25/02/2026
دیمیتری مەندەلیڤ
(Dmitri Mendeleev)
کیمیاگـــەرە ڕووســـییە ڕیشـــپڕە کەڵەگـــەت و باڵابـــەرز و تـــووڕە و توندەکـــە ، کـــە مێـــژووی زانســـتی کیمیـــای لەکۆڵنـــاوە، لـــە مـــاوەی ســاڵانی1907-1834( ژیـــاوە،جێگـــەی خۆیەتـــی کـــە بـــە ئاینشـــتاینی کیمیـــا ناوببرێـــت، شـــێوازە نوێیەکـــەی خشـــتەی خولیـــی توخمەکانـــی داڕشـــت؛ ئـــەو یەکێکـــە لـــە کەڵەپیاوانـــی زانســـت. گـــەر ئازایەتـــی و جەربەزەیـــی دایکیشـــی نەبایـــا، هەرگیـــز بـــەم داهێنانە مەزنە نەدەگەیشـــت،
ئـــەو هەمـــوو هەوڵێکـــی خســـتەگەڕ بـــۆ ئـــەوەی جگەرگۆشـــەکەی لـــە زانکـــۆ جـــێ بکاتـــەوە، بۆیـــە ماریـــا مەندەلیڤــــی دایـــک لەگـــەڵ دیمیتـــری 15 ســـاڵان، بـــە درێژایـــی ڕووســـیا گەشـــتیان کـــرد و لـــە ســـایبیریاوە بـــۆ ســـانت بترســـبۆڕگ بارگەوبنەیـــان گواســـتەوە. هەندێکجــار ئارامگرتــن موعجیــزە دەخولقینــێ، ئەوەبــوو لــە ســاڵی 1869، لەودەمــەی مەندەلیــڤ بــە تەواوکردنــی بەرگــی دووەمــی کتێبــە مەنهەجییەکــەی کــە ڕێــڕەوە پیشــەییەکەی لــە بــواری کیمیــادا دیاریکــرد، گەیشــت بــە یاســای خولیــی توخمــە کیمیاییــەکان و بنەمایەکــی بــۆ ڕێکخســتنی شێوەخشــتەیی توخمــەکان هێنایــە کایــەوە. ئــەو کۆمەڵــە کارتــەی کــە نــاوی لێنابــوون »کارتــی توخمــەکان«، کــە ژمارەیــان دەگەیشــتە 63 کارت، بــە درێژایــی گەشــتەکانی بــە شــەمەندەفەر پێیانــەوە ســەرقاڵ بــوو و چەندیــن هێلــکاری جیــاوازی لــە ڕێگەی »یاری ســۆلیتێر«ەوە دەکێشــا، کــە بەدڵنیاییــەوە ئەنجامــی باشــی دەســتکەوت، بــەڵام مەندەلیــڤ هەمیشــە بــڕوای وابــوو کــە بــە خەوبینینــەوە ئیلهامــی
بــۆ دێــت.
03/12/2025
کرداری دڵۆپاندن (Distillation):
پڕۆسەی کوڵاندنی ماددەی شلە لە دەفرێکی شووشەیی تایبەت، کە بەهۆی گەرمییەوە بۆ هەڵم دەگۆڕێت و پاشان چڕ دەکرێتەوە لە ڕێگەی خەستێنەرێک و، دواتر شلە چڕبووەکە لە کەمۆڵەیەکی شوشەییدا کۆدەکرێتەوە؛ ئەم تەکنیکەش بەکاردەهێندرێت بۆ خاوێنکردنەوەی ماددە شلەکان، یان لێکجیاکردنەوەی تێکەڵەیەک لە شلەکان بە پشتبەستن بە جیاوازی پلەی کوڵان یان بەهەواداچوونیان.
27/10/2025
دەکرێ بگوترێ ئامێری (بارستە شەبەنگپێو-Mass Spectrometer)، کە لەسەر بنەمای تەکنیکی (بارستە شەبەنگپێویی-Mass Spectrometry) کار دەکات، گرنگترین ئامێری بواری کیمیایە!
