قوتابخانەی ئارمووشەی بنەڕەتی

قوتابخانەی ئارمووشەی بنەڕەتی قوتابخانەی ئارمووشەی بنەڕەتی تێكەڵاو

23/05/2026

ئاگاداری
بۆ ئەو قوتابیانەی نمرەی کارتەکانیان وەرنەگرتووە یان ناتوانن لە سیستەم وەری بگرنەوە بەیانی کاتژمێر
٩ ی بەیانی سەردانی قوتابخانە بکەن
٢٤/٥/٢٠٢٦

ئاگاداری...ئاگاداری قوتابیانی بازنەی  یەکەم پۆلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمی قوتابخانەکەمان دەکەینەوە بەیانی چوارشەممە ڕێ...
19/05/2026

ئاگاداری...
ئاگاداری قوتابیانی بازنەی یەکەم پۆلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمی قوتابخانەکەمان دەکەینەوە بەیانی چوارشەممە ڕێکەوتی ۲٠۲٦/٥/۲٠کاتژمێر (٣) پاش نیوەڕۆ سەردانی قوتابخانە بکەن بە مەبەستی وەرگرتنەوەی ئەنجامی کۆتایی ساڵ.
لەگەڵ ڕێزماندا....

خشتەی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەم خولی یەکەم بۆ پۆلەکانی بازنەی یەکەم و دووەم
30/04/2026

خشتەی تاقیکردنەوەی کۆتایی
وەرزی دووەم خولی یەکەم بۆ پۆلەکانی
بازنەی یەکەم و دووەم

ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش لە هەردوو وەزارەتی (خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی) و وەزارەتی (پەروەردە), بڕیارمان دا بە:​دەستپ...
10/04/2026

ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش لە هەردوو وەزارەتی (خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی) و وەزارەتی (پەروەردە), بڕیارمان دا بە:
​دەستپێکردنەوەی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی و تایبەت لە هەرێمی کوردستان لەناو پۆل و کەمپەسەکان، لە ڕۆژی یەکشەممەوە ڕێککەوتی ١٢ی ٤ ی ٢٠٢٦.

​وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

وەزارەتی پەروەردە

١٠ ی ٤ ی ٢٠٢٦

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە: 🔴 پاش ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرۆسەی خوێندن ، بڕیاردرا بە ڕاگرتنی دەوام...
29/03/2026

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە:

🔴 پاش ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرۆسەی خوێندن ، بڕیاردرا بە ڕاگرتنی دەوام لە دووشەممە ٣٠ ی ٣ ی ٢٠٢٦ وە ، بە شێوەی ئامادەبوون، لە ناو هەموو ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی ونێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان ، تا ئەوکاتەی بەفەرمی ئاگادار دەکرێنەوە پرۆسەی دەوامکردنی ناو پۆل لە هەموو ناوەندەکانی خوێندن ئەنجامنادرێت.

🔵قوتابخانە حکومییەکان بەشێوەی خوێندنی ئەلیکترۆنی و دیجیتاڵی دەتوانن سوود لە خزمەتگوزارییەکانی پلاتفۆرمی ( ئی-وانە) و پلاتفۆرمی ( قوتابخانەکەم ) وەربگرن ، یان سوود لە گروپە ئەلیکترۆنییەکانی قوتابخانەکان وەردەگرن بۆ پێدانی ئەرکی ماڵەوە لەلایەن مامۆستایان بەشێوەی ڕۆژانە وێڕای پەخشکردنی وانەکانی هەموو قۆناغەکانی خوێندن لە هەرسێ (تەلەفزیۆنی پەروەردەیی ) هەولێر و سلێمانی و دهۆک کە لەهەموو شارو شارۆچکەکانی کوردستان پەخشیان هەیە

🔴قوتابخانە ناحکومیەکانی
سیستمی وەزارەتی پەروەردە و قوتابخانە ناحکومییە نێودەوڵەتیەکان و بیانییەکان خوێندنی ئۆنلاین بەگوێرەی سیستمی خۆیان بەرکار دەکەن .

