Genocide and Peacebuilding Research Center-GPRC

Genocide and Peacebuilding Research Center-GPRC GPRC was established in 2023 at the University of Sulaimani.

سەنتەری توێژینەوەی جێنۆساید و بونیادی ئاشتی، سەنتەرێکی سەر بە زانکۆی سلێمانیە، بە فەرمانی وەزاری ژمارە ٧٨٨٤ لە ٤\٥\٢٠٢٣ و بە فەرمانی زانکۆیی ژمارە ٧\٣\٧٣١٥ لە ١٦\٥\٢٠٢٣ دامەزراوە.

سەنتەری توێژینەوەی جینۆساید و بونیادی ئاشتی لە زانکۆی سلێمانی دەست خۆشی لە  بڕیاری حوکمدانی ڕەوا بەسەر یەکێک لە هەرە تاو...
14/05/2026

سەنتەری توێژینەوەی جینۆساید و بونیادی ئاشتی لە زانکۆی سلێمانی دەست خۆشی لە بڕیاری حوکمدانی ڕەوا بەسەر یەکێک لە هەرە تاوانبارە جەلادەکانی جینۆسایدی ئەنفالی کورد ، (عەجاج)ی خوێنڕێژدا کە ئەمڕۆ پێنج شەممە (١٤-٥-٢٠٢٦) دادگای رەصافە لە بەغداد گۆڕەپانی تۆڵەی رەوای مێژوو و حوکمی دادپەروەرانە بوو بەسەر تاوانبار عەجاج ئەحمەد حەردان تکریتی کە لە دۆسێی ئەنفالدا ناوی وەک درەندەترین تاوانباری رژێمی بەعس دێت .تاوانبارێک کە قێزەونترین جۆر تاوانی رۆژانە و سات بە ساتی بەرامبەر خوشک و دایک و پیر و منداڵانی زیندانی نوگرە سەلمان ئەنجامداوە.
دادگاییکردنی عەجاج وانەیەکی گەورەیە بۆ هەموو دوژمن و نەیارانی کورد و هەموو تاوانبارێکی جینۆساید، هەروەها ناساندنی پرسی ئەنفالە بە نەوەی گەنج لە عێراق و هەرێمی کوردستان .

نزا دەکەین رۆحی شەهیدان ئاسوودە بێت پیرۆز بێت بڕیاڕی لەسێدارەدان بۆ عەجاج تکریتی .

سەنتەری توێژینەوەی جینۆساید و بونیادی ئاشتی

سەنتەری توێژینەوەی جینۆساید و بونیادی ئاشتیی بە هەماهەنگیی لەگەڵ سەنتەری توێژینەوە و پەرەپێدان لە زانکۆی سلێمانی هەستان ...
07/05/2026

سەنتەری توێژینەوەی جینۆساید و بونیادی ئاشتیی بە هەماهەنگیی لەگەڵ سەنتەری توێژینەوە و پەرەپێدان لە زانکۆی سلێمانی هەستان بە ئەنجامدانی سیمینارێک بۆ بەرێز
ئەکرەم محەمەد ئەمین ،ماستەر لە گارگێری و دارایی، بە ناونیشانی " ئەنفال و قەرەبووکردنەوە :
" ڕوانگەیەکی ئابوورییانە
لە
٦-٥-٢٠٢٦ ڕۆژی چوارشەممە
هەروەها لە سیمینارەکەدا بابەتی دادگاییکردنی تاوانبارێکی یاخود جەلادێکی جینۆسایدی ئەنفال ناسراو بە" عەجاج" باس و تاوتوێ کرا.

03/05/2026
سیمینار: ئەنفال و قەرەبووکردنەوە : ڕوانگەیەکی ئابوورییانەپێشکەشکار: ئەکرەم محمد ئەمین، ماستەر لە کارگێڕی و داراییشوێنی ک...
03/05/2026

سیمینار: ئەنفال و قەرەبووکردنەوە : ڕوانگەیەکی ئابوورییانە

پێشکەشکار: ئەکرەم محمد ئەمین، ماستەر لە کارگێڕی و دارایی

شوێنی کار: بەڕێوەبەرایەتی ڕانکین لەزانکۆی سلێمانی

بەروار و کات: ٦-٥-٢٠٢٦ ڕۆژی چوارشەممە کاتژمێر ١٠ ی بەیانی

شوێنی ئەنجامدانی سیمینار: هۆڵی کۆنفرانس/ زانکۆی سلێمانی، سەنتەری توێژینەوەوپەرەپێدان، بینای ژمارە ١٣
https://rdc.univsul.edu.iq/en/%d8%b3%db%8c%d9%85%db%8c%d9%86%d8%a7%d8%b1-%d8%a6%db%95%d9%86%d9%81%d8%a7%d9%84-%d9%88-%d9%82%db%95%d8%b1%db%95%d8%a8%d9%88%d9%88%da%a9%d8%b1%d8%af%d9%86%db%95%d9%88%db%95-%da%95%d9%88%d8%a7%d9%86/

زانکۆی سلێمانی توێژینەوەی زانستی بۆ بەنێودەوڵەتیکردنی جینۆسایدی ئەنفال ئەنجامدەدات
15/04/2026

زانکۆی سلێمانی توێژینەوەی زانستی بۆ بەنێودەوڵەتیکردنی جینۆسایدی ئەنفال ئەنجامدەدات

  لە سی و هەشتەمین ساڵڕۆژی شاڵاوەکانی ئەنفالدا، ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی بە سەرۆکایەتی (پڕۆفیسۆر د.کۆسار محەمەد) کۆبووەوە، تێیدا بڕیاردرا، کە هەوڵەکان چڕبکرێنەوە،...

