قوتابخانه ى سه ربه ستى بنه ره تى

Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from قوتابخانه ى سه ربه ستى بنه ره تى, Elementary School, سليمانى جوارباخ, Sleimani.

Operating as usual

01/07/2021

له‌ئه‌ڵمانیا پێش پێدانه‌وه‌ی كارتی نمره‌كانیان
ئه‌م نامه‌یه‌ ده‌درێته‌ ته‌واوی دایك و باوكی قوتابیان:منیش پێم باش بوو لێرەوە هەمان نامە ئاراستەی ئێوەی خۆشەویست بکەم،،

دایكان و باوكانی ئازیز..
به‌م نزیكانه‌ منداڵه‌كانتان بڕوانامه‌ی ده‌رچونیان وه‌رده‌گرنه‌وه‌. ئێمه‌ باش ده‌زانین هه‌موتان خوازیارن منداڵه‌كانتان نمره‌یه‌كی به‌رزتان بۆ بهێننه‌وه‌. تكایه‌ له‌بیرتان بێت له‌نێو ئه‌و قوتابیانه‌دا هونه‌رمه‌ندانێكی مه‌زن هه‌ن كه‌ هیچ پێویستیان به‌ تێگه‌یشتن له‌ بیركاری نیه‌، له‌نێویاندا پیاوانێكی سه‌رمایه‌دار هه‌ن هیچ گرنگی ناده‌ن به‌ ئه‌ده‌بی ئینگلیزی، له‌نێویاندا مۆزیك زانانێك هه‌ن گرنگی ناده‌ن به‌ هێما كیمیاوییه‌كان. ئه‌گه‌ر منداڵه‌كانتان نمره‌ی به‌رزیان به‌ده‌ستهێنا ئه‌وه‌ زۆر باشه‌، ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌وه‌ بوو، تكایه‌ سوكایه‌تی به‌ كه‌سایه‌تی و رێزیان مه‌كه‌ن. پێیان ڕابگه‌یه‌نن كه‌ ئه‌وان زۆر باشن، ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستیان هێناوه‌ ته‌نها بڕوانامه‌یه‌كه‌ و ته‌واو.
منداڵه‌كانتان له‌ هه‌موو شتێك له‌پێشترن. به‌منداڵه‌كانتان ڕابگه‌یه‌نن كه‌ ئه‌وانتان خۆش ده‌وێت نه‌ك حوكم ده‌كه‌ن به‌سه‌ریاندا، به‌بێ ئه‌وه‌ی چاوله‌و نمرانه‌ بكه‌ن كه‌ به‌ده‌ستیان هێناوه‌.
ئەبینیت چۆن منداڵەکانت جیهان ڕادەماڵن، نمرەیەکی خراپ نابێتە ڕێگر لەبەردەمیاندا، دڵنیابن پزیشک وئەندازیارەکان بەختەوەرترین مرۆڤی دونیانین.

12/06/2021

خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی خوێندنی(۲٠۲٠_۲٠۲۱) خولی یەکەم
بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو قوتابییە خۆشەویستەکانمان

خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی خوێندنی(۲٠۲٠_۲٠۲۱) خولی یەکەم
بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو قوتابییە خۆشەویستەکانمان

[05/14/21]   بە ناوی سەرجەم مامۆستایان و دەستەی کارگێری قوتابخانەکەمانەوە پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزتان لێدەکەین و هیوای تەندروستی باش بۆ قوتابییە خۆشەویستەکانمان و خێزانەکانیان دەخوازین.
وە لێرەوە پێتان ڕادەگەیەنین
کە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی۱٦/٥/۲٠۲۱ دەوامی قوتابخانەکەمان بە شێوەی تناوب و بە هەمان شێوازی پێش ڕاگرتنی دەوام دەست پێدەکاتەوە بەم شێوەیەی خوارەوە
دەوامی مامۆستا محمد ڕۆژانی یەکشەممە، سێ شەممە،پێنج شەممە کاتژمێر (۸بۆ۱۲،۳٠)
دەوامی مامۆستا ئاوات ڕۆژانی شەممە ، دووشەممە ،چوارشەممە کاتژمێر (۸بۆ۱۲،۳٠)
تێبینی/پابەندبوون بە رێکارە تەندروستییەکان ئیلزامییە و پێویستە هەموو قوتابییەک بە ماسکەوە دەوام بکات وە لەڕێی گروپی ڤایبەرەکانەوە خشتەی ڕۆژەکانتان بۆ دەنێرین.

