Fam Technical & Vocational Institute - پـەیمانگەی تەکنیکی و پیشـەیی فــام

  • Home
  • Iraq
  • Ranya
  • Fam Technical & Vocational Institute - پـەیمانگەی تەکنیکی و پیشـەیی فــام

Fam Technical & Vocational Institute - پـەیمانگەی تەکنیکی و پیشـەیی فــام Fam Technical & Vocational Institute - پـەیمانگەی تەکنیکی و پیشـەیی فــام

پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی فام پیرۆزبایی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر ﷺ لە هەموو موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکات.هاتنی پێ...
24/08/2026

پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی فام پیرۆزبایی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر ﷺ لە هەموو موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکات.

هاتنی پێغەمبەر محەممەد ﷺ ، نەخشەڕێگایەکی ڕوون بوو بۆ ڕزگاربوونی مرۆڤ لە نەزانی و بیری تەسک؛ ژیانی پڕکرد لە خۆشەویستی و ئاشتەوایی، و فێری کردین چۆن بە یەکگرتووی و ڕێزەوە بژین.

وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِّلْعَالَمِينَ

Website | https://famgroup-iraq.com
📽𝗙𝗔𝗠’𝘀 𝗠𝗲𝗱𝗶𝗮

مامۆستایەکی FTVI توێژینەوەیەکی لە جۆرناڵێکی جیهانیی ئاستبەرزدا بڵاوکردەوەد. ژاڵە ساڵح، مامۆستا لە پەیمانگەی تەکنیکی و پی...
23/08/2026

مامۆستایەکی FTVI توێژینەوەیەکی لە جۆرناڵێکی جیهانیی ئاستبەرزدا بڵاوکردەوە

د. ژاڵە ساڵح، مامۆستا لە پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی فام، توێژینەوەیەکی زانستیی لە جۆرناڵی جیهانیی (Scientific Reports) سەر بە گروپی ناسراوی (Nature) بڵاوکردەوە.

✭ ئاستی جۆرناڵ: چارەگی یەکەم (Q1) بە ئیمپاکت فاکتەری (4.9)
✭ ناونیشانی توێژینەوە:
(Conjugated aptamer against PCSK9 lowers ANGPTL3 and elevates LPL via ChREBP gene upregulation)

✭ پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی فام گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی د. ژاڵە ساڵح دەکات و هیوای سەوتنی بەردەوامی بۆ دەخوازێت لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری رێڕەوی زانستدا.

خوێندنەوەی دەقی توێژینەوەکە:
https://doi.org/10.1038/s41598-026-63622-9

19/08/2026

داهاتوو لە دەستی تۆدایە!
5 بەشی تەکنیکی کە بازاڕی کار داوای دەکات

دەتەوێت لە زووترین کاتدا ببی بە خاوەن بڕوانامە و پیشەی خۆت؟

لە پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی فام، 5 بەشی تەکنیکی کە کۆمەڵگە و بازاڕی کار پێویستیان پێیەتی، داهاتووت گەرەنتی دەکات

تەنها دوو ساڵ بەسە بۆ ئەوەی بە سەرکەوتن بگەی.

➊. دەرمانسازی
➋. پەرستاری
➌. تەکنەلۆجیای تاقیکەی پزیشکی (شیکاری نەخۆشییەکان)
➍. سڕکردن
➎. ژمێریاری

کاتی بڕیاردانە! بەشە تەکنیکییەکانی 𝐅𝐓𝐕𝐈 هەڵبژێرە

📍ناونیشانی پەیمانگە: رانیە - جووتسایدی زانکۆ - لوتکە
☎️ بۆ پەیوەندی: 07512815050 - 07722815050

Website | https://ftvi.edu.iq
📽𝗙𝗔𝗠’𝘀 𝗠𝗲𝗱𝗶𝗮.

