Technical Institute of Sulaimany پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی

  • Home
  • Iraq
  • Sulaimania
  • Technical Institute of Sulaimany پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی

Technical Institute of Sulaimany پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی لە ساڵی 1973 لە شـاری سلێمانی ?

پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی لە ساڵی 1973 لە شـاری سلێمانی دامەزراوە، تا ساڵی 1980 - 1981 بەردەوام بووە. لەگەڵ راگواستنی زانكۆی سلێمانی بۆ پارێزگای هەولێر لە ساڵی 1981 ئەم پەیمانگایەش هەڵوەشایەوەو بەشە زانستیەكانی بەسەر پەیمانگاكانی ( موسڵ و بەغداد و عەممارە )دا دابەشكران، بە هەڵوەشاندنەوەی پەیمانگای تەندروستیی باڵا ( معهد الصحە العالی)ی سەر بە وەزارەتی تەندروستی و دواتر لكاندنی بە دەستەی پەیمانگا تەكنیكییەكانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بە پێی بڕیاری ژمارە 619 لە بەرواری (22-6-1988) بۆ جاری دووەم پەیمانگا دامەزرایەوە.

لە یەكەم ساڵی خوێندنی (1988 – 1989 ) یەك بەشی پزیشكی بەناوی بەشی تەكنیكاریی تەندروستیی و ساڵی دواتر بەشەكانی (پەرستاری و میكانیك و كاڕگێڕیی گەنجینە) كرانەوە و بەشی تەكنیكاریی تەندروستیی لە ساڵی خوێندنی (1990 – 1991 ) گۆڕڕا بە بەشی تەندروستیی كۆمەڵ (صحە المجتمع).

پاش راپەڕینی بەهاری ساڵی (1991) و هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و دامەزراندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەم پەیمانگایە وەك هەر پەیمانگاو زانكۆیەكی تری كوردستان خرایە سەر ئەنجومەنی خوێندنی باڵای سەر بە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

لە ساڵی خوێندنی (1993-1994) دا بەشی كاڕگێری گەنجینە ( ادارە المخازن) گۆڕرا بۆ بەشی كارگێری نوسینگە (أدارە المكتب) وە لە ساڵی خوێندنی (1996 – 1997) دا بەشی كارگێری كرا بە دوو لق (كارگێری نوسینگەو كارگێری گەنجینە)، لە ساڵی خوێندنی (2000 – 2001)دا هەردوكیان كران بە بەشی (كارگێری كار – أدارە الاعمال) پاشان بە بڕیاری ئەنجوومەنی خوێندنی باڵا ساڵی خوێندنی (1996 – 1997) بەشی كارەبا كرایەوە هەروەها لە ساڵی (2002 – 2003) دا لقی تەكنیكی پەیوەندییكردن ( تقنیە الاتصالات) لەم بەشەدا كرایەوەو پێشوازی لە خوێندكاران كرد

لە ساڵی (2000 – 2001) بەشی كارەبا دابەشكرا بۆ دوو لقی زانستی ، بەشی هێزی كارەبا (القوی الكهربائیە)، لقی تەكنیكاری ئامێری پزیشكیی ( تقنیات الاجهزە الگبیە)

- لەساڵی خوێندنی (2004 – 2005) دا هەردوو بەشی كتێبخانەو زانیاری ( المكتبات والمعلومات) وە گەشت وگوزار (السیاحە)كرانەوەو پێشوازییان لە خوێندكاران كرد.

- لە ساڵی خوێندنی (2005-2006 ) هەردووبەشی (باخداریی) و (نەمامگەو كشتوكاڵی داپۆشراو) ( المشاتل والزراعە المحمیە.) وە بەشی بەرووبوومی پیشەسازیی ( المحاصیل الصناعیە).كرانەوە، وە لەساڵی خوێندنی (2005-2006 ) بەشی گەشت و گوزار گوازرایەوە سەر پەیمانگای تەكنیكی دوكان .