28/04/2021

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پاش هەڵسەنگاندنی دۆخی تەندروستی لە لیژنەی باڵای بەرەنگابونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ئاماژە بە مەترسیداریی تەشەنەسەندن و هەڵکشانی بەردەوامی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات لەهەرێمی کوردستان، خوێندنی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین بەردەوام دەبێت و وەزارەتی پەروەردە پرۆگرامی هەردوو وەرزی خوێندن بۆ قوتابیان و خوێندکاران پوخت دەکاتەوە و تەنها ئەو بابەتانە داخڵ دەبن بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی خوێندن کە پێش مانگی تەموز ئەنجام دەدرێن بۆ قۆناغی( ١ ی بنەرەتی تا ١١ )ـی ئامادەیی. ئێمە وەکو وەزارەت لە هەماهەنگی بەردەوام دەبین لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بەخوێندنی ناوپۆل لەپاش جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز کە لیژنەی باڵا بریاریداوە لە پێناو بەردەوامبوونی پرۆسەی خوێندن چەندین رێککاری دیکە لە کەرتی گشتیی و تایبەت و شوێنە گشتییەکان بگیرێتەبەر ، تا ئەوکاتە پێویستە بەتەواوی پابەندبوون و سوود وەرگرتن لە وانەکان بە شێوازی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین و کەناڵی تەلەفزیۆنی پەروەردەیی هەبێت هەموو ئەگەرەکان لەبەرچاوبگیرێت .

راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە
٢٨ ی ٤ ی ٢٠٢١..

Photos from ‎قوتابخانه ى سه ربه ستى بنه ره تى‎'s post 17/04/2021

Photos from ‎قوتابخانه ى سه ربه ستى بنه ره تى‎'s post

27/03/2021

خشتەی تاقیکردنەوەکانی نیوەی یەکەمی وەرزی یەکەم بۆ هەردوو دەوام هەمان خشتەیە
قوتابیانی خۆشەویست ئاگاداردەکەین کە لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا دەوام ڕۆژ نا ڕۆژ نابێت بەڵکو هەموو ڕۆژێک دێن بۆ قوتابخانە دەوامی مامۆستا ئاوات کاتژمێر (۸) دێن بۆ قوتابخانە دەوامی مامۆستا محمد کاتژمێر(۱٠) دێن وە وانەی کە ناخوێنن تەنها تاقیکردنەوەکان دەکەن و دەگەڕێنەوە،تکایە پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن و هەموو پێداویستییەکی تاقیکردنەوە لەگەڵ خۆتان بهێنن
بەهیوای سەرکەوتن بۆ هەمووتان

[03/10/21]   ئاگاداری قوتابیانی دەوامی دووەم (دەوامی مامۆستا محمد) دەکەین کە بەیانی دەوامی ئاساییە و پشوو لە ۱۲/۳ دەست پێدەکات

Photos from ‎قوتابخانه ى سه ربه ستى بنه ره تى‎'s post 10/03/2021

نازدارەکانی ئێمە لە ڕۆژی جلی کوردیدا،،پیرۆزە ڕۆژی جلی کوردی ڕۆژی کلتوری و نەتەوەی کورد

Photos from ‎قوتابخانه ى سه ربه ستى بنه ره تى‎'s post 10/02/2021

خونچە گوڵەکانی پۆلی یەکەم

Photos from ‎قوتابخانه ى سه ربه ستى بنه ره تى‎'s post 07/02/2021

ژیانی مەدەنی واتا بوونی ئێوەو جانتاکانی شانتان بە شەقام و کۆڵانەوە،،سرودی ژیان واتا یاری و دەنگی پێکەنینی ئێوە لە گۆڕەپانی قوتابخانە خوای گەورە بتانپارێزێ

