ئامادەیی ئەزمڕی کوڕان

ئامادەیی ئەزمڕی کوڕان ئامادەیی ئەزمڕی کوڕان

(بەناوی خوای گەورە)پرسەنامە:مانەوە تەنیا بۆ خودایە، باوکی بەڕێزی خوێندنکار: لەوەند شۆڕش سەلیم، لەپۆلی (١١)ی زانستی، کۆچی...
12/05/2026

(بەناوی خوای گەورە)
پرسەنامە:
مانەوە تەنیا بۆ خودایە، باوکی بەڕێزی خوێندنکار: لەوەند شۆڕش سەلیم، لەپۆلی (١١)ی زانستی، کۆچی دوایی کردوە.
بەناوی دەستەی کارگێڕی و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی، خوێندنگەکەمانەوە - ئامادەیی ئەزمڕی کوڕان، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەکەیان دەکەین و لە پەروەردگاری مەزن داواکارین لەکۆچکردوو خۆش بێت و بە بەهەشتی شاد بکات.
(ٳنا لله وٳنا ٳلیه راجعون)

ڕۆژی دووشەمە - بەرواری ٢٠٢٦/٥/١٢بەڕێزان مامۆستا ڕۆزا شێخ ڕەئووف، بەڕێوبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات و سەرپەرشتیاری یەکەم مامۆس...
12/05/2026

ڕۆژی دووشەمە - بەرواری ٢٠٢٦/٥/١٢
بەڕێزان مامۆستا ڕۆزا شێخ ڕەئووف، بەڕێوبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات و سەرپەرشتیاری یەکەم مامۆستا ئاراز عبدالله و
مامۆستا هاوکار کریم لێپرسراوی هۆبەی تاقیکردنەوەکان سەردانی خوێندنگەکەمانیان - ئامادەیی ئەزمڕی کوڕانی کرد، بە مەبەستی ئاگاداربوون و بەدواداچوونی پڕۆسەی پەروەردە و ڕەووشی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم - خوولی یەکەم، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥ - ٢٠٢٦
بە ئامادەبوونی بەڕێز سەرپەرشتیاری خوێندنگەکەمان مامۆستا دارا

خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم - خوولی یەکەم - بۆ پۆلەکانی (10 - 11)، زانستی و وێژەییساڵی خوێندنی 2025 - 2026ت...
01/05/2026

خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم - خوولی یەکەم - بۆ پۆلەکانی (10 - 11)، زانستی و وێژەیی
ساڵی خوێندنی 2025 - 2026
تێبینی/
١- پۆویستە خوێندکار پابەندی یەکپۆشی جلوبەرگ بێت و پێداویستی تاقیکردنەوەی خۆێ پێبێت.
٢- خوێندکار خۆی بەدووربگرێت لەئەنجامدانی گزی، چونکە دەبێتە هۆی بێبەشبوون لە تاقیکردنەوەکە.
٣- هەر ڕۆژێکی تاقیکردنەوە کرا بە پشووی فەرمی، تاقیکردنەوەکەی دەکەوێتە ڕۆژی داهاتوو.

خشتەی تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم، بۆ پۆلی دوازدەیەمی زانستی و وێژەیی - ساڵی خوێندنی 2025 - 2026
19/04/2026

خشتەی تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم، بۆ پۆلی دوازدەیەمی زانستی و وێژەیی - ساڵی خوێندنی 2025 - 2026

06/04/2026

ئاگاداری:
بۆ خوێندکارانی پۆلی 12) ئەوانەی تاقیکردنەوەی (1 و 2) بابەتی دەکەن،
دەست بە مامەڵە بکەن،
چونکە بەمزووانە سیستەم دادەخرێت.

02/04/2026
21/03/2026

پرسە و سەرە خۆشی خۆمان ئاراستە مامۆستا
( عاصی سعید عول )
‌‌ و بنەماڵەی بەڕێزیان
دەکەین بەهۆی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزیان
دواکارین لە خوای گەورە لێی خۆش بێت و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.