🔵دڵنیایش دەدەینە ناوەندەکانی خوێندن و قوتابیان، لەکاتی گونجاو هەموارکردنەوە و گۆڕانکاریی لە ساڵنامەی خوێندن دەکرێت وکاتی تاقیکردنەوەکان دیاری دەکرێت و مافی قوتابیان پارێزراو دەبێت .

وەزارەتی پەروەردە
٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦

پرسەو هاوخەمی وەک دەستەی کارگێڕی قوتابخانەکەمان بەو پەڕی دڵگرانییەوە هەواڵی گیان لەدەستدانی قوتابییەکی قوتابخانەکەمان ڕا...
26/03/2026

پرسەو هاوخەمی

وەک دەستەی کارگێڕی قوتابخانەکەمان بەو پەڕی دڵگرانییەوە هەواڵی گیان لەدەستدانی قوتابییەکی قوتابخانەکەمان ڕادەگێنین.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٦-٣-٢٠٢٦ بەهۆی رووادوێکی هاتوچۆ قوتابی قوتابخانەکەمان ( مەرد مستەفا حوسێن)لە گەڵ خانەوادەکەی تووشی رووداوی هاتوچۆدەبن لەنزیک گوندی بەرزێوە، بەداخەوە لەم رووداوە کاکە مەردی تەمەن شەش ساڵان قوتابی پۆلی یەکەمی بنەڕەتی لە قوتابخانەکەمان گیانی لەدەستدا، پرسەو سەرخۆشی خۆمان وەک دەستەی کارگێڕی قوتابخانە ئاراستە دایک و باوک و کەس و کاری دەکەین ، دەخوازین خودای گەورە گیانی کاکە مەرد بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و دڵنەوایی و ئارامیش بدات بە دایک و باوکی و خۆشەویستانی.
انا لله وانا الیه راجعون

دەستەی کارگێڕی قوتابخانەی ئارموشە

بەرزکردنەوەی ئاڵاو ڕێزلێنان لە مامۆستایانی ڕاهێنەرئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٦-٢-٢٠٢٦ لە یاریگای چیمەنی دەستکردی قوتابخانە...
26/02/2026

بەرزکردنەوەی ئاڵاو ڕێزلێنان لە مامۆستایانی ڕاهێنەر

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٦-٢-٢٠٢٦ لە یاریگای چیمەنی دەستکردی قوتابخانەکەمان مەڕاسیمی بەرزکردنەوەی ئاڵا بەڕێوەچوو، تێیدا چەند ڕێنماییەک لە لایەن بەڕێوەبەری قوتابخانە پێشکەش بە قوتابییان کران".

سرودی قوتابخانەی ئارموشە لەلایەن مامۆستایانی ڕاهێنەر ( ئارێز فەوزی و لێهات یوسف) بە هاوکاری شادجەرجیس لە لایەن قوتابییانی پۆلی شەشەم پێشکەشکرا".

دواتر ڕێزلێنان درایە مامۆستایانی ڕاهێنەر کە له ماوەیه کاری ڕاهێنەرایەتییان لە قوتابخانەکەمان سەرکەوتووانە تەواوکرد، دەستخۆشی لە مامۆستایانی ڕاهێنەر دەکەین بۆ جێ بەجێ کردنی ئەرکەکانیان لە قوتابخانە، بەهیوای دواڕۆژێکی گەش بۆیان.

لیژنەی راگەیاندن و چاڵاکییەکانی قوتابخانەی ئارموشە

سوپاس و دەستخۆشی بەناوی دەستەی کارگێڕی قوتابخانەکەمان و مامۆستایان و قوتابییان و ئەنجومەنی دایکان و باوکان زۆر سوپاسی ئە...
10/02/2026

سوپاس و دەستخۆشی

بەناوی دەستەی کارگێڕی قوتابخانەکەمان و مامۆستایان و قوتابییان و ئەنجومەنی دایکان و باوکان زۆر سوپاسی ئەو گەنجە خۆبەخشانەی رواندز دەکەین کەوا بەشێوەیەکی خۆبەخشی هەستاون به چاککردنی سەری قوتابییان، ئەو کارەشیان بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رواندز دەست پێکردووە، ئەمڕۆ سەردانی قوتابخانەکەمانیان کرد ، نزیکەی 40 قوتابی بێ بەرامبەر سەریان چاککرا.

