Safety Training Center-STC

Safety Training Center-STC Working conditions, has served to focus attention on the need to create safe, healthy working environments and promote a new safety culture in the workplace.

05/05/2026

درود بۆ ڕۆحی پاکی قوربانیانی شوێنی کار کە ژیانیان کردە قوربانی

با دڵنیا بین لە دروستکردنی ژینگەیەکی کاری سەلامەت لە ڕووی دەروونی-کۆمەڵایەتیەوەLet's ensure a healthy psychosocial worki...
28/04/2026

با دڵنیا بین لە دروستکردنی ژینگەیەکی کاری سەلامەت لە ڕووی دەروونی-کۆمەڵایەتیەوە
Let's ensure a healthy psychosocial working environment

ڕۆژی ٢٨ ی نیسان ڕۆژی جیهانی سەلامەتی وتەندروستی لە شوێنی کاردا ، بۆ ئەمساڵی ٢٠٢٦ وەک هەموو ساڵێک بۆ ئەم ڕۆژە دروشمێک دادەنرێت لە لایەن هەردوو ڕێکخراوی کار ی جیهانی لەگەڵ ڕێخراوی تەندروستی جیهانی وە دروشمی ئەمساڵ جەخت دەکاتەوە لە مەترسییە دەرونییە کۆمەڵایەتییەکان و ناساندنی ئەم جۆرە لە مەترسی وەک یەکێک لە مەترسییە گرنگەکان کە سالانە چەندین قوربانی لێدەکەوێتەوەو بۆ ئەم ساڵیش گرنگی تەواوی پێدراوە .
دەتوانین ژینگەی کارکردنی دەروونی کۆمەڵایەتی بە چۆنیەتی داڕشتن و ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی کار و ئەو پراکتیکە ڕێکخراوەییانەی کە بارودۆخی کارکردنی ڕۆژانە لە قاڵب دەدەن پێناسە بکەین .
هۆکارە دەروونیە کۆمەڵایەتییەکان وەک ( باری کار و کاتی کارکردن و ڕوونی ڕۆڵی هەر یەکێک لە شوێنی کاردا و سەربەخۆیی و پشتیوانی وە هەروەها پرۆسەی دادپەروەرانە و شەفاف ) کاریگەرییەکی بەهێزیان لەسەر چۆنیەتی ئەزموونکردنی کار هەیە و کاریگەرییان لەسەر سەلامەتی و تەندروستی و ئەدای کرێکاران و کارمەندان هەیە هەر بۆیە کاتێک هۆکارە دەروونی کۆمەڵایەتییەکان گەشتنە ئاستی زیان گەیاندن بە کرێکاران ئەو کات دەبنە مەترسی کە شانبەشانی مەترسییە فیزیکی، کیمیایی و بایۆلۆژی و جۆرەکانی تر وە دەبێت چارەسەر بکرێن و بە ڕێکاری تایبەت بەڕێوەببرێن بۆ دڵنیابوون لە ژینگەی کارکردنی سەلامەت و تەندروست.
لە چوارچێوەی ڕۆژی جیهانی سەلامەتی و تەندروستی لە شوێنی کار ٢٠٢٦، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار کەرەستەی هەڵمەتی پەرەپێدانی پەرەپێداوە، لەوانە ڕاپۆرتێکی جیهانی و پێشکەشکردنی پاوەرپۆینت. ڕاپۆرتەکە ڕێبازێکی ڕێکخراوەیی و خۆپارێزی دەگرێتەبەر بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکانیان بۆ هۆکارە دەروونی کۆمەڵایەتییەکان لە سەر سێ ئاستدا کە ئەوانیش :
١- کار ٢- چۆن کار بەڕێوەدەبرێت و ڕێکدەخرێت ٣- و سیاسەت و پراکتیک و ڕێکارە فراوانەکان کە کارەکان بەڕێوەدەبەن.
لە کاتێکدا زۆرێک لە مەترسییە دەروونی کۆمەڵایەتییەکان نوێ نین بەڵام پێدەچێت گۆڕانکارییە گەورەکان لە جیهانی کاردا لەوانە دیجیتاڵکردن و زیرەکی دەستکردو کارکردن لە دوورەوە و ڕێکخستنی نوێی دامەزراندن ئەمانە هەمووی خەریکە ژینگەی کارکردنی دەروونی کۆمەڵایەتی لە قاڵب دەدەنەوە.
هەرچەندە ئەم گۆڕانکاریانە ڕەنگە مەترسییەکانی ئێستا چڕتر بکەنەوە یان مەترسیی نوێ دروست بکەن ئەگەر بە باشی چارەسەر نەکرێن بەڵام لە هەمان کاتدا دەتوانن دەرفەت بۆ باشترکردنی ڕێکخستنی کار و نەرمی زیاتر پێشکەش بکەن کە ئەمەش تیشک دەخاتە سەر پێویستی ئەکشنی چالاکانە.