ئەمڕۆ پرسەکەی لە مزگەوتی شێخ عبدالقادری چۆیسەیە لە گەڕەکی شێخان

پرسەی ژنان لە گەرەکی مامۆستایان لە ماڵی شێخ یوسف دەبێت.
ڕۆژی شەممە 21ی 3 یەکەم ڕۆژی پرسەکەیەتی

11/03/2026

ژیان دەرفەتە!..
خوێندکارانی پۆلی دوانزە
وەک بیرخستنەوەیەک داواکارم ئاگاداری ئەم چەند خاڵەبن:

①دڵنیابن خوێندکاری زۆر هەیە لەپێناو بەدەستهێنانی نمرەی بەرزوتەواو پێشبڕکێتان لەگەڵ دەکات بۆیە هەوڵی تەواوی خۆتان بدەن ئەم ڕۆژانەی پشوو لەدەستی خۆتان مەدەن...

②دڵنیابن هەرئەبێ تاقیکردنەوەی وەزاری بکەن و بەرهەمی ڕەنج و ماندووبونی خۆتان وەربگرن بۆیە ڕۆژانە(کۆشش)سەعی بکەن و ساردمەبنەوە...

③ئەم ڕۆژانەی کەکراوە بەپشوو وەک دەرفەتێک لێیبڕوانن بۆ پێداچونەوەی سەرجەم وانەکان ولە خوێندن دانەبڕێن...



کێ شەڕ دەباتەوەو کێ دەدۆڕێت کاری تۆنیە خۆتیانی پێوە مەشغوڵ مەکەن ئەوەی کاری تۆیە خۆئامادەکردنەوکۆششکردنە لەخوێندنەکەت...

مامۆستا سەربەست عزیز

پرسە نامە:دڵگرانین بە کۆچی دوایی، کەسایەتی و پەروەردەکاری کوردستان و شاری سلێمانی، مامۆستا شێخ حسێن شێخ مستەفا قەرەداغی....
06/03/2026

پرسە نامە:
دڵگرانین بە کۆچی دوایی، کەسایەتی و پەروەردەکاری کوردستان و شاری سلێمانی، مامۆستا شێخ حسێن شێخ مستەفا قەرەداغی.
خوا لێخۆشبوو ساڵانێکی زۆری تەمەنی بۆ خزمەتی پەروەردە و زانست تەرخانکرد و جێدەستی ماندووبونی لەم بوارەدا دیارە، ئەمە لەکاتێکدا مامۆستای کۆچکردوو، ئەرکی بەڕێوەبەری پەروەردەی پارێزگای سلێمانی-یشی لەئەستۆدا بوو.
بەم هۆیەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەکەیان و پەروەردەکاران دەکەین،
لە خوای گەورە داواکارین، ئارامیان پێ ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات.
( إنا لله وإنا إلیه راجعون )
ئامادەیی ئەزمڕی کوڕان
رۆژی شەممە، بەرواری- 2026/3/7 یەکەم ڕۆژی پرسەکەیەتی لە مزگەوتی (حاجی محمدی چەمی سمۆر)، بەرامبەر شاری سپی، خوار نەخۆشخانەی ئاسیا.

28/02/2026

ڕاگەیەندراوی هاوبەش:

لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی و پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران ، لە یەکشەممە ١ ی ٣ ی ٢٠٢٦ تا چوارشەممە ٤ ی ٣ ی ٢٠٢٦ ، لە گشت ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، حکومی و ناحکومی و تایبەت و نێودەوڵەتیەکانیش ) پشوو دەبێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

وەزارەتی پەروەردە

٢٨ ی ٢ ی ٢٠٢٦

10/02/2026

Address

Saiwan
Sulaimania
0964

Telephone

+964533251803

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ئامادەیی ئەزمڕی کوڕان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The School

Send a message to ئامادەیی ئەزمڕی کوڕان:

Shortcuts

Share

Category