26/01/2020
چەند دێڕێک لە کتێبی منداڵان لە بەهەشتەوە هاتوون ,بەشی یەکەم:-
1:-سزادان بەرامبەر منداڵان کارێکی زۆر خراپە و بەخێوکار دەکاتە دوژمنێک کە منداڵەکە خۆی لێ بشارێتەوە نەک بە دایک و باوکێک کە لەکاتی پێویستیدا رووی تێ بکات , ئەگەر منداڵ بەرامبەر هەڵەکانی سزا بدرێت, ئەوا بەدرێژای تەمەنی هەست بە ترس دەکات.
2:-لەگەڵ ئەوەی کە پێویستە بەردەوام گوێ لە داواکارییەکانی منداڵ بگیردرێت و بۆیان جێبەجێ بکرێ بەڵام نابێت منداڵەکە زۆر نازی پێ بدرێ و هەموو شتێکی بۆ جێبەجێ بکرێ و زاڵ بێت بەسەر دایک و باوکیدا بەڵکو دەبێت منداڵەکان هەمیشە ئەوە بزانن کە کۆنتڕۆڵ و بڕیار لەدەست دایک و باوکە نەک منداڵ.
3:-یەکێک لە رێگا هەرە سەرەکییەکانی فێربوون لای منداڵان بریتییە لە لاسایکردنەوە ,منداڵان لە ڕێگەی چاولێکردن لە دایک و باوک و کەسە نزیکەکانیان هەمان ڕەفتاری ئەوان دووبارە دەکەنەوە بۆیە دەبێت ئاگاداری ڕەفتاری خۆمان بین و فێری شتی باشیان بکەین .
4:-هەندێ لەو شارەزایانەی کە زۆر پێویستە فێری منداڵ بکرێ ( لێبوردەی بەرامبەر خەڵک و خۆیان ، هاوبەشی پێکردن لە شتەکانیان لەگەڵ خەڵک، ڕێز لەخۆ گرتن ، پشوو درێژی،کۆڵنەدان، ڕێزگرتن لە خەڵکی، دواخستنی چێژوەرگرتن،دڵسۆزی، متمانە بە خۆبوون و توانای دڵخۆشبوون).
5:-هەمیشە لەبیرت بێت منداڵان کۆمەڵێک بەهرە و جیاوازی تایبەت بەخۆیان هەیە و هەر منداڵێک جیاوازە لەویتر و هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ گۆڕینی کەسایەتییان بەتایبەت کوران و کچان زۆر جیاوازن لە یەکتر لەگەڵ ئەوەیشدا دەتوانین ئەوپەڕی هەوڵبدەین ئەو هەلانەیان بخەینە بەردەم کە بەهۆیانەوە ببنە باشترین ئەوکەسەی کە لە توانایاندا هەیە .
6:-منداڵان لە توانای مێشک و شێوازی فێربوونیاندا لەیەک جیاوازن , زۆر گرنگە بۆ دایک و باوک لەم جیاوازییە
تێ بگەن ئەگەر نا , ڕەنگە دەست بە بەراوردکردنی منداڵەکان بکەن و بەناحەق بڕیاریان لەسەر بدەن.
7:-بەخێوکاران پێویستە فێربن کە چەند گرنگە شێوازی دەربڕینی خۆشەویستییان بەگوێرەی ڕەگەزی منداڵەکەیان بێت, کچان زۆربەی جار پێویستییان بە گرنگی پێدانی زیاتر هەیە, کەچی گرنگی زیاد لە پێویست بە کوران ڕەنگە ئەو هەستەی لا دروست بکات کە متمانەی پێ ناکەن ,کوڕان پێویستیان بە متمانەی زیاترە , لەکاتێکدا متمانەی زیاد لە پێویست لای کچان ڕەنگە وەک کەمی گرنگیپێدان هەست پێ بکەن.
کتێب : منداڵان لە بەهەشتەوە هاتوون
نووسەر : د.جۆن گرەی