وێبینارێکی گرنگ دەربارەی ئەنفال و جینۆسایدهەردوو سەنتەری یەکسانیی جێندەریی و سەنتەری توێژینەوەی جینۆساید و بونیادی ئاشتی...
13/04/2026

وێبینارێکی گرنگ دەربارەی ئەنفال و جینۆساید
هەردوو سەنتەری یەکسانیی جێندەریی و سەنتەری توێژینەوەی جینۆساید و بونیادی ئاشتی لە زانکۆی سلێمانی بە هەماهەنگیی ڕێکخراوی ڕاگەیاندن و ڕووناکبیری ژنان، وێبینارێک لەژێر ناونیشانی (ئەنفال لە نێوان ناسنامەی نیشتمانی و جینۆسایدی ڕەگەزیدا) ڕێکدەخەن.
8 کات: سێشەممە، ٢٠٢٦/٤/١٤ 🕗 سەعات
ی ئێوارە بە کاتی هەولێر
شوێن: پلاتفۆرمی گوگڵ میت.

سی و هەشت ساڵ لەمەوبەر، لە ١٦ی ئازاری ١٩٨٨، بەکیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە، جیهان شاهیدی یەکێک لە دڕندەترين تاوانی مرۆڤا...
15/03/2026

سی و هەشت ساڵ لەمەوبەر، لە ١٦ی ئازاری ١٩٨٨، بەکیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە، جیهان شاهیدی یەکێک لە دڕندەترين تاوانی مرۆڤایەتی و جینۆساید بوو لەمێژووی هاوچەرخدا .
لە یادی 38 ساڵەی کارەساتی کیمیابارانی ھەڵەبجەدا سەنتەری توێژینەوەی جینۆساید و بونیادی ئاشتی یادی قوربانیانی جینۆسایدی کیمیابارانی هەڵەبجە و بنەماڵەکانیان دەکاتەوە. ئێمە نەک تەنها بەدەربڕین، بەڵکو بە پابەندبوونێکی پتەو بۆ گۆڕینی هەڵەبجە لە دیمەن و یادەوەری مەرگەوە بۆ چرایەکی جیهانی ئاشتی و خۆڕاگری و کەرامەتی مرۆڤایەتی کاردەکەین. هەڵەبجە ڕەمزی قوربانی مرۆڤایەتی و ڕۆحی دۆزی ڕەوای گەلی کوردە.

درود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی هەڵەبجە و بۆ هەموو قوربانیانی جینۆسایدی ئەنفال و هەموو شەهیدانی کوردستان و جیهان

سەنتەری توێژینەوەی جینۆساید و بونیادی ئاشتی

زانکۆی سلێمانی

١٦ی ئازاری ٢٠٢٦


Thirty-eight years ago, on March 16, 1988, the world witnessed one of the most brutal crimes against humanity in modern history.
On the 38th anniversary of the Halabja chemical attack, the Genocide Research Center and the Peacebuilding commemorate the victims of the Halabja chemical attack and their families. We express not only, but also we work on transform Halabja from a scene and memory of death into a global beacon of peace, resilience and human dignity. Halabja is a symbol of the sacrifice of humanity and the spirit of the legitimate cause of the Kurdish people.

Peace be upon the souls of the martyrs of Halabja and all the victims of the Anfal genocide and all the martyrs of Kurdistan and the world
Genocide Research Center and Peacebuilding

Sulaimani University

15 March 2026

08/02/2026

بە ئامانجی گفتوگۆکردن و خستنەڕووی زانیاریی نوێ، “سەنتەری توێژینەوەی جینۆساید و بونیادی ئاشتی” و “سەنتەری توێژینەوە و پەرەپێدان”، وۆرکشۆپێکی زانستییان بە ناونی....

وۆرکشۆپێکی زانستی ڕۆڵی تەکنەلۆژیا و "گەشتیاریی تاریک" لە ناساندنی جینۆسایدەکان و دۆزی کورد دەخاتە ڕووبە ئامانجی گەنگەشەک...
05/02/2026

وۆرکشۆپێکی زانستی ڕۆڵی تەکنەلۆژیا و "گەشتیاریی تاریک" لە ناساندنی جینۆسایدەکان و دۆزی کورد دەخاتە ڕوو

بە ئامانجی گەنگەشەکردن و خستنەڕووی زانیاری نوێ، سەنتەری توێژینەوەی جینۆساید و بونیادی ئاشتی / سەنتەری توێژینەوە پەرەپێدان ، وۆرکشۆپێکی زانستیی بە ناونیشانی(گەشتیاریی تاریک و تەکنەلۆژیا: ئەزموونە تەکنەلۆژییەکان بۆ هۆشیاریی جینۆسایدەکانی کورد) ساز کرد.

