زەنگی زانست

زەنگی زانست زەنگی زانست :
پەڕەیەكـ بۆ بە گشتی كردنی زانست بۆ كورد

ئامانجی من لە دانانی ئەم پەیجە خزمەتێكی بچووكە بە هەر تاكێكی خوێنەر و زانست خوازی كورد كە گەیاندنی زانستە _

«فیزیکزان ڕەنگە ئەو کاتە لە خۆی ڕازی بێت کە چوارچێوەیەکی بیرکاریی لەبەردەستدایە و دەزانێت چۆن بۆ شرۆڤەکردنی تاقیكردنەوەك...
13/01/2026

«فیزیکزان ڕەنگە ئەو کاتە لە خۆی ڕازی بێت کە چوارچێوەیەکی بیرکاریی لەبەردەستدایە و دەزانێت چۆن بۆ شرۆڤەکردنی تاقیكردنەوەكان بەکاری بهێنێت. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، ئەرکیەتی دەرەنجامەکانی بەو کەسانەش بگەیەنێت کە فیزیکزان نین؛ ئەو کەسانەی کە دڵیان ئاو ناخواتەوە ئەگەر ڕوونکردنەوەکان بە زمانێکی ساکار بۆیان شینەکرێتەوە. تەنانەت بۆ خودی فیزیکزانەکەش، توانای گوزارشتکردن بە زمانێکی سادە، دەبێتە ئەو پێوەرەی کە ئاستی قووڵی تێگەیشتنی ئەو دەسەلمێنێت.»

- ڤێرنەر هایزنبێرگ

Heisenberg, Werner. Physics and Philosophy: The Revolution in Modern Science. New York: Harper & Brothers, 1958.

لە ساڵی ١٩٥٣دا، فێرمی سەرپەرشتی تیمێکی دەکرد لە شیکاگۆ کە هەستابوون بە دروستکردنی "سایکلۆترۆن" (جۆرێکە لە تاودەری تەنۆلک...
06/01/2026

لە ساڵی ١٩٥٣دا، فێرمی سەرپەرشتی تیمێکی دەکرد لە شیکاگۆ کە هەستابوون بە دروستکردنی "سایکلۆترۆن" (جۆرێکە لە تاودەری تەنۆلکەیی). لەو کاتەدا لێکۆڵینەوەیان لەو هێزانە دەکرد کە ناوکی گەردیلەکانيان پێکەوە دەبەستنەوە (کە پێی دەوترێت هێزی ناوكی بەهێزStrong Nuclear Force). بە درێژایی ئەو ماوەیە، فێرمی توانیبووی پێوانەی وردی كرداریی ئەنجام بدات لەسەر دیاردەی پەرشبوونەوەی مێزۆن-پرۆتۆن (Meson-proton scattering)، بەمەش توانی یەکەمین دەرەنجامی گرنگی خۆی سەبارەت بە سروشتی هێزە ناوكییە بەهێزەکان بخاتەڕوو.

لەو سەردەمەدا، "فریمان دایسن" پڕۆفیسۆری یاریدەدەر بوو لە زانکۆی کۆرنێڵ و سەرپەرشتی گروپێکی بچووکی خوێندکارانی دکتۆرای دەکرد. ئامانجیان ئەوە بوو لە ڕێگەی تیۆرییەوە پەرشبوونەوەی مێزۆن-پرۆتۆن هەژمار بکەن، تا بتوانن ئەنجامەکانیان لەگەڵ ئەو پێوانە کردارییانەدا بەراورد بکەن کە فێرمی ئەنجامی دابوون. لە نێوان ساڵانی ١٩٤٨-١٩٤٩دا، هەمان کاریان بۆ پڕۆسە ئەتۆمییەكان کردبوو بە بەکارهێنانی تیۆری "كوانتەمی ئەلیكترۆداینامیكی QED" (کە دایسن خۆی و فاینمان ڕۆڵی سەرەکییان تێدا هەبوو). ئەوکات ئەنجامەکە دڵخۆشکەر بوو: داتا تیۆری و ئەزموونییەکان تەواو یەکیان دەگرتەوە!

بۆیە بڕیاریاندا هەمان تەکنیک تاقی بکەنەوە بۆ لێکۆڵینەوە لە کارلێکی هێزە ناوكییە بەهێزەکان. لە بەهاری ١٩٥٣دا، دوای "هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر"، توانییان نەخشەی تیۆری بۆ ئەم پەرشبوونەوەیە بکێشن بە بەکارهێنانی تیۆرییەک کە بە "تیۆری مێزۆنی سودۆسکێلار pseudoscalar meson theory" ناسرابوو. تێبینییان کرد کە ئەنجامە تیۆرییەکان تا ڕادەیەکی باش لەگەڵ داتاکانی فێرمیدا دەگونجێن. دایسن مۆڵەتی وەرگرت و بۆ بینینی فێرمی گەیشتە شیكاگۆ.