چۆن کار دەکات؟
گەردەکانی ماددە کیمیاییەکە بۆ بەشی ئێجگار بچووک بچووک لێک هەڵدەوەشێنێتەوە، دواتر بە وردییەکی بەرز بارستەی تەنۆلکە و تەنۆکەکان دەپێوێ.
لە ڕێگەی ئەم پێوانە زۆر وردانەشە زانا و کیمیاگەر و فیزیاگەران دەزانن ماددەکە چییە و پێکهاتە گەردیلەییەکەشی چۆن بنیات نراوە.
لە گرنگترین بەکارهێنانەکانیشی بریتییە لە دەستنیشانکردن و دۆزینەوەی ئاوێتەی کیمیایی نوێ و دەرمانی پزیشکیی تازە.
هەروەها لە بواری بە وردیی دەستنیشانکردن و دۆزینەوەی ماددەی هۆشبەر و ژەهر لە خوێنی مرۆڤ ئێجگار گرنگە و جێی بایەخە.
جێی ئاماژەیە لە توێژینەوەی پڕۆتین و (دی ئێن ئەی)ـیش زۆر سوودبەخشە.
05/06/2025
"زانستی کیمیا و پشوودرێژی"
وەک ئاشکرایە دۆزینەوە زانستییە ڕەسەن و پشتڕاستکراوەکان، هەوڵ و ماندوبوون و پشوودرێژی و ئارامییەکی زۆری پێویستە؛ بۆیە توێژەران کاتێکی زۆر بۆ توێژینەوەکانیان تەرخان دەکەن و بۆ ئەوەی ئەنجامی باش بەدەست بخەن، چەندین ڕۆژ و مانگ و ساڵ دەخەنە سەریەک. زانستی کیمیاش یەکێکە لە زانستە کاپێکارییەکان و زۆربەی دۆزینەوەکانی پشت بە سەلماندنێکی کرداری و تاقیگەیی دەبەستێ، بۆیە توێژەرانی ئەم زانستە دەبێ تا ئەوپەڕی پشوودرێژ و ئارامگر بن.
نموونەیەکی زیندووی ئەمەش: لە ساڵی1911، شاڕڵ جەیمسی کیمیاگەر (1880-1928)، بۆ دەستکەوتنی ئاوێتەی (کلۆریدی ثولیۆم)ـی خاوێن و پوخت، نزیکەی 15000 جار پڕۆسەی بەکریساڵبوونەوی (Recrystallization)ـی ئەنجام دا! جێی ئاماژەیە پڕۆسەیەکی سادەی بەکریستاڵبوونەوە کە کە لە خوارەوە بە هێلکاری ڕوونکراوەتەوە، بۆ ئەوەی ئەنجامێکی باش بدات بەدەستەوە و کریستاڵی خاوێن و پوختی ماددەکەمان دەست بکەوێ، نزیکەی سی خولەک کاتی پێویستە و وردی و تیژبینی و خاوێنییەکی زۆری دەوێ.
هاوپێچ: هێلکاری ڕوونکردنەوەی پڕۆسەی (دووبارەبەکریستاڵبوونەوە-Recrystallization).
ئامادەکردنی: کاروان حەسەن عەزیز
31/05/2025
کانزاکانی دراولێدان (Coinage metals)
توخمەکانی کۆمەڵەی 11 (مس و زیو و زێڕ)، بە کانزاکانی دراولێدان ناسراون. ئەم کۆمەڵەیە ئەوەندەی بە گرنگییە مێژوویی و ڕۆشنبیرییەکەیانەوە دەناسرێن، ئەوەندە بە ڕەوشتە کیمیایی و فیزیاییەکانیان ناناسرێن. لەبەرئەوەی بە درێژایی چەندین ساڵ وەکوو دراوی کانزایی خۆڕاگر بوونە، پێویستە مادەنەکانی ئەم ماددانە کارلێک نەکەن و بەرگەی لێدان و کشان بگرن یاخود کوتندە بن (وردوخاش نەبن ) و پتەو و بەهێز بن، بۆیە باشترین بژاردە کانزاکانی ئەم کۆمەڵەیەن.
