Shex Mohamad Osman Serajadin

Shex Mohamad Osman Serajadin په‌یجێك تایبه‌ت به‌ وێنه‌و ژیانی حه‌زره‌تی شێخ محمد عوسمان سیراجه‌دین

بەناوی خوای گەورە ومیهرەبانپەیامی دەست خۆشی جەنابی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی بۆخانەقاومەدرەسەی بیارەیی شەریفە پاش سوپاس ...
30/07/2025

بەناوی خوای گەورە ومیهرەبان

پەیامی دەست خۆشی جەنابی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی بۆخانەقاومەدرەسەی بیارەیی شەریفە
پاش سوپاس و ستایش بۆ خوای گەورە ودرود و ڕەحمەتی بەردەوام بۆسەر حەزرەتی محمد ی ڕەسولی میهرەبان و ڕەحمەت.
دوعای خێر و دەست خۆشیم هەیە بۆ تاك بەتاکی ئەوکەسانەی هەستاون بەکۆکردنەوەی هاوکاری و یارەمەتیەکانیان بۆ براوخوشکەکانمان لە غەزەی داگیرکراو و سوتێنراو و برسی کراو چ لەخانەقاو مەدرەسەی بیارەی شەریفە وە چ لە باقی مەدرەسە و مزگەوت وخانەقاکانی سەربە تەریقەتی نەقشبەندی، وەیان هەرکەس و لایەنێك هەڵدەستێت بەهاوکاری وخزمەتی لێقەوماو و هەژاران ، ئەم جۆرە هەوڵ وکۆشش وکەمپینانە کە دەکرێت، کارێکی مرۆڤانەیە وە کارێکی زۆر موبارەک و پیرۆزە لەئاین و عەقیدەی ئێمەی موسڵماندا و هەست کردنە بەئازارو ژانی برایان و خوشکانی موسوڵمانان لەژێر دروشمی فەرموودەی خوای گەورە﴿ إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ إِخْوَةٌ فَأَصْلِحُوا بَيْنَ أَخَوَيْكُمْ ۚ وَاتَّقُوا اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ﴾[ الحجرات: 10]
وەفەرموودەی حەزرەتی رسولی ئەکرەم (صلى الله عليه وسلم) کەدەکرێت(وکونوا عباد الله اخونا ) یان (( مثلُ المؤمنين في تَوادِّهم ، وتَرَاحُمِهِم ، وتعاطُفِهِمْ . مثلُ الجسَدِ إذا اشتكَى منْهُ عضوٌ تدَاعَى لَهُ سائِرُ الجسَدِ بالسَّهَرِ والْحُمَّى)) أخرجه البخاري (6011)، ومسلم (2586) .

بۆیە من وەکو دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی سەرپەرشتیاری گشتی مەدرەسە و خانەقاکانی تەریقەتی نەقشبەندی ، هاوسۆزی و هاوخەمی خۆم دەردەبڕم بۆ موسوڵمانانی غەززە وتەواوی موسوڵمانانی جیهانی ئیسلامی هەرگرفت وکێشەیەکیان هەبێت
وەلێرەشەوە ڕای دەگەیەنین هەرکەس و لایەنێك و گروپێك کەلێدوان ئەدا بەدەر لە چوارچێوەی ئەم هەڵوێست و بۆچوونە کە هاوکاریە بۆ موسڵمانانی لێقەوماوی غەززە ئەوا هەڵوێست و بۆچوونی خۆیانە و تەنها گوزارش لە بۆچوونی خۆیانە و خۆیان لێی بەرپرسیارن .
لەکۆتاییدا جارێکی تر سوپاسی هەمووتان دەکەم خوای گەورە لێتان ڕازی بێت وهاوکاری و خێروخێراتان لێ قبول کات .

براتان دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی
ئەستەنبول ٢٩ / ٧ / ٢٠٢٥

من نەخۆم ئیددیعای شێخایەتیم هەیەو نە قەبوڵیش ئەکەم هیچ یەکێ لەوانەی خۆیان ناو ناوە نەقشبەندی ئیددیعای بێ بنەما بکەن و تە...
18/02/2025

من نەخۆم ئیددیعای شێخایەتیم هەیەو نە قەبوڵیش ئەکەم هیچ یەکێ لەوانەی خۆیان ناو ناوە نەقشبەندی ئیددیعای بێ بنەما بکەن و تەسەووف و تەریقەتی نەقشبەندی بۆ مەرامی تایبەتی بەکار بهێنن، بۆیە لادان لە شەریعەتی پیرۆزی ئیسلام و مەزهەبی ئەهلی سوننە و ئەصحابی کیرام، لادانە لەگشت بنەماکانی تەریقەت، هەرکەس پێچەوانەی شەریعەت بجوڵێتەوە هیچ پەیوەندییەکی بەتەریقەتی پیرۆزی نەقشبەندییەوە نیەو نابێت.