((لێپرسراوی سەنتەری ڕاهێنانی سەلامەتی  پ.ی.دیاری ابراهیم توفیق  میدالیای دەزگایەکی  نێودەوڵەتی ئەمریکی بەدەست دەهێنێت ))...
31/12/2025

((لێپرسراوی سەنتەری ڕاهێنانی سەلامەتی پ.ی.دیاری ابراهیم توفیق
میدالیای دەزگایەکی نێودەوڵەتی ئەمریکی بەدەست دەهێنێت ))
لە چوارچێوەی پەیوەندی و چالاکیەکانی دەزگای پشکنین و دڵنیایی جۆری لە وەزارەتی خوێندنی باڵا خولی ڕاهێنانی
( هەڵسەنگاندنی مەترسیەکانی ئاسایشی کیمیایی لە دەزگا ئەکادیمیەکانی هەرێمی کوردستان) لەسەر ئاستێکی باڵا بۆ زانکۆکانی کوردستان ڕێکخرا کە لەلایەن تاقیگە نیشتمانییەکانی ساندیای ئەمریکی کە راستەوخۆ لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاوە سەرپەرشتی دەکرێت ، تاقیگەی نیشتمانی ساندیا دامەزراوەیەکی جیهانی پێشەنگە لە بواری ئاسایشی کیمیایی، بەڕێوەبردنی مەترسییە زانستییەکان و پەرەپێدانی چارەسەرە تەکنۆلۆژییەکان.
بەڕیز (پ.ی.د. دیاری ابراهیم توفیق) لێپرسراوی سەنتەری راهێنانی سەلامەتی لە سەنتەری توێژینەوەو پەرەپیدانی زانکۆ لەم خولی ڕاهێنانەدا لە لایەن ساندیای ئەمریکی وەک ‌هاوبەشی ڕاهێنەرانی ساندیا دەستنیشان کرابوو و بە شدار بوە لە خولەکەدا کەلەشاری عمان لە وڵاتی ئوردن لە ڕۆژانی ٥ بۆ ٨ /١٢/٢٠٢٥ ئەنجام درا و نوێنەری زۆربەی زانکۆ حکومییەکانی کوردستان بەشدار بون لەم ڕاهێنانەدا بە مەبەستی پەرەپێدانی توانا و لێهاتووییەکان لەو بوارەدا بە تایبەت بۆ لێپرسراوان و پسپۆڕانی بواری ئاسایشی کیمیا، ئامانجە سەرەکییەکانی ڕاهێنانەکە خۆی دەبینیەوە لە : ‏‎
• ‏‎ بەرزکردنەوەی ستانداردەکان: بەهێزکردنی ئاستی بەڕێوەبردنی مەترسییە کیمیاییەکان.
• ‏‎ چاکسازیی سیستەم: پتەوکردنی سیستەمەکانی سەلامەتی و ئاسایشی تاقیگەکان.
• ‏‎ مامەڵەکردنی ژیرانە: گەشەپێدانی مامەڵەکردنی بەرپرسیارانە و پرۆفیشناڵ لەگەڵ ماددە کیمیاییە مەترسیدارەکان.
لە کۆتایی خولەکەدا جگە لە بەخشینی بڕوانامەی بەشدار بون میدالیای تایبەت بە تاقیگەکانی ساندیای ئەمریکی بەخشرایە بەڕیز (پ.ی.د. دیاری ابراهیم) کە ئەمەش جێگەی خۆشحاڵیە بۆ سەنتەرەکەمان و زانکۆمان .

