یەکیەتی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران

  • Home
  • Iran
  • Orumiyeh
  • یەکیەتی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران

یەکیەتی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from یەکیەتی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران, Education, Orumiyeh.

21/11/2014

ئەمەش کتێبێکی خنجیلانەی شیعری کوردی
پێشکەش بە هاوڕێیانی پەیجەکەمان
پەیجی یەکیەتی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران
بەشی منداڵان
هیوادارم بە کەڵکتان بێت و شیعرەکانی لەبەر بکەن
زمان بوونی ئێمەیە ئازیزان

http://www.pertwk.com/pdf/Bawilka.pdf

10/10/2014

منداڵانی ئازیز ئەوەش کتێبێکی تری باش بۆ فێر بوون و خویندنەوەی زمانی کوردی
پێشکەش بە ئێوە ئازیزان
http://www.pertwk.com/pdf/nereyeki_qoch_drej.pdf

08/09/2014

به‌یانیان

به‌یانیان هه‌ستام له‌خه‌و

ڕه‌وایه‌وه خه‌وی شه‌و

پاک ئه‌شۆم ده‌م و چاوم

گشت به‌یانیان تاماوم

ئه‌ڵێم ڕۆژباش بابه گیان

بینایی هه‌ر دوو چاوان

له‌تۆش دایکی شیرینم

ساڕێژکه‌ری برینم

نان و چاکه‌ی خۆم ئه‌خۆم

ئینجا ده‌ست و پل ئه‌شۆم

قژ دادێنم به شانه

ئه‌ڕۆم بۆ قوتابخانه

محه‌مه‌د که‌ساس

زانا و شووشه‌ عه‌تریبەتاڵ، دیاری مامه‌  پیره‌               سه‌فه‌ر بۆ لێڕەوار                                 محه‌ممه‌د...
04/08/2014