جەنابی دکتۆر شێخ مادح نەقشبەندی

پەیامی جەنابی دکتۆر شێخ مادح نەقشبەندی .لە کۆڕی پێدانی بڕوانامەی زانستی لە خانەقاو مەدرەسەی ئەزهەری کوردستان بیارە ..بسم...
18/02/2025

پەیامی جەنابی دکتۆر شێخ مادح نەقشبەندی .
لە کۆڕی پێدانی بڕوانامەی زانستی لە خانەقاو مەدرەسەی ئەزهەری کوردستان بیارە ..

بسم اللە الرحمن الرحیم
الحمد للە رب العالمین والصلاة والسلام علی سیدنا ومولانا محمد صلی اللە علیه وسلم وعلی آلە واصحابە المیامین ، وعلی علماء أمتە وأولیاء الصالحین .

( يَرْفَعِ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنكُمْ وَالَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ دَرَجَاتٍ )

بەڕێزان و خۆشەویستان ئامادەبووان ، مامۆستایانی ئایینی بەرپرسانی ئیداری و حکومی و هەموولایەنەکان ، فەقێ و گەنج و لاوو موریدە بەوەفاکانی تەریقەتی نەقشبەندی ، لەهەر جێگەو شوێنێکەوە هاتوون ، بۆ ئەم کۆڕو مەجلیس و جێگەو شوێنە پیرۆزو موبارەکەو زەحمەتتان کێشاوە ، لەناخی دڵەوە بەخێرهاتنتان دەکەم ، سوپاسی ماندوو بوونتان دەکەم و ، لەخوای گەورە داواکارم جەزاو پاداشتتان بداتەوە ،

پڕ بەدڵ پیرۆزبایی لەو فەقێ و خوێندکارە بەڕێزانە دەکەم کە جوبەو مەندیلی شەرەفیان پێدەبەخشرێت ، ئومێد دەکەم هەریەکێکیان ببن بەچرایەک و خزمەتی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و تەریقەتی نەقشبەندی و ، خاک و ووڵات و نیشتمان بکەن .
دوعای خێرو دەستخۆشیش بۆ تەواوی دەستەی مودەڕیسین و بەڕێوەبەرانی خانەقا ..

خۆشەویستان
تاکە شتێ کە ئێمەی لێرەدا کۆکردووەتەوە ، ڕێزگرتنە لە عیلم و عولەماو شەریعەتی پاکی ئیسلام و بەس ، نەک باسو خواسی دوونیاو دوونیا داری ..

بەڕێزان :
لای هەمووتان ڕوون و ئاشکرایە خانەقاو مەدرەسەی بیارە ، ئەساس و سەرچاوەکەی لە سەردەمی حەزرەتی شێخی ضیاءالدین ەوە ( قدس سرە ) ، بۆخزمەتکردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و پێگەیاندنی فەقێ و مەلا بونیاتنراوە و ، نازناوی ( خادم العلماء والفقراء ) لەلایەن مورشیدو شێخانی بیارەوە گەواهی ئەم ڕاستییەیە ..

پێغەمبەری پێشەوامان دەفەرموێت

‎مَن سلَكَ طريقًا يلتَمِسُ فيهِ علمًا ، سَهَّلَ اللَّهُ لَهُ طريقًا إلى الجنَّةِ ، وإنَّ الملائِكَةَ لتَضعُ أجنحتَها لطالِبِ العلمِ رضًا بما يصنعُ : اخرجە ابوداو والترمذی

خزمەتکردنی فەقێ و ئەهلی عیلم ، بۆ ئێمە شانازی و فەخرەو تاماوین لەسەر ئەو ڕێگەو ڕێبازە دەژین و دەمرین ..

