پەیمانگای ڕاهێنان و گەشەپێدانی پەروەردەیی سلێمانی

  • Home
  • Iraq
  • Sulaimania
  • پەیمانگای ڕاهێنان و گەشەپێدانی پەروەردەیی سلێمانی

پەیمانگای ڕاهێنان و گەشەپێدانی پەروەردەیی سلێمانی پەیمانگای راهێنان و گەشەپێدانی پەروەردەیی_سلێمانی

پەیمانگای گەشەپێدانی پەروەردەیی
وەزارەتی پەروەردە خولێكی دوو ساڵە دەكاتەوە بۆ سەرپەرشتیار و بەرێوەبەر و مامۆستایانی قۆناغی بنەرەتی هەلگرانی بروانامەی دبلۆم بە مەبەستی بەرەو پێش بردنی ئاستی زانستی و هونەریان لە بواری پەروەردە و فێركردن، بەشداربووانی ئەم خولە دوای بە دەست هێنانی بروانامەی ئەم خولە مافی كارگێری و داراییەكانی بروانامەی بكالوریسیان پێ‌ دەبەخشرێت.

15/08/2022

مامۆستایانی بەڕێز ئاگادار دەکەینەوە کە ئەرشیفی پەیمانگا لە شوێنی پێشووی نەماوەو گوازراوەتەوە بۆ ناو دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، قاتی زەمینی بەڕێوەبەرێتی تەکنیکی. تکایە بۆ هەر کارێکی پەیمانگا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەوەردەی سلێمانی بکەن.
بینای پێشووی پەیمانگا بوەتە خوێندنگەی ئامادەیی (بیرمەند) و پەیوەندی بە پەیمانگاوە نەماوە.

- تکایە ئەو دەرچوە بەڕێزانەی کە تا ئێستا بڕوانامەی جداری یاخود پشتگیری دەرچونیان وەرنەگرتووە سەردانمان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی.
لەگەڵ ڕێزدا....

11/04/2022

ئاگاداری ئەو بەڕێزانە دەکەین کە ڕۆبی تخروجیان لایە و بارمتەی پارەیان داناوە، ڕۆبەکان بگێڕنەوە بۆ پەیمانگا بۆئەوەی ئەو پارەیە وەرگرنەوە کە وەکو بارمتە دایان ناوە. لەگەڵ ڕێزدا.

22/02/2022

ئاگاداری مامۆستایانی بەڕێزی دەرچوی ئەمساڵ، کە هێشتا نەهاتوون بۆ وەرگرتنەوەی پشتگیری و بڕوانامەکەیان، دەکەین کە تا ڕۆژی چوارشەممە بەرواری (٩ /٣ / ٢٠٢٢) سەردانی پەیمانگا بکەن بۆ وەرگرتنەوەی. بە پێچەوانەوە بەهۆی داخستنی پەیمانگاوە خۆیان بەرپرسن لە دواکەوتنی مامەڵەکانیان.

19/02/2022

فێرخوازانی بەڕێزی دەرچوی ئەمساڵ ئاگادار دەکەینەوە کە دەتوانن لە پەروەردەکانی خۆیان نوسخەی فەرمانی کارگێڕی و ئەو لیستەی کە ناوی ئەوی تیادایە وەری بگرن و پاشان ڕۆژانی یەک شەممە تا چوار شەممە لە کاتژمێر (٢)ەوە سەردانی پەیمانگا بکەن بۆ وەرگرتنی پشتگیری دەرچونیان. لەگەڵ ڕێزدا.

08/02/2022

دەرچوانی ئەمساڵ بۆ بەدواداچونی مامەڵەکانیان تکایە سەردانی پەروەردەکانیان بکەن چونکە فەرمانی کارگێڕیەکەیان دەنێردرێت بۆ پەروەردەکانیان.

ئاگاداری مامۆستایانی بەڕێزی دەرچوی ئەمساڵ دەکەین کە دڵنیایی لە پەروەردەکانیان بکەنەوە لە لیستی هاوپێچدا. ئەگەر هەڵە لە پ...
02/02/2022

ئاگاداری مامۆستایانی بەڕێزی دەرچوی ئەمساڵ دەکەین کە دڵنیایی لە پەروەردەکانیان بکەنەوە لە لیستی هاوپێچدا. ئەگەر هەڵە لە پەروەردەکەیدا هەیە یاخود گۆڕیویەتی لە کۆمێنت بینوسێت. تکایە تەنها زنجیرەکەی و ناوەکەی و پەروەردە ڕاستەکەی بنوسێت. وە ئەگەر کێشەی نیە یاخود هەر پرسیاری هەر بابەتێکی ترت هەیە کۆمێنت مەنوسە. لەگەڵ ڕێزدا.

25/01/2022

ئاگاداری ئەو بەڕێزانە دەکەین کە دەیانەوێت سەردانی پەیمانگا بکەن،ڕۆژانی یەک شەممە هەتا چوارشەممە لە کاتژمێر( ١:٣٠ ) وە پەیمانگا کراوەیە.

19/01/2022
داوا لەو فێرخوازە بەڕێزانە دەکەین کە ناویان لە لیستەکەدا هاتووە و هێشتا پوختەی ڕاژەیان نەهێناوە هەتا ڕۆژی چوارشەممە بەرو...
21/11/2021

داوا لەو فێرخوازە بەڕێزانە دەکەین کە ناویان لە لیستەکەدا هاتووە و هێشتا پوختەی ڕاژەیان نەهێناوە هەتا ڕۆژی چوارشەممە بەرواری (١١/٢٤) دوا وادەیە بۆ هینانی پوختەکانیان. بە پێچەوانەوە وە بۆئەوەی مامەڵەی فێرخوازەکانی تر زیاتر دوانەکەوێت، ناچارین بەبێ ئەوان ناوەکان بەرزکەینەوە بۆ وەزارەت. وە ئەو فێرخوازانەی کە پوختەیان نەهێناوە دەبێت خۆیان مامەڵەکانیان لە وەزارەت تێپەڕێنن.

داواکارین لەو فێرخوازە بەڕێزانەی کە ناویان لەم لیستانەدا هاتووە ، پوختەی ڕاژەکانیان بهێنن بۆئەوەی لیستی سەرجەم فێرخوازان...
14/11/2021

داواکارین لەو فێرخوازە بەڕێزانەی کە ناویان لەم لیستانەدا هاتووە ، پوختەی ڕاژەکانیان بهێنن بۆئەوەی لیستی سەرجەم فێرخوازان بنێرین بۆ وەزارەت. چونکە دەبێت پوختەی ڕاژەی سەرجەم فێرخوازەکان بەیەکەوە بنێردرێت. بە دواکەوتنی پوختەی هەر فێرخوازێک مامەڵەی سەرجەمیان دوادەکەوێت.

28/10/2021

فێرخوازانی بەڕێز ئەمڕۆ سەردانی پەیمانگا مەکەن چونکە ڕۆژانی پێنج شەممە دەوامی پەیمانگا نیە.

Address

سلێمانی ـ گەڕەکی کانی کوردە ـ جادەی تاوەرەکان/تەنیشت مزگەوتی رحمانـ بینای قوتابخانەی کوێستانی بنەرەتی
Sulaimania

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پەیمانگای ڕاهێنان و گەشەپێدانی پەروەردەیی سلێمانی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share