کاتێک دایسن گەیشتە ئۆفیسەکە، فێرمی زۆر بە کەمی سەیری نەخشەکانی کرد و یەکسەر بابەتەکەی گۆڕی؛ پرسیاری هەواڵی خۆی و هاوسەرەکەی و منداڵە تازە لەدایکبووەکەی لێکرد. پاشان بەو هێمنییە ئاساییەی خۆیەوە، بۆچوونی خۆی دەربڕی:

"دوو ڕێگە هەیە بۆ ئەنجامدانی هەژمارکردن لە فیزیای تیۆریدا. ڕێگەی یەکەم، کە من ئارەزووی دەكەم، ئەوەیە وێنەیەکی فیزیایی ڕوونت هەبێت بۆ ئەو پڕۆسەیەی کاری لەسەر دەکەیت. ڕێگەی دووەمیش ئەوەیە پشت بە فۆمالیزمێكی بیرکاریی ورد و لۆژیکی ببەستیت. تۆ هیچ یەکێک لەمانەت نییە."

دایسن هەوڵی ناڕەزایەتییەكی بچووكی دا و وتی کە داتاکانیان زۆر لە داتا ئەزموونییەکانەوە نزیکن, چی دەڵیی لەو بارەیەوە. فێرمی لێی پرسی: ئایا چەند پارامیتەری گریمانەییتان (Arbitrary parameters) بەکارهێناوە بۆ هەژمارکردنەکان؟ کاتێک دایسۆن وتی چوار، فێرمی وەڵامی دایەوە:

"لەبیرمە جۆن ڤۆن نۆیمانی هاوڕێم دەیگوت: بە چوار پارامیتەر دەتوانم وێنەی فیلێک دروست بکەم، ئەگەر پێنجەمیشی بۆ زیاد بکەم دەتوانم لووتیشی بۆ بجوڵێنم"، پاشان وتی: " تیۆری ئەلیکترۆدینامیکی کوانتەم تیۆرییەکی باشە، چونکە هێزەکان لاوازن، و کاتێک داڕشتنە بیرکارییەکەشی (فۆرمالیزم) ناڕوون بێت، وێنەیەکی فیزیایی ڕوونمان هەیە کە ڕێنماییمان دەکات. بەڵام لە تیۆری مێزۆنی سودۆسکێلاردا، هیچ وێنەیەکی فیزیایی نییە، و هێزەکانیش ئەوەندە بەهێزن کە هیچ شتێک یەکناگرێتەوە Converge. بۆ گەیشتن بەو ئەنجامانەشت، ناچار بوویت هەندێک ڕێکاری 'بڕینی هەڕەمەکی' (Cut-off) بەکاربهێنیت، کە نە لەسەر بنەمای فیزیایەکی پتەو دامەزراون و نە بیرکارییەکی پتەو."

دایسۆن گەڕایەوە ماڵەوە و بە دڵگرانییەوە ئەم هەواڵەی بە قوتابییەكانی وت كە بە پەرۆشییەوە چاوەڕوان بوون ناویان لەسەر پەیپەرێكی لەم شێوەیە دەربكەوێت، بەڵام هێشتا سوپاسگوزاری فێرمی بوو.

لە دواتردا دایسن دەڵێت: "لە دوای پەنجا ساڵ كاتێك ئاوڕ لە ڕابردوو دەدەمەوە، بە ڕوونی دەبینم کە فێرمی ڕاستی دەکرد. ئەو دۆزینەوەیەی کە مانا و لێکدانەوەی بۆ هێزە ناوكییە بەهێزەکان پەیداکرد، دۆزینەوەی 'کوارک' بوو. مێزۆن و پرۆتۆنەکان هەردووکیان لە کوارک پێکهاتوون، و پێش ئەوەی 'مەریی گێل-مان Murray Gell-Mann' بیان دۆزێتەوە، هیچ تیۆرییەکی هێزە ناوكییە بەهێزەکان نەیدەتوانی وەڵامدەرەوە بێت. فێرمی هیچی دەربارەی کوارکەکان نەدەزانی و پێش دۆزینەوەشیان کۆچی دوایی کرد، بەڵام هەستی بەوە دەکرد کە شتێکی بنچینەیی لە تیۆرییەکانی مێزۆنی ساڵانی پەنجاکاندا کەمە. تێڕوانینە فیزیاییەکەی (Intuition) پێی وت کە ئەو تیۆرییە ناکرێت ڕاست بێت. هەر ئەو تێڕوانینەی فێرمی بوو -نەک جیاوازی نێوان تیۆری و ئەزموون- کە من و خوێندکارەکانمی ڕزگار کرد لەوەی لە بنبەستێکدا گیر بخۆین."