جێی خۆیەتی دەستخۆشی لەهەموو ئەو کەسانە بکەم ، کە بەهەر جۆرێک هاوکاری و ، یارمەتی تەواوی حوجرەکانی کوردستان و بەتایبەت بیارەی ئەزهەری کوردستان دەکەن ، خوای گەورە جەزایان بداتەوە .

ئامادەبووانی بەڕێز
دەبوو ئەم کۆڕە زووتر بگیرایە ، بەڵام دواکەوتنەکەی بەهۆی بارو دۆخی تەندروستی منەوە بووە ، بۆیە داوای لێبوردن لەهەموو لایەک دەکەم و چاوەڕوانی کردنتان بەرز دەنرخێنم ..

مامۆستایانی ئایینی بەڕێز
داواو تکاتان لێ دەکەم ، کە تەنها خزمەتی میمبەرو میحراب بکەن و ، خەمی گەورەتان خەمی خزمەتکردنی عیلم و ، دانانی حوجرەو ڕاگرتنی فەقێ و ، نوسین و لێکۆڵینەوەی زانستی بێت و ، دوور بن لەو فەوزایەی کە لە ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە .

بەڕێزان
پەیامم بۆ هەموو ئەوانەی نیسبەت و عەلاقەی خۆیان دەدەنە پاڵ تەریقەتی نەقشبەندی
داواتان لێ دەکەم
پابەند بن بەهەمان ئادابی تەریقەت و تەسەووف بەبێ گۆڕنکاری ، کە لەژیان و حەیاتی حەزرەتی شێخدا ئەنجامدراوە ، بەتایبەت ڕابیتەکردن لەخەتمەکاندا ،

یەکڕیزو براو تەبا بن ، پابەندی شەریعەتی پاکی ئیسلام بن و لێی لا نەدەن ، هەڵسوکەوت و مامەڵەتان نەرم و نیان بێت لەگەڵ دۆست و نەیاردا ، خۆتان لە شتانێک بپارێزن کە ببێت بەهۆی ڕەخنەو تانە ، لەڕێگەو ڕێبازی گەورە پیاوانی ئەم مەدرەسە پیرۆزو تەریقەتە موبارەکە .

تکاتان لێدەکەم ڕێز لە زانایانی ئایینی بگرن و حورمەتیان بپارێزن ، چوونکە ڕێز گرتن لەزانایان ڕێزگرتنە لەشەریعەتی پاکی ئیسلام و جێبەجێکردنی وەسێتی حەزرەتی شێخە ، کە لەبەر فەقێیەکی سەرەتا خوێنیش هەڵدەستا ، چ جای مامۆستایەکی ئایینی مێزەر سپی .

من نەخۆم ئیدعای شێخایەتیم هەیەو ، نەقەبوڵیش ئەکەم هیچ یەکێ لەوانەی خۆیان ناو ناوە نەقشبەندی ، ئیدعای بێ بنەما بکەن و ، تەسەووف و تەریقەتی نەقشبەندی بۆ مەرامی تایبەتی بەکار بهێنن .
بۆیە لادان لە شەریعەتی پیرۆزی ئیسلام و مەزهەبی ئەهلی سوونەو ئەصحابی کیرام ، لادانە لەگشت بنەماکانی تەریقەت ، هەرکەس پێچەوانەی شەریعەت بجوڵێتەوە ، هیچ پەیوەندییەکی بەتەریقەتی پیرۆزی نەقشبەندییەوە نیەو نابێت ..

گەر دەتانەوێ پەرتەوازە نەبن ، چەتری خانەقای بیارەتان بالەسەر بێ و هەموولایەکتان لەدەوری ئەم چرا داگیرساوە کۆک و کۆ بن .

پەیامیشم بۆ ئەوانەی تانەو تەشەر لە گەورە پیاوانی تەریقەت و تەسەووف و ، شوێنکەوتووانی ڕاستەقینەی ئەم ڕێگەو ڕێبازە دەدەن .
تکایە دەست لە تۆمەت و بوهتان و ووتەی نەشیاوو ناڕاست هەڵگرن و ، چیتر خۆتان گوناهباری دوونیاو دوا ڕۆژ مەکەن ، ئەوە ئێمەین پەروەردەی مەدرەسەی تەوحیدو یەکتاپەرستی ، ئەوە ئێمەین مەدرەسەو خانەقاکانمان بەزیکری ( اللە و لاالە الا اللە ) دەدرەوشێتەوەو دەنگ دەداتەوە .
ئەوە زانا گەورەو دیارەکانی وەک مەلای گەورەی بیارەو ، مامۆستای بالک و ، مامۆستا عبدالکریمی مودەڕیس و کانیسانان و چەندەهای تری ئێمەن ، مامۆستای عەقیدەو دەرسی عەقیدەیان ووتووەتەوە ، ماوەی نزیکەی ٢٠٠ ساڵە ئەم جێگەو شوێنە ئاوەدانە بەم عەقیدە پاک و بێگەردە ..