زانا و شووشه‌ عه‌تری
بەتاڵ، دیاری مامه‌ پیره‌

سه‌فه‌ر بۆ لێڕەوار

محه‌ممه‌د خاکپوور

ده‌مه‌و ئێوارە بوو، هه‌تاوقیله‌تاوه‌کانی کۆڵانه‌که‌ی گه‌رم داهێنابوو، زانا له‌ حه‌وشه‌ی ماڵێ خه‌ریکی کایەکردن بوو،ده‌نگی ده‌رکه‌ هات که‌سیک له‌ ده‌رکه‌ی ده‌دا، زانا کوتی :کێیه‌؟ ده‌نگی پیاوێکی پیر بووکوتی :بیکه‌وه‌ .زانا ده‌رکه‌ی کرده‌وه‌ پیاوێکی پیری چه‌ماوه‌ که‌به‌ گۆچانه‌که‌ی خۆی ڕاگرتبوو، ڕیشێکی نه‌رمی سپی درێژی بوو، ده‌سره‌و کڵاویکی ته‌سکی له‌سه‌ردا که‌واو پاتۆڵی مرادخانی سپی له‌ به‌ردابوو که‌ زانا ده‌رکه‌ی کرده‌وه‌کوتی: کاکه‌ چکۆل برسیمه‌ دوو ڕۆژه‌ نانم نه‌خواردوه‌ ده‌کرێ په‌نچکێک نانو تۆزهێک پێخۆرم بۆ بێنی؟
زانا کوتی باشه‌ و چوو له‌ ماڵێ به‌ دایکی کوت، دایکیشی له‌ چێشتی نیوه‌ڕۆ ده‌وریه‌کی پڕکرد له‌ برنج و له‌ قاپێکدا شۆرباوی تێکرد ودوو نانی خسته‌ سه‌ر که‌شه‌فێک و دایه‌ ده‌ستی زانا، زاناش بردی بۆ مامه‌ پیره‌. مامه‌ پیره‌ له‌ ژێر دار تووه‌که‌ی به‌رده‌رکه‌ دانیشت و ملی نا له‌ خواردنی.
ده‌وریه‌که‌ی نیوه‌ ببو سه‌ری هه‌ڵهێنا و کوتی: توونیمه‌ په‌رداخیکم ئاوو بده‌یه‌، زاناش چوو لیوانێکی ئاو به‌ په‌رداخێکه‌وه‌ هێنای و له‌به‌ر ده‌می پیاوه‌ پیره‌ داینا، ئه‌ویش په‌رداخه‌‌که‌ی پڕ کرد و به‌ سێ چوار قوم خواردی، پاش ماوه‌ی نانه‌که‌ی ته‌واو کرد هه‌ستا خۆی ته‌کاند و ده‌ستی کرده‌وه‌ به‌ره‌و ئاسمان و شوکری خودای کرد و ده‌ستخۆشی زاناشی کرد به‌ڵام زانا له‌وێ نه‌مابو که‌ هاته‌وه‌ چدانێکی چایو قه‌ندو قوریشکه‌ پێ بو. مامه‌ پیره‌ کوتی: ده‌ستت خۆش بێ و خوا ته‌مه‌ن درێژت بکا، ناوت چیه‌؟ زانا وڵامی داوه‌ ناوم زانایه‌. مامه‌پیره‌ دانیشته‌وه‌و چاییشی خوارد. ده‌ستی کرد به‌ گیرفانیدا و شوشه‌یه‌کی عه‌تری بەتاڵی دا به‌ زانا و کوتی زانا گیان خوا هه‌ر زانات بکا، هانێ ئه‌م شوشه‌ عه‌تره‌ بگره‌، بەتاڵە، به‌ڵام هه‌رگیز بۆنی نابڕی، ئه‌مه‌ زۆر سه‌یرو سه‌مه‌ریه‌ هه‌رکات ویستت بچی بۆشوینێک هه‌رچه‌ند دووریش، بۆنی بکه‌و ناوی ئه‌و شوێنه‌ بێنه‌ ئه‌ممشوشه‌ عه‌تره‌ ده‌تبا. زانا شووشه‌ عه‌تره‌که‌ی وه‌رگرت و مامه‌ پیره‌ ڕۆیشت ودوور که‌وته‌وه‌.
