11/08/2022
زۆرجار دارسنەوبەرەکانی کێوەڕەش شەوانە گوێیان لەدەنگی گەنجێک دەبێ،کە بەجۆشوخرۆشەوە قسە بۆ هاوڕێکانی دەکا ،بەڵام دیاربوو ئەو دارسنەوبەرە کونجکۆڵانەی پرسیاریان لە دارسنەوبەرەقژ درێژەکانی دراوسێیان کردبوو زانیبوویان، ئەو گەنجە ناوی شوان ڕەسوڵە و هاوڕێکانی ئاگاداردەکا، کە لەکاتی دیاریکراودا ئامادەی خۆپیشاندان بن، دوایی ئەو شنەبایەی شەوانە بەناو دار سنەوبەرەکاندا هەڵدەکا، بۆئەو دارسنەوبەرانەی باسکردبوو، کە ویستبوویان زیاتر شوانە بناسن، کە ئەو گەنجەی ئەوان لێیدەپرسن، شار و وڵات و بەفر باران و ئازادی خۆشدەویست، بۆیە ئەمڕۆ من دکتۆر جەعفەری هاوڕێم، کە لە سلێمانییەوە هاتبووە ڕانیە، دوای ئەوەی تەلەفۆنی کرد، هێشتا لە چاکوچۆنی نەبووبۆوە، کە دیاربوو، تامەزرۆبوو بۆ ئەوەی بچێتە سەرگۆڕی کاک شوان، بۆیە منیش لەکاتی دیاریکراودا ئامادەبووم و لەدەمی ئێوارێدا، بەیادی هەموو ئەو دانیشتن و قسە و سەردان و یەکدیبینیانەی ئێمە و کاک شوان چوەینە سەرگۆڕەکەی و فاتیحامان خوێند و ئەو وێنەیەمان چرکاند.
شوانە گیان تۆ یەکێک بووی لەو خوێندکارانەم، کە دوای ئەوی قۆناغەکانی خوێندنت بڕین و بووی بە مامۆستا، بوەیەوە بە هاوڕێ و خۆشەویستی من و دکتۆریش، بۆیە هەردووکمان، وەکچۆن درەختە شەرمنەکانی گەرەکەی خۆتان و گڵنجان و ڕەشەمێرگ بۆت بەپەرۆش بوون و خوشیان دەویستی ئێمەش بۆت بەپەرۆش بووین و خۆشماندەویستی، خودای گەورە لێتخۆشبێ و جێگەت بەهەشت بێ.
مامۆستا عومەر میراودەلی و دکتۆر جەعفەر