بەڕێزان ئامادەبووان
خانەقای بیارە لەپەنای خزمەتکردن بە علومی شەرعی و پێگەیاندنی فەقێ و مەلا ، خزمەتکردن و خەمی ئاوەدانی و ئارامی نیشتیمانی هەرگیز لەبیر نەکردووەو ناکات ،
بێگومان زۆرێک لەڕابەرو سەرکردەکانی شۆڕشی کوردایەتی و نەتەوایەتی ، شوێنکەوتوو یان موریدی ئەم مەدرەسەو خانەقاو مەدرەسە پیرۆزانەی بیارەو نەقشبەندی بوون ..

حەزرەتی شێخی ڕەحمەتی باوکم لە کۆپلە شیعرێکدا دەفەرموێت .

بەوخوایە کە یەکتاوو یەکە ، من یەک ئەناسم
هەر کوردم و کوردە ، وەتەنی ڕاسیی و ڕاسم

بۆ تۆیە شەوو ڕۆژ ، نیە من خوردو خۆراسم
بۆ تۆیە لەدنیا ، خەفەتم بەرگی پەڵاسم

بۆ تۆیە کە وێڵم ، ئەگەڕێم من بە بەهانە

کورد پاکن و ئازان و جەوان مەردن و بێ باک
بۆ ڕاسی لەلای هەر بەشرێ ، سافن و دڵپاک

ووشیارو وەفادارو ، مونەوەر دڵ و ڕوناک
بۆ کاتی شەڕو ڕۆژی نەبەرد چوستن و چالاک

تک تک ئەتکێ جەوهەری ئەو تیغە دەبانە .
بۆ تۆیە کە وێڵم لانە بەلانە ..

ئامادەبووانی بەڕێز
هەموولایەکمان شاهیدی ئەوەین کە شوێنکەوتوانی تەریقەت و تەسەووف میانڕەوترین کەسن لەڕووی ئەدای دینداری پیادەکردنی دیندارییان و ، تا ئێستە نەبیستراوەو نەبینراوە تاکە کەسێکی لەم ڕێگەو ڕێبازە ، توندڕەوو توندو تیژ بووبێت و ، پەنای بۆ ئاشوب نانەوەی ئایینی و مەزهەبی و نەتەوەیی بردبێت ..

خاڵێک کە بەگرنگی دەزانم عەرزتان بکەم و هەموو لایەکیشی لێ ئاگادار بکەمەوە ، ئەمەیە
کە ڕێگە نادەین هیچ کەس و تاک و شەخسێک ناوی پیرۆزی ( نەقشبەندی و شێخانی پایەبەرزی بیارە ) بۆ مەرامی دوونیایی و دەستخستنی مادەی دوونیایی بەکار بهێنێت ، بەپێچەوانەوە ڕێگەی یاسایی دەگرینە بەر .

بەڕێزان لەحکومەتی هەرێم و لایەنی پەیوەندیدار
داواتان لێ دەکەم ، ووڵات بەخزمەتی عیلم و زانست پێش دەکەوێ و تکاتان لێ دەکەم ، کە دەرچووانی خانەقای بیارەو باقی حوجرە ڕەسەنەکانی کوردستان ، کە خزمەت بەبیری میانڕەوی ئایینی و نیشتیمانی دەکەن ، بەڕەسمی بیانناسێنن و کارە ئیداریەکانیان بۆ جێبەجێ بکەن ، لەدامەزراندن و دانانیان ، لەمزگەوت و جێگەکاندا ، بۆ ئەوەی هەوڵ و ماندوو بوونی ئەو چەند ساڵەیان لەخزمەت کردنی دین و ژینی خەڵکدا بەخەرج بدەن ....