بەشی “هونەری بیناسازی” لە 𝐅𝐓𝐕𝐈 کرایەوەخوێندنی تەنها دوو ساڵ؛ کلیلی چوونە ناو بازاڕی کار و داهاتوویەکی مسۆگەر✭ لە سەردەمی...
12/08/2026

بەشی “هونەری بیناسازی” لە 𝐅𝐓𝐕𝐈 کرایەوە

خوێندنی تەنها دوو ساڵ؛ کلیلی چوونە ناو بازاڕی کار و داهاتوویەکی مسۆگەر

✭ لە سەردەمی گەشەی خێرای شارسازی و تەلارسازیی مۆدێرندا، بەشی “هونەری بیناسازی” بنەمایەکی سەرەکییە بۆ نەخشەسازی و بنیادنانی پرۆژەکان. بازاڕی کاری ئەم بوارە تادێت گەرمتر دەبێت، بازاڕی خانووبەرە و موڵکدارێتی، هەروەها پێویستی بۆ ئەندازیاریی و سەرپەرشتیاریی و نەخشەسازیی تادێت رووەو هەڵکشانی زیاتر دەچێت.

✭ ئەم بەشە لە پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی فام، دەرفەتێکی زێڕینە بۆ دەرچووانی پۆلی 12ی زانستیی و وێژەیی، دەرچووانی ئامادەییە پیشەیی و ئیسلامی و کشتوکاڵییەکان، هەروەها دەرچووانی پەیمانگە پێنجساڵییەکان، تاوەکو لە ژینگەیەکی فێرکاریی پێشکەوتوو و تاقیگەی سەردەمییدا، شارەزایی پیشەیی بەدەستبهێنن و ببنە خاوەنکاری گەرەنتیکراو و سەقامگیر.

📍ناونیشانی پەیمانگە: رانیە - جووتسایدی زانکۆ - لوتکە
☎️ بۆ پەیوەندی: 07512815050 - 07722815050
Website | https://ftvi.edu.krd
📽 𝗙𝗔𝗠’𝘀 𝗠𝗲𝗱𝗶𝗮

خولەکانی “هاوینی FTVI” کۆتاییان هات✭ لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا، کۆتاییهاتنی خولە بەهێز و گرنگە زانستیی و پیشەییەکانی هاوینە...
09/08/2026

خولەکانی “هاوینی FTVI” کۆتاییان هات

✭ لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا، کۆتاییهاتنی خولە بەهێز و گرنگە زانستیی و پیشەییەکانی هاوینەی پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی فام راگەیەندرا.

✭ ئەمڕۆ 9ی ئاب، د. دانا عثمان راگری پەیمانگە، بڕوانامەی رێزلێنانی بە راهێنەر و مامۆستایانی خولەکان بەخشی و مامۆستایانی راهێنەریش؛ (هێنەر سلێمان، شاگوڵ بابەکر، ئاراز قادر، زانا عومەر، هاوبیر عومەر، سەپان عەبدولرەحمان)، بڕوانامەی فەرمی بەشداریکردن-پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی فام-یان بەخشی بە فێرخوازانی بەشداربوو.

✭ خولەکان بەسەرپەرشتی داوەر عومەر، بەڕێوەبەری کارگێڕیی پەیمانگە و لەکەشێکی گونجێندراو بۆ فێربوونی لایەنە تیۆری و کردارییەکان بەڕێوەچوون، ئامانجی سەرەکیش ئامادەکردنی فێرخوازان بۆ بازاڕی کار.

✭ پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی فام، بەکردنەوەی 15 خولی گرنگ، ویستی رۆڵی خۆی بگێڕێت لە سودگەیاندن بە ئارەزوومەندە زانستیی و پیشەییەکان، تا لەرێگەی بڕوانامەکانیان هەگبەی کاریان فراوانتر بکەن، بەوپێیەی زیاتر لە هەرکەسی دیکە لە بازاڕ خواست بۆ ئەزموودارەکانی فامە.

Website | https://ftvi.edu.iq
📽𝗙𝗔𝗠’𝘀 𝗠𝗲𝗱𝗶𝗮.