ساڵی خوێندنی 2006 -2007 هەرسێ‌ بەشە زانستیە كشتوكاڵییەكە گوازرانەوە سەر پەیمانگای تەكنیكی كشتوكاڵی بەكرەجۆ . ساڵی خوێندنی 2007 - 2008 هەردوو بەشی زانستی ( وێنەی ئەندازەیی) و (ئامار) پێشوازییان لە خوێندكاران كرد

لەم ساڵانەی دواییدا بە هەوڵ و ماندوبوونی مامۆستایان وكارمەندان و بە یارمەتی وپشتگیری دەستەی خوێندنی تەكنیكی سلێمانی و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پەیمانگاپەرەی بەخۆی داوەو پێشكەوتنی لە بوارە زانستی و تەكنیكییەكاندا بە خۆوە بینیوە، كە ناوەندی ئینتەرنێت یەكێكە لەو پێشكەوتن و تەكنەلۆجیایانەی مامۆستایان و كارمەندان و خوێندكاران سوودی لێوەردەگرن، بۆ ئاڵوگۆڕِی زانستی و پەیوەندی و ئاگاداربوون لە هەموو بوارە زانستییەكان. هەر لە چوار چێوەی گیشەكردنی پەیمانگادا مامۆستایان و تەكنیكیەكانی پەیمانگا لە هەڵگرانی بڕوانامەی ماجستێرو دكتۆرا ژمارەیان زیادیكردووەو چەندین مامۆستاو هونەری مۆڵەتی خوێندنیان وەرگرتووە بۆبەدەستهێنانی بڕوانامەی (ماجستێر و دكتۆرا ) لە زانكۆكانی هەرێم و دەرەوەی كوردستان .

لە ساڵانی (2004 تا 2007) چەندین مامۆستاو كارمەندانی تەكنیكی نێردراونەتە دەرەوەی وڵات بۆ خولی راهێنان و زانستی، وەك بەریتانیا وئەڵمانیا و وڵاتانی دراوسێ، ئەمەش لە رووی زانستی و كارگێڕییەوە بۆتە هاندەرێك بۆ پێشخستنی پەیمانگا و گەشەدان بە رەوتی زانستی و ئاستی خوێندن.

٢٠١٤-٢٠١٥ ريزبه ندى ده رجوانى به شي كاره با قوناغى يه كه م
07/07/2015

٢٠١٤-٢٠١٥ ريزبه ندى ده رجوانى به شي كاره با قوناغى يه كه م

30/06/2015

هه‌لی‌ كار بۆ ده‌رچوانی‌ په‌یمانگا

خه‌ندان-ئاكۆ جه‌میل

به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ زانكۆی‌ پۆلیته‌كنیكی‌ سلێمانی‌، كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 30ی حوزه‌یرانی‌ 2015، بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ راهێنانی‌ ته‌كنیكی‌ پیشه‌ی‌ و دۆزینه‌وه‌ی‌ هه‌لی‌ كار رایگه‌یاندن، له‌ رێگه‌ی‌ وۆرك شۆپ-ێكه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك هه‌لی‌ كار راده‌گه‌یه‌نێت.

به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، هه‌لی‌ كار ته‌نها بۆ خوێندكارانی‌ به‌شه‌ پزیشكییه‌كانی‌ په‌یمانگای‌ ته‌كنیكی‌ سلێمانی‌ ده‌بێت كه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ وۆرك شۆپه‌وه‌ دابینكراوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان ژماره‌یه‌ك هه‌لی‌ كاری‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ فاروقی‌ تایبه‌ت بۆ خوێندكارانی‌ به‌شه‌ پزیشكیه‌كانی‌ په‌یمانگای‌ ته‌كنیكی‌ سلێمانی‌ دابین كردووه‌".