دووبارە هەموولایەکتان بەخێر بێت
ئامادە بوونتان دڵخۆشی کردین
خانەقای بیارەو کوردستان هەر ئاوەدانتر بێت لەسایەی شەریعەتی پاکی ئیسلام و ، ڕێگەو ڕێبازی گەورە پیاوانی تەسەووف و تەریقەتدا

والسلام علیکم ورحمة اللە وبرکاتە
براتان
دکتۆر شێخ مادح شێخ محمد عوسمان نەقشبەندی ..

2025/2/18
خانەقاو مەدرەسەی بیارە ئەزهەری کوردستان

09/01/2025

ئه‌گه‌ر بۆ مه‌زره‌عه‌ى پاراوى دڵ خه‌ڵكيى نمـــــێكى بـــــوو
ئه‌بێ من تا ئه‌به‌د بگريم كه‌ من به‌حرى عـــــومانم چـــوو

به‌ڵێ ده‌ستم گه‌يشت ئاخر به‌ پيرى مه‌دره‌سه‌ى ته‌وحيد
وتم ئۆخه‌ى هه‌تا مردن ئيتر هــــه‌ورى خـــه‌مانــم چـــــوو

هه‌تا سايه‌ى هوماكه‌ى ئه‌و له‌سه‌ر سه‌ر سايه‌بانم بـــــوو
له‌ كه‌س باكم نه‌بوو هه‌رگيز كه‌ ئێستا سايه‌ بانم چـــــوو

فەنایی

02/01/2025

خوێندنه‌وه‌ی قه‌صیده‌ی دیده‌كه‌م له‌وڕژه‌وه‌ من ئاشناتم ڕۆحه‌كه‌م
له‌خزمه‌ت جه‌نابی دكتۆر شێخ مادیح نه‌قشبه‌ندی و چه‌ند مامۆستایه‌كی ئاینی
به‌ده‌نگی مامۆستا عیماد

بەشێک لە وەسێتەکەیحەزرەتی (شێخ عوسمانی سیڕاجەدین)"به‌ دڵسوزی و لێبڕانه‌وه‌ دینی خوا بگەیەنن، به‌ حیكمه‌ته‌وه‌ بجووڵێنه‌و...
21/08/2024

بەشێک لە وەسێتەکەی
حەزرەتی (شێخ عوسمانی سیڕاجەدین)

"به‌ دڵسوزی و لێبڕانه‌وه‌ دینی خوا بگەیەنن، به‌ حیكمه‌ته‌وه‌ بجووڵێنه‌وه‌ و گرژ و توندوتیژانە هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا مه‌كه‌ن.. به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك خراپ وتن و ته‌كفیرکردن و فاسیقكردنی خه‌ڵكی نە بێت به‌ سه‌ر زوبانتادا، نە بەدڵتاندا ختورە بکات..

به‌ هه‌ڵوێستی نادروست خه‌ڵكی مه‌خه‌نه‌ ناو سه‌نگه‌ری دژایه‌تی خۆتانەوە، تەڕیقەتی ئێمه‌ کەرامات نواندن و خۆ هه‌ڵكێشان و نه‌فس به‌خێوكردن و فریودانی خه‌ڵكی نییه‌، تەڕیقەتی ئێمه‌ پیلانگێڕی و حیزبایه‌تی نییه‌، تا تەنها كۆمه‌ڵێك کەس بگرێته‌وه‌ و ئه‌وه‌ی له‌ گه‌ڵمان نه‌بێت به‌ خراپ و نه‌یار سه‌یری بکەین!

تەڕیقەت، نیعمه‌تێكی گه‌وره‌ی خوداییه‌ بۆ ئه‌فرادی مه‌خسووس و هه‌ڵبژێردراو‌ی موسوڵمان. ئه‌وه‌ی ئاماده‌یی وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته‌ به‌رزه‌ نه‌بێت، به‌ زۆر ڕاپێچی مەکەن، چونكه‌ ئیمان و ئیسلامه‌تی كه‌ سه‌رچاوه‌ی ئه‌م تەڕیقەتەیە نایه‌وێ خه‌ڵك بەزۆر پابه‌ندی لێ بكه‌ن."

ڕۆحم بەفيداتان
29/08/2023

ڕۆحم بەفيداتان

بەناوی خوای گەورەو میهرەبانپەیامی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانزانایانی ئەهلی سوننەت و جەماعەت .٭  زانایانی بەڕێزی کو...
14/06/2023

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
پەیامی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
زانایانی ئەهلی سوننەت و جەماعەت .