06/02/2021

قوتابیانی خۆشەویست تکایە لەکاتی هاتن بۆ قوتابخانە پابەندی ئەم ڕێنماییە تەندروستییانەبن بە هیوای سەلامەتی بۆ هەمووتان

[02/05/21]   ئاگاداری
ئاگاداری سەرجەم قوتابیانی دەوامی دووەم(دەوامی مامۆستا محمد)دەکەین کە ڕۆژی یەکشەممە ۷/۲/۲٠۲۱ وە دەوامی مامۆستا (ئاوات) دووشەممە ۸/۲/۲٠۲۱ کاتژمێر ۸ لە قوتابخانە ئامادە بن تکایە پەیرەوی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن

[01/07/21]   روونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا

دوای راوێژکردن لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دۆخی ڤایرۆسی کۆرۆنا و سەرهەڵدانی نەوەی نوێی ئەو ڤایرۆسە لە هەندێک وڵات و دوای هەڵسەنگادنی دۆخەکە بەتایبەت بابەتی دەستپێکردنەوەی خوێندن لە گشت خوێندنگە و زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا هەمان ئەو بڕیارانەی پێشوو کە لەم بارەیەوە دەرکراون، پەیڕەو بکرێن:

1. دەوامی قۆناغەکانی 1 و 2 بنەڕەتی و 12 ئامادەیی (حکومی ـ ناحکومی)، تا رۆژی (2021/1/16) رادەگیرێت و سەر لە نوێ هەڵسەنگاندن بۆ رەوشی تەندروستی دەكرێت.

2. قۆناغی 1 و 2 بنەڕەتی و 12 ئامادەیی دەتوانن تا کاتی کردنەوەی قوتابخانەکان، بەشێوەی "نائیلزامی" سوود لە وانەکانی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین وەربگرن.

3. قۆناغی 3 بنەرەتی تا 11 ئامادەیی (حکومی - ناحکومی) بە شێوازی ئەلیکترۆنی لە خوێندن بەردەوام دەبن. هەروەها تا رۆژی (2021/1/16) و سەر لە نوێ هەڵسەنگاندنی بۆ رەوشی تەندروستیی، سەردانکردنی بە گروپ و ئامادەبوون لە قوتابخانەکان رادەگیرێت.

4. ئەو قوتابخانانەی کە لە گوندەکان و ئەو ناوچانەی كە هێڵی ئینتەرنێتیان وەک پێویست نییە و ژمارەی قوتابیانیان سنووردارە، دەوامیان بۆ گشت قۆناغەکان رادەگیرێت.

5. دەوامی باخچەی منداڵانی ناحکومی، تا رۆژی (2021/1/16) رادەگیرێت و سەر لە نوێ هەڵسەنگاندن بۆ رەوشی تەندروستی دەكرێت.

6. دەوامی پەیمانگاکانی حکومی و ناحکومیی وەزارەتی پەروەردە، تا رۆژی (2021/1/16) رادەگیرێت و سەر لە نوێ هەڵسەنگاندن بۆ رەوشی تەندروستی دەکرێت.

7. بەمەبەستی رێکخستنەوەی ساڵنامەی خوێندن و تاقیکردنەوەکان، وەزارەتی پەروەردە بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام سوود لەو پشووە فەرمییانە وەردەگرێت کە بە پێویستی بزانێت.

8. لە زانكۆ و پەیمانگاکان بۆ بەشە زانستییەکان، سیستەمی خوێندنی نێو كامپەس و خوێندنی ئەلیكترۆنی (خوێندنی ئاوێتە)، بەپێی ھەمان پلانی پێشوو ھەروەھا بە ڕەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان، تا رۆژی (2021/1/16) وەك خۆی بەردەوام دەبێت.

9. بەشە مرۆییەکانیش لە زانکۆ و پەیمانگەکاندا بە ڕەچاوکردنی رێنمایی تەندروستیی زیاترەوە، تا (2021/1/16) بەھەمان شێوەی پێشوو وەک خۆی بەردەوام دەبێت.