دوو ڕۆژ تێپەڕ بوو بەیانیه‌ک زانا که‌ له‌خه‌و هه‌ستا زۆر دڵی پێوه‌ بوو که‌ بچێته‌ لێڕەوار له‌نزیکه‌وه‌ ئاژه‌ڵه‌کان ببینێ شووشه‌ عه‌تره‌که‌ی هێنا و بۆنی پێوه‌ کرد و کوتی ده‌مه‌وێ بچمه‌ جه‌نگه‌ڵ، هەندێک سه‌ری سوڕی خوارد و وه‌ک له‌ شوشه‌یه‌که‌وه‌ بچێته‌ ژورێ له‌که‌ناری ماڵی شێرێک که‌وته‌ خوارێ شێره‌که‌ ترسا و چووە به‌ر ده‌رکه‌ی ماڵه‌که‌ی ڕوو به‌زانا وێستا . زانا له‌ په‌نجەره‌که‌وه‌ چاوی له ماڵی شێره‌که‌ کرد دیتی به‌چکه‌ی شێره‌که‌ له‌جێدا که‌وتوه‌ و نه‌خۆشه‌ کوتی ئه‌گه‌ر یارمه‌تیم بده‌ی که‌ بتوانم هه‌موو ڕێله‌واڕم نێشان ده‌ی من به‌چکه‌که‌ت تیمار ده‌که‌م. شێره‌که‌ش کوتی باشه‌ و قەبووڵی کرد.
‌زانا چوو چاوی له‌ به‌چکه‌ شێره‌که‌ کرد سەری گەرم گەرم بوو ،جه‌سته‌ی زۆر گه‌رم ببو. ئاره‌قه‌ی ده‌ڕشت، دیوه‌کوشی له‌به‌ر تاوه‌که‌ زۆر گه‌رم بوو، ڕووی کرده‌ شێره‌که‌ و کوتی ئاو بێنه‌ ئاوی سارد.
شێره‌که‌ به‌ ئه‌سپی کوت وئ ه‌سپ زوو چوو سه‌تڵێکی ئاوی ساردی هێنا. زانا به‌چکه‌ شێره‌که‌ی برده‌ ژێر دارێکی که‌ سفره‌ی سێبه‌ره‌که‌ی پان و به‌رین ڕاخستبوو به‌ سیبه‌ره‌که‌ی زه‌وی ژێر خۆی فێنک کردبوو. زانا به‌چکه‌ شێره‌که‌ی له‌وێ ڕاکێشا و بە سه‌تڵه‌ ئاوه‌که‌ جوان سه‌ر و ده‌ست و لاق و کلکی به‌چکه‌ شێره‌که‌ی شت و فێنکی کرده‌وه‌. هێنده‌ی پێ نه‌چوو که‌ به‌چکه‌ شێره‌که حاڵی باش بوو،‌ هه‌ستا و ده‌ستی کرد به‌ کایه‌ کردن. شێر که‌ ئه‌مه‌ی بینی زۆر سپاسی زانای کرد و له‌گه‌ڵی که‌وته‌ ڕێگا تا لێڕەواری پێ نیشاندا.
هێشتا هێنده‌ دوور نه‌که‌وتبونه‌وه‌ تووشی فیلێک هاتن شێره‌که‌ زانای به‌ فیله‌که‌ ناساند و باسی یارمه‌تی زانای بۆ گێڕاوه‌. فیلیش له‌ گه‌ڵیان که‌وته‌ ڕێ و زانای سواری پشتی خۆی کرد. هه‌روا به‌ڕێوه‌ شێر و فیل هه‌مو په‌ناو په‌سیو و ئاژه‌ڵ و باڵنده‌کانی بە زانا نیشان ده‌دا و زانای پێ ده‌ناساندن.