"لە تەمەنی ٢٥ ساڵیدا، خەڵاتی نۆبڵم بەئاسانی لەدەست دا. هەرگیز نەمتوانیوە تێبگەم ئایا ئەمە شتێکە دەبێت بە شانازییەوە بگێڕ...
27/12/2025

"لە تەمەنی ٢٥ ساڵیدا، خەڵاتی نۆبڵم بەئاسانی لەدەست دا. هەرگیز نەمتوانیوە تێبگەم ئایا ئەمە شتێکە دەبێت بە شانازییەوە بگێڕمەوە، یان یەکێکە لەو نهێنییە شەرمهێنەرانەی کە باشترە لەبیر بکرێت."

بۆ ئەوەی لە چیرۆکەکە تێبگەیت، دەبێت ئەمە بزانیت: هەموو زانایان (نمونە لێڤ لانداو) باوەڕیان وابوو کە لە هەموو تیۆری هێزە سروشتییەكاندا کاتێک وزەیان زیاد دەکات، بەهێزتر دەبن. بەڵام زانایان بەدوای شتێکی پێچەوانەدا دەگەڕان، شتێک کە پێی دەوترێت: "ئازادیی ئەسیمتۆتی" (Asymptotic freedom).

ئەمە واتە چی؟ واتە هێزێک کە چەند لێی نزیک ببیتەوە، لاوازتر دەبێت! وەک لاستیکێک وایە: کاتێک لێکی دەکەیتەوە (دوور دەکەویتەوە) هێزەکە توند دەبێت، بەڵام کاتێک زۆر لێی نزیک دەبیتەوە، لاستیکەکە شل دەبێت و تەنۆلکەکان "ئازاد" دەبن. دۆزینەوەی تیۆرییەک کە ئەم سیفەتەی هەبێت، خەونی هەموو زانایەک بوو.

لە بەهاری ١٩٧٢، دەمویست بزانم ئایا "تیۆرییەکانی یانگ-میڵز" ئەم سیفەتە سەیرەیان تێدایە یان نا؟ ڕۆژێک لە ماڵی دایک و باوکم، چوومە حەمامێکەوە کە دیوارەکانی مەڕمەڕی پرتەقاڵی بوون. لەناو ئاوەکەدا بە خەیاڵ دەستم کرد بە ژماردنی بەشەکانی هاوکێشەکە:

بەشی یەکەم و دووەم: یەکتریان پووچەڵ کردەوە.

بەشی سێیەم: دەرکەوت "پۆزەتیڤ"ـە (واتە هێزەکە زیاد دەکات).

وتم "کەواتە تەواو، ئەنجامەکە پۆزەتیڤە و ئەم تیۆرییەش بەکەڵک نایەت." دڵخۆش بووم بەوەی مەسەلەکەم یەکلا کردۆتەوە و لە حەمامەکە هاتمە دەرەوە( سەیری كۆمێنت بكە).

ئەگەر تەنها تۆزێک زیاتر بیرم بکردایەتەوە، دەمبینی کە بەشی چوارەم هەیە کە "نێگەتیڤ"ـە! و ئەوەش هەموو هاوکێشەکە پێچەوانە دەکاتەوە و دەیسەلمێنێت کە ئەم هێزە "ئازادیی ئەسیمتۆتی"ـیە. من ڕێک ئەو شتەم لەدەستدا کە هەموو جیهان بەدوایدا دەگەڕا، تەنها لەبەر ئەوەی تاقەتم نەبوو پێداچوونەوە بکەم!

