15/12/2025
(مەراسیمی پێشوازی کردن له خوێندکارانی قوناغی یەکەمی بەشی فارسی)
ڕۆژی یەکشەمە بەرواری ١٤/١٢/٢٠٢٥ مەراسیمێک لە بەشی فارسی کۆلێجی زمان بە ئامادەبوونی یاریدەدەری ڕاگری کۆڵێژی زمان و نوێنەری کونسوڵگەری ئێران و مامۆستایان و خوێندکارانی بەش بەڕێوەچوو، کە ئامانجی سەرەکی پێشوازی کردن و بەخشینی دیاری بوو بەسەر خوێندکارانی قۆناغی یەکەم لەلایەن کونسوڵگەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە. لە سەرەتای مەراسیمەکەدا، بەڕێز داود حەسەن پوور، نوێنەری ڕۆشنبیریی کونسوڵگەریی ئێران، وتەی خۆی پێشکەش کرد و تێیدا جەختی لەسەر گرنگیی هاوکارییە ڕۆشنبیری و پەروەردەییەکان و پاڵپشتیکردنی خوێندکاران کردەوە، هەروەها دیارییەکی تایبەت لە لایەن بەڕێزیانەوە پێشکەش بە خوێندکارانی قۆناغی یەکەم کرا.
بەڵێنی ڕێکخستنی گەشتێکی زانستی بۆ وڵاتی ئێران و پاڵپشتی خوێندکاران لە داهاتوودا بۆ درێژەدان به خوێندنی باڵا لەئێران، بەشێکی دیکەی ئەو دیاریانه بوون کە له لایەن نوێنەری کونسوڵگەری ئێرانەوە پێشکەش به خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشی فارسی کران.
دوای بڕگەی مەراسیمەکەش تایبەت بوو به پێشکەش کردنی سمینارێکی زانستی بە ناونیشانی "پەیوەندی ئەدەبی و زمانەوانی لە نێوان هەردوو زمانی فارسی و کوردی"