وۆرکشۆپەکە لەلایەن (پ.ی.د. ڕۆژین کەمال محەمەد ئەمین) لە "دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی" و "رێکخراوی کەلەپووری کولتووری" پێشکەش کرا، تێیدا تیشک خرایەسەر چەمکی "گەشتیاریی تاریک" وەک دەروازەیەک بۆ ئاشناکردنی جیهان بە شوێنەوار و مێژووی کارەساتە مرۆیی و سروشتیەکان.

تەوەرەی سەرەکیی وۆرکشۆپەکە بریتی بوو لە بەکارخستنی بەرپرسیارانەی ئامڕازە تەکنەلۆژییەکان و ئەزموونە دیجیتاڵییەکان لە مۆزەخانە و مۆنیومێنت و مەزارگە و یادگەکانی جینۆساید و پێشێلکارییەکانی گەلی کورد، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی دەربارەی جینۆساید و وانە خۆڕاگرییەکانی گەلی کورد.

لە ڕێگەی نموونەی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی توێژەر و تیمەکەیەوە، توێژەر تیشکی خستە سەر بەکارهێنانە جیاواز و کاریگەرەکانی تەکنەلۆژیاکانی واقعی زیادکراو و واقعی مەجازی لە گواستنەوەی ڕووداو و مێژووی قوربانیان و وانەکان بۆ نەوەی نوێ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە شێوازێکی ئەرێنی و کاریگەر کە تیای دا تێگەیشتن و هاوسۆزی نێونەوەکان و نێوکولتوورەکان زیاتر بکات. وە لەهەمان کاتدا توێژەر جەختی دەکردەوە سەر گرنگی گۆڕینی تێڕوانین و چوارچێوەکردنی دەستەجەمعی بۆ کارەسات و مێژووە سەختەکانی گەلی کورد لە ناخۆشی و قوربانیەوە بۆ ڕزگاربوون و وانەکان و گرنگی دۆکیومێنت کردن و بەڵگەنامە مێژوویی و ئەرشیفیەکان.

هەر لە میانەی ۆرک شۆپەکەدا و بەمەستی ئاشناکردنی زیاتری بەشداربووان، تیمێکی ڕێکخراوی کەلەپووری کولتووری بە پراکتیکی هەندێک لە پڕۆژە پەیوەندیدارەکانیان نمایش کرد بۆ بەشدارە ئارەزوومەندەکان.

ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی هەوڵە ئەکادیمییەکانی سەنتەری توێژینەوەی جینۆساید و بونیادی ئاشتیدایە، بۆ بەستنەوەی توێژینەوە زانستییەکان بە پرسە نیشتمانییەکان و بەجینۆسایدناساندنی دۆزی کورد لەسەر ئاستی جیهان.
د. لاجان محمد ئەمین عوسمان سەرپەرشتیاری سەنتەری توێژینەوەی جینۆساید و بونیادی ئاشتی و رێکخەری وۆرکشۆپەکە ئاماژەی بەوەکرد کە بابەتی وۆرکشۆپەکە زۆر گرنگ و بەنرخ بوو، چونکە جەخت لەسەر سوودبین لەتەکنەلۆجیای سەردەم ، بەتایبەت (ڤی ئاڕ) بۆ دروستکردنی واقعێکی گریمانەیی(افتراضي) بۆ سەرجەم چیرۆک و شوێن و کەسایەتییەکان، و ڕووداوەکانی ئەنفال و کیمیاباران و جینۆساید کەبەسەر گەلەکەماندا هاتووە. بۆ ئەم کارەش لە ۆرکشۆپەکەدا جەخت لەسەر بەدیجیتاڵکردنی بەڵگەنامەکان کردەوە وەک کارێکی بەکۆمەڵ جگەلەدامەزراوە و لایەنەپەیوەندیدارەکان، هەرکەس لەئاستی خۆیەوە ئەکرێت ئەم ڕۆڵە ببینێ کەسەرەنجام داتایەکی باش و باوەڕپێکراو کۆبکرێتەوە و لەوەوە بتوانین دیزاینی واقعێکی گریمانەیی گونجاو بۆ پرسی جینۆسایدی گەلی کورد بکەین، کەجگە لەوەی لەمۆزەخانەوەکانمان دەکرێت بخرێتە خزمەت سەردانیکەرانەوە، لەهەمان کاتیشدا مۆزەخانەو دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانیش سوودمەن بکرێن ، و چیرۆک و پرسی جینۆسایدی گەلەکەمان بگەیەنرێتە گەلان و ووڵاتانی جیهان.

Address

Sulaymaniyah
Sulaymaniyah

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Genocide and Peacebuilding Research Center-GPRC posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share