19/08/2026
سەردانی شاندێکی کۆمەڵگەکەمان بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پلاندانانی وەزارەتی پەروەردە و ناوەندی گەنجان کوردستان فاوندەیشن 🏫✨
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٩ی ئابی ٢٠٢٦، بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرسی نۆژەنکردنەوەی کۆمەڵگەکەمان و ڕەخساندنی ژینگەیەکی فێرکاری مۆدێرن، شاندێکی کۆمەڵگەی پەروەردەیی شەقڵاوە بە سەرۆکایەتی بەڕێز مامۆستا (سۆزان خۆشەوی سلیم) بەڕێوەبەری کۆمەڵگە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پلاندانانی پەروەردەیییان لە پاشکۆی وەزارەتی پەروەردە کرد.
شاندی یاوەری بەڕێز بەڕێوەبەر پێکهاتبوو لە بەڕێزان:
مامۆستا (سامان عزیز حسن) — بەڕێوەبەری کارگێڕیی کۆمەڵگە
مامۆستا (شونم رزاق خضر) — بەڕێوەبەری قۆناغی باخچەی منداڵان
مامۆستا (سەروەر صابر سعيد) — بەرپرسی (IT)
لە سەردانەکەدا، شاندی کۆمەڵگەکەمان لەلایەن بەڕێز خاتوو (شیلان خلیل جنید) بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانانی پەروەردەیی بە گەرمی پێشوازییان لێکرا. لە دانیشتنێکدا، بە وردی تیشک خرایە سەر چەندین پرسی گرنگی تایبەت بە نۆژەنکردنەوەی بینا و بەشەکانی کۆمەڵگەکەمان، بۆ هەمان مەبەست سەردانی ناوەندی گەنجانیان کرد کوردستان فاوندەیشن ، بە ئامانجی نۆژەنکردنەوە و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری و دابینکردنی کەشێکی ئارام، سەلامەت و تەندروست بۆ قوتابییە ئازیزەکانمان.
زۆر سوپاسی کوردستان فاوندەیشن و بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان دەکەین بۆ پێشوازییەکەیان و پشتیوانیی بەردەوامیان لە پرۆسەی پەروەردە.
#پلاندانان #نۆژەنکردنەوە #شەقڵاوە #پەروەردە