هەلی کار لە 𝐅𝐓𝐕𝐈 پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی فام، لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری کاروبارەکانی و ئایندەی گەشتر بۆ خوێندکارانی،...
05/08/2026

هەلی کار لە 𝐅𝐓𝐕𝐈

پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی فام، لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری کاروبارەکانی و ئایندەی گەشتر بۆ خوێندکارانی، هەلی کار بەشێوەی هەمیشەیی (Full-Time) بۆ پۆستەکانی (HR) و (CDC) رادەگەیەنێت، داوا لەو کەسانە دەکەین کە مەرجەکانی خوارەوەیان تێدایە، CVی خۆیان پێشکەش بکەن:

1. سەرچاوە مرۆییەکان (HR)
مەرج و تایبەتمەندییەکان:
✭ بوونی ئەزموون و شارەزایی پێویست لە بواری کارکردنی سەرچاوە مرۆییەکاندا.
✭ شارەزایی باشی لە زمانی کوردی و ئینگلیزیدا هەبێت؛ هەروەها زانینی زمانێکی دیکەش دەبێتە خاڵێکی بەهێز.
✭ خاوەنی توانایەکی بەهێزی هەبێت لە دروستکردن و پەرەپێدانی پەیوەندی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا.
✭ کەسێکی چالاک و داهێنەر بێت، توانای بەڕێوەبردنی ئەرکە کارگێڕییەکان و رێکخستنی کارەکانی پەیوەندیدار بە سەرچاوە مرۆییەکانەوە هەبێت.
✭ نابێت لە کەرتی گشتی یان تایبەتدا دامەزراو بێت.
✭ توانای تەواوی هەبێت لە بەجێهێنان و بەڕێوەبردنی ئەرکەکانی بەش بە شێوەیەکی رێکوپێک.

2. بەڕێوەبەری سەنتەری کار (CDC)
مەرج و تایبەتمەندییەکان:
✭ هەڵگری بڕوانامەی ماستەر بێت.
✭ شارەزایی باشی لە زمانی کوردی و ئینگلیزیدا هەبێت؛ هەروەها زانینی زمانێکی دیکەش دەبێتە خاڵێکی بەهێز.
✭ خاوەنی توانایەکی بەهێز بێت لە دروستکردن و پەرەپێدانی پەیوەندی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا.
✭ کەسێکی چالاک و داهێنەر بێت، توانای ئەنجامدانی وۆرکشۆپ، راهێنان و کردنەوەی خولی جۆراوجۆری هەبێت بەم مەبەستەی توانای خوێندکاران گەشە پێبدات.
✭ نابێت لە کەرتی گشتی یان تایبەتدا دامەزراو بێت.
✭ خاوەنی ئەزموون و شارەزایی پێویست بێت لە پسپۆڕییەکەی خۆیدا.
✭ توانای تەواوی هەبێت لە بەجێهێنان و بەڕێوەبردنی ئەرکەکانی سەنتەر بە شێوەیەکی رێکوپێک.

✭ خوازیاران دەتوانن سیڤییەکانیان بۆ ئیمەیڵە بنێرن:
[email protected]

✭ بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن سەردانی کەمپەسی پەيمانگە بکەن
ناونیشانی پەیمانگە: رانیە-جووت سایدی زانکۆ-لوتکە
بۆ پەیوەندی کردن: 07512815050 - 07722815050

✭رۆژانە دەتوانن لە کاتژمێر 9:00ـــی سەرلەبەیانی تا کاتژمێر 1:00ی دوای نیوەڕۆ سەردانی پەیمانگە بکەن.

Website | https://ftvi.edu.iq
📽𝗙𝗔𝗠’𝘀 𝗠𝗲𝗱𝗶𝗮.

02/08/2026

خوێندکارانی پێشەنگ کە سەرەتای ئەمساڵ دەستیان بە خوێندن لە پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی فام-وە کرد، بە سەرکەوتوویی قۆناغی یەکەمییان تێپەڕاند و ئێستا بە تینێکی نوێوە بەرەو قۆناغی کۆتایی خوێندنەکەیان هەنگاو دەنێن.

تەنها بە دوو ساڵ لە 𝐅𝐓𝐕𝐈، لە ناوازەترین ناوەندی ئەکادیمیی لە هەرێمی کوردستان و عێراق، دەبیتە هەڵگری دیبلۆمی باوەڕپێکراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و بە توانا و زانیارییە پراکتیکییەکانەوە دەچیتە ناو بازاڕی کارەوە.

Website | https://ftvi.edu.iq
📽𝗙𝗔𝗠’𝘀 𝗠𝗲𝗱𝗶𝗮.