بە درێژایی مێژوو، دراو بە بەکارهێنانی کانزا گرانبەهاکان لێدەدرا. لەم دواییانەشدا، بۆ دروستکردنی دراوی کانزایی، پەنا بۆ ئەو کانزایانە بردرا کە بەهایان کەمترە، بۆ ئەوەی بەدوور بن لەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی بەرزی و نزمی نرخی دراوەکان دەبوویەوە، بۆ نموونە زۆرجار نرخی خودی دراوە کانزاییەکە، لە نرخی بنەرەتی دراوەکە لە بازاڕ زێدەتر دەبوو. هەنووکە دراوە مسییەکان ڕێژەی
زۆری مسییان تێدا نییە، بۆ نموونە پێنسی ئەمەریکی لە تووتیا دروست کراوە و بە مسیش داپۆشراوە، پێنسی بەڕیتانییش لە پۆڵا دروست کراوە و بە مس داپۆشراوە. سەرەڕای ناوەکەی، نیکڵی ئەمەریکیی بەناوبانگ تەنها 25%ی لە نیکڵ پێکهاتووە، هەتا داڕشتەی مس و نیکڵیش لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی نیکڵ، وردە وردە ڕێژەکەی کەم دەکرێتەوە. کانزا بەنرخەکانی هاوشێوەی زێڕ و زیویش، بۆ لایەنی خشڵ و جوانکاری بەکاردێن، هەروەها وەکوو یەدەگی سەرمایەی بانکە تایبەتەکانیش لە
جیهاندا پشتیان پێ دەبەسترێ.
28/04/2025
.
کورتەیەک دەربارەی توخمی کلۆر (Chlorine):
بۆ یەكەمجار زۆر بە فراوانی لە مەیدانی جەنگـدا گـازی كلۆر وەك چەكێكی كوشندە لە جەنگـی جیهانگـیریی یەكەمدا بەكارهێنرا، ئەڵەمانەكان چاوەڕێی بایەكی هەڵكردووی لەبار بوون، كە بەهۆیەوەڕا ئەم گـازە تەقیوە بە ناوجەرگـەی بەرەكانی دوژمندا واتە (بەریتانەكان) بتەنێتەوە. ساڵی1915ز، تەمومژی ئەم گـازە، كە مەیدانی یپرێس Ypresی داپۆشیبوو، زۆر كتوپڕبوو بۆ بەریتانییەكان، ڕاستەوخۆ كاریكردە سەر ئەتەمەكانـTissuesـی قوڕگ، كەپوو، سییەكان و چاوان سووتانەوەیان، بەم گـازە زۆربەی سەربازان ژەهرینا بوون و مردن، بەاڵم ئەوەندەی نەبرد (ناگـوزووری زۆری بۆ مرۆڤ هێنا) بەریتانەكان لە 25ی ئەیلولی هەمان ساڵــدا توانییان بڕێكی زۆر لەم گـازە ئەمباربكەن و بە ڕووی ئەڵەمانەكاندا بیخەنەكار و سەركەوتووانە دەستی خۆیان ی
پێـبوەشێنن.
هەڵكردنی با لە باشووری خۆراواوە بەرەو باكووری خۆرەاڵت و هەڵگـرتنی كەمامەMaskی پاراستن لەو گـازە كوشندەیە، چەند هۆكارێكی زۆر كاریگەر بوون بۆ زاڵبوونیان لەو شەڕەدا. ناواخنراوی ئەم كەمامەیە، پێكهاتبوو لە پێكەڵێكی پاڵێوەری چین لەسەر چین ی
دروستكراو لە خەڵووزەدار و ســودە گیر Soda-lime )گیر لە زوانی عارەبیدا بۆتە جیر؛ كورتكراوەی گیراوە/یە، تێکەڵە گیراوەیەكە سۆدیوم هایدرۆكساید NaOH و كالسیوم ئۆكساید CaO و هەندێك شتی دیکە بۆئەوەی لە كاتی هەناسەی ئەو گـازانە بماشێتەوە و هەوای پاك بمژرێت.
