هه مه ره نـــگ لـہ گشـــــت بابه تيـــــــك Hamarang la gsht babatek

  • Home
  • Iraq
  • Sulaimanieh
  • هه مه ره نـــگ لـہ گشـــــت بابه تيـــــــك Hamarang la gsht babatek

هه مه ره نـــگ لـہ گشـــــت بابه تيـــــــك  Hamarang la gsht babatek ©Official Page █║▌│█│║▌║││█║▌║▌║
hemn T

11/06/2025
💙🤍
17/12/2024

💙🤍

16/09/2024
بەسەرهاتێكی كاریگەر .......پیاوێکی قۆڵبڕ گوێدرێژێکی کڕی و دەمی پڕکرد لە لیرەی ئاڵتوون ، بردیە ناوەڕاستی بازاڕ و خەڵکی هە...
09/02/2018

بەسەرهاتێكی كاریگەر .......
پیاوێکی قۆڵبڕ گوێدرێژێکی کڕی و دەمی پڕکرد لە لیرەی ئاڵتوون ، بردیە ناوەڕاستی بازاڕ و خەڵکی هەموو لێی کۆبونەوە،
وتی ئەم گوێدرێژە کە دەزەڕێنێت لیرە لەدەمی دەردێت ،
هەروەها لە جێگای تەرس لیرە دەكات !
گەورەترین بازرگانی بازاڕەکەکڕی بە پارەیەکی خەیاڵی و لەگەڵ هەر زەڕینێکدا مشتێ لیرە لەدەمی دەکەوتە خوارەوە ،
پاش سەعاتێک بۆی دەرکەوت قۆڵی بڕاوە و لیرە لەدەمی گوێدرێژەکەدا نەماوە !!
بەپەلە کابرای بازرگان لەگەڵ کۆمەڵێک لەخەڵکی شار چوون بۆ ماڵی کابرای قۆڵبڕ و دایان لەدەرگا
ژنی قۆڵبڕەکە جوابی دانەوە و وتی لەماڵەوە نیە بەڵام پەلە مەکەن ئێستا ئەم سەگە ئەنێرم بەدوایدا لەهەرکوێ بێت ئەیدۆزێتەوە
سەگەکەی کردەوە و ڕایکرد و پاش ماوەیەک پیاوەکە گەڕایەوە لەگەڵ سەگێکدا هاوشێوەی سەگەکەی ،
خەڵکەکە لەبیریان چویەوە بۆچی هاتوون کەوتنە مامەڵەی کڕینی ئەو سەگەی ئەتوانێت کەسێک بدۆزێتەوە لەهەرکوێبێت !
یەکێکیان کڕیەوە بەپارەیەکی زۆر و بردیەوە بۆ ماڵەوە و وتی بەهاوسەرەکەی من ئەڕۆم دواتر سەگەکە بەڕەڵابکە با بمدۆزێتەوە ، ژنەکەی سەگەکەی بەڕەڵاکرد بیدۆزێتەوە بەڵام هەر نەیان بینیەوە !
جارێکیتریش تێگەیشتن قۆڵیان بڕیونەتەوە دوبارە !!
هەموویان چونەوە بۆ ماڵی قۆڵبڕەکە خۆیانکردە بەژوردا بەبێ تەقە و بینیان تەنها ژنەکەی لەماڵەوەیە ، دانیشتن تابێتەوە ،
کاتێک پیاوە قۆڵبڕەکە هاتەوە سەیرێکی خەڵکەکەی کرد کە بێدەنگ دانیشتبوون بەدەموچاوی توڕەوە و سەیرێکی ژنەکەیکرد و پێی وت بۆچی خزمەتی ئەم میوانە بەڕێزانەت نەکردووە و دانیشتویت ؟
ژنەکەی وتی ئەوانە میوانی خۆتن خۆت خزمەتیان بکە !
پیاوەکە بەدرۆوە خۆی زۆر توڕەکرد و چەقۆیەکی هەڵخەڵەتاندنی هەڵکێشا لەوجۆرەی کە دەچێتەوە ناوخۆی و چەقۆکەی کرد بە سنگی ژنەکەیدا کە کیسەیەک لە ڕەنگی سەری خوێنی تێدابوو ، ژنەکەی هاواری لێهەستاو خۆی کردە مردوو
خەڵکەکە سەرزەنشتی پیاوەکەیان زۆرکرد ئەوە کەی ئەوە دەهێنێ ئاوا ژنێکی لەسەر بکوژی !؟
پیاوەکە دوای ماوەیەک وتی خەمتان نەبێ چەند جارێکیتریش کوشتوومە و زیندوشم کردووەتەوە ، دەستی کردە گیرفانیا و شمشاڵێکی دەرهێنا و دەستیکردە شمشاڵ لێدان ، پاش کەمێک ژنەکە هەستایە و زۆر بەباشی و ڕوو خۆشی و چوو چایی بێنێت بۆ میوانەکان !
خەڵکەکە توشی شۆک بوون و لەبیریان چویەوە کە بۆچی هاتوون دەستیان کردە مامەڵەی کڕینی شمشاڵەکەی کە مردوو زیندوو دەکاتەوە و بەپارەیەکی زۆر لێیان کڕی
ئەوەیان کە کڕی بووی گەڕایەوە ماڵەوە و کردی بە سنگی ژنەکەیا و دوو سێ سەعات شمشاڵی لێدا بەڵام ژنەکەی زیندوو نەبویەوە
ئیتر خەڵکەکە بەتەواوەتی هەراسان بوون لە پیاوە قۆڵبڕەکەوە و کۆبونەوە و چونە سەری لەماڵەکەیدا و بڕیاریاندا بیکوژن ،
کردیانە تورەکەیەک و دایان بەشانیاندا و بردیان بیخەنە دەریاوە
کەوتنەڕێ و لەڕێ دانیشتن ئیسراحەتێک بکەن و سەرخەوێ بشکێنن
پیاوە قۆڵبڕەکەشیان بەدارێکەوە هەڵواسی لەناوکیسەکەدا هەر هاواری دەکرد
شوانێک لێیان نزیک بویەوە و لەکابرای ناوکیسەکەی پرسی ئەوەچی دەکەیت لەناو ئەوکیسەدا و ئەمانەش خەوتون ؟!
قۆڵبڕەکە پێی وت ئەمانە بەزۆر ئەیانەوێت کچی بازرگانێکی گەورەم لێمارە بکەن کە تەمەنی زۆر زۆر لەخۆم گەورەترە و،
توانی هەڵی خەڵەتێنێت کە لە کیسەکە دەری بێنێت و شوانەکە بێتە جێگەی بۆ ئەوەی ڕزگاری بێت لەشوانی و ببێتە زاوای گەورە بازرگانی شار و قۆڵبڕەکە خۆی گەڕایەوە بەرەو شار لەگەڵ ئاژەڵەکانی شوانەکەدا
کاتێک بازرگانەکان هەستان لەخەو و کیسەکەین بردە لای دەریا و خستیانە ناوی و بەدڵی ئیسراحەتەوە گەڕانەوە و بینیان لەپێشیانەوە کابرای قۆڵبڕ بەزیندووی لەگەڵ 300 سەر حەیوان بەرەو شار بەڕێوەیە تەواو تۆقین و پرسیاریان کرد چۆن لەودەریاوە هاتیتەوە بەم هەموو حەیوانەوە و لەپێش ئێمەشەوە ؟!!!!
پێی وتن کەمنتان خستە دەریاکەوە پەری دەریا دەری هێنامەوە و لەکەنار دەریا داینام و ئەم ئاژەڵانەشی پێدام و وتی شانست نەبووە ئەگەر لە دوورتر و قوڵایی دەریاکە فڕێیان بدایتایە پەریەکی خوشکمی لێیە کە زۆر لەمن دەوڵەمەنترە و لەجیاتی ئاژەڵ ئاڵتون و مرواریشی دەدایتێ ئەمە کاری خۆیەتی لەگەڵ هەموو کەسێکدا !
کابرای قۆڵبڕ لەقسەکانی نەبوویەوە خەڵکەکە ڕایانکرد بەرەو دەریاکە و خۆیان فڕێدایە قوڵاییەکەیەوە
کابرای قۆڵبڕیش هاتەوە و بویە خاوەنی زۆرینەی موڵک و ماڵی شارەکە

