکردنەوەی ئەمرۆی بابەتی (بيركارى) دانراوە
وەزارەتى پەروەردە_ لێژنەى باڵاى تاقیکردنەوە گشتییەکان

‫پڕسیار و وەڵامى پۆلى 12-2026 خ1‬‎ - Google Drive

Photos from ‎بەرێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى گەرمیان‎'s post 17/06/2026

بەیانی ئەمڕۆ چووارشەممە ١٧ـی حوزەیران، بەڕێز مامۆستا محەممەد ئەحمەد ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان بە هاوڕێیەتی بەڕێز مامۆستا بەمۆ حسێن، لێپرسراوی هۆبەی تاقیکردنەوەکانی بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی کەلار، بە مەبەستی بەدواداچوون و لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە، بەشێک لە هۆڵی ئەزموونەگشتییەکانی لە قەزاکانی کەلار و ڕزگاری بەسەر کردەوە .

لەو بەسەرکردنەوەیەدا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردە، سوپاسی سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەری هوڵەکان و مامۆستایانی کرد بۆ گرنگیدانی تەواویان بە پرۆسەی ئەزموونەگشتییەکان و دەستخۆشی لە برایانی پۆلیس و ئاسایشیش کرد کە هەموویان پێکەوە وەک یەک تیم و یەک خێزان لە پێناو سەرکەوتنی پرۆسەی ئەزموونەگشتییەکان ئەوپەڕی هەوڵی خۆیان دەدەن.

داواشی لێکردن هەرچی لە توانایاندا هەیە بیکەن بۆ سەرکەوتن و پاکهێشتنەوەی پرۆسەکە و ڕێگری کردن لە هەر کارێکی نایاسایی.

راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەدەی گەرمیان

Photos from ‎بەرێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى گەرمیان‎'s post 15/06/2026

ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ـی حوزەیران، بەڕێز مامۆستا محەممەد ئەحمەد، بەڕێوبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان پێشوازی کرد لە بەڕێزان دکتۆر حەبیب سلێمانی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سنە، دکتۆر نەجمەدین جەباری و دکتۆر حسێن سەعیدی لە زانکۆی کوردستان/سنە.

مەبەستی سەردانەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان ئەنجامدانی چەند چەند چالاکییەکی پەروەردەیی بوو کە بە خۆشحاڵییەوە ئەمڕۆ سیمینارێکیان بۆ مامۆستایانی ڕاهێنەری بەڕێوبەرایەتییەکەمان ئەنجامدا.

دواتریش بە ئامادەبوونی مامۆستایانی ڕاهێنەر پرۆسەی ئاڵوگۆڕی بەڕێوبەری بەشی ڕاهێنان و پەرەپێدانی پەروەردەیی ئەنجام درا کە بەڕێز مامۆستا جەبار محەممەد عەلی کە پێشتر ئەرکی بەڕێوەبەرایەتییەکەی لە ئەستۆ بوو گوازرایەوە وئەرکی بەڕێوبەری بەشی خوێندنی نائاسایی پێسپێردرا، وە لە جێگەکەی بەڕێز مامۆستا ناسیار حسێن، وەک بەڕێوەبەری ڕاهێنان و پەرەپێدانی پەروەردەیی دەستبەکاربوو.

لە مەراسیمەکەدا بەڕێوبەری گشتی هیوای سەرکەوتنی بۆ هەردوو بەڕێزان خواست و سوپاسی مامۆستا جەباری کرد کە لە ڕابردوودا زۆر بە دڵسۆزی ئەرکەکانی جێبەجێ کردووە.
هیوای سەرکەوتنیشی بۆ مامۆستا ناسیار حوسێن قادر خواست لە ئەرکی بەڕێوبەری بەشی ڕاهێنان کە بەشێکی گرنگە بە لای بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیانە.

راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەدەی گەرمیان

Photos from ‎بەرێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى گەرمیان‎'s post 15/06/2026

بە مەبەستی رێکخستنەوەی دەوامی رۆژانە و باشترکردنی ئیشوکارەکان، بەڕێز مامۆستا محەممەد ئەحمەد ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان لەگەڵ سەرجەم فەرمانبەرانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردە سوپاسی فەرمانبەرانی کرد کە لەخۆبردووانە و بە دڵسۆزییەوە سەرجەم کارەکانی رۆژانە رادەپەڕێنن، داواشی لێکردن هەوڵی زیاتر بدەن بۆ ئەوەی مامەڵە و کاروبارەکانی ڕۆژانەی هاوڵاتییان بە باشترین شێوە جێبەجێ بکەن.

راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەدەی گەرمیان

Photos from ‎بەرێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى گەرمیان‎'s post 14/06/2026

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ـی حوزەیران لە یەکەم رۆژی دەستپێکردنی ئەزموونەگشتییەکانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی، هەریەک لە بەڕێزان جەلال شێخ نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و مامۆستا محەممەد ئەحمەد ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان ژمارەیەک لە هۆڵەکانی ئەزموونە گشتیەكانیان بەسەرکردەوە.

لەو بەسەرکردنەوەیەدا بەڕێزان سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئەزموونەگشتییەکانیان کۆڵییەوە و سوپاس و دەستخۆشییان ئاراستەی سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەری هۆڵەکان و مامۆستایان کرد و داوایان لێکردن وەک هەمیشە بەوپەڕی دڵسۆزییەوە ئەو پرۆسە گرنگە بەڕێوەببەن و کەشێکی لەبار و ئارام بۆ خوێندکاران بڕەخسێنن، چونکە سەرکەوتنی پرۆسەکە پەیوەستە بە سەرکەوتنی خوێندکارانەوە.
هیوای سەرکەوتنیشیان بۆ سەرجەم خوێندکارانی ئازیز خواست.

راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیان

13/06/2026

پرسەنامە

دڵگران و خەمبارین بە كۆچی دوایی مامۆستا (سارا محەممەد اسماعیل) مامۆستای ئامادەیی هاوكاری تێكەڵ ،كە ماوەی ئەم ساڵ لە ناو دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان لە بەشی پلاندانان خزمەتی دەكرد، ئەمڕۆ شەممە ١٣/٦/٢٠٢٦ كۆچی دوایی كرد،بەناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیانەوە پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادە و مامۆستایان و خوێندكارانی ئامادەیی هاوكاری دەكەین، لە خوای گەورە داواکارین بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و سەبوری خانەوادە و كەسوكاری بدات، دواناخۆشییان بێت.

إنا لله وإنا إلیه راجعون

محمد احمد ابراهیم
بەڕێوەبەری گشتی
١٣ی ٦ی ٢٠٢٦

Photos from ‎بەرێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى گەرمیان‎'s post 08/06/2026

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم فەرمانێکی بە ژمارە (151) بڵاوکردەوە کە رۆژی 7ی حوزەریران دەرچووە لە بارەی بەڕێوەچوونی پرۆسەی (تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ٩ی بنەڕەتی و پۆلی ١٢ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە)، کە تیایدا چەند بڕیارێک دراوە.

Want your school to be the top-listed School/college?

Telephone