لە هاوینی ١٩٧٢ لە کۆنفرانسی مارسیلیا، فیزیازانی هۆڵەندی جێرارد ت هۆفت ڕایگەیاند کە ئەنجامەکەی ئەو بۆ تیۆرییەکانی یانگ-میڵز "نێگەتیڤ"ـە! ئەم ڕاگەیاندنە گەورەیە کەس گوێی پێنەدا... تەنها یەک کەس لە گرنگییەکەی تێگەیشت، ئەویش کورت سیمانزیک بوو. من هاوڕێی نزیکی سیمانزیک بووم، تەنانەت چووم بۆ هامبۆرگ و دەیان کاتژمێر قسەمان کرد، بەڵام باسی ئەنجامەکەی "ت هۆفت"ی بۆ نەکردم! وەک ساڵێک دواتر پێیان وتم، سیمانزیک وتبووی:

"پاریسی زۆر هاروهاجە (Wild) و بە پەرۆشە، باشترە هیچی پێ نەڵێم، نەوەک بچێت وتارێک بنووسێت و ئەنجامەکەی ت هۆفت بەکاربهێنێت."

لە شوباتی ١٩٧٣، لە سەنتەری CERN لە جنێڤ "ت هۆفت"م بینی. بڕیارمان دا پێکەوە دابنیشین بزانین چۆن ئەنجامەکەی ئەو بەکاربهێنین بۆ دروستکردنی تیۆرییەک بۆ پرۆتۆن.

گفتوگۆکە بەم شێوەیە بوو:

من: سڵاو جێرارد، ئەنجامێکی نایابت بەدەستهێناوە. با ببینین دەتوانین بەکاری بهێنین بۆ وەسفکردنی پرۆتۆن؟

ت هۆفت: بیرۆکەیەکی نایابە جۆرجۆ! بەڵام چۆن بیکەین؟ کایەکانی یانگ-میڵز دەبێت جۆرە بارگەیەکیان هەبێت! چ بارگەیەک هەڵبژێرین؟

من: دەتوانین بارگەی کارەبایی یان هاوشێوەکانی وەربگرین.

ت هۆفت: نەخێر جۆرجۆ. ئەمە دەبێتە هۆی کێشەی گەورە لەگەڵ داتای عەمەلی!

من: با هەوڵ بدەین ڕێگایەک بدۆزینەوە...

ت هۆفت: نەخێر، ناکرێت (بە وردی بۆی ڕوونکردمەوە).

من: ڕاست دەکەیت جێرارد! تیۆرییەکەت بۆ پرۆتۆن نابێت. بەداخەوە. خوات لەگەڵ.

ساڵێک پێشتر (١٩٧١) زانا گێل-مان (Gell-Mann) تیۆرییەکی دانابوو کە هەر کوارکێک سێ "ڕەنگ"ی جیاوازی هەیە. من ئەو تیۆرییەم بە باشی دەزانی، بەڵام بە لەخۆباییبوونەوە وتبووم "ئەم تیۆرییە زۆر سادە و منداڵانەیە" و فەرامۆشم کردبوو.

ئەگەر لەو ساتەدا، تەنها ناوی گێل-مانـم لە شوێنێک نوسراو ببینیایە، یان کەسێک باسی بکردایە، ڕام دەکرد بۆ لای "ت هۆفت" و هاوارم دەکرد "یۆریكا!" (دۆزیمەوە). لە ماوەی دوو ڕۆژدا وتارەکەمان دەنووسی.

چەند مانگێک دواتر، سێ زانای تر (پۆلیتزەر، گرۆس، ویلچێک) هەمان ئەو کارەیان کرد و بووە هۆی داهێنانی كوانتەم كرۆمۆداینامیك QCD و ساڵی ٢٠٠٤ خەڵاتی نۆبڵیان لەسەر وەرگرت.

من وتارێکی ئاست-نۆبڵم لەدەستدا، بەڵام چیرۆکێکی خۆشم بۆ مایەوە تا بۆتانی بگێڕمەوە.

- جۆرجیۆ پاریسی

بەڵام پاریسی کۆڵی نەدا!
جۆرجۆ پاریسی هەرچەندە ئەو نۆبڵەی لەدەستدا، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢١ (نزیکەی ٥٠ ساڵ دواتر) خەڵاتی نۆبڵی وەرگرت بۆ کارەکانی لەسەر "سیستەمە ئاڵۆزەکان" (Complex Systems).

