Department of Geography

  • Home
  • Department of Geography

Department of Geography پەیجى فەرمى بەشى جوگرافیا - کۆلێجی زانستە مرۆڤايەتييەكان - زانکۆى سلێمانى
ئیمەیل: [email protected]

ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٠٦/٢١، گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا / ماستەر (زینب نەوزاد عزیز) لە بەشی جوگراف...
21/06/2026

ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٠٦/٢١، گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا / ماستەر (زینب نەوزاد عزیز) لە بەشی جوگرافیای کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی بەڕێوەچوو
​ناونیشانی ماستەرنامەکە بریتی بوو لە
​جیاوازی شوێنی بۆ تایبەتمەندی ژینگەیی لە یەکەکانی نیشتەجێبوون لە شاری سلێمانی (توێژینەوەیەک لە جوگرافیای ژینگە)
نامەکە دوای گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی ورد لەلایەن لیژنەیەکی ئەکادیمی پسپۆڕەوە بڕیاری لەسەر درا، کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان

​پ.ی.د. محمد قادر رسول (زانکۆی ڕاپەڕین) — سەرۆکی لیژنە
​پ.ی.د. ڕزگار محمد عثمان (زانکۆی سەلاحەددین) — ئەندام
​پ.ی.د. هاودین کامل علی (زانکۆی سلێمانی) — ئەندام
​پ.ی.د. ڕۆژان فریدون عبدالرحمن (زانکۆی سلێمانی) — ئەندام و سەرپەرشتیار
سەرۆکایەتی بەشی جوگرافیا گەرمترین پیرۆزبایی لە توێژەر و مامۆستای سەرپەرشتیار دەکات. هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین لە کاروانی زانستی و ئەکادیمیاندا.

​سەرۆکایەتی بەشی جوگرافیا
٢٠٢٦/٠٦/٢١

ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ١٨-٦-٢٠٢٦ بەڕێز(م.ی. سەرهەد طارق محمد) مامۆستا و بڕیاردەری بەشەکەمان،  دەستنیشانکرا وەک (مامۆستا...
19/06/2026

ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ١٨-٦-٢٠٢٦ بەڕێز(م.ی. سەرهەد طارق محمد) مامۆستا و بڕیاردەری بەشەکەمان، دەستنیشانکرا وەک (مامۆستای نموونەیی) لە کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی

بە ناوی سەرۆکایەتی بەش و مامۆستایانەوە پیرۆزبایی لێدەکەین، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ دەخوازین

سەرۆکایەتی بەشی جوگرافیا
١٩-٦-٢٠٢٦

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٠٦/١٦، گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا / ماستەر (وریا محمد احمد) لە بەشی جوگرافیای...
16/06/2026

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٠٦/١٦، گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا / ماستەر (وریا محمد احمد) لە بەشی جوگرافیای کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو.
​ناونیشانی ماستەرنامەکە:
​توانستەکانی پەرەپێدانی بەرووبوومە کشتوکاڵییەکان لە قەزای چەمچەماڵ لە نێوان ساڵانی (٢٠١٣-٢٠٢٣) (توێژینەوەیەک لە جوگرافیای کشتوکاڵ)
نامەکە دوای گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی ورد لەلایەن لیژنەیەکی ئەکادیمی پسپۆڕەوە بڕیاری لەسەر درا، کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان:
​پ.د. محمد ظاهر کوێخا صادق (زانکۆی کۆیە) — سەرۆکی لیژنە
​پ.ی.د. ئازاد هیدایەت حسن دەلۆ (زانکۆی سۆران) — ئەندام
​پ.ی.د. عتا حەمەلاو حەمەیوسف (زانکۆی سلێمانی) — ئەندام
​پ.د. جەزا تۆفیق تاڵب (زانکۆی سلێمانی) — ئەندام و سەرپەرشتیار

سەرۆکایەتی بەشی جوگرافیا گەرمترین پیرۆزبایی لە توێژەر و مامۆستای سەرپەرشتیار دەکات. هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین لە کاروانی زانستی و ئەکادیمیاندا.
​سەرۆکایەتی بەشی جوگرافیا
٢٠٢٦/٠٦/١٦

ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٠٦/١٥، گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا / ماستەر (سندس سمین رشید) لە بەشی جوگرافیا...
16/06/2026

ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٠٦/١٥، گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا / ماستەر (سندس سمین رشید) لە بەشی جوگرافیای کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو.