هه‌مۆ ئاژه‌ڵه‌کان به‌ دیتنی زانا و کاره‌که‌ی شادمان ده‌بوون، له‌م ناوه‌دا ته‌نیا مار لەگاڵی ڕێک نه‌کەوت و ڕووی لە زانا گرژ کرد. سمۆره‌ که‌ لەگاڵ زانا زۆر نێوانی خۆش بوو به‌م کاره‌ی مار زۆر ناڕه‌حه‌ت بوو، چونکه‌ مار‌ دراوسێی سمۆره‌ بوو، بەڵام هیچی له‌ ده‌ست نه‌ده‌ هات.

ده‌مه‌و نیوه‌رۆ زانا له‌ گه‌ڕان ماندوو ببو، هاته‌ ژێر داره‌که‌ی کا ماڵی سمۆره‌ی لێ بوو ڕاکشا و خه‌وی لێکه‌وت. فیل و شێریش چوون سه‌ردانی ماڵی بکه‌ن و بێنه‌وه‌، سمۆره‌ش میوانی هاتبو، ژیشک میوانی بوو. بۆیه‌ له‌داره‌که‌ هاتبوه‌ خوارێ وله‌ پست سه‌ری زانا خه‌ریکی میوان داری بوو.ئه‌خه‌ ژیشک نه‌ی ده‌توانی به‌ داردا هه‌ڵگه‌ڕێ بۆیه‌ سمۆره‌ له‌ر ژێر داره‌که‌ میوان داری ده‌کرد.

