Faculty of Education Soran University

Faculty of Education Soran University This is the official page of Faculty of Education at Soran University

بلاو كردنەوەی توێژینەوەی زانستی (پ.ی.د. دلاور كریم عمر) مامۆستا لە بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشیەكانی فاكەلتیەكە...
22/06/2026

بلاو كردنەوەی توێژینەوەی زانستی

(پ.ی.د. دلاور كریم عمر) مامۆستا لە بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشیەكانی فاكەلتیەكەمان، توێژینەوەیەكی زانستی هاوبەشی بڵاوکردەوە بەناونیشانی (تأثير برنامج تدريبي في بعض المتغيرات عناصر اللياقة البدنية الخاصة للاعبات كرة القدم صالات )، لە گۆڤاری زانستی پەروەردەی وەرزشی كۆلیژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەكانی زانكۆی بابل .لینكی توێژینەوەكە :
https://iasj.rdd.edu.iq/journals/uploads/2026/04/16/51916f240a39e0612a0391584efeb82a.pdf

ڕۆژی جیهانی ژینگەبە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژینگە، فاکەڵتی پەروەردە جەخت لەسەر گرنگی پاراستنی ژینگە و بەرپرسیاریەتی کۆمەڵایەتی...
05/06/2026

ڕۆژی جیهانی ژینگە

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژینگە، فاکەڵتی پەروەردە جەخت لەسەر گرنگی پاراستنی ژینگە و بەرپرسیاریەتی کۆمەڵایەتی دەکاتەوە. پاراستنی سروشت و پاکڕاگرتنی دەوروبەر ئەرکێکی هاوبەشی هەموو تاکەکانی کۆمەڵگایە و بەشداریکردنی قوتابیە ئازیزەکان لەم بوارەدا هەنگاوێکی گرنگە بۆ دروستکردنی داهاتوویەکی سەوزتر و تەندروستتر.
پاراستنی ژینگە ئەرکی هەموومانە، ژینگەی پاک دەبێتە هۆی تەندروستیی مرۆڤ و پاراستنی ژیانی ئاژەڵ و ڕووەکەکان. پێویستە هەریەک لە ئێمە بەشداربین لە پاراستنی سروشت و پاک و خاوێن ڕاگرتنی دەوروبەرمان.

لیژنەی تەندروستی و سەلامەتی فاکەڵتیی پەروەردە

(پ. ی. د. بارزان صابر حسين) مامۆستا لە بەشی پەروەردەی جەستەیی وزانستەوەرزشییەکانی فاکەڵتییەکەمان توێژینەوەیەکی زانستی بڵ...
31/05/2026

(پ. ی. د. بارزان صابر حسين) مامۆستا لە بەشی پەروەردەی جەستەیی وزانستەوەرزشییەکانی فاکەڵتییەکەمان توێژینەوەیەکی زانستی بڵاو کردەوە بە ناونیشانی:
‏(The Effectiveness of Using B.O.O.T System as a Resource of Investment Sports Clubs at Kurdistan Region-Iraq).
لە گۆڤاری ئاستبەرزی نێو دەوڵەتی
(Sustainable Civil Infrastructures) کە یەکێکە لە گۆڤارەکانی سەربە
دەزگای بەناوبانگى
(socpas,Q4, Springer)

لینکی توێژینەوەکە:
https://link.springer.com/chapter/10.1007/978-3-032-17918-0_26

‏‎‏‎بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان‏‎‏‎إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ‏‎‏‎به‌ ناوی گشت قوتابیان، فەرمانبەران و...
30/05/2026

‏‎‏‎بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان
‏‎‏‎إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ

‏‎‏‎به‌ ناوی گشت قوتابیان، فەرمانبەران و مامۆستایانی فاكه‌ڵتییه‌كه‌مان، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێز ( پ. ی. د. مزەفەر مستەفا ) مامۆستا لە بەشی کوردی فاکەڵتییەکەمان دەکەین، بەهۆی کۆچی دوایی خوارزای. داواکارین لە خوای گەورە کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی ببەخشێتە بنەماڵه‌کەیان.

29/05/2026

فاکەڵتیی پەروەردەی جوان لە سێیەم ڕۆژی جەژندا

"خەمۆکی لە ڕۆژانی جەژندا، شیکارییەکی دەروونی و بایۆلۆجی"بۆچی بەشێک لە مرۆڤەکان لە کاتی جەژن، لە دوای جەژندا و لە کاتی بۆ...
28/05/2026

"خەمۆکی لە ڕۆژانی جەژندا، شیکارییەکی دەروونی و بایۆلۆجی"

بۆچی بەشێک لە مرۆڤەکان لە کاتی جەژن، لە دوای جەژندا و لە کاتی بۆنە و پشووە گەورەکاندا لەجیاتی دڵخۆشی، هەست بە دڵتەنگی و تەنهاییەکی قووڵ دەکەن؟
ئەم دیاردەیە تەنها گۆڕانکارییەکی سۆزداری نییە، بەڵکو دەرئەنجامی چەند هۆکارێکی تێکەڵاوی دەروونی، کۆمەڵایەتی و فیسیۆلۆجییە.