لە ساڵی ١٩٣١، ئەلبێرت ئاینشتاین نامەیەکی بۆ لیژنەی خەڵاتی نۆبڵ نووسی، كە بەم شێوەیە بوو : “ بەڕێزان،بە بڕوای من، دوو پیا...
07/10/2025

لە ساڵی ١٩٣١، ئەلبێرت ئاینشتاین نامەیەکی بۆ لیژنەی خەڵاتی نۆبڵ نووسی، كە بەم شێوەیە بوو :

“ بەڕێزان،
بە بڕوای من، دوو پیاو هەن کە لە پلەی یەکەمدا شایستەی خەڵاتی نۆبڵی فیزیان. ئەوانیش دامەزرێنەرانی میکانیکی شەپۆلی یان کوانتەمی، پڕۆفیسۆر ئی. شرۆدینگەر لە بەرلین و پڕۆفیسۆر هایزنبێرگ لە لایپزیگ. ئەم بیردۆزە(میكانیكی كوانتم) بە بڕوای من بێ هیچ گومانێک پارچەیەك لە حەقیقەتی كۆتایی لەخۆگرتووە. دەستکەوتەکانی هەردوو زانا لە یەکتری سەربەخۆن و هێندە مەزنن، کە ناشێت یەک خەڵاتی نۆبڵ لە نێوانیاندا دابەش بکرێت.

پرسیاری ئەوەی کە کامیان دەبێت یەکەم جار خەڵاتەکە وەربگرێت، وەڵامدانەوەی قورسە. من خۆم دەستکەوتەکەی شرۆدینگەر بە بەرزتر هەڵدەسەنگێنم، چونکە وای بۆ دەچم ئەو چەمکانەی ئەو دایهێناون، کاریگەرییان لەوانەی هایزنبێرگ دوورمەوداتر دەبێت. لەلایەکی تریشەوە، یەکەم بڵاوکراوەی گرنگی هایزنبێرگ لە ڕووی کاتەوە پێش هیی شرۆدینگەر بوو.
ئەگەر بڕیاردان لە دەستی مندا بوایە، سەرەتا خەڵاتەکەم دەدا بە شرۆدینگەر.

لەگەڵ ڕێزی بێ پایانم
ئە. ئاینشتاین“

هەر بەڕاستیش، هایزنبێرگ لە ساڵی ١٩٣٢ خەڵاتەکەی بردەوە و شرۆدینگەریش ساڵی دواتر، بە هاوبەشی لەگەڵ پۆڵ دیراک، وەریگرت.

نامەكە لە كۆمێنتە،

ئەکادیمیای شاهانەی سویدی بۆ زانستەکان خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی ٢٠٢٥ی بەخشيە سێ زانای ئەمریکی—جۆن کلارک (زانکۆی کالیفۆرنی...
07/10/2025

ئەکادیمیای شاهانەی سویدی بۆ زانستەکان خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی ٢٠٢٥ی بەخشيە سێ زانای ئەمریکی—جۆن کلارک (زانکۆی کالیفۆرنیا، بێرکلی)، میشێل ئێچ. دیڤۆرێت (زانکۆی یەیڵ)، و جۆن ئێم. مارتینیس (زانکۆی کالیفۆرنیا، سانتا باربارا)—لەبەر دۆزینەوە گرنگەكەیان لە بواری تونێلکردنی کوانتەمی (Quantum Tunnelling) لە ئاستێكی گەورەدا (macroscopic) و بڕداربوونی وزە لە سوڕە کارەباییەکاندا.

بە تاقیکردنەوە ڕچەشکێنەکانیان لە ساڵانی ١٩٨٤-١٩٨٥ سەلماندیان کە ئەو دیاردە كوانتمیانەی کە بە شێوەیەکی ئاسایی تەنها لەسەر ئاستی مایکرۆسکۆپی (ورد و بچووك) بەدی دەکرێن، لە ڕاستیدا دەتوانن لەو سیستەمانەشدا ڕوو بدەن کە ئەوەندە گەورەن لەناو لەپی دەستماندا جێیان ببێتەوە.

ئەو سێ زانایە، بە بەکارهێنانی سوڕی كارەبایی بەرزەگەیەنەر(Superconductive) کە تێدا پێكبەستنەوەكانی جۆزێفسن (Josephson Junctions)یـان بەكارهێنابوو، ئاشکرایان کرد کە چۆن تونێلکردنی کوانتەمی—لەسەر ئاستێکی گەورەدا (macroscopic) کار دەکات. ئەم کارە شۆڕشگێڕانەیەیان ڕێگەی بۆ نەوەی داهاتووی تەکنۆلۆژیا کوانتەمییەکانی وەک کۆمپیوتەری کوانتەمی، کریپتۆگرافی کوانتەمی، و هەستەوەری کوانتەمیی ئێجگار ورد ، خۆش کرد، کە گۆڕانکارییەکی بنەڕەتیان لە بواری ژمێریاری، ئاسایش، و پێوانەكاریی زانستیدا هێنایەكایەوە.