هه‌روه‌ك هاتووه‌، "ئه‌و به‌شانه‌ی‌ كه‌ ده‌توانن فۆرم پڕبكه‌نه‌وه‌ (ته‌ندروستی‌ كۆمه‌ڵ، په‌رستاری‌، چاره‌سه‌ری‌ سروشتی‌، تیشك، شیكاری‌ نه‌خۆشیه‌كان، سڕكردن، ده‌رمانسازی‌، په‌رستاری‌ ژنان، منداڵ بوون، پاراستنی‌ ددان).
دابین كردنی‌ ئه‌م هه‌لی‌ كارانه‌ش له‌ڕێگه‌ی‌ پێشكه‌شكردنی‌ (c.v) یه‌وه‌ ده‌بێت.

پ.ز

Technical institute of sulaimanyah
30/09/2014

Technical institute of sulaimanyah

Technical institute of Sulaimany
27/05/2014

Technical institute of Sulaimany

پیرۆزبایی لە خوێندكارە وەرگیراوەكانی پەیمانگای تەكنیكی  سلێمانی بۆ ساڵی نوێ‌ خوێندن دەكەین بەخێربێن خوێندكارە خۆشەویستەك...
12/11/2013

پیرۆزبایی لە خوێندكارە وەرگیراوەكانی پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی بۆ ساڵی نوێ‌ خوێندن دەكەین

بەخێربێن خوێندكارە خۆشەویستەكان ساڵی نوێ‌ خوێندنتان لێ پیرۆزبێت ، هیوادارین بەهەوڵ وكۆششی هەموولایەكمان بتوانین پرۆسەی خوێندن لەسەرجەم بەشەكانی پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی بەسەركەوتوی دەست پێ بكەین وئایندەیەكی گەش بۆخۆمان ونەوەكانمان بهێنینەدی .بە هیوای سەركەوتن بۆ هەموو خوێنكارانی پەیمانگا. دەست خۆشی خوێنكارانی قۆناخی دووەم دەكەین بە هیوای ئەوەی یارمەتی دەرێك بن بۆ خوێندكارە نوێیەكان . سوپاس بۆ هەموو لایەك

به‌ پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN) كه‌وتووه‌، په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی به‌ هۆی ڕووداوی ئاگركه...
04/02/2013

به‌ پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN) كه‌وتووه‌، په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی به‌ هۆی ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی به‌شه‌ ناوخۆی فیرده‌وس خوێندكارانی په‌یمانگای ته‌كنینكی پرسه‌ی ماته‌مینیان ڕاگه‌یاند .
هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی په‌یمانگای ته‌كنینكی سلێمانی و مامۆستایان و خوێنكاران به‌ چه‌ند مه‌راسیمێكی جیا ڕوفاتی خوێندكارانیان ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كانی خۆیان كرده‌وه‌ بۆ به‌خاكسپاردنیان .
وا بڕیاره‌ له‌ سبه‌ینێوه‌ مه‌راسیمی پرسی ئه‌و خوێندكارانه‌ له‌ په‌یمانگای ته‌كنینكی سلێمانی ده‌ستپێده‌كات .
جێی ئاماژه‌ پێكردنه‌ " دوێنێ شه‌و له‌ كاتژمێر (2) ئاگرێك له‌ به‌شه‌ ناوخۆی فیرده‌وسی كوڕان له‌ سلێمانی كه‌وتوه‌وه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ سێ خوێندكار گیانیان له‌ده‌ستدا . وه ركيراوه له snn

به‌داخو به‌زازاره‌يه‌كى زۆره‌وه !!!(SNN)ناسنامه‌ی قوربانیه‌كانی به‌شی ناوخۆیی فرده‌وس، بڵاوده‌كاته‌وه‌..دوای ئه‌وه‌ی شه‌...
04/02/2013

به‌داخو به‌زازاره‌يه‌كى زۆره‌وه !!!