لێپرسراوی سەنتەری ڕاهێنانی سەلامەتی پ.ی.د. دیاری ابراهیم توفیق میدالیای دەزگایەکی نێودەوڵەتی ئەمریکی بەدەست دەهێنێت لە چوارچێوەی پەیوەندی و چالاکیەکانی دەزگای پش....

https://www.facebook.com/share/p/1BgRZcHxJ5/?mibextid=wwXIfr
16/05/2025

https://www.facebook.com/share/p/1BgRZcHxJ5/?mibextid=wwXIfr

جەنابی بەڕێوەبەری گشتیی بەرگری شارستانی هەرێمی کوردستان، بەڕێزان لە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر. خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانی گیان فیدا.

بە دڵ و ڕۆحێکی پڕ لە ئەسەف و شانازییەوە، هەواڵی گیانبەختکردنی دوو هاوکار و هاوسەنگەری جوامێر و فیداکارمان، پۆلیسی پلە/٤ (یوسف شەریف حەسەن)و ڕێپێدراوی پلە/٨ (صەباح سەلیم حەسەن)م پێگەیشت. ئەم دوو هەڵۆ بەرزەفڕەی نیشتمان، لە کاتێکدا گیانی پاکیان بەخشی لە لووتکەی ئەرکی پیرۆزی مرۆڤایەتی و وەفاداری بەرامبەر سوێند و بەڵێنی دڵسۆزی لە پیشەکەیاندا، گیانی شیرینی خۆیان کردە قوربانی، ئای چەند گەورەییە لە دەستدانی ڕۆح بۆ ئازادکردنی ڕۆح و پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان، ئەمە هیچ وشە و دێڕێک ناتوانێ گوزارشت لەم گیان فیداکارییە مەزنە بکات

شەهیدبوونی ئەم دوو قارەمانە، کە بوونە نموونەی هەرە بەرزی ئازایەتی و دڵسۆزی، برینێکی قووڵە لە دڵی هەمووماندا، بەڵام لە هەمان کاتدا مەشخەڵێکی پرشنگدارە بۆ ڕێگای پڕ لە شانازیی خزمەت و قوربانیدانمان. خوێنی گەشیان شاهیدی وەفاداری و خۆنەویستی بێوێنەیانە.

بەناوی خۆم و تەواوی ئەفسەران و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی (بەرگری شارستانی سلێمانییەوە) پرسە و سەرەخۆشی و هاوسۆزیی بێپایانمان ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و خانەوادە سەربەرزەکانیان دەکەین. ڕۆڵەی ئێوە ڕۆڵەی نیشتمان و ئێمەشە و یادیان هەمیشە زیندووە و جێگەی فەخرن بۆ هاوپیشەکانیان. لە پەروەردگاری مەزن دەپاڕێینەوە ڕۆحی پاکیان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و سەبووری بە هەموولایەک ببەخشێت.

إِنَّا لِلّـــهِ وَإِنَّــــا إِلَيْـــهِ رَاجِـــــعونَ

عەمیدی مافپەروەر
دیــار ئیبراهیــم محــێدین
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سلێمانی

رۆژی جیهانیی سەلامەتیی و تەندروستیی لە شوێنی کاردا، ساڵانە لە 28ی نیسانی هەموو ساڵێک ئەم کەمپینە بەڕێوەئەچێت کە تایبەتە ...
28/04/2025