بەشی “بەبازاڕکردن و پەیوەندییەکان”خوێندنی تەنها دوو ساڵ، دەستەبەری کاری هەمیشەیی✭ لە سەردەمی دیجیتاڵیی و رکابەریی بازاڕد...
30/07/2026

بەشی “بەبازاڕکردن و پەیوەندییەکان”

خوێندنی تەنها دوو ساڵ، دەستەبەری کاری هەمیشەیی

✭ لە سەردەمی دیجیتاڵیی و رکابەریی بازاڕدا، بەشی “بەبازاڕکردن و پەیوەندییەکان” بە کۆڵەکەیەکی سەرەکی هەر دامەزراوە و کۆمپانیایەک دادەنرێت؛ شارەزایی لەم بوارەدا واتە توانای دروستکردنی ناوبانگ، گەشەپێدانی براند و بەڕێوەبردنی پەیوەندییەکان لە ئاستێکی پیشەییدا.

✭ بەشی “بەبازاڕکردن و پەیوەندییەکان” لە پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی فام کراوەتەوە و بۆ ساڵی خوێندنی ئایندە بەردەست دەبێت، ئەمەش دەرفەتێکی زێڕینە بۆ ئەو خوێندکارانەی ئارەزوی کارکردن لە سێکتەری بەڕێوەبردن، میدیا و راگەیاندنی بازرگانییان هەیە.

✭ خوێندکارانی دەرچووی 12ی ئامادەیی، هەلی خوێندنیان لەم بەشە هەیە لە ناوازەترین ناوەندی ئەکادمیی لە کوردستان، لە پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی فام، کە ئاستی بەرزی خوێندنەکەی و جێگە و باڵەخانە و تاقیگە سەردەمییەکانی هاوتای زانکۆ و پەیمانگە هەرە پێشکەوتووەکانی جیهانە.

📍ناونیشانی پەیمانگە: رانیە-جووتسایدی زانکۆ-لوتکە
☎️بۆ پەیوەندی کردن: 07512815050 - 07722815050

Website | https://ftvi.edu.krd
📽𝗙𝗔𝗠’𝘀 𝗠𝗲𝗱𝗶𝗮.

27/07/2026

لەماوەی دووساڵ خوێندن لە 𝐅𝐓𝐕𝐈، ببە خاوەن بڕوانامەی باوەڕپێکراو و دەرفەتی کـــار لە بازاڕدا

پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی فــــام، ناوازەترین ناوەندی ئەکادیمییە لە کوردستان و ناوچەکە، کە ئاستی بەرزی و کواڵێتی هەرە پێشکەوتوو و پێگەیشتووی دەتگەیەنێتە ئامانج.

Website | https://ftvi.edu.iq
📽𝗙𝗔𝗠’𝘀 𝗠𝗲𝗱𝗶𝗮.

هاوینی 𝐅𝐓𝐕𝐈، دەستپێکی خولە زانستیی و پیشەییەکان✭ ئەمڕۆ بە وزەیەکی زۆرەوە، لە کەشێکی پێشوەختە پلانبۆداڕێژراوی فێرکاریدا، ...
22/07/2026

هاوینی 𝐅𝐓𝐕𝐈، دەستپێکی خولە زانستیی و پیشەییەکان

✭ ئەمڕۆ بە وزەیەکی زۆرەوە، لە کەشێکی پێشوەختە پلانبۆداڕێژراوی فێرکاریدا، خولە زانستیی و پیشەییەکانی هاوینی پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی فام دەستیان بە وانە تیۆری و کردارییەکانیان کرد.

✭ بەپێی پلانی 𝐅𝐓𝐕𝐈، ئەوانەی بەشداری خولەکانن، کەڵکی ناوازە وەردەگرن و ئامادە دەکرێن بۆ هەر ئاڵنگارییەکی پیشەیی لەو بابەتانەی بۆی دەخوێنن، هاوکات دەبنە هەڵگری بڕوانامەیەکی متمانەپێکراو لە ئاستباڵاترین ناوەندی خوێندن لە ئیدارەی راپەڕین، هەرێمی کوردستان و عێراق.

Website | https://ftvi.edu.iq
📽𝗙𝗔𝗠’𝘀 𝗠𝗲𝗱𝗶𝗮.

Address

Ranya
46012

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Fam Technical & Vocational Institute - پـەیمانگەی تەکنیکی و پیشـەیی فــام posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share