٭ زانایانی بەڕێزی کوردستان
٭ جەماوەری موسڵمانان
٭ کەسایەتی و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان

سڵاوی خواتان لێ بێت

ڕوون وئاشکرایە کەسەدان ساڵە کوردستانی ئازیزمان بەویست و قەناعەتی خۆی ئاینی پیرۆزی ئیسلامی قەبوڵ کردووەو توانیویەتی لەژێر پەیامەکانی ئەو ئاینە پیرۆزەدا گیانی یەکتر قەبوڵ کردن و پێکەوە ژیان و ڕۆحی برایەتی لە کردارو گوفتاریدا بەرجەستە بکات
بەڵام بەداخەوە کەسانێک بەناوی سەلەفیەت و بانگخوازی و دینداریەوە لەسەر مینبەری پێغەمبەری خودا - صلی الله علی وسلم -- جنێوی ناشیرین بەئەهلی تەصەووف و زانایانی گەورەی ئیسلام لەوێنەی پێشەوایانی ئەهلی سوننەت و جەماعەت، پێشەوا ئەشعەری و ماتوریدی و سیوطی و هاووێنەکانیان دەدەن، بەم هەنگاوەیشیان ڕووی ڕاستەقینەی خۆیان دەردەخەن کەخاوەن بیرێکی توند ڕەوی داعشین و هۆکاری دروستکردنی گرفتن بۆ کوردستان بەگشتی و شاری سلێمانی بەتایبەتی.
هەر بۆیە سەرنجی هەموو لایەک بەلای وتاری وتاربێژی خۆبەخش( لەتیف ئەحمەد موستەفا) وتارخوێنی مزگەوتی بەهەشت له شاری سلێمانی ڕا دەکێشین کەلەوتاری ڕۆژی هەینی ( 9/ 6/ 2023) هێرشێکی ناڕەوای دور لەپەیامی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و برایەتی و تەبایی کردە سەر موسڵمانان و لەکەدارکردنی زیاتر لەدوازدە سەدەی عەقیدەو بیروباوەڕی زانایان.
ئەم جۆرە کەسانە نەک نابنە هۆکاری خزمەتکردن بەمینبەرو میحراب و کۆمەڵگەی کوردەواری، بەڵکو ڤایرۆسێکی کوشندەن کە لەڕابردودا بەهۆی کاری نائەخلاقیان و تێکدانی خێزان و لەخشتە بردنی ئافرەت و ئافرەتی مێرد دارو ناشیرین کردنی ناوی مەلاو میحراب و مزگەوت پەڵەیەکی ڕەشی لەنێوچاوانی خۆیو هاوبیرانی دا کە بەداخەوە بەهۆی بێدەنگ بوونی لایەنی پەیوەندیدار لەکارە بەدەڕەوشتیەکانی زیاتر بواری بۆ ناوبراو ڕەخساند کەسنوری زانایان و پێشەوایانی موسڵمانان ببەزێنێت، بەڵام دڵنیاین کەخوای میهرەبان بەرگری لەزانایان و پێشەوایانی ئوممەت و ئەهلی ئیمان دەکات ( ٳن الله یدافع عن الذين آمنوا) بەردەوام بوونیش لەسەر ئەو بێ ئەدەبیانە باجی گەورەی دونیاو قیامەتی بەدواوەیە، هەروەک زانایان فەرموویانە:( لحوم العلماء مسمومة) .
ئەوەیش کەناوبراو بەناوی ڕوونکردنەوە بڵاوی کردوەتەوە نەک هەر پەشیمان بوونەوە نیە بەڵکو جەخت کردنەوەیەتی لەسەر سوکایەتیەکانی بەزانایانی ئەهلی سوننەت و جەماعەت.

دەستەیەک لەزانایانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام لەپارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارە سەربەخۆکانی ڕاپەڕین و گەرمیان.