مار که‌ دیتی زانا خه‌وتوه‌ و سمۆره‌ش له‌گه‌ڵ ژوشک سه‌ر قاڵن به‌ خشه‌ خش هات تا به‌ زاناوه‌ بدات، ته‌واو لێی نزیک ببۆوه‌ که‌ سمۆره‌ چاوی پێکەوت، سمۆره‌ به‌ ژوشکی کوت مار خه‌ریکه‌ به‌ زاناوه‌ بدات. ژوشک خۆی لوول کرد و به‌ تیژی به‌ره‌و مار شاتی به‌ست. مار که‌ لە دڕوی له‌شی ژوشک زۆر ده‌ترسا هه‌ر ئه‌وه‌ی دی هه‌ڵات.
زانا که‌ له‌خه‌و هه‌ستا سمۆره‌ و ژوشک بۆیان گێڕاوه‌ که‌ مار ویستویه‌تی پێوه‌ی بدات. زانا زۆری پێ ناخۆش بوو،ده‌یه‌ویست بچێ له‌ مار بپرسێ و هۆیه‌که‌ی بزانێ. به‌ڵام فریا نه‌کەوت، چونکه‌ شێر و فیل هاتنه‌وه‌ تا پاشماوه‌ی لێڕەوار به‌ زانا نیشان بده‌ن، بۆیه‌ له‌گه‌ڵیان که‌وته‌ ڕێ.
هه‌روا سه‌رقاڵی گه‌ڕان بوون که‌ زرمه‌یه‌کی سه‌یر هه‌ستا، هه‌ر چواریان سمۆره‌ و زانا و شێر و فیل ڕۆیشتن به‌ شوێن ده‌نگی زرمه‌که‌دا، که‌گه‌یشتنێ دیتیان به‌ردێکی گەورە له‌ کێوه‌که‌وه‌ خلۆر بۆته‌وه‌ و هه‌ر دوو به‌چکه‌ ماره‌که‌ی ژێر خۆی داوه‌، مار له‌ په‌نای به‌رده‌که‌ بۆ به‌چکه‌کانی ده‌گریا، فیل و که‌رگه‌ده‌ن و ورچ و ئه‌سپ به‌ته‌واوی ئاژه‌ڵه‌ به‌هێزه‌کان قه‌وه‌یان له‌ به‌رده‌که‌ ده‌دا باڵام پێیان نه‌ده‌جوڵا و نەیاندەتوانی لایببەن.
زانا که‌ به‌چکه‌ ماره‌کانی بینی کوتی بکشێنه‌وه‌، هه‌مو کشانه‌وه‌، زانا لقێکی له‌داره‌که‌ شکاند و وەژێر به‌رده‌که‌ی دا، تا جوان هه‌ڵۆڵ بوو، ئه‌مجار بێچووە ماره‌کانی گرت و هێنانیه‌ ده‌رێ و داینه‌ ده‌ست دایکیان، مار به‌م کاره‌ی زانا له‌ کرده‌ی خۆی زۆر شه‌رمەزار بوو و داوای لێبوردنی له‌ زانا کرد.
زانا لێی پرسی کە بۆ چیوا ڕقی لێی بووه‌؟
ماره‌که‌ گوتی پێش ئه‌م منداڵانه‌م دوو بێچوی که‌م بوو به‌ڵام منداڵیک هات هه‌ر له‌و داره‌ی تۆ لقه‌که‌یت شکاند، لقێکی لێ کرده‌وه‌ و هات هه‌ردوکیانی
لێ کوشتم،بۆیه‌ په‌یمان به‌ستبو هه‌ر به‌چکه‌ بنیاده‌مێک ببینم پێوه‌ی ده‌م.

زانا ڕووی کرده‌ ئاژه‌ڵه‌کان که‌ به‌ دوای زرمه‌که‌دا خڕ ببونه‌وه‌ و کوتی: خەڵکانی ڕێله‌وار ئەوە بزانن گه‌ر تاکه‌ که‌سێک له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌ک خراپه‌ی له‌گه‌ڵ کردن هه‌مو ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ خراپ نین. بزانن که‌ له‌ هه‌ر شتێکی ئه‌م جیهانه‌ ده‌کرێ هه‌م به‌ باری چاکه‌ و هه‌م به‌باری خراپه‌ که‌ڵکی لێ وەربگیرێ، وه‌ک مار کوتی منداڵێکی هاوته‌مه‌نی من هاتووه‌ و به‌ لقی ئه‌م داره‌ به‌چکه‌کانی ماری کوشتوه‌ و ماری ڕقی له‌ هه‌موو مرۆڤەکان داگرتووە، به‌ڵام ئه‌ورۆ من هه‌ر به‌ لقی ئه‌و داره‌ به‌چکه‌ ماره‌کانم ڕزگار کرد.
زانا ئه‌مانه‌ی کوت و شوشه‌ عه‌تره‌که‌ی ده‌ر هێنا و کوتی من دره‌نگمه‌ ده‌بێ بڕۆمه‌وه‌. سمۆره‌ کوتی: زانا منیش له‌گه‌ڵت دێم