ئەم بڕیارانە لە ڕۆژی (2021/1/7) کاری پێدەکرێت، دوای ئەم ڕێککەوتەش لیژنە کۆدەبێتەوە بۆ سەر لە نوێ تاوتوێکردنی ڕەوشی تەندروستیی هەرێمی کوردستان.

د. جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2021-1-7

16/11/2020

قوتابخانه ى سه ربه ستى بنه ره تى

قوتابیانی خۆشەویست،دایکان و باوکانی بەڕێز ئەم کاتەتان باش،،
بەهیوای تەندروستییەکی باش بۆ هەمووتان ،،ئاگادارتان دەکەین هەرقوتابییەک لەڕێی گروپی ڤایبەرەکانەوە ئاگادر نەبووە بۆ وەرگرتنی کتێب یاخود کۆدی قوتابخانەی ئەلەکترۆنی لا نەماوە ئەوا ڕۆژانی یەکشەممان و چوارشەممان کاتژمێر (۸،۳٠ بۆ ۱۱) سەردانی قوتابخانە بکەن (تەنها دایک یان باوک)
وە ئاگادارتان دەکەین کە قوتابخانەی ئەلەکترۆنی کارایەو .لەڕێگەی ئەم لینکەوە ئەتوانن داغڵ بن، www.ewane.krd

01/11/2020

[09/10/20]   تازەترین ڕێنماییەکانی وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بە دەوامی سالی خوێندنی ۲٠۲٠_۲٠۲۱ بەم جۆرەیە:
۱_لە ۲۷/۹/۲٠۲٠ قوتابیانی پۆلی ۱۲ ی ئامادەیی لە ناوەندەکانی خوێندن دەست بە خوێندن دەکەنەوە.
۲_ دوای دوو هەفتە و بە هەڵسەنگاندنی باری تەندروستی واتا لە ۱٠_۱٠_۲٠۲٠ هەردوو قۆناغی (۱_۲)بنەڕەتی لە ناوەندەکانی خوێندن بە ڕێکاری خۆ پارێزییەوە دەست بە خوێندنی ناو پۆل دەکەنەوە.
۳_قۆناغەکانی (۳_۱۱) بە شێوەی ئۆنلاین وانە دەخوێنن و ناگەڕێنەوە بۆ پۆلەکانی قوتابخانە تا بار و دۆخی تەندروستی جێگیر دەبێت.
بە هیوای تەندروستی و سەلامەتی بۆ هەموو قوتابیان و بەخێوکارانی خۆشەویست.

23/05/2020

تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

https://www.facebook.com/tvparwarday/videos/254476332567903/

23/05/2020

بە ناوی دەستەی کارگێڕی و سەرجەم مامۆستایانی قوتابخانەکەمانەوە پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز لە قوتابییە خۆشەویستەکانمان و خانەوادە بەڕێزەکانیان دەکەین،،هیوادارین هەموو ڕۆژێکتان هەر جەژن و جەژنتان پڕ خێر و خۆشی بێت

19/05/2020

خشتەی تاقیکردنەوەکانی بازنەی یەکەم پۆلەکانی(یەکەم ، دووەم، سێیەم)

17/05/2020

خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم/خولی یەکەم
بەهیوای سەرکەوتن و تەندروستی باش بۆ قوتابییە خۆشەویستەکانمان

08/05/2020

بەهیوای سەرکەوتن بۆ قوتابییە ئازیزەکان ,ئومێدەوارم ساڵی وا دووبارە نەبێتەوە و کۆتایی نەهامەتی و ناخۆشییەکانمان بێت