كلۆر Chlorine...توخمێكی ناكانزایە، بیستەمین توخمێكە لەنێو ئەو توخمانەی ،
كە بە نزیكەڕێژەی %0.0126 لە توێژەكەڤرینەكانی زەوییدا هەیە، دوو زڕی
سروشتیی بە گەردیلەكێش /35 و بە ڕێژەی %75.77، بەگەردیلەكێش/37 و بە ڕێژەی %24.23 هەیە.
لە دۆخی گـازیدا ڕەنگـی سەوزی زەردباوە، بۆنێكی وا تیژو خنكێنەری هەیە، كە كاردەكاتە سەر پەردەچڵمینەكان، لەبەرئەوە دەبێت زۆر وریا و ئاگـاداربین لە
كاتی بەكارهێنانیدا، بە ڕێژەی 3.5ppmهەست بە بۆنی دەكرێت، لە دۆخی شلیدا بەر پێست بكەوێت، دەیسووتێنێت. بە یەكگـرتنی لەگـەڵ كانزاكاندا، كلۆرایدی ئەو كانزایە پێكدەهێنێت.
لە 10oC، یەك قەوارە ئاو نزیكەی 3.1 قەوارە و لە 30oCدا نزیكەی 77.1 قەوارە گـازی كلۆر دەتوێنێتەوە. یەكەم خوێیەك، كە لە مێژەوە مرۆڤ بەكاریهێنابێت،
خوێی چێشتە و لە كوردەواریشدا بە نمەكیش ناسراوە، لە نووسراوە بابل ییەكاندا زۆر بە گـرنگـییەوە لەسەری دەدوێن، لە سەردەمی ڕۆمەكاندا شمەكیان پێئاڵوگـۆڕ دەكرد و وای لێهاتبوو، كە ببێتە مووچەی مانگـانەی سوپا و فەرمانبەران. لە سەتەی سیانزەمی زایینیدا شائاو Aqua regiaهێنراەە بەرهەم.
ساڵی1648ز، گلۆبەرJ.L.Glauberی كیمیاگـەر توانی بە گـەرماندنی خۆڵ و كزرە خارسین كلۆراید ZnCl2، لە چەوتەكێكدا ترشی هایدرۆكلۆریكی پەیت ئامادەبكات.
ســەرچــــاوە: کتێبی "مێژووی توخمەکان-THE HISTORY OF THE ELEMENTS)؛ لە نووسین و ئامادەکردنی ماموستای پایەبەرز (ئەسعەد قەرەداغی).