Three scientists win Nobel prize in physics for quantum mechanics work, euronews. Available at: https://www.euronews.com/next/2025/10/07/three-scientists-win-nobel-prize-in-physics-for-work-on-quantum-mechanics (Accessed: 07 October 2025).

خەڵاتی نۆبڵی پزیشکیی ساڵی ٢٠٢٥ بەخشرایە سێ زانا: ماری ئی. برانکۆ، فرێد ڕامسدێڵ، و شیمۆن ساکاگۆچی. لە پای ئەو دۆزینەوە مێ...
06/10/2025

خەڵاتی نۆبڵی پزیشکیی ساڵی ٢٠٢٥ بەخشرایە سێ زانا: ماری ئی. برانکۆ، فرێد ڕامسدێڵ، و شیمۆن ساکاگۆچی. لە پای ئەو دۆزینەوە مێژووییەیان کە ڕوونی دەکاتەوە بۆچی سیستەمی بەرگریی لەشمان هێرش ناكاتە سەر خۆی.

کارە پێشەنگەکەیان نهێنیی ئەوەی بۆ ئاشکرا کردین کە چۆن سیستەمی بەرگری بەوریاییەوە ڕێکخراوە تاوەکو هێرش نەکاتە سەر خانەکانی لەشی خۆمان. ئەوان جۆرێکی گرنگی خانەی بەرگرییان دۆزییەوە بە ناوی "خانە تییە ڕێکخەرەکان" (Regulatory T cells)، کە وەک "پاسەوانی تایبەت"ی سیستەمی بەرگری کار دەکەن. ئەم خانانە ڕێگری لە سەرهەڵدانی نەخۆشییە خۆبەرگرییەکان (وەک ڕۆماتیزم و شەکرەی جۆری یەک) دەکەن و دەرگایەکی نوێیان بە ڕووی چارەسەری شێرپەنجە و نەخۆشییە سەختەکانی دیکەدا کردەوە.

ئەم دۆزینەوەیە تێگەیشتنمان لەسەر چۆنیەتی کارکردنی سیستەمی بەرگری قووڵتر دەکاتەوە و ئومێدێکی گەورەیە بۆ داهێنانی پزیشکیی نوێ لە داهاتوودا کە خزمەت بە مرۆڤایەتی بکات.

Nobel prize in physiology or medicine 2025. NobelPrize.org. (n.d.). https://www.nobelprize.org/prizes/medicine/2025/press-release

هەر ئێستا🏅 🏅🏅خەڵاتەكانى نۆبـڵى ئەمساڵ بۆ فيزيا بەخشرايە ھەريەك لە جۆفری هینتن و جۆن هۆپفیڵد بۆ بەشدارییە بنچینەییەكانیان...
08/10/2024

هەر ئێستا🏅 🏅🏅
خەڵاتەكانى نۆبـڵى ئەمساڵ بۆ فيزيا بەخشرايە ھەريەك لە جۆفری هینتن و جۆن هۆپفیڵد بۆ بەشدارییە بنچینەییەكانیان لە پەرەپێدانی ئەو "مەشین لێرنینگ"ەی كە ئەمڕۆ ئێمە پێی ئاشناین لە ڕێی مێتودی تۆڕە نیورۆنییەكانەوە Neural networks.

كارەكەی هۆپفیڵد بریتیبوو لە داهێنانی تەكنیكێك بە ناوی "تۆڕەكانی هۆپفیڵد Hopfield networks" كە ڕێگە بە كۆمپیوتەرەكان دەدات زانیاری و داتا پاشەكەوت بكەن بە هەمان ئەو شێوەیەی كە مێشك پاتێرن Pattern لە نێوان كۆمەڵێك داتادا دەناسێتەوە و پاشەكەوتی دەكات. هینتن ئەم چەمكەی هۆپفێلدی زیاتر بەرەوپێش برد، بە داهێنانی ڕێگەیەك كە بەهۆیەوە كۆمپیوتەرەكان خۆكارانە پاتێرنی ناو داتایەكان دەناسنەوە، ئەمەش شۆڕشێكی گەورەی لە 'بواری وێنە ناسینەوە Image recognition' و ئەو زیرەكییە دەستكردەدا هێنایە كایەوە كە لەمڕۆدا ئێمە پێی ئاشناین.