زانا سمۆره‌ی له‌ باوه‌ش گرت و ماڵئاوایی له‌ ئاژه‌ڵه‌کان کرد و بۆنی به‌شوشه عه‌تره‌که‌وه‌ کرد وهاته‌وه‌ ماڵێ، سمۆره‌ش له‌گه‌ڵی هاتبوو.‌

هاوڕێیان ئەوەش کتێبێکی خنجیلانە و چیرۆکێکی خۆش و سەرنجڕاکێشدەتوانن لێرە وەریبگیناوی کتێب: میر ئیڤان و گورگە بۆروەرگێڕانی...
01/08/2014

هاوڕێیان ئەوەش کتێبێکی خنجیلانە و چیرۆکێکی خۆش و سەرنجڕاکێش
دەتوانن لێرە وەریبگی
ناوی کتێب: میر ئیڤان و گورگە بۆر
وەرگێڕانی: بەدران ئەحمەد حەبیب
بۆ وەرگرتنی سەردانی ئێرە بکە
http://www.pertwk.com/ktebxane/taxonomy/term/1435

31/07/2014

لیمۆیه‌كی‌له‌خۆبایی
ئاماده‌كردن‌و وه‌رگێڕانی‌ /سازان جه‌لال (ماڵپەری سەنتەری سەلاحەدین)
دار لیمۆیه‌ك هه‌موو په‌له‌كانی‌ زه‌رد بوبوون به‌و لیمۆیانه‌ی‌ گرتبووی‌، هه‌موو لیمۆكانیش چاوه‌ڕێبوون كه‌بێن لێیان بكه‌نه‌وه‌و خه‌ونیان پێوه‌ ده‌بینی‌ چۆن سوودبگه‌یه‌نن، كاتێ‌ شه‌و داده‌هات هه‌موو لیمۆكان له‌نێوان گه‌لاَ سه‌وزه‌كانیاندا وه‌ك گڵۆپ هه‌ڵكرابوون، به‌لاَم لیمۆیه‌ك كه‌له‌سه‌رووی‌ داره‌كه‌دابوو خۆی‌ ده‌شارده‌وه‌و به‌شداری‌ هاوڕێكانی‌ نه‌ده‌كرد، له‌دڵی‌ خۆیدا ده‌یگوت:
ــ له‌ژێر گه‌لاَكاندا خۆم ده‌شارمه‌وه‌ كImages: lemon.jpgه‌س نام بینێت، من نامه‌وێ‌ كه‌س لێم بكاته‌وه‌، به‌ڵكو ده‌مه‌وێت هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م داره‌ بمێنمه‌وه‌...هه‌تاوه‌كو وه‌ك پاشایه‌ك فه‌رمان بكه‌م چونكه‌ توێكڵه‌كه‌م به‌هێزو جوانه‌، هه‌ڵواسراوم به‌م داره‌وه‌ ده‌بێت به‌هاری‌ داهاتوو شایه‌تیم بۆ بدات....گوڵه‌كانیش ببینن چۆن سه‌ر ده‌ردێنم....به‌ڵێ‌ من ده‌زانم به‌ته‌نیا ده‌مێنمه‌وه‌و به‌دیار ئه‌ستێره‌كانه‌وه‌ شه‌و رۆژ ده‌كه‌مه‌وه‌و یاریده‌كه‌م له‌گه‌ڵ شنه‌ بادا ....گوێش ده‌گرم له‌ده‌نگی‌ چۆله‌كه‌كان....
به‌لاَم كاتێ‌ میكرۆبی‌ ئه‌نفلۆنزا بلاَوبوه‌وه‌ خێرا خه‌ڵكی‌ هه‌موو لیمۆكانیان لێكرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بیكه‌ن به‌ده‌رمان بۆ خۆیان‌و منداڵه‌كانیان....له‌وكاته‌دا ئه‌و لیمۆیه‌ خۆی‌ شارده‌وه‌و كه‌س نه‌یبینی‌‌و كاتێكیش زستان داهات خۆی‌ به‌ته‌نیا دییه‌وه‌ ....به‌خه‌مباری‌ مایه‌وه‌‌و بینی‌ ئه‌ستێره‌كانی‌ شه‌و دیار نیین به‌ڵكو رووخساریان به‌هه‌ور گیراوه‌، شنه‌باش نییه‌و هه‌وایه‌كی‌ زۆر سارد له‌ئارادایه‌، چۆله‌كه‌كانیش هه‌موو له‌هێلانه‌كانی‌ خۆیاندا خۆیان مه‌لاَسداوه‌، بۆیه‌ له‌دڵی‌ خۆیدا وتی‌: "ئای‌ چه‌ند له‌خۆ بایبووم، چیمكرد به‌خۆم؟ كاتێكی‌ زانی‌ ره‌شه‌بایه‌كی‌ توند هه‌ڵیكرد‌و لێزمه‌ بارانێكی‌ له‌گه‌ڵدابوو لیمۆكه‌ش كه‌وته‌ خواره‌وه‌ بۆ نێو چاڵێكی‌ قوڕ‌و بانگی‌ مندالاَنیده‌كرد ده‌یگوت:
ــ مندالاَن وه‌رن بمبه‌ن خۆم شاردۆته‌وه‌ له‌ژێر گه‌لاَكان ...وه‌رن من زۆر باشم بۆ هه‌لاَمه‌ت ....
به‌لاَم مندالاَن هه‌موو له‌نێو ماڵه‌كانیاندا بوون‌و له‌تاو سه‌رما كه‌س گوێی‌ لێنه‌بوو....بۆیه‌ لیمۆكه‌ ده‌ستیكرد به‌گریان‌و بێتاقه‌تبوو ....به‌و فه‌وتانه‌ هێواشه‌ی‌ كه‌به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ سوود مه‌ندبێت بۆ هیچ كه‌سێك، پاشان دوای‌ چه‌ند رۆژێك خۆر هه‌لاَت‌و تیشكی‌ په‌خش كرده‌وه‌ مندالاَن هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ یاری‌‌و بۆنیانكرد بۆنێكی‌ ناخۆش دێت....سه‌یری‌ چاڵه‌ قوڕه‌كه‌یان كردو بینیان لیمۆیه‌كی‌ بۆگه‌نی‌ تێدایه‌ كه‌ره‌نگێكی‌ زۆر ناشیرینی‌ هه‌یه‌ ....ته‌قیوه‌و ناوكه‌كانی‌ ده‌رهاتوه‌ ....مندالاَنیش به‌یه‌كدییان وت:
ــ ئه‌و لیمۆیه‌ چه‌ند به‌سته‌زمانه‌ ، دیاره‌ له‌ده‌ستی‌ یه‌كێك كه‌وتوه‌ته‌ خواره‌وه‌ كاتێ‌ لێیان كردوه‌ته‌وه‌ ....ئه‌گه‌ر لێیان نه‌كه‌وتایه‌ ئه‌وا ناشیرین نه‌ده‌بوو ...
لیمۆكه‌ش له‌دڵی‌ خۆیدا وتی‌:
ــ ئای‌ ...ئه‌وان نازانن ئه‌و لیمۆیه‌ به‌سته‌زمان نییه‌ به‌ڵكو لیمۆیه‌كی‌ له‌خۆ بایبوو....

