ئاگاداری مامۆستاو قوتابیانی بەڕێزی بنکەکەمان دەکەینەوە کە بۆ بەیانی ڕۆژی (شەممە ) پشوە و دەوام نیە بە هۆی بەفرو سەرماو سۆڵە.
بنکەی شەقڵاوە ـ بۆفێرڪردن و لەبەرڪردنی قورئانی پیرۆز ـ مركز تحفيظ شقلاوه
ناونیشان : سەرمەیدان / تەنیشت بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شەقڵاوە.
22/01/2026
ئاگاداری مامۆستاو قوتابیانی بەڕێزی بنکەکەمان دەکەینەوە کە بۆ بەیانی ڕۆژی هەینی هەردوو بەشی بەیانیان و ئێواران پشوە و دەوام نیە بە هۆی بەفرو سەرماو سۆڵە.
19/01/2026
ئاگادارتان دەکەینەوە کەوا بەیانی ڕۆژی سێ شەممە دەوامی بنکەکەمان نیە و پشوە.
16/01/2026
مەلائیکە عەجایبیان بەوە هات کە خودا مەخلوقێکی تر جگە لەوان بۆ عیبادەت دروست کات و لە کاتێک ئەمان لەو پەڕی عیبادەت و چاکەکاری دان ، چونکە ئەمان نەیاندەزانی خودا خاوەن سیفاتێکە بەو مەخلوقە نەبێت بۆیان بە دیار ناکەوێ وەک سیفەتی تەوبەو لێ خۆش بوون خودا ویستی وابوو مەخلوقێک بێت کە تاوان بکات و لێیان خۆش بێت و داوای گەڕانەوە بۆ لای بکەن و وەریانگرێتەوە.
هەر وەک چۆن گەر جەستە تەندروست نەبێت تامو چێژ لە خواردن و خواردنەوە ناکات ئاواش گەر دڵ و دەرونی نەخۆش بوو تامو چێژ لە ئیمان و قوڕئان ناکات.
07/01/2026
ئینسان لە نێوان هەوا و تەقوایە:
هەواکەی کە ئارەزویەتی لەو شتانەی کە حەزی پێیەتی لە خۆبەدەرخستن و چێژو ئارەزووکانی دنیایی لە بەرامبەر ئەمانە تەقوایە بە خۆگرتنەوە لێیان
وَأَمَّا مَنْ خَافَ مَقَامَ رَبِّهِ وَنَهَى النَّفْسَ عَنِ الْهَوَى فَإِنَّ الْجَنَّةَ هِيَ الْمَأْوَى
واتا هەر کەسێک لەو ڕۆژەی کە لە بەر بارەگای خودا دەوەستێ بترسێت و نەفسی بگرێ لە هەوا ئەوە بێ گومان بەهەشت سەرەنجام و جێنشینیەتی.
سوڕەتی یوسف لە ساڵی حوزن دابەزی واتا ئەو ساڵەی رسول اللە صل اللە علیە وسلم خيزانی خەدیجەو مامی ابو طالب وەفاتیان کرد و زۆ شتی ناخۆش بەسەر رسول اللە داهات ، وە تاکە سوڕەتەکە چیرۆکی پەیامبەرێکی بە کاملی باس کردبێت بێ پچڕان ، وە ناوی چیرۆکەکە (احسن القصص)ە واتا چاکترین چیرۆک ، وە سوڕەتەکە بە خەونێک دەستی پێکردو بە تەفسیری خەونەکە کۆتایی هات، وە هەموو هەدەفەکە لەم چیڕۆکە ئەم ئایەتەیە کە اللە جل جلالە دەفەرموێ: {إِنَّهُ مَنْ يَتَّقِ وَيَصْبِرْ فَإِنَّ اللَّهَ لَا يُضِيعُ أَجْرَ الْمُحْسِنِينَ}
واتا هەر کەسێک خۆی بپارێزێت لە بێ ئەمری خوداو فەمانبەری فرمانەکانی ئەو بێت و سەبرو ئارامگر بێت لەسەری ئەوە بێ گومان خودا کاری چاکەکاران بە زایە نادا.
ئاگاداری مامۆستایان و قوتابیانی بەڕێزی بنکەکەمان دەکەینەوە کە لە بەیانیەوە ڕۆژی شەممە دەوامی بنکە بە هەموو بەش و ڕۆژەکانی دەکرێتەوە و ئاسایی دەبێتەوە و دەواممان هەیە.
ئاگاداری مامۆستایان و قوتابیانی بنکەکەمان دەکەینەوە بۆ بەیانی ٢/١/٢٠٢٦ ڕۆژی هەینی دەوامی بنکە نیە بە هۆی بەفرو سەرماو سۆڵە .
ئاگاداری قوتابیانی گشت بەشەکانی بنکەکەمان دەکەینەوە کە دەوامی بنکە بە هۆی ئەزموونەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم لە بەیانیەوە ڕۆژی هەینی /٢٠٢٥/١٢/١٢ وەستێنراوە تاکو ٢/١/٢٠٢٦ کە دەواممان دەست پێدەکاتەوە بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک.
ئاگاداری قوتابی و مامۆستایانی بەڕێزی بنکەکەمان دەکەینەوە کە ئەمڕۆ یەک شەممە دەواممان نیەو پشوە و لە بەیانیەوە دەوام ئاسایی دەبێتەوە.
02/10/2025
ئاگاداری هەموو ڕۆژەکانی بەشی پیاوان (کوڕان) دەکەینەوە کە لە بەیانیەوە دەوام هەیە و ئاساییە.
Click here to claim your Sponsored Listing.