سبەینێ خەڵاتەكانی نۆبڵی ساڵی 2024 بۆ فیزیا دابەشدەكرێت، بەو بۆنەیەوە، با گروپێكی دیكە زیاد بكەین بۆ پێشبینییەكانی ساڵی پ...
07/10/2024

سبەینێ خەڵاتەكانی نۆبڵی ساڵی 2024 بۆ فیزیا دابەشدەكرێت، بەو بۆنەیەوە، با گروپێكی دیكە زیاد بكەین بۆ پێشبینییەكانی ساڵی پار

1- ڕافی بیستریزە(زانكۆی تەل ئەڤیڤ)، پابلۆ هێرێرۆ(MIT)، ئالان مەكدۆناڵد(زانكۆی تەكساس): بۆ بەشدارییە تیۆری و تاقیكارییەكانیان لە پەرەپێدانی گرافینی دوو چینی پێچخواردوو Twisted bilayer بە گۆشەیەك كە ناویان لێناوە گۆشەی جادوویی Magical-angle. ئەمەش ماددەیەكی تایبەتە لە خستنە سەریەكی دوو چینی گرافین پاشان پێچدانیان بە گۆشەیەكی دیاریكراو پەیدادەبێت، و لە ئەنجامدا سیفاتی جیاوازی مایكرۆسكۆپیی لە ماددەكەدا دێتە بوون.

سبەینێ خەڵاتەكانی ئەمساڵی نۆبڵ لە فیزیادا دابەش دەكرێن. سێ بواری توێژینەوە هەیە كە خاوەن كاندیدی بەهێزن(بە بۆچوونی ئێمە) بۆ بردنەوەی خەڵاتەكە، ئەوانیش:

1- فیزیای دۆخی ڕەقی و سیستمە تۆپۆلۆجییەكان:
- مایكڵ باری
- ئەلێكزی كیتایڤ
- فرانك ویلچێك ( ئەمجارەیان بۆ كارەكانی لە نیمچەتەنۆلكەی Anyon دا)

2- تیۆری زانیاریی و ئەژمێركاری كوانتەمی:
- چارلز بەنێت
- گیلیس برێسەرد
- دەیڤد دۆیش
- پیتەر شۆڕ

3- ئاشكراكردنی نیوترینۆ لە ئەنتارەكتیكا:
- فرانس هاڵزن

بۆ دیاریكردنی كاندیدەكان جۆرێك لە فلتەر بەكارهێنراوە. شتەكە بەم جۆرەیە: كەسەكان توێژەری جدیین و خاوەنی توێژینەوەی زۆر گرنگن. توێژنەوەكانیان بە شێوەی عەمەلی پاساو دراون و سەربەخۆن لە یەكتری.

دوێنێ پیتەر هیگز، یەكێك لە گرنگترین فیزیكزانەكانی سەدەی ڕابردوو لە تەمەنی ٩٤ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.لە ساڵى ١٩٦٤ دوو ھاوڕ...
10/04/2024

دوێنێ پیتەر هیگز، یەكێك لە گرنگترین فیزیكزانەكانی سەدەی ڕابردوو لە تەمەنی ٩٤ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

لە ساڵى ١٩٦٤ دوو ھاوڕێى گەنج بە ناوەكانى ڕۆبێرت برۆت(كە بەداخەوە ساڵى ٢٠١١ كۆچى دوايى كرد) و فرانسوا ئينگلێرت يەكەم كارى خۆيان لە بوارى فيزياى تەنۆلكەييدا بڵاودەكەنەوە. چەند ھەفتەيەك دواتر لە ھەمان گۆڤاردا بابەتێك دەركەوت كە بە شێوەيەكى سەربەخۆيانە و لە ڕوانگەيەكى تەواو جياوازەوە دەگەشتە ھەمان ئەنجام. نوسەرى بابەتەكە پيتەر ھێگز بوو. فيزيازانێكى نەناسراوى ئينگليز كە لە شارى ئيدينبرە وانەى دەوتەوە. ھيگز تيۆريستێكى گەنجى زۆر خۆپارێز بوو. شەو و ڕۆژ بەتەنھا كارى دەكرد، و لەگەڵ توێژەرانى دەرەوەى زانكۆيەكەى خۆى ھيچ پەيوەندييەكى نەبوو.

كاتێك يەكەم وەشانى پەيپەرەكە ڕەتكرايەوە و لە ھەندێك خاڵدا ڕووبەڕوى ڕەخنە بوويەوە، ھيگز دەستبەجێ بەوە ھەستا كە زۆر تێيدا شارەزايە: " ئەژماركردن و دوبارە داڕشتنەوە". دواى دوو ھەفتە پەيپەرێكى ديكەى پێشكەش كرد كە تێيدا ھەموو ئەو ڕەخنانەى پوچەڵ كردبوويەوە كە لەلايەن ڕەخنەگرانەوە لە پەيپەرەكەى گيرابوون. لە كۆتايى كارەكەيدا بە وەڵامێكى سەرسوڕھێنەر گەيشت : " تێكشكانى ھاوجێيى كارۆلاواز-Electroweak لە دەرەنجامى بوارێكەوەیە كە لەلايەن بۆزۆنێكى بارستەدارەوە دروست دەبێت".