(SNN)ناسنامه‌ی قوربانیه‌كانی به‌شی ناوخۆیی فرده‌وس، بڵاوده‌كاته‌وه‌..
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو، كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێك له‌به‌شی ناوخۆیی فرده‌وس كه‌خوێندكارانی كوڕی په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی تێدا بووه‌ زیانی مادی و گیانی لێكه‌وته‌وه‌، له‌به‌دواچوونێكدا ( SNN ) ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌، كه‌ له‌و ڕووداوه‌ دڵته‌زێنه‌دا، گیانیان له‌ده‌ستدا .

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌مێك پێش ئێستا، ده‌ست (SNN ) كه‌وتوه‌، له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌ی به‌شی ناوخۆیی فرده‌وس به‌هۆی زۆری دوكه‌ڵ و ئاگره‌كه‌ خوێندكار( محه‌مه‌د موحسین یوسفه‌) و خوێندكاری قۆناغی دووه‌می به‌شی میكانیكی په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانیه‌، خۆی هه‌ڵداوه‌ته‌ خواره‌وه‌ و له‌دایك بووی ساڵی 1992 .

ڕه‌وه‌ند مه‌حمود حه‌سه‌ن، یه‌كێكی تره‌ له‌و خوێندكارانه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و خوێندكاری قۆناغی دووه‌می روپێوییه‌ و خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێ بووه‌ و له‌دایك بووی ساڵی 1992 .

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی لای (SNN) كه‌سی سێیه‌می قوربانیه‌كان پاسه‌وانی مه‌له‌وانگه‌كه‌ بووه‌ و ناوی بیلال عومه‌ره‌، به‌ڵام هێستا ساڵی له‌دایك بوون و خه‌ڵكی چی ناوچه‌یه‌كه‌ نه‌زانراوه‌
انالله وانا اليه الراجعون

05/12/2012

سوباس هاوڕێیان پەیجەكەتان بو بە خاوەنی زیاتر لە 1000 لایك سوباس بۆ هەمووتان ... پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی

22/11/2012

بۆ دەرچوانی بەشی كارەبا و ئەلكترۆن لە پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی

یەكێك لە كۆمپانیا خەدەمیەكانی نەوتی جیهانی كە لە عێراق ئیشدەكەن ڕایدەگەیەنێت كە دەرگای كراوەیە بۆ وەرگرتنی دەرچوانی پەیمانگای تەكنیكی لە ساڵانی 2009 - 2010 - 2011 - 2012 لە بوارەكانی كاەرەبا و ئەلكترۆن لە شاری سلێمانی و هەولێر وە نابێت تەمەنی لە 24 ساڵ زیاتر بێت , وە پاش دەرچونی لە ئیمتیحانی دیاریكراوا كۆمپانیا هەڵدەستێت بەم كارانە :
1- ناردنی پاڵێوراوەكان بۆ وڵاتی ئەردەن بۆ بەخشینی دەورەی تەقویە ( زمانی ئینگلیزی + بواری كارەكەی ) بۆ ماوەی 8 مانگ .
2- دوای تەواوكردنی دەورەكە بە سەركەوتووی خوێندكارەكە دەبێتە كارمەندی كۆمپانیاكە و دەست بە كار دەكات .
3- كاتی ئیمتیحانەكە دەستپێدەكات لە بەرواری ( 26-11-2012 تا 27-11-2012 ) لە كاتژمێر 9 ی بەیانی دەست پێدەكات لە پەیمانگای تەكنیكی هەولێر بەڕێوە دەچێت .
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی بەشە ناوبراوەكان بكەن لە پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی
تكایە هاوڕێیانتان ئاگادار بكەنەوە ... halwest qadir

15/10/2012

پێش جه‌ژن ناوی‌ خوێندكاره‌ وه‌رگیراوه‌كان له‌زانكۆو په‌یمانگاكان راده‌گه‌یه‌نرێت

زریان محه‌مه‌د، ئاوێنه‌نیوز: له‌لێدوانێكی‌ تایبه‌تدا بۆ ئاوێنه‌نیوز، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ناوه‌ن

Address

As Sulaimanya
Sulaimania
053

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Technical Institute of Sulaimany پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category