snor_dohki

snor_dohki انا احب صداقه

18/03/2024

12/12/2023
21/11/2023

ئەمڕۆ سێشەممە 21ی تشرینی دووەمی 2023، لە دووەمین ڕۆژی چوارەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی ئەمریکیی کوردستان لە دهۆک، دیداری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پانێڵی سێیەمی کۆڕبەندەکەدا بەڕێوە چوو.

پوختەیەک لە گوتە و وەڵامەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
• ئێمە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی دەزگای خێرخوازییەوە هەوڵمان داوە هاوكاریی مرۆیی بگەیەنینە ئەو كەسانەی كە پێویستیان پێیە. بەداخەوە تا ئێستا ئەو دەرفەتە نەبووە و دەسەڵاتدارانی ئەوێ دەروازەكەیان نەكردووەتەوە تا هاوكارییەكە بگەیەنین.
• پێویستە لە وڵاتی فیدراڵیدا دەسەڵاتەكان دابەش بكرێن و دەسەڵات بدرێتە ناوچەكان وەك ئەوەی لە دەستووردا باس كراوە. بەداخەوە عەقڵیەتێك هەیە لە بەغدا كە قۆرغكارە و دەیەوێ هەموو شتێك لە سەنتەرەوە كۆنترۆڵ بكرێت.
• كوردستان پابەندە بە دەستوور ئێمە كارمان كردووە لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی لەسەر نەوت و پرەنسیپەكانی بەرهەمهێنان و فرۆشتنی نەوت، بەڵام بەداخەوە ئێمە ئەو پشتیوانییەی كە پێویستمانە لە دامەزراوە فیدراڵییەكانەوە پێمان نەگەیشتووە.

• ئێمە ڕێککەوتنێکمان واژوو کردووە لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ، بەداخەوە تا ئێستا جێبەجێ نەکراوە، چونکە چەند هێزێک لە شنگال هەن بە‌‌هێزترن لە دامەزراوەکانی حکومەتی فیدڕاڵی.
• ئێمە باوەڕی تەواومان بە دیموکراسی هەیە لە هەرێمی کوردستان، هیچ مانای نییە هەڵبژاردن نەکرێت ئەگەر لایەنێک یان حزبێک نەیەوێت هەڵبژاردن بکرێت.
• كە سەردانی شار و شوێنەكان دەكەم، بەڵێنیان پێ نادەم بڵێم ئەمە دەكەم، بە كردار پێیان دەڵێم چیم كردووە. ئەمە باشترین ڕێگەیە بۆ ئەوەی باوەڕ بە خەڵكی بهێنیت، دەبێ سەركەوتنەكانیان نیشان بدەیت.
• خەڵکی کوردستان باجی باشی خۆی دەدات، چونکە ئێمە نە هێرشمان کردووەتە سەر کەس نە خەڵکی بێگوناحمان کوشتووە، لەباتی ئەوەی قەدری ئێمە بگرن کەچی سزامان دەدەن. ئایا ئەم عەقڵیەتە سەرکەوتوو دەبێت، باوەڕی من وایە، ئەوەی سەردەکەوێت میللەتی ئێمەیە.

20/11/2023

سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری به‌ریتانیا دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 20ـی تشرینی دووەمی 2023 لە سەڵاحەددین، سەرۆك مسعود بارزانی پێشوازیی لە بۆریس جۆنسۆن، سەرۆكوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا و شاندێكی یاوەری كرد.
بۆریس جۆنسۆن خۆشحاڵی خۆی به‌دیداری سه‌رۆك بارزانی ده‌ربڕی و ستایشی ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و ئاماده‌بوونی له‌ به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ‌دا كرد. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ په‌یوه‌ندیی دوستانه‌ی نێوان به‌ریتانیا و هه‌رێمی كوردستان كرد، جەختی لە پێویستیی به‌رده‌وامیی هه‌ماهەنگی، پشتگیری و هاوبەشی نێوان هه‌ردوولای كرد بۆ به‌رده‌وامبوون له‌ په‌ره‌پێدانی ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌.

سه‌رۆك بارزانی دوای به‌خێرهاتی بۆریس جۆنسۆن سوپاسی به‌ریتانیای كرد بۆ ڕۆڵی به‌رزی لە به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، به‌و پێیه‌ی هێشتا مه‌ترسیی هزر و ئایدۆلۆژیای داعش ماوه‌ كه‌ به‌شه‌ڕی سه‌ربازیی كۆتایی نه‌هات. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وەش دا كه‌ هێشتا مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستانی داعش هه‌ڕه‌شه‌ له‌ سەقامگیریی ناوچه‌كه‌ ده‌كات.
پرسی په‌یوه‌ندیی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێم تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو. هەردوولا جەختیان لە پێویستیی چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م كێشه‌كانی به‌پێی ده‌ستوور له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافوق و هاوسه‌نگی و شه‌راكه‌ت کردەوە.

20/11/2023
13/11/2023

Address

كوردستان
Simele

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when snor_dohki posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category