ewane.krd 02/05/2020

چوونه‌ژوره‌وه‌

قوتابیانی خۆشەویست،دایکان و باوکانی بەڕێز ئەم کاتەتان باش،،
قوتابخانەی ئەلەکترۆنی پرۆژەیەکی وەزارەتی پەروەردەیە و بۆ پاڵپشتی کردنی قوتابیان دانراوە..قوتابی لەڕێگەی کۆد و پاسۆردێکی تایبەت بە خۆی داخڵی بەرنامەکە دەبێت کە لە ئێستادا هەموو قوتابیانی قوتابخانەکەمان لەڕێی گروپەکانی ڤایبەری قوتابخانەوە کۆدەکانی خۆیان بەدەست گەیشتووە، کاتێک خوێندکارێک داخڵی وانەکانی خۆێ ئەبێت وەک هاتوو حساب ئەکرێت لەسەری کە داخڵ بووە ، لەکاتی داخڵ بونیشی هەموو وانەکانی وەرزی دووەم بە ڤیدیۆ ئەبینێت ،،ئەم سیستەمە تەنها بۆ پاڵپشە بۆ ئیجبار کردنی خوێندکار نیە . ئەوەی گرنگە خوێندکار ئاگادار بکرێتەوە کە وانەکان یەک جار ئەبینرێت واتا ناتوانێت دووبارە سەیری هەمان بابەت بکاتەوە وە هەر پرسیارێکیشی هەبوو لەسەر بابەتیک لەکاتی سەیرکردنی بابەتەکە ئەتوانێت نامە بۆ مامۆستای بابەت بنێرێت ، کاتێک مامۆستا داخڵی سیستەمەکە ئەبێت نامەکانی پێ ئەگات و هەر لەو ڕێگەیەوە وەڵام ئەداتەوە سیستەمەکە وا دروست کراوە کە ساڵانی داهاتووش بەردەوام ئەبێت بۆکاتی پێویست سودی لێ ئەبینرێت وە بە بێ وەحدەی ئینتەرنێتیش ئەکرێتەوە واتا بەس ئامێرەکە هەبێت کێشەی کردنەوەی نابێت ئەم سیستەمە بۆ قۆناغی ۱ ی بنەرەتی تا ۱۱ ئامادەیی ئەبێت چونکە وەرزی دووەم زۆری بابەتەکان نەخوێندراوە ، www.ewane.krd

ewane.krd

21/04/2020

نازدارەکارەکانی پۆلی یەکەم لەکاتی وانە خوێندن لە گروپی ڤایبەری قوتابخانە،بە هیوای تەندروستی بۆ خۆتان و مامۆستا دڵسۆزەکانتان

20/04/2020

[04/06/20]   واز لە کۆرۆنا بێنن، فریای منداڵەکانتان بکەون

لە ئێستادا مەترسیدارترین تۆری کۆمەڵایەتی کە کاریگەریێکی زۆر خراپی هەیە لەسەر هەڵسوکەوتوو رەفتاری مندڵەکانتانە تۆرێکە بەناو (تیک تۆک)، مەترسیدارەکەی بەجۆرێکە کە پێویستە دایکان و باوکان بە پەلە فریا بکەون و نەهێڵن ئەم ژەهرە کوشندەیە چیتر لە ناو مۆبایلی جگەرگۆشەکانیان بمێنێتەوە.

بە پێی ئامارە نا فەرمیەکان لە کوردستاندا رێژەی %70ی بەکارهێنەرانی تۆرە کۆمەڵایەتیەکان ئەم تۆرەش بەکاردەهێنن ، زۆرینەی ئەوانەی بەکاریدەهێنن تەمەنیان لە نێوان (14-17) ساڵیدایە ، کە ئەم ئامارە زۆر مەترسیدارە و جێگەی هەڵوێستە لەسەرکردنە سەرەتا لە لایان خێزن بەتایبەتی و دواییش ڕێکخراوە پەروەردەیەکان ، ئینجا حکومەت ، پێویستە هەموو لایەک بەجدی بێنە سەر خەت و چیدی نەهێڵن ئەم ژەهرە لە کۆمەڵگەکەماندا بڵاوبێتەوە .
(تیک تۆک) شوێنێکە بۆ خۆنمایشکردنی هەرزەکاران و تەنها ڤیدۆی تێدا ئەبلۆد دەکرێت و دەبینرێت ،هەروەها ئەم تۆرە بەوە لە تۆرە کۆمەڵایەتەکانی تر جیا دەکرێتەوە کە بەکارهێنەرانی دەتوانن بە ئاسانی و بێ ئەوەی پێویستی بە ناردنی داخوازی و قبوڵکردنی بەرامبەر بێت ،بەکاریبهێن و ڤیدیۆکان زۆر بە ئاسانی ببینن، گەورەترین جیاوازی ئەم تۆرە لەگەڵ تۆرەکانی تر ئەوەیە کە ئەگەر ھەندێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە نموونە فەیسبوک یان ئینستاگرام یان هەر تۆرێکیتر، لایەنی باش و خراپیان ھەبێت، ئەوا بێگومان (تیک تۆک) ھیچ لایەنێکی باشەی تێدا نییە جگە لە خراپکردنی خوی کۆمەڵگە.