هۆکارە سەرەکییەکان لە ڕوانگەی زانستەوە:
١-شۆکی بایۆلۆجی (Circadian Rhythm): گۆڕانی لەناکاوی سیستمی خەو و نانخواردن لە ڕۆژانی جەژندا، کاتژمێری بایۆلۆجی مێشک دەشێوێنێت، ئەمەش ڕژانی هۆرمۆنی مێلاتۆنین تێکدەدات.

٢- فشاری هۆرمۆنی (HPA Axis):
ئامادەکارییە چڕەکان (ماندوویەتی توندی پێش جەژن بەهۆی پاککردنەوەی ماڵ، بازاڕکردنی چڕ و فشاری دارایی کڕینی کەلوپەل) و تێکەڵبوونی ناچاری لەگەڵ کەسانی نه‌گونجاو، تەوەری هۆرمۆنی چالاک دەکەن و ئاستی کۆرتیزۆڵ (هۆرمۆنی فشار) بەرز دەکەنەوە.

٣- کیمیای مێشک و خۆراک:
خواردنی لەڕاددەبەدەری شیرینی لە کاتی جەژن کاردەکاتە سەر مایکرۆبایۆمی ڕیخۆڵە و ئاستی سیرۆتۆنین (هۆرمۆنی بەختەوەری) لە مێشکدا تێکدەدات و خواردنی زۆری شیرینی لە بەیانیی جەژندا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوە و دابەزینی خێرای شەکری خوێن و دروستبوونی دڵەڕاوکێ.

٤- بیرهاتنەوەی کۆست (Memory Triggers): جەژن وەک هاندەرێکی یادەوەری کاردەکات، نەبوونی ئەو ئازیزانەی کۆچیان کردووە، ناوچەی ئامیگدالا لە مێشکدا چالاک دەکاتەوە.

٦-پرسیارە هێرشبەرانەکان و بەراوردکاری:
پرسیارە نەریتییە هەستیارەکان (بۆ ژنت نەهێناوە؟ بۆ دانەمەزراویت؟) لەگەڵ بەراوردکاریی سۆشیاڵ میدیا (بینینی ستۆری و پۆستی هاوڕێکان لە سۆشیاڵ میدیا (سەفەر، ئۆتۆمبێلی نوێ، سفرەی شاهانە) کە هەستی خۆ بەکەم زانین لای تاک دروست دەکات.

چۆن ڕێگری لێبکەین؟
١-تۆ ناچار نیت وەڵامی پرسیاری تایبەتی بدەیتەوە یان لە هەموو قەرەباڵغییەکدا ئامادەبیت.
٢-کەمکردنەوەی شیرینی، قەرەبووکردنەوەی خەو، و ئەنجامدانی پیاسەی کورت بۆ دەردانی ئەندۆرفین (دژە خەمۆکی سروشتی).

ئەگەر ئەم دڵتەنگییە تەنها لە ڕۆژانی جەژندا بێت ئاساییە، بەڵام ئەگەر زیاتر لە هەفتەیەک بۆ دوو هەفتەی خایاند و بەردەوام بوو، نیشانەیە بۆ خەمۆکیی کلینیکی و پێویستی بە ڕاوێژی پسپۆڕ هەیە.

لیژنەی تەندروستی و سەلامەتی فاکەڵتیی پەروەردە

"جەژنتان پیرۆز بێت"بەناوی ڕاگرایەتی فاکەڵتیی پەروەردە بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربان، پیرۆزبایی لە گشت موسڵمانانی جیهان و...
26/05/2026

"جەژنتان پیرۆز بێت"

بەناوی ڕاگرایەتی فاکەڵتیی پەروەردە بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربان، پیرۆزبایی لە گشت موسڵمانانی جیهان و کوردستان بە گشتی، قوتابیان، فەرمانبەران، مامۆستایانی فاکەڵتی بە تایبەتی دەکەین. لە خودای گەورە داواکارین جەژنێکی پر لە خۆشی، ئارامی و تەندروستییەکی تەواو بەڕێ بکەن، هەموو ڕۆژێکتان هەر لە جەژن و خۆشی دابن.

ڕاگرایەتی فاکەڵتیی پەروەردە

24/05/2026

ئەنجامەکانی کۆتایی هەوڵی یەکەمی قوتابیان بۆ سمستەری بەهارە ٢٠٢٦، کاتژمێر ٨:٠٠ـی ئەمشەو لە سیستەمی زانیاری قوتابی ( SIS) بەردەست دەبێت.
تێبینی: گازاندەکان لەناو سیستەم بەردەستە دوای ئەنجامەکان تا ڕێکەوتی ٢٦/٥/٢٠٢٦
لینک ئەنجامەکان https://sis.soran.edu.iq/home.php

بەڕێوبەرایەتیی تۆماری گشتی زانکۆ

کۆتا ڕۆژەکانی دەوامی قوتابیان لە فاکەڵتیی پەروەردە
21/05/2026

کۆتا ڕۆژەکانی دەوامی قوتابیان لە فاکەڵتیی پەروەردە

Address

Soran, Delziyan
Soran
44001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Faculty of Education Soran University posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category