2023/6/13

عیلاجی دەردی بێ دەرمانی من ھـەر لوتفی_جـانانەبەڵێ ئەو خۆی حەڪیمە لوتفەڪەی دەرمانی_دەردانە                   "حـەریق"
07/05/2022

عیلاجی دەردی بێ دەرمانی من ھـەر لوتفی_جـانانە
بەڵێ ئەو خۆی حەڪیمە لوتفەڪەی دەرمانی_دەردانە


"حـەریق"

(مورشیدی حەقیقی ئاوایە)هەڵوێستی ڕابەری طەریقەتی نەقشبەندی شێخ محمد عوسمان سیراجەددین (قدس سرە) بەرامبەر مەقامی ئەصحاب (ر...
25/03/2022

(مورشیدی حەقیقی ئاوایە)

هەڵوێستی ڕابەری طەریقەتی نەقشبەندی شێخ محمد عوسمان سیراجەددین (قدس سرە) بەرامبەر مەقامی ئەصحاب (رضي الله عنه)
نامەیەکی حەزرەتی شێخ محمد عوسمان سیراجەددین لەوەڵامی شێخ عەبدوڵا هەرەری حەبەشی ، کەئاگاداری ئەکاتەوە لەوەی نابێت تانە لەهیچ هاوەڵێکی پێغەمبەری خوا بدرێت و ئاگاداری قوتابیەکانی بکات لەوبارەیەوە ، چونکە ڕق لێبوونەوەی هاوەڵان ڕقبوونە لەخودی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم)
ئەمەش دەقی نامەکەیە:

ڕێزدار شێخ عەبدوڵای هەرەری(خوا بتانپارێزێ)
السلام علیکم ورحمةالله وبركاته
ٲمابعد:
نامەی بەڕێزتانم پێگەیشت دڵخۆش بووم بەتەندروستی و سەلامەتیتان، داواکارم لەپەروەردگار پارێزراوبن
من خۆشم دەوێن، چاوەکەم، بەنیسبەت ئەوەی کەنوسیوتانە لەنامەکەتاندا، من ئەوەتان پێ دەڵێم کەوەرم گرتووە لەجەنابی باوکم (شێخی عەلائەددین)(قدس سرە) وەزانایانی ئاینی لە وڵاتەکەماندا ، لەو خیلافات و تەنگەژیانەی کەڕوویانداوە لەنێوان هاوەڵانی بەڕێزدا بەهیچ جۆرێک لەسەر کێشەی خەلافەتی ئیمامی عەلی نەبووە (رضي الله عنه) بەڵکو هەڵەیەک بووە لەئیجتیهاد، موجتەهیدی هەڵەکار لەئیجتیهادا گومڕاو فاسیق نابێت ، بەڵکو پاداشتێکی بۆ هەیە بەپشتبەستن بەفەرموودەی شەریف.
وەئێمە باسی هاوەڵی پێغەمبەری خوا ناکەین مەگەر بەخێرو چاکە نەبێت، وەڕۆناچین لەوەی کەڕوویداوە لەنێوانیان
بەتایبەت لەلای کەسانی عەوام کە شارەزاییان نیە لە تەئویل.
پەرەوەردگار دەفەرموێت (محمد رسول الله والذين معه ٲشداء علی الكفار رحماء بينهم) الآية.
واته: حەزرەتی محمد و ئەوانەیش کەلەخزمەتیدا بوون هەڵوێستی توند دەنوێنن بەرامبەر دوژمنان و نەرم و نیانن لەنێوان خۆیاندا.
بۆیە پێویستە لەسەرمان زمانمان بپارێزین لەباسکردنیان مەگەر بەچاکە نەبێت
چونکە ڕق لێ بونەوە لەوانەی کەهاوەڵایەتیان چەسپاوە لەخزمەت پێغەمبەردا (صلی الله علیه وسلم) ڕق بوونە لەخودی پێغەمبەری خوا.
لەوەی کەباسکرا بەسە، باشترین وتە ، ئەو وتەیەیە کە پوخت و مانابەخشە.
ئەوەی کەداوامە لێتان قەدەغەکردنی قوتابیەکانتانە لەتانەدان لەوانەی هاوەڵایەتیان چەسپاوە لەخزمەت پێغەمبەری خوادا(صلی الله علیه وسلم)
بەتایبەت لەنێو چینی عەوامدا.
پەروەردگار یش تەوفیق بەخشە بۆ هەموو چاکەیەک
وصلی اللە علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم

واژوو
خزمەتکاری زانایان و هەژاران
شێخ محمد عوسمان سیراجەددین نەقشبەندی
ئیستانبوڵ، 5/ نیسان/ 1994ز