25/04/2025
شەبەنگبینی (Spectroscopy)
شبەنگەشیکاری (شەبەنگبینی) لە ساڵی ١٨٦٠ز لەسەر دەستی ڕۆبەرت بەنسن (١٨١١-١٨٩٩ز) و گۆستاڤ کیرشۆڤ (١٨٢٤-١٨٨٧ز) پەرەی پێدرا، توانرا توخمەکان لەڕێی دیاریکردنی لەرەلەرە جیاکراوەکانی ڕووناکی مژراو یان دراوە دیاری بکرێن. لەکاتی گەرمکردنی ماددە، ئەلیکتڕۆنەکان وزە هەڵدەمژن بۆ ئەوەی بگەن بە بارێکی ورووژاو، پاشان بە هەمان بڕ وزەی کارۆموگناتیسی دەردەپەڕێنن ئەو دەمەی دەگەڕێنەوە بۆ "باری ئاسایی" خۆیان. لەرەلەرە مژراوەکان (و دراوەکان) پشت بە پێکهاتەی ئەلیکتڕۆنیی گەردیلەکان دەبەستن، بۆیە هەر ماددەیەک شەبەنگی مژراو و دراوەی تایبەت بەخۆی هەیە. بەهۆی دۆزینەوەکەی بەنسن و کیرشۆڤ، دوو توخمی نوێ سەریان هەڵدا- سیزیۆم (بۆیە ئەو ناوەی لێنرا، چونکە هێلە شەبەنگییە تایبەتەکەی ڕەنگی شینێکی ئاسمانیی کاڵە)، هەروەها ڕۆبیدیۆم (کە شەبەنگە هێلییەکانی ڕەنگیان سوورێکی جیاوازە). لە کۆتاییدا، ئەم تەکنیکە نوێیە بوو بەهۆی دۆزینەوەی ١٥ توخمی زەمینیی دەگمەنی نوێ، هەروەها هۆکارێک بوو بۆ ئەوەی چاو بە هەندێک لە "دۆزینەوە" مێژووییەکانیش بخشێنرێتەوە. بۆ یەکەمجاریش، توانیمان ئەو ڕووناکییە شی بکەینەوە کە لە تەنۆلکەکانی بۆشایی دوروبەرمان دەردەچن، تاکوو پێکهاتەکانیان بزانین، ئەمەش هۆکار بوو بۆ دۆزینەوەی توخمێکی هەرە گرنگ لە خۆر، ئەویش "هیلیۆم" بوو.
22/03/2025
کارکردنی سیستەمی ئێرباگ (پەڕەشووت)ی ئۆتۆمبێل:
هەروەک ئاشکرایە ڕۆژانە نموونەی زۆری کیمیا دەبینین لەشتەکانی دەورووبەرمان، یەکێک لەو نموونانە کارپێکردنی ئۆتۆمبێلە، ژمارەیەک کارلێکی کیمیایی ڕوو دەدات لەکارپێکردنی ئۆتۆمبێل. بۆ نموونە سووتانی گازۆلین بۆ کارپێکردنی مەکینە، کارلێکی بارگاویکردنەوەی پاتری بۆ دروستکردنی وزەی کارەبا، هتد...
یەکێکی تر لەنموونەکان، سیستەمی ئێرباگە بۆ پاراستنی کەسەکە لەکاتی بەرکەوتنی بە هێزی ئۆتۆمبێل بە بەربەستێک. خۆی دەفری ئێرباگ بەگاز پڕ نەکراوە، بەڵکوو ماددەیەکی خوێی تێدایە بەناوی Sodium Azide کە شێوگەکەی (NaN3) یە.
چۆنیەتی کارکردن و پڕبوونی دەفری ئێرباگەکە:
sodium azide
لەباری ئاسایی جێگیرە، بەڵام کاتێک گەرم دەکرێت لێک هەڵدەوەشێت و گازی نایترۆجین بەرهەم دێنێت بەپێی ئەم کارلێکە:
2NaN3 ---------> 2Na + 3N2
لەکاتی بەرکەوتنی ئۆتۆمبێل بە بەربەستێک، هەستەوەری ئۆتۆمبێل کە هەستیارە بە بەرکەوتنی بەهێزی ئەتۆمبێل، سیگناڵی کارەبایی دروست دەکات و دەینێرێت بۆ ئینفلێیتەرێکی بەستراو بە ئێرباگەکە، ئینجا کە گەرم دەبێت ئەو گەرمییە دەبێتە هۆی تەقینەوەی ماددەکە. لەوکاتەدا خوێی Sodium Azide دەستدەکات بە لێکهەڵوەشان و دەگۆڕێت بۆ گازی نایترۆجین و دەفرەکە پڕ دەکات و دێتە دەرەوە بۆ پاراستنی شۆفێرەکە.