سەرەتا بيرۆكەكە لەبەرچاو نەگيرا، وەكو ھێگز خۆى دەڵێت" بابەتەكانمان لە سەرەتادا تەواو پشتگوێخران". لە ژێر جۆرە فشارێكدا بوون كە دەوترێت ھەندێكيان تەنانەت بيريان لە گۆڕينى بوارەكەيان كردۆتەوە. خۆشبەختانە ئەم سێ فيزياييە توانيان پاڵپشتى ستيڤن واينبێرگ( يەكێك لە پەرپێدەرە سەرەكييەكانى تيۆرى كارۆلاواز.) بەدەست بھێنن. كە دەستى كرد بە ئاماژەدان بە كارەكەى ئەمان لە پەيپەرەكانيدا و ناوى " ميكانيزمى ھێگز" ى بەكارھێنا.

و كاتێكيش جێرارد ت' ھوفـتى لاو دواى چەند مانگێك لە ئەژماركارى ئاڵۆز و تاقەتپروكێن توانى لە ساڵى ١٩٦٧ بە سەركەوتوويى ئەوە بسەلمێنێت كە تيۆريەكە تواناى پێشبينيكردنى وردى ھەيە . خەڵكی دەستیان كرد بە قەبوڵكردنى بيرۆكەى ستاندارد مۆدێل و شيكارەكەى ھەريەكە لە ھێگز، براوت و ئينگلێرت. لەساڵى ٢٠١٢ پێكدادەرى ھادرۆنى گەورە LHC لە سێرن توانى تەنۆلكەيەك ئاشكرا بكات بە ھەمان ئەو تايبەتمەنديانەى كە ئەم سێ فيزيازانە ئاماژەيان پێدابوو. ھەربۆيە، ساڵى ٢٠١٣ ئەكاديمياى شاھانەى سويد خەڵاتى نۆبڵى فيزياى بەخشيە ھەريەكە لە پيتەر ھێگز و فرانسوا ئينگلێرتى بەلجيكى. " بۆ دۆزينەوەى ئەو ميكانيزمە تيۆرييەى كە بەرپرسە لە پێدانى بارستايى بە تەنۆلكەكان، و ئەمە پشتڕاستكرايەوە بە دۆزينەوەى تەنۆلكەيەكى بنچينەيى لە ھەريەكە لە تاقيكردنەوەكانى CMS و ATLAS ـى پێكدادەرى ھادرۆنيى گەورە LHC لە سێرن".

كاردانەوەى پەيمانگەى ماكس پلانك دواى ئەوەى كە "فێرێنك كراوس" بە براوەى خەڵاتى نۆبڵ دياريكرا.
03/10/2023

كاردانەوەى پەيمانگەى ماكس پلانك دواى ئەوەى كە "فێرێنك كراوس" بە براوەى خەڵاتى نۆبڵ دياريكرا.

🏅 🏅🏅خەڵاتەكانى نۆبـڵى ئەمساڵ بۆ فيزيا بەخشرايە ھەريەك لە پیێر ئاگۆستینی، فێرێنک کراوس و ئان هولیەر بۆ دۆزينەوەكانيان لە ...
03/10/2023

🏅 🏅🏅
خەڵاتەكانى نۆبـڵى ئەمساڵ بۆ فيزيا بەخشرايە ھەريەك لە پیێر ئاگۆستینی، فێرێنک کراوس و ئان هولیەر بۆ دۆزينەوەكانيان لە بوارى كوانتەم ئۆپتيكسدا. بە پەرەپێدانى چەند ڕێگايەكى عەمەلى بۆ دروستكردنى كورتترين پرتەى ڕووناكى(ئەتۆچركە: 10 بە توانى 18- چركە ياخود ١ لەسەر كوينتيليۆنى چركەيەك). ئەمەش كورتترين پرتەى ڕووناكيە كە تاوەكو ئێستا دروستكرابێت.

ڕێگاكەى ئەمان دەتوانرێت بەكاربھێنرێت بۆ ديراسەكردنى جوڵەى ئەليكترۆنەكان و كارلێكيان لەگەڵ ئەتۆم و گەردەكاندا.

Address

Sulaimania

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when زەنگی زانست posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share