​ناونیشانی ماستەرنامەکە بریتی بوو لە

​شیکردنەوەی جوگرافی بۆ دانیشتوانی قەزای کەلار (توێژینەوەیەک لە جوگرافیای دانیشتوان)

​لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان

​پ.د. کامەران تاهر سعید (زانکۆی کۆیە) — سەرۆکی لیژنە

​پ.د. شیروان عمر رشید (زانکۆی سلێمانی) — ئەندام

​پ.د. مزگین حسن (زانکۆی دهۆک) — ئەندام

​پ.ی.د. سروە جەلال حەمە (زانکۆی سلێمانی) — ئەندام و سەرپەرشتیار

​سەرۆکایەتی بەشی جوگرافیا گەرمترین پیرۆزبایی لە توێژەر و مامۆستای سەرپەرشتیار دەکات. هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین لە کاروانی زانستی و ئەکادیمیاندا.

​سەرۆکایەتی بەشی جوگرافیا

٢٠٢٦/٠٦/١٦

ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٠٦/١٤، گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا / ماستەر (ئالان حەکیم محمد) لە بەشی جوگراف...
14/06/2026

ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٠٦/١٤، گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا / ماستەر (ئالان حەکیم محمد) لە بەشی جوگرافیای کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو.
​ناونیشانی ماستەرنامەکە
​شیکردنەوەی جوگرافی بۆ گەشەی دانیشتوان و کاریگەریی لەسەر فراوانبوونی ڕووبەری شاری کەلار (توێژینەوەیەک لە جوگرافیای شار)
نامەکە دوای گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی ورد لەلایەن لیژنەیەکی ئەکادیمی پسپۆڕەوە بڕیاری لەسەر درا، کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان:
​پ.د. نشوان شکری عبداللە (زانکۆی دهۆک) — سەرۆکی لیژنە
​پ.د. بەیان علی حسین (زانکۆی سلێمانی) — ئەندام
​پ.ی.د. پێشڕەو صمد تۆفیق (زانکۆی کۆیە) — ئەندام
​پ.ی.د. سروە جەلال حەمە (زانکۆی سلێمانی) — ئەندام و سەرپەرشتیار
سەرۆکایەتی بەشی جوگرافیا گەرمترین پیرۆزبایی لە توێژەر و مامۆستای سەرپەرشتیار دەکات. هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین لە کاروانی زانستی و ئەکادیمیاندا.
​سەرۆکایەتی بەشی جوگرافیا
٢٠٢٦/٠٦/١٤

ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٦/٨ لە زانکۆی سلێمانی - کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان، لە چالاکییەکی زانستیدا گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکار (...
11/06/2026

ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٦/٨ لە زانکۆی سلێمانی - کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان، لە چالاکییەکی زانستیدا گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکار (ئاکام مجید حاجی) بەڕێوەچوو.

​ناونیشانی ماستەرنامەکە بریتی بوو لە

«مەترسییە جیۆمۆرفییەکانی باشوری خۆرئاوای زنجیرە چیای پیرەمەگرون و کاریگەری لەسەر بەکارهێنانی زەوی - لێکۆڵینەوەیەک لە جیۆمۆرفۆلۆجیای پراکتیکی»

​ ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ لەم بەڕێزانە پێکهاتبوو:

​١. پ.د. خلیل کریم محمد (زانکۆی سلێمانی) ── سەرۆکی لیژنە

٢. پ.ی.د. ئاسۆ سوار نامیق (زانکۆی سەلاحەدین) ── ئەندام

٣. پ.ی.د. هێمن کمال حمەامین (زانکۆی هەڵەبجە) ── ئەندام

٤. پ.ی.د. پێشەوا محمد علی ── ئەندام و سەرپەرشتیار

​پاش گفتوگۆیەکی زانستیی ورد و لەبەرچاوگرتنی هەوڵ و توانای زانستیی خوێندکار، لیژنەکە بڕیاری دا بە پەسەندکردنی نامەکە

​بە ناوی سەرۆکایەتی و مامۆستایانی بەشەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە خوێندکاری ناوبراو و مامۆستای سەرپەرشتیاری بەڕێز دەکەین. هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتریان بۆ
دەخوازین لە کاروانی زانستی و ئەکادیمیاندا.

سەرۆکایەتی بەشی جوگرافیا
١١ی٦ی٢٠٢٦

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٦/١١ کاتژمێر (٩:٣٠)ی سەرلەبەیانی، لە هۆڵی (جوگرافیا)ی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی...
11/06/2026

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٦/١١ کاتژمێر (٩:٣٠)ی سەرلەبەیانی، لە هۆڵی (جوگرافیا)ی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی، گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا (نەبەز ئەکرام فتاح) لە بەشی جوگرافیا بەڕێوەچوو.

ناونیشانی توێژینەوەکە بریتی بوو لە

«هەڵسەنگاندنی تایبەتمەندییەکانی ئاو لە ئاوێڵی عیسایی و توانای وەبەرهێنانی (توێژینەوەیەکی هایدرۆلۆجی)»

​لیژنەی گفتوگۆ لەم بەڕێزانە پێکهاتبوو:

​١. د. عزالدین جمعة دەروێش (پڕۆفیسۆر / جیۆمۆرفۆلۆجیا - زانکۆی گەرمیان) ── سەرۆکی لیژنە

٢. د. ئارام داود عباس (پڕۆفیسۆری یاریدەدەر / هایدرۆلۆجیا - زانکۆی سلێمانی) ── ئەندام

٣. د. صمد عبدالله صالح (پڕۆفیسۆری یاریدەدەر / هایدرۆلۆجیا - زانکۆی کۆیە) ── ئەندام

٤. د. خەلیل کەریم محمد (پڕۆفیسۆر / هایدرۆلۆجیا - زانکۆی سلێمانی) ── ئەندام و سەرپەرشتیار

​بە ناوی سەرۆکایەتی و مامۆستایانی بەشی جوگرافیاوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە خوێندکاری بەڕێز (نەبەز ئەکرام) و مامۆستای سەرپەرشتیار دەکەین بەبۆنەی گفتوگۆکردن و بەدەستهێنانی ئەم بڕوانامە زانستییە. هیوای سەرکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازین لە کاروانی زانستی و ئەکادیمیاندا.

سەرۆکایەتی بەشی جوگرافیا
١١ی٦ی٢٠١٦

سێ مامۆستای بەشەکەمان بەشداری خولی "وەڵامدەرەوەی کۆمەلگا ـ  Community Responder" دەکەن.ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانە...
11/06/2026

سێ مامۆستای بەشەکەمان بەشداری خولی "وەڵامدەرەوەی کۆمەلگا ـ Community Responder" دەکەن.

ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان JCC بەهەماهەنگی لەگەڵ Kurdistan Foundation، و میوانداری زانکۆی سلێمانی خولی "وەڵامدەرەوەی کۆمەلگا ـ Community Responder" بۆ ژمارەیەك مامۆستای زانکۆی سلێمانی کردەوە.

خولەکە لە ڕۆژی دووشەممە ٨ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦ تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە ۱۱ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦ بەردەوام بوو، کە تێیدا ۳٤ مامۆستای زانکۆی سلێمانی بەشداربوون، خۆشبەختانە لەناو مامۆستایانی بەشداربوودا سێ مامۆستای بەشی جوگرافیا بەڕێزان (پ.ی.د. ڕۆژان فەرەیدون عبدالرحمن، پ.ی.د. هاودین کامل علی، پ.ی.د عطا حمەلاو حمەیوسف) ئامادەی خولەکە بوون.

