17/05/2026
دوای ساڵانێکی زۆر، ئەمڕۆ گەڕامەوە بۆ ئەو خوێندنگەیەی کە یەکەم هەنگاوی فێربوون و خەونەکانم لەوێوە دەستیان پێکرد
شوێنێک کە تەنها خوێندنگە نەبوو، بەڵکوو بناغەی دروستبوونی کەسایەتی و داهاتووم بوو. زۆر خۆشحاڵم کە دوای ئەو هەموو ساڵانە توانیم جارێکی تر سەردانی بکەم و سوپاسی هەموو ئەو مامۆستایان و فەرمانبەرانە بکەم کە بە دڵسۆزی و ماندووبوون ڕێگایان نیشان دام.
سوپاسی تایبەت بۆ بەڕێوبەری بەڕێز، کە بە ڕووخۆشی و هاوکارییەکی زۆر پێشوازی لێکردم 🌹
هەندێک شوێن هەرگیز لە بیر ناچن… چونکە یادەکانی منداڵی و سەرەتای خەونەکانمان لەگەڵیان دەژی ❤️📚