م تریفە جلال : مەڵێ تازە تەواو ژیانم ڕۆشت ، هێشتا کات ماوە
#هاوڕایت؟
#گۆڕانکاری #پەروەردە
Trifa Jalal Salih
پەروەردەكار ...
م تریفە جلال : خۆ بەراوردکردن دەردێکی کوشندەیە ..
#هاوڕایت ؟
#خۆبەراوردکردن #پەروەردە
18/06/2026
مرۆڤدۆستی و هەستی بەرپرسیارێتی؛ ناسنامەی گەلی ئێمەیە..
سوپاس بۆ ئەو دڵە گەورانەی کە نەهێڵایان باوکێکی جەرگسووتاو هەست بە نامۆیی بکات، و نە هێڵایان باوکێکی خەمبار لە لوتکەی تەنیاییدا جێبهێڵن.
ئێوە مانا و بەهای ڕاستەقینەی مرۆڤایەتی و هاوسۆزی ڕەسەنتان نیشانی جیهان دا.
ئەو دیمەنانەی لەم چەند ڕۆژەدا لە سەرچاوەی ئاوی زەڵم و شەقامەکانی خورماڵ، هەورامان و هەڵەبجە بینیمان، وێنایەکی ڕاستەقینەی ئەو ڕەوشتە بەرز و هەستی بەرپرسیارێتییە بوو کە خەڵکی ئەم ناوچەیە لە ناخیاندا هەڵیانگرتووە.
خەڵکی ئەم دەڤەرە سەلماندیان کە خەمی غەریبێک، خەمی ماڵ بە ماڵی خۆیانە. لە یەکەم ساتەکانی ڕووداوەکەوە وەک یەک خێزان ڕژانە سەر شەقامەکان، قۆڵی مەردایەتییان لێ هەڵکرد بۆ بەدەمەوەچوون و هاوکاری، و لە کۆتاییشدا بە مەڕاسیمێکی هێندە شایستە و پڕ لە عاتیفە فریشتە بچکۆلانەکەیان بەڕێکرد، کە کەم وێنە بوو.
دیمەنی ڕێزبەستنی خەڵک بە چەپکە گوڵ و چاوی پڕ لە گریانەوە، تەنها بەڕێکردنی تەرمێک نەبوو، بەڵکو گەواهی کڵپەی ئەو غەمە گەورەیە بوو کە کتوپڕ کەمەری هەمووانی چەماندەوە. ئەم کچە چاوگەشە لە باوەشی سروشتی جوانی هەورامانەوە، بوو بە میوانی خاکێک کە خۆی سیمبولی مەزلومییەت و قوربانییە.
ئەو لێرە لەناو هاوسۆزییەکی بێپایاندا بەڕێکرا،
لە ناخی دڵەوە هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی دایک و باوکی جەرگسووتاوی دەکەین. خوای گەورە سەبووری و هێزیان پێ ببەخشێت و ئەم کچە بێتاوانە بکاتە شەفیعیان لە بەهەشتی بەریندا.
"إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ"
#خورماڵ #هەورامان #کەربەلا #هاوخەمی
16/06/2026
کۆچی سەروەرمان چیمان پێدەڵێت ؟
کۆچی سەروەرمان (د.خ) پێمان دەڵێت: کە گۆڕانکاریی ڕاستەقینە و بنیاتنانی ژیانێکی بەختیار، پێویستی بە هاوسەنگییەکی تەواو هەیە لە نێوان «پەروەردەی ڕۆحی» و «پلاندانانی زانستیدا».
ئەم ڕووداوە مەزنە چەندین پەیامی قووڵمان پێدەگەیەنێت کە دەکرێت لەم خاڵانەدا کورتیان بکەینەوە:
- گۆڕانکاری لە ناخەوە دەستپێدەکات (کۆچی دەروونی): پێمان دەڵێت پێش ئەوەی شوێن یان واقیعمان بگۆڕین، دەبێت ناخی خۆمان کۆچ پێ بکەین؛ کۆچ لە تەمەڵی، ڕەشبینی و نەزانییەوە بەرەو زانست، کارامەیی و پاککردنەوەی دڵ لە ڕق و کینە.
