14/09/2013
١٠ هەنگاو بۆ سەرەتایەکی سەرکەوتوو لە ساڵی نوێی خوێندندا:-
یەکەم: تیڕوانینت بۆ یەکەم ڕۆژی خوێندن وا بیت کە: ساڵی نوێ مژدەیەکە بۆ رزگار بون لە تەمبەڵی و هیوایەکە بۆ زیادبونی زانیاری و راستیەکە کە ساڵێکی نوێ لە تەمەنت دەست پێ دەکات، زەنگێکە کە پێت دەڵێ ئاگاداربە .... کۆشش بکە .... تا لە کاروانی هاو تەمەنەکانت دوا نەکەویت. نمرەی نزم و یادگاریە ناخۆشەکانی ساڵی رابردو لە بیر بکە. بە نەفەسێکی نوێ و قولەوە دەست پێ بکە.
دووەم: بە دڵێکی پر هیواو ئامانج، زۆر بە پەرۆشەوە رو لە بازار بکە، بۆ کرینی پێویستیەکانی قوتابخانە. جانتا، پێنووسی رەنگاورەنگ، بیرت نەچیت لە باشترین و جوانترینیان بکرە، هەرچی جوانکاریەک بە دڵ پیت خۆشە بیکرە بۆ کەرستەکانی خوێندنگە، با کەرەستەکانی خوێندنت جۆریک بیت هەمیشە ئارەزوی هەڵگرتنی بکەی. با پەرتوکو پەراوەکانت هیندە پاکو جوان بن هەمیشە ئارەزوی نوسین و بەکارهێنانی بکەی.
سێیەم: هەڵسوکەوتت بە جۆرێک بیت کە کەسانی دەوروبەرت زوو هەست بەوە بکەن کە تۆ خویندکاریت وە ساڵیکی نوێ لە خوێندن دەستی پێکرد. لە کاتی رۆشتندا سەرت دامەخەو با جانتاکەت شۆڕ نەبێتەوە بۆ خوارەوە، سەرت بەرز رابگرە بەوپەری شانازیەوە ملی رێگا بگرە، وا بکە کتێبەکانت هەست بکەن کە لەناو دەستی کەسیکی مەزنن. لە پۆلەکانی خوێندندا هاورێ دۆستبە، ئارامبە، سڵاو لە هاورێکانت بکە، لەگەڵ هارێ نوێیەکانی پۆلەکەت روخۆشبە و خۆتیان پێ بناسینە. بیرت نەچێت هاورێی زۆر باش و لەسەرخۆو رەوشت بەرز بکە بە هاوری چونکە دواتر زۆر کاریگەی لەسەرت بەجێ دەهێڵێت. هاورێی باش هۆکارێکە وابکات خوێندگە ببێتە خۆشترین جێگەی مانەوەت، کاتەکەنت زۆر بە خۆشی و پر زانست ببەیتەسەر تیایدا.
تێبینی: پاشماوەکەی لە داهاتوو یەکی نزیکدادەخوننەوە.
بە هیوای سود گەیاندن