17/12/2015
دەست لەکارترازاندن و دەستبەکاربوونی ڕاگر
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە (٢٠١٥/١٢/١) بەڕێز ڕاگری کۆلێژ (پ.ی.د.عەباس مستەفا عەباس) لە کۆبوونەوەی هەریەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران دەستی لەکارترازاند و بەڕێز (پ.ی.د.محمد ئەمین عبداللە ) وەک ڕاگری نوێی کۆلێژ بۆ خوێندنی ئێواران و بەیانیان دەستبەکاربوو.
لە میانی هەردوو کۆبوونەوە لەگەڵ مامۆستایان و فەرمانبەراندا ، بەڕێز ڕاگری نوێی کۆلێژ دەستخۆشی لە هەوڵ و کار و ماندووبوونەکانی بەڕێز (پ.ی.د.عەباس مستەفا ) کرد کە توانیویەتی گەشە و پەرەیەکی باشی زانستی و کارگێڕی بە کۆلێژ بدات و جێ دەستی دیاربێت.
هەر لە میانی کۆبوونەوەی دەستبەکاربوونی (پ.ی.د.محمد ئەمین ) دا بەڕێز پ.ی.د.عەباس مستەفا پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی بەڕێزیان کرد و هیوای خواست لە کارەکانی دا سەرکەتووبێت و هانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی دا کە هەر وەک چۆن پشتیوانی بەڕێزیان بوون لە سەرخستنی کار و باری زانستی و کارگێڕی کۆلێژدا ، بە هەمانشێوە پشتیوان و هاوکاری پ.ی.د.محمد ئەمین بن.
لە کۆتاییدا سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژ دەستخۆشی و ماڵئاواییان لە بەڕێز پ.ی.د.عەباس مستەفا کرد و پیرۆزبایی و هیوای سەرکەوتنیان لە ڕاگری نوێ بەڕێز پ.ی.د.محمد ئەمین کرد بە بۆنەى دەستبەکاربوونیەوە.