ئەو گەنجانە ئامادەنەبوون ئاماژە بەناوو سەرتاشخانەکەیان بکرێت، بڕیاریان داوە تاکۆتایی مانگی رەمەزان لەو کارە بەردەوام بن بۆ تەواوی قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەی رواندز، کارەکەیان جێگەی دەستخۆشی و ڕێزو پێزانینە، جارێکی تر سوپاسی ماندوبوون و ئەو کارە خۆبەخشییەیان دەکەین و نموونەیان زۆر بێت.

لیژنەی راگەیاندن چالاکییەکانی قوتابخانەی ئارموشە

ئەنجامدانی سیمیناری ژینگەیی ئەمڕۆ دووشەممه ڕێکەوتی ٩-٢-٢٠٢٦ لە لایەن رێکخراوی وار بۆ پاراستنی ژینگە، سیمینارێکی هۆشیاری ...
09/02/2026

ئەنجامدانی سیمیناری ژینگەیی
ئەمڕۆ دووشەممه ڕێکەوتی ٩-٢-٢٠٢٦ لە لایەن رێکخراوی وار بۆ پاراستنی ژینگە، سیمینارێکی هۆشیاری ژینگەیی لە لایەن مامۆستا ( عەبدولڕەحمان عەبدولقادر)پێکەشکرا، تێیدا باس لە گرنگی ژینگەو پاراستنی کرایەوە، ئەرکی قوتابییان و پاراستنی ژینگە لەناو ناوەندەکانی خوێندن و گرنگی پێدانی بۆ ئەوەی هەمووان هەست بە بەرپرسیاریەتی پاراستی ژینگە بکەن لە دەرەوەی قوتابخانە".

ژینگە یەکێکە لە بابەتە گرنگەکان و ئەرکی سەرشانی هەمووانە پارێزگاری لە سروشت و ژینگەی کوردستان بکەین، یەکێک لە خاڵەگرنگەکانی دیدو پەیامی قوتابخانەکەمان بایەخ دانە بەژینگە.
بەناوی دەستەی کارگێڕی قوتابخانە و مامۆستایان و قوتابییان زۆر سوپاسی (ڕێکخراوی وار) دەکەین ساڵانە لەناو ناوەندەکانی خوێندن چەندین سیمیناری هۆشیاری ئەنجام دەدەن بەشێوەی خۆبەخشی، هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین.

دواتریش ڕێزو سوپاسی بەڕێوەبەری قوتابخانە پێشکەش بە ڕێکخراوی وار کرا.

لیژنەی راگەیاندن و چالاکییەکانی قوتابخانەی ئارموشە

سوپاس و پێزانین بەناوی دەستەی کارگێری قوتابخانەکەمان و مامۆستایان و قوتابییان زۆر سوپاسی بەڕێز د. سیاکۆ داود، دەکەین کەو...
09/02/2026

سوپاس و پێزانین

بەناوی دەستەی کارگێری قوتابخانەکەمان و مامۆستایان و قوتابییان زۆر سوپاسی بەڕێز د. سیاکۆ داود، دەکەین کەوا هەڵسا بەدابین کردنی فریاگوزاری تەندروستی بۆ قوتابخانەکەمان، سوپاسی بەڕێزیان دەکەین و نموونەی زۆر بێت، بەردەوام هاوکارمان لەم کارە گرنگانە.

لیژنەی راگەیاندن و چالاکییەکانی قوتابخانەی ئارموشە

Address

Rawandiz

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when قوتابخانەی ئارمووشەی بنەڕەتی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category