وا هەست ناکەن ئێمەیش هەموومان بوینەتە موڵکی کۆمەڵێ قۆڵبڕ ؟

؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛
دوو دڵ مەبە لەبڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە ، بەڵکو بەهۆی تۆوە یەک کەس تێبگات لەم قۆڵبڕیەی ئێستا هەر ڕۆژەی بەبەرگێکەوە قۆڵمان دەبڕنەوە
لایک و کۆمێنت و بڵاوکردنەوەی بابەتەکان چاکەیە و بەشدار بە لەبڵاوکردنەوەی بابەتی بەسود .
وەرگیراوە

منت لە دەست داچونکە ڕانەهاتبویت ببیتەخاوەنی شتە گرانبەهاکان.
29/01/2018

منت لە دەست دا
چونکە ڕانەهاتبویت ببیتە
خاوەنی شتە گرانبەهاکان.

بەیانی كە لە خەو هەستایت، ئەگەر نەتتوانی دڵی مرۆڤێك خۆش بكەی؛ باشتر وایە بەتانییەكە بدەیتەوە بەخۆتدا.- فردریك نیتچە
11/01/2018

بەیانی كە لە خەو هەستایت، ئەگەر نەتتوانی دڵی مرۆڤێك خۆش بكەی؛ باشتر وایە بەتانییەكە بدەیتەوە بەخۆتدا.
- فردریك نیتچە

09/03/2017
02/01/2017

Address

Sulaimani
Sulaimanieh

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when هه مه ره نـــگ لـہ گشـــــت بابه تيـــــــك Hamarang la gsht babatek posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category