رۆژی جیهانیی سەلامەتیی و تەندروستیی لە شوێنی کاردا، ساڵانە لە 28ی نیسانی هەموو ساڵێک ئەم کەمپینە بەڕێوەئەچێت کە تایبەتە بە یادی قوربانیانی شوێنی کار، وەک هەمو ساڵێک بە ئەرکی خۆمی دەزانم کە دروشمی تایبەت بەم کەمپینە جیهانیەتان پێ بناسێنم بۆ ساڵی ٢٠٢٥ کە دروشمەکەیان بریتییە لە :
"شۆڕشکردن لە تەندروستیی و سەلامەتیی: رۆڵی AI و دیجیتاڵکردن لە شوێنی کاردا"
Revolutionizing health and safety: the role of AI and digitalization at work
وەک هەموو کایەکانی تری ژیانمان کە ئەی ئای و دیجیتەلایزین کاریگەری تەواوی هەیە لەسەرمان بە هەمان شێوە ئەمساڵ دروشمی ئەم کەمپینە جیهانیەشی گرتۆتەوە.
ئەم دروشمە، رۆشنایی ئەخاتە سەر شێوازە نوێیەکانی کارکردن، وەکو ئۆتۆماتیکییکردنی ئەرکەکان، شیکاری داتا گەورەکان، سیستەمی دیجیتاڵی زیرەک و بەڕێوەبردنی کرێکاران لە رێگەی ئەی ئای(AI). هەروەها دروشمی یەکێتیی کۆنفیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی سەندیکاکان بۆ رۆژی یادکردنەوەی کرێکاران بریتییە لە ‘کاریگەریی زیرەکیی دەستکرد (AI) و دیجیتاڵکردن لەسەر تەندروستیی و سەلامەتیی پیشەیی . هەروەها جەخت لە گرنگیی و تەحەدییەکانی ئەم تەکنەلۆژیایانە ئەکاتەوە، لە چەشنی شیکاریی پێشبینییکراو بۆ رێگریکردن لە رووداوەکان و رۆبۆتیک بۆ کەمکردنەوەی بەرکەوتنی مرۆڤ بە ئەرکە مەترسیدارەکان. لە هەمان کاتدا، باس لە نیگەرانییەکانی وەکو چاودێریکردنیی کرێکاران، لایەنگری ئەلگۆریثم و کاڵبوونەوەی سنوورەکانی ژیانی کار ئەکات. کەمپەینەکە داوای گواستنەوەی دیجیتاڵی مرۆڤ-سەنتەریی ئەکات، دڵنیابوون لەوەی کە تەکنەلۆژیا تەندروستی و سەلامەتیی و کەرامەتیی کرێکاران بەرز ئەکاتەوە.

پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزو سەری ساڵی کوردتان لێدەکەین بە هیوای سەلامەتی بۆ هەموان 💐💐💐💐💐💐💐💐💐💐
20/03/2025

پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزو سەری ساڵی کوردتان لێدەکەین بە هیوای سەلامەتی بۆ هەموان 💐💐💐💐💐💐💐💐💐💐

بروانامەی بەشدار بون پێشکەش بە بەشدار بوانی  خولی راهێنانی ئاسایشی مادددە کیمیایەکان کرا ( گروپی مامۆستایانی زانکۆ وپەیم...
14/12/2024

بروانامەی بەشدار بون پێشکەش بە بەشدار بوانی خولی راهێنانی ئاسایشی مادددە کیمیایەکان کرا ( گروپی مامۆستایانی زانکۆ وپەیمانگە تایبەتە ناحکومیەکان )

بروانامەی بەشدار بون پێشکەش بە بەشدار بوانی  خولی راهێنانی ئاسایشی مادددە کیمیایەکان کرا ( گروپی مامۆستایانی زانکۆی سلێم...
14/12/2024

بروانامەی بەشدار بون پێشکەش بە بەشدار بوانی خولی راهێنانی ئاسایشی مادددە کیمیایەکان کرا ( گروپی مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی )

بەشێکی تری گرانتی خولی ڕاهێنانی ڕێکخراوی CRDF ی ئەمریکی بەدەستهاتوو تایبەت کرابوو بە زانکۆ تایبەتەکان لە شاری سلێمانی کە...
09/12/2024

بەشێکی تری گرانتی خولی ڕاهێنانی ڕێکخراوی CRDF ی ئەمریکی بەدەستهاتوو تایبەت کرابوو بە زانکۆ تایبەتەکان لە شاری سلێمانی کەلە بەشە زانستییەکانیاندا تاقیگەیان هەیە وە دەستەیەک لە مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بەشدار بون لە خولی ڕاهێناندا کە ماوەی ٣ ڕۆژ دەخایەنێت و سبەی کۆتا ڕۆژ دەبێت ، وەک زانکۆی دایک پاڵپشت بە ئەزمون و شارەزایمان لە بوارە جیاجیاکاندا لە ڕێگەی سەنتەرەکانی زانکۆمانەوە هەمیشە لە پلانەکانماندا هاوکار و هەمائاهەنگ بوین بۆ گشت دەزگاو فەرمانگە حکومی و ناحکومیەکان بەو هیوایەی بتوانین خزمەتێک پێشکەش بکەین .

Address

Karkuk Main Road
Slemani

Opening Hours

Monday 09:00 - 13:00
Tuesday 09:00 - 13:00
Wednesday 09:00 - 13:00
Sunday 09:00 - 13:00

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Safety Training Center-STC posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category