خولەکە لەبارەی چۆنیەتی وەڵامدانەوە و بەهاناوەچوون قوربانیانی بومەلەرزە، دروستبوونی لافاو، ئاگرکەوتنەوە، هەروەها بەشداربووان ئاشنا کران به "چۆنیەتی ئەنجامدانی بەهاناوەچوونی خێرا، ڕزگارکردن و وەڵامدانەوە، چۆنیەتی ئەنجامدانی فریاگوزاری سەرەتایی، چەندین بابەتی دیکەی فریاگوزاری و ڕزگارکردن لەلایەن ڕاهێنراوی خاوەن بڕوانامەی نێودەوڵەتییەوە.

ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٠٦/٠٧، گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا / ماستەر (بارزان محمد حمد خدر) لە بەشی جوگ...
08/06/2026

ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٠٦/٠٧، گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا / ماستەر (بارزان محمد حمد خدر) لە بەشی جوگرافیای کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو.
​ناونیشانی ماستەرنامەکە:
​مەترسییە جیۆمۆرفۆلۆجییەکان لە دۆڵەکانی باکووری ناوەندی قەزای چۆمان (توێژینەوەیەک لە جیۆمۆرفۆلۆجیای پراکتیکی)
نامەکە دوای گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی ورد لەلایەن لیژنەیەکی ئەکادیمی پسپۆڕەوە بڕیاری لەسەر درا، کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان:
​پ.د. سایە سەلام صابر(زانکۆی سلێمانی) — سەرۆکی لیژنە
​پ.ی.د. پشتیوان علی محمد (زانکۆی ڕاپەڕین) — ئەندام
​پ.ی.د. جنان رحمان ئیبراهیم (زانکۆی سۆران) — ئەندام
​پ.ی.د. پێشەوا محمد علی — ئەندام و سەرپەرشتیار

سەرۆکایەتی بەشی جوگرافیا گەرمترین پیرۆزبایی لە توێژەر و مامۆستای سەرپەرشتیار دەکات. هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین لە کاروانی زانستی و ئەکادیمیاندا.
​سەرۆکایەتی بەشی جوگرافیا
٨ی ٦ی ٢٠٢٦

ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٠٦/٠٤، گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا / ماستەر (پەیمان اسماعیل محمد) لە بەشی جو...
06/06/2026

ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٠٦/٠٤، گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا / ماستەر (پەیمان اسماعیل محمد) لە بەشی جوگرافیای کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو.

​ناونیشانی ماستەرنامەکە:

​"کاریگەری ئاووهەوا لەسەر گەشە و بەرهەمی بەرووبوومی باخداری لە ناوچەی هەورامان / توێژینەوەیەک لە ئاووهەوای پراکتیکی"

نامەکە دوای گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی ورد لەلایەن لیژنەیەکی ئەکادیمی پسپۆڕەوە بڕیاری لەسەر درا، کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان:

​پ.ی.د. هەڵەت ڕەشید عبداللە (زانکۆی چەرمۆ) — سەرۆکی لیژنە

​پ.ی.د. هونەر عبداللە کاک احمد (زانکۆی سەڵاحەددین) — ئەندام

​پ.ی.د. بشری قادر کریم (زانکۆی سلێمانی) — ئەندام

​پ.ی.د. شۆخان محمد احمد (زانکۆی سلێمانی) — ئەندام و سەرپەرشتیار

سەرۆکایەتی بەشی جوگرافیا گەرمترین پیرۆزبایی لە توێژەر و مامۆستای سەرپەرشتیار دەکات. هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین لە کاروانی زانستی و ئەکادیمیاندا.

​سەرۆکایەتی بەشی جوگرافیا

٢٠٢٦/٠٦/٠٦

Address


Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Department of Geography posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

  • Want your school to be the top-listed School/college?

Share