حَضرة الفَاضل الشيخ عبد الله الهرري ، حَفِظَهُ الله .
السلامُ عليكم ورحمة الله وبركاته ،أمّا بَعد .
فقد وصلني كِتابكم وسررنا بخبر صحتكم وسلامتكم ، ونتمنى من المَولى حفظكم ، وإنني أحبكم . يا عيني ، بالنسبة لما كتبتم في رسالتكم ، فإنني أقول ُ لكم ما أخذته عن حضرةِ الوالدِ قدس سره وعلماء الشريعةِ في بلادنا بأن ماوقع من المخالفات والمحاربات بين حضرات الصحابة لم يكن عن نزاع في خلافة الامام علي رضي الله عنه بل عن خطأ في الاجتهاد ، والمخطئ في الاجتهادِ لا يضلل ولا يفسق بل له أجرٌ مصداقاً للحديثِ الشريف ، وأننا لا نذكر أصحاب رسول الله صلى الله عليه وسلم إِلَّا بخيرٍ ولاَ نخوضُ في مَا وقعَ بينهم خصوصاً بين َ العوام الذين لا يعلمون التأويلَ ، فقد قال الله تعالى ( مُحَمَّدٌ رَسُولُ اللَّهِ ۚ وَالَّذِينَ مَعَهُ أَشِدَّاءُ عَلَى الْكُفَّارِ رُحَمَاءُ بَيْنَهُمْ ۖ ) الآية ، فيجبُ علينا أن نكف ألسنتنا عن ذكرهم إلاّ بخيرٍ كما أنّ الله كفّ أيدينا عن أذاهم ، إذ بغض من ثبتت صحبته للنبّي بغضٌ لَهُ صلى الله عليه وسلم كما صحَّ بِهِ الحديثُ . وفي المذكور كفاية ، وخيرُ الكلامِ ما قلّ ودلّ ، فالمرجو منكم نهي تلاميذ كم عن الطعن فيمن ثبتت صحبته لرسول الله صلى الله عليه وسلم ، خصوصاً بين العوام ....
والله الموفق لكلِ خيرٍ ، وصلّى الله على سيدنا مُحَمَّدٍ وعلى آله وصحبه وسلم تسليماً كثيرا.
الإمضاء خادم العلماء والفقراء الشيخ مُحَمَّد عثمان سراج الدين النقشبندي إستانبول في ٥ نيسان ١٩٩٤ م

ئامادەکردن و وەڕگێڕانی : مەزهەر شێخ نورەددین موفتی

تەماشای ئەو مەحەببەتە بکەن لەنێوان ئەم دووعاریف و عالیمەدا..جەنابی دکتۆر ئیحسان جەموور دەفەرموێت: ئەوکاتەی حەزرەتی شێخ ع...
08/08/2021

تەماشای ئەو مەحەببەتە بکەن لەنێوان ئەم دووعاریف و عالیمەدا..
جەنابی دکتۆر ئیحسان جەموور دەفەرموێت: ئەوکاتەی حەزرەتی شێخ عوسمان لەبەغداد بوو، مامۆستای مودەڕیس دەیفەرموو: حەز دەکەم تۆ بمبەی بۆ لای جەنابی شێخ عوسمان، عەرزم دەکرد بۆ قوربان؟
دەیفەرموو: چونکە تۆ تیژ لێدەخوڕیت و زوو دەمگەیەنیتە خزمەتی..
کاتێک تەشریفی دەبرد بۆ خزمەتی شێخ، حەزرەتی شێخ بەمامۆستای مودەڕیسی دەفەرموو: مامۆستا مەلا کەریم خۆزگە خوای تەعالا تەمەنی منی ئەخستە سەر تەمەنی جەنابتان، چونکە بونی جەنابتان پێویستە بۆ موسڵمانان و بەمردنی من فەراغی زانستی دروست نابێ..
مامۆستای مودەڕڕیسیش دەیفەرموو: خوای گەورە تۆمان بۆ بهێڵێت و تەمەندرێژتان بکات، بوونی جەنابتان گرنگترە، چونکە ئەهلی صەلاح کەم بوونەتەوە، ئەگەر من بمرم ئەو فەڕاغە دروست نابێ، ئەهلی زانست و زانیاری بەشی خۆی هەر هەیە و پەک ناکەوێت.
بڕوانە: چەمکێک لەژیان و کۆششەکانی عەللامەی مەزن مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس، لاپەڕە:125 ، 126
ئامادەکردنی: مەزهەر شێخ نورەددین موفتی

Address

Sulaimaniya

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Shex Mohamad Osman Serajadin posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category