[04/02/20]   پەیامێک لەوەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە :
مامۆستایانی بەڕێز ، قوتابیان و خوێندکارانی ئازیز ، خانەوادە بەڕێزەکانیان ، ئەم کاتەتان باش :
پاش ئەوەی لەچوارچێوەی سیاسەتی خۆپارێزیی لەڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجومەنی وەزیران لەپێناو سەلامەتیتان بڕیاری پشووی ناوەندەکانی خوێندنی سەربەوەزارەتی پەروەردەی دا ، بە پێویستی دەزانین لەڕێگای ئەم پەیامەوە جەخت بکەینەوە لە :
۱ـ ئەنجومەنی وەزیران ،بەسەرۆکایەتی ڕێزدار مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی رێزدار قوباد تاڵەبانی و ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران پاش تاوتوێکردنی پلانەکانی وەزارەتمان بریار دراوە کە قوتابیان دڵنیابن لەوەی ساڵی خوێندنیان نافەوتێت .
۲ـ ئەگەر کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا رێگا بدات، هەمووهەوڵەکانمان بۆ ئەوەیە کە لە ۲ ی٥ ناوەندەکانی خوێندن بکەینەوە بۆ ئەم مەبەستەش لەوحاڵەتەدا پلان وخشتەکانمان بەم جۆرە دەبێت :
ـ لە ۱۲ ی ٥ ی ۲۰۲۰ تا ۲۱ ی ٥ ی ۲۰۲۰ ، تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلی ۱۲ ی ئامادەیی، بەهەموو بەشەکانیەوە، ئەنجام دەدرێت .
ـ تەنها بۆ ئەم ساڵی خوێندن تاقیکردنەوەی نیشتیمانی قۆناغی ۹ ی بنەڕەتی ئەنجام نادرێت و لەگەڵ پۆلە ناکۆتاکان تاقیکردنەوە دەکەن. بەڵام بەگوێرەی ڕێنمایی و پێویستە بۆردی نمرەی قوتابیان بگەڕێتەوە بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی ئەزموونەکانی وەزارەت.
ـ تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان ، بە قۆناغی ۹ ی بنەڕەتیشەوە ، هەروەها پەیمانگاکان و خوێندنی ئیسلامی ، لە ۱ ی ٦ ی ۲۰۲۰ دەستپێدەکات تا ۱۰ ی ٦ی ۲۰۲۰ .
ـ تاقیکردنەوەی خولی یەکەمی ئەزموونە گشتیەکان( وەزاری ) بۆ قۆناغی ۱۲ ی ئامادەیی ، بەهەموو بەشەکانییەوە ، لە ۲٨ ی ٦ی ۲۰۲۰ تا ۲۳ ی ۷ ی ۲۰۲۰ئەنجام دەدرێت ، بەشێوازێک کە لە هەفتەیەکدا تەنها دوو تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت .
ـ تاقیکردنەوەی خولی دووەمی قۆناغی ۱۲ ی ئامادەیی ، بەهەموو بەشەکانیەوە لە ۱٦ ی ٨ ی ۲۰۲۰ تا ۲٤ ی ٨ ی ۲۰۲۰ ئەنجام دەدرێت.
۳ـ بۆ هەموو قۆناغەکان تاقیکردنەوەکان تەنها لەو بابەتانە ئەنجام دەدرێت کە خوێندراون یان دەخوێندرێن لەناو قوتابخانە ، واتە هیچ بابەتێک بۆ تاقیکردنەوە داخڵ نابێت ئەگەر قوتابیان نەیانخوێندبێت.
٤ـ وەزارەتی پەروەردە ، پاش رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران ، خوێندنی ئەلیکترۆنی وەک پاڵپشتیکار و هاوکار و نا ئیلزامی لە ناوەڕاستی مانگی چوار بۆ قوتابیان فەراهەم دەکات بۆ ئەوەی دانەبڕێن لە خوێندن ، هەموو قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومیەکان دەتوانن بە سستمی ئەلیکترۆنی یان ئۆنلاین ی تایبەت بەخۆیان ، بەهەمان شێوەی قوتابخانە حکومیەکان ئەو جۆرە لە خوێندن فەراهەم بکەن ، وە هەر قوتابخانەیەکی ناحکومی کە بە سستمی وەزارەتی پەروەردە دەخوێنێت ، بە کوردی ، ئینگلیزی ، عەرەبی ، دەتوانێت سوود لە پرۆسەی خوێندنی ئەلیکترۆنی وەزارەت وەربگرێت .
٥ـ مامۆستایانی وانەبێژیی قوتابخانەحکومیەکان کەبەهۆی پشووی خۆپارێزیی ناوەندەکانی خوێندن لە وانە وتنەوە دابڕاون ، لەبەرچاو دەگیرێن و شایستە داراییەکانیان بەردەوام دەبێت.
٦ـ پویستە ناوەندەکانی خوێندنی ناحکومی ، لەم دۆخەدا پابەندبن بە گرێبەستەکانیان لەگەڵ مامۆستایانیان و شایستە داراییەکانیان وەک لە گرێبەستەکانیان هاتووە بۆیان خەرج بکەن.
۷ـ ئەو پلان و خشتەیەی کە ئاماژەی پێدراوە لەخاڵی ۲ ی ئەم بڵاوکراوەیە ، بۆ حاڵەتێکە ئەگەر توانرا لە و کاتەدا دەوامی ناوەندەکانی خوێندن بکرێتەوە ، بۆ هەر ئەگەرێکی دیکە ، وەزارەتی پەروەردە پلانی ئامادەکراوی بۆ ئەنجومەنی وەزیران خستۆتە روو ، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردەر دەبێت لەو بارەیەوە.
ئالان حمە سعید
وەزیری پەروەردە