تێبینی: ٭ Sodium azide ئاوێتەیەکی نائەندامی و ئایۆنییە، ڕەنگی سپییە، لە ئاو و ترشدا دەتوێتەوە و ژەهراوییە، بەڵام لەکاتی بەرکەوتنی بەهێزی ئۆتۆمبێل شێوگەکەی دەگۆڕێت بۆگازی نایترۆجین و زیانی نامێنیت.
٭٭ بۆهەر ئۆتۆمبێلێک، تەنها جارێک ئێرباگەکەی دەتەقێت، چونکە لەوجارە تەواوی خوێیەکە لێک هەڵدەوەشێت.
٭٭٭ لەو سیستەمە گازی نایترۆجین بەکاردێت، چونکە نایترۆجین گازێکی inert ـە و لەباری ئاسایی کارلێک لەگەڵ ماددەی تر ناکات و جێگیرە.
٭٭٭٭ لەکاتی لێکهەڵوەشانی خوێی Sodium Azide ، یەکێک لە بەرهەمەکانی ئەو کارلێکە کانزای سۆدیۆمە، ئەوەش زۆر چالاکە و بۆ خۆپاراستن لە زیانەکانی ماددەی تر لە ئێرباگ دەکرێت. بەپێی ئەو کارلێکە کیمیاییانە....
2NaN3 -------> 2Na + 3N2
10Na + 2KNO3 ------> K2O + 5Na2O + N2
خوێی پەیدابووی K2O و Na2O ئۆکسیدی ئەلکالی زۆر ئەکتیڤن، بۆ نەمانی کاریگەرییان کارلێکیان پێدەکرێت لەگەڵ Silicon dioxide بۆ دروستبوونی بەرهەمێکی نەسووت و بێزیان.
K2O + Na2O + SiO2 ------> Alkaline silicate glass
ئامادەکردنی🧪: م. هیوا
16/03/2025
کیمیا و پیشەسازی:
دوو ئاوێتەی ئەندامی، پێیان دەگوترێ بیوتان و ئایزۆبیوتان، ئایزۆمەری بونیاتی یاخود (پێکهاتەیین)-Constitutional isomers؛ هەمان شێوگی کیمیاییان هەیە C4H10، بەڵام لە پێکهاتەدا جیاوازن (لە دابەشبوونیان لە بۆشاییدا جیاوازن)، بیوتان پێکهاتەیەکی زنجیرەیی هەیە و چوار کاربۆنەکان بەدوای یەکدا ڕیز دەبن، بەڵام ئایزۆبیوتان پێکهاتەیەکی لقداری هەیە، ڕەوشت و ئاکارە فیزیایی و کیمیاییەکانیشیان لەیەکتری جیاوازە.
هەر یەکەیان بۆ مەبەستێکی تایبەت لە پیشەسازیدا سوودی لێ دەبینرێ، بیوتان وەکوو سووتەمەنی و ئایزۆبیوتانیش وەکوو کەفی ڕیشتاشین.
14/03/2025
ژوانێکی کیمیایی:💥👩🔬👨🔬⚛😀
جارێکیان، بەڕێز ترشی هایدرۆکلۆریک HCl، چوو بۆ
سینەما...
بە ڕێکەوت کورسییەکەی کەوتە تەنیشت کورسیی
ئەمۆنیا NH3 خان...
سەرنجی یەکتریان ڕاکێشا و دەستیان کرد بە
گفتوگۆیەکی عاشقانە...
لەمیانەی ئاوێتەبوونیاندا، هەورێکی سپی کلۆریدی
ئەمۆنیۆم NH4Cl، بەری شاشەی سینەماکەی داپۆشی...
دواتر، ئەنجامی چیڕۆکە ڕۆمانسییەکە، بە ئامادەبوونی
شێخ H2O، بە هاوسەرگیرییەکی (کارلێکێکی) قەشەنگ
کۆتایی هات:
𝐇𝐂𝐥 + 𝐍𝐇𝟑 ⇌ 𝐍𝐇𝟒 𝐂l