31/07/2014

هەڵــــۆ و کۆتـــر
وەرگێڕانی رەزا شوان
رۆژێک مێردمنداڵێک ، کوترێکی بینی ، کە هەردوو باڵیان کردبوو .. کۆترەکە نەیدەتوانی هەڵبفڕێت .
مێردمنداڵەکە لەبەرخۆیەوە گوتی : " ئەم کۆترە بەسزمانە ، چۆن خواردنی دەست بکەوێت ، بۆ ئەوەی بژی ؟ "
زۆری پێ نەچوو ، هەڵۆیەک لە بەردەم کۆترەکەدا نیشتەوە .. نێچیرێکی بە دەنووک هەڵگرتبوو ، نێچیرەکەی لە بەردەم کۆترەکەدا دانا .. کۆترەکە دەستی بە خواردنی کرد و تێری خوارد .
مێردمنداڵەکە .. بیری لەوە کردەوە ، کە خوا توانای هەموو شتێکی هەیە .. خوارن بە هەموو گیانلەبەرێک دەدات .. بۆیە گوتی :
" من بۆ دابمێنم و بیر لە بژێوی ژیانم بکەمەوە .. ؟ چیم بوێت خوا پێمی دەبەخشێت .. "
مێردمنداڵەکە بڕیاری دا ، کە لە ماڵەوە دابنیشێت و ، هیچ نەکات .. رۆژان هاتن و تێ پەڕین .. مێردمنداڵەکە هیچی بۆ نەهاتە ماڵەوە .
پیاوێکی دانا هات بۆ لای و پێی گوت : " رۆڵەی شیرینم ، تۆ دوو باڵندەت بینی .. یەکێکیان کۆترێکی برینداری باڵکراوبوو ، ئەوی تریان هەڵۆیەک بوو .. بۆ حەزدەکەیت وەکو کۆترەکە بيت .. ؟ ئەی بۆ بیرناکەیتەوە ، کە وەکو هەڵۆکە بيت .. ؟ کە تەنها خۆی تێرناکات ، بەڵکو ئەوانەش تێردەکات کە پێویستیان بە یارمەتیدان هەیە .. "
تێبینی: مێردمنداڵ یان مێرمنداڵ لە فارسیدا پێی دەکترێت: نەوجەوان واتا لە منداڵی تێپەڕیوە و هێشتا نەگەیشتۆتە تەمەنی گەنجی، لە تەمەنی ١٢ تا ١٨ ساڵی

31/07/2014

شیعرێکی جوان بۆ منداڵان
شاعیر: هەڵگر ئاران

شتێکی سه‌یر دایه‌!
قرپۆقێک له‌ زگـــمایه‌

وه‌مزانی خه‌و ده‌بینم؛
له‌نێو حه‌وزێکی شینم

سه‌رپانێکی خه‌واڵوو
له‌بن قه‌وزان خزابوو

سه‌وزه‌ڵه‌ و سه‌رمازه‌ڵه‌
خاڵ به‌ڵه‌ک و خرته‌ڵه‌

قۆڕه‌قۆڕی بوو شه‌وێ
وه‌خت بوو دڵم داکه‌وێ!

چی لێم ده‌ویست ئه‌ی دایه‌
پێم بڵێ تۆ ئه‌و خودایه‌؟

دایه‌ ده‌ڵێ کۆرپه‌ڵه‌
نه‌رمۆڵه‌ی چاوزیته‌ڵه‌!

شێوت نه‌خواردبوو دوێشه‌و
به‌ زگی برسی چوویه‌ خه‌و

له‌ برسێتی سک ڕایه‌
بۆقان که‌وتوونه‌ کایه‌!

31/07/2014

شیعرێک بۆ منداڵان بە شێوەزاری بادینی، بۆ مامۆستا و دایک و باوکەکان تا بۆ قوتابی و زارۆکەکانیان کەڵکی لێوەربگرن.
ئەستێرکاعەسمانێ
هۆ ئەستێرکا عەسمانێ
هۆ شیرینێ جوانێ
کەنیا تە چەند شیرینە
شیرین وەک هنگوینە
بخوینە بۆ زارۆکا
ب سەرهاتێن دیرۆکا
دیرۆکا کوردستانێ
سوور گولا سەر جیهانێ
بلا وەلات ئاوا بیت
دلێ زارۆکا شا بیت

هۆنەر: هەڵمەت مەعرووفی

Address

Orumiyeh

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when یەکیەتی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The School

Send a message to یەکیەتی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران:

Shortcuts

Share

Category