21/03/2020

تەمەنتان پڕ بێت لە گوڵ و جوانی لە بەڵا بە دووربن و تەندروست بن قوتابییە خۆشەویستەکانمان

20/03/2020

ئارینا گیان جەژنی تۆش پیرۆز گوڵە جوانەکەی ئێمە

20/03/2020

نازدارەکانی ئێمە بە جلی کوردییەوە پیرۆزباییان ناردووە،،هەزار جار نەورۆز و جلی کوردی لە ئێوە پیرۆز بێت

Videos (show all)

ئارینا گیان جەژنی تۆش پیرۆز  گوڵە جوانەکەی ئێمە
دەستخۆشی بۆ مامۆستا تەلار و قوتابیانی ئازیزی پۆلی پێنجەم
مامۆستا گوڵبەندی خۆشەویست لەگەڵ قوتابیانی پۆلی پێنجەم
یاری مارو په یژه پولی دووه م له وانه ی وه رزش
پۆلی چوارەم لەگەڵ ست نەمام ی خۆشەویست
پۆلی پێنجەم لە وانەی عەربی ست خەبات ی خۆشەویست
نازدارەکانی پۆلی یەکەم لەگەڵ مامۆستا سنووری خۆشەویست
ئازیزەکانی پۆلی دووەم
مینا گیان گوڵە جوانەکەی ئێمە باسی هەرێمی کوردستانمان بۆ دەکات دەستی مامۆستا شیلان خۆش بێت   کە قوتابییەکانی فێری خۆشەویس...

Location

Telephone

Address

سليمانى جوارباخ
Sleimani
402
Other Sleimani schools & colleges (show all)
فێركاری بۆ هەموان فێركاری بۆ هەموان
Iraq
Sleimani, 46001

ئەم پەیجە بۆ گەیاندنی زانیاریه بە هەمووان بەپێی پێویست