- خێزان بزوێنەری سەرەکیی سەرکەوتنە: کۆچ پێمان دەڵێت کە هیچ پڕۆژەیەکی گەورە و ستراتیژی سەرناکەوێت ئەگەر خێزان پاڵپشتی نەبێت. لەم پێناوەدا دایک و باوک وەک قوتابخانەیەکی ڕۆحی ڕەنگدەدەنەوە کە نەوەی نەبەرد پێدەگەیەنن.
- کچان سەرکردەی قۆناغە سەختەکانن: ڕۆڵی ( ئەسما) پێمان دەڵێت کە کچ کاتێک بە بیرێکی تیژ و ڕۆحێکی بەهێزەوە پەروەردە دەکرێت، دەبێتە پارێزەری نهێنییە گەورەکان و بڕبڕەی پشتی سەرکەوتنی گۆڕانکارییە مێژووییەکان.
- گەنجان وزەی داهێنان و نوێبوونەوەن: خەوتنی ( عەلی کوڕی ئەبو تالیب) لە شوێنی پێغەمبەر (د.خ) پێمان دەڵێت کە گەنجان کاتێک متمانە و پێگەیاندنی دروستیان پێدەدرێت، ئامادەن بەرپرسیارێتی گەورە هەڵبگرن و دەبنە کەرەستەی سەرەکی بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان.
- هاوسەنگی نێوان هۆکارەکان و تەوەکول: پێمان دەڵێت مرۆڤی سەرکەوتوو دەبێت وردترین پلانی زانستی و عەقڵانی دابڕێژێت (وەک چۆن پێغەمبەر دایڕشت)، بەڵام لە هەمان کاتدا دڵی بە تەواوی بە هێز و میهرەبایی خوای گەورە بسپێرێت.
- چاندنی وزەی ئەرێنی لە لوتکەی تەحەدییەکاندا: وتەی زێڕینی سەروەرمان لە ناو ئەشکەوتەکەدا («مەترسە، خودا لەگەڵمانە») بەرزترین وانەی گەشبینی و پەروەردەی دەروونییە؛ کە لە هیچ دۆخێکدا نابێت بێهیوا بین و کۆڵ بدەین.
کورتەی پەیامەکە:
کۆچی سەروەرمان پێمان دەڵێت: بۆ ئەوەی ببینە نەوەیەکی سەرکردە و کاریگەر، دەبێت لە وێستگەی ڕابردوو و وەستانەوە، کۆچ بکەین بەرەو داهاتوویەکی ڕوون کە تێیدا عەقڵمان بە زانست و کارامەیی، و ڕۆحمان بە باوەڕ و ڕەوشتی بەرز ئاوەدان بێتەوە.
پیرۆزبێت سەری ساڵی کۆچی لەتەواوی موسوڵمانان
#هیجرەت
م تریفە جلال ؛ پێوەری سەرکەوتن لە چی دایە ؟
#سەرکەوتن #پەروەردە
م "تریفە جلال" بۆ کچان ؛ لەم سەردەمەدا زۆر پارێزگاری لەخۆتان بکەن
#هاوڕایت ؟
#كچان #پەروەردە
**"... فإني قريب..."**
کورتترین ڕستەیە کە هەستی ئارامی و دڵنیاییت پێدەبەخشێت، مرۆڤ تێیدا هەست بە پارێزراوی دەکات؛
کورتترین دەربڕینە کە ڕۆحی مرۆڤ پڕ دەکات لە ئارامی،
لەم زاتە نزیکە دوور مەکەوەرەوە...
کەواتە لە خوای نزیک دوور مەکەوەرەوە...
چی لە دڵتادایە لێی داوا بکە، چونکە ئەو بەسەر هەموو شتێکدا بەدەسەڵاتە
بەیانیتان باش،
بەیانیی پشتبەستن و دڵنیایی بە خودا**
26/05/2026
جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت. لە خودای مەزن داواکارم ئەم جەژنە بکاتە سەرەتای خێر و بەرەکەت بۆ خۆتان و خێزانە بەڕێزەکەتان. هەمیشە لە تهندروستییەکی باش و سهرکهوتندا بن و ئاشتی و ئارامی باڵ بکێشێت بەسەر ژیانتاندا.
جەژنتان موبارەک.