نوێنەرایەتی گشتی خوێندکارانی زانکۆی راپەرین

  • Home
  • Iraq
  • Ranya
  • نوێنەرایەتی گشتی خوێندکارانی زانکۆی راپەرین

نوێنەرایەتی گشتی خوێندکارانی زانکۆی راپەرین پەیجی فەرمی نوێنەرایەتی گشتی خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین
official page of university of Raparin students

02/03/2023
15/10/2022

ئاگاداری بۆ خوێندكارانی تازە وەرگیراو لەزانكۆی راپەرین

تۆماری گشتی زانكۆی ڕاپه‌ڕین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم خوێندکارانی تازە وەرگیراو دەكات لەزانکۆ و پەیمانگاکان و به‌تایبه‌تی خوێندکارانی وەرگیراو لەزانکۆی ڕاپه‌ڕین، هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ سەرجەم خوێندکارانی وەرگیراو دەخوازن.
خوێندکارانی وەرگیراو ئاگادار دەکەینه‌وه‌ کە مامەڵەی وەرگرتنی خوێندکاران لە زانكۆمان لە ڕۆژی ( یەکشه‌ممه‌) ڕێکەوتی (١٦-١٠-٢٠٢٢) دەستپێدەکات و ڕۆژانی ده‌وامی زانكۆمان له‌سه‌رجه‌م كۆلێژ و به‌شه‌كان بۆ په‌یوه‌ندیكردن بریتی دەبێت لەرۆژانی (شه‌ممه‌ تاوه‌كو چوار شه‌ممه‌)، پێداویستیه‌كانی خوێندكارانی وه‌رگیراو له‌زانكۆی ڕاپه‌ڕین بۆ خۆ تۆماركردن بریتین لەمانەی خوارەوە:
1. بروانامه‌ی دوانزه‌ی ئاماده‌یی په‌سه‌ندكراو له‌لایه‌ن په‌روه‌رده‌ی سنوره‌كه‌ی
2. (4) وێنه‌ی ڕه‌نگا و ڕه‌نگی تازه‌.
3. كۆپی ناسنامه‌ی باری شارستانی و كۆپی ڕه‌گه‌زنامه‌ عێراقی (ئه‌گه‌ر هه‌بێت)، كۆپی كارتی نیشتیمانی (ئه‌گه‌ر هه‌بێت).
4. كۆپی كۆبۆنی خۆراك
5. كۆپی كارتی زانیاری (ئه‌گه‌ر نه‌بوو پێویسته‌ پیشتگیری نیشته‌جێبون بهێنێت)
6. كۆپی پاسپۆرت (ئه‌گه‌ر هه‌بێت)
7. پشكنین چاو و پشكنینی خوێن.
8. به‌ڵێننامه‌ و ده‌سته‌به‌ری دارایی (كفاله‌) له‌ بەرێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی لە سەرۆکایەتی زانكۆمان ئه‌نجامده‌درێت.
9. پسولەی خۆ تۆماركردن، بەبڕی(٥٠) هەزار دینار له كۆلێژی وەرگیراو ئەنجام دەدرێت.
10. بۆ خوێندکارانی وەرگیراو بە پاڕالێل و ئێواران پێویستە پسوله‌ی بری یه‌كه‌می (قستی) شایسته‌ی دارایی خوێندنی پێشکەش بکات كه‌ له‌ كۆلێژی وه‌رگیراو ئه‌نجام ده‌درێت.

تۆماری گشتی زانكۆی راپەڕین

وەزارەتى خوێندنى باڵا کرێى خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگە حکومى و تایبەتەکان کەمدەکاتەوەبە لەبەرچاوگرتنى بارودۆخى دارایى هاو...
05/10/2022

وەزارەتى خوێندنى باڵا کرێى خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگە حکومى و تایبەتەکان کەمدەکاتەوە

بە لەبەرچاوگرتنى بارودۆخى دارایى هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانى هەرێمى کوردستان بەڕێژەى (٤٥%) لەگشت قۆناغەکانى خوێندنى بەرایى و خوێندنى باڵا (پارالێل - ئێواران)، هەروەها کرێى خوێندنى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بەپێى ئەنجامەکانى ڕێزبەندى نیشتیمانى، بەڕێژەى (١٠ بۆ ٢٠ %) بۆ سەرجەم قۆناغەکانى خوێندن کەمکردەوە.

عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: هەرێمەکەمان بە بارودۆخێکى تایبەت گوزەر دەکات بە شێوەیەک پێویستە هەموان ڕەچاوى بارو گوزەرانى دارایى خەڵکى خۆمان بکەین و لە هەمان کاتیشدا بتوانین هەلى خوێندن بۆ قوتابیان و خوێندکارانى هەرێمەکەمان دەستەبەر بکەین، لەو چوارچێوەیەشدا وتى: بۆ ئەوەى گیانى کێبڕکێى زانستى لە دامەزراوە ئەکادیمیەکان بپارێزین و بە لەبەرچاوگرتنى باوردۆخى هاوڵاتیان وەزارەتى خوێندنى باڵا بڕیاریدا بە بەردەوامی دان بە کەمکردنەوەى کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومى و تایبەتەکان.

ڕاشیگەیاند: ئامانجى وەزارەتەکەمان لە کەمکردنەوەى کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکان بە لەبەر چاوگرتنى بارى دارایى هاوڵاتیانى کوردستان و ڕەخساندنى هەلى زیاترى خوێندن و پەرەپێدانى تواناکانى گەنجانی هەرێمەکەمانە، لەهەمان کاتدا ئەم هەنگاوە یارمەتیدەر دەبێت لە پاراستنی سەرمایەی نیشتمانی و بەکارهێنانی لە گەشەپێدانی زانکۆکان.

وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا وتیشى: فەرمانى وزارى کەمکردنەوەى کرێى خوێندن ئاراستەى گشت زانکۆ و پەیمانگە حکومى و تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان کراوەو بۆ ئەمساڵى خوێندن دەچێتە بوارى جێبەجێ کردن، بەم شێوەیەى خوارەوە:

زانکۆ حکومییەکان:
داشکانى ڕێژەى (٤٥%) لە کرێى خوێندنى (پارالێل) و (ئێواران)ى گشت قۆناغەکانى خوێندنى بەرایى و خوێندنى باڵا لە سەرجەم زانکۆ حکومییەکان و دامودەزگاکانى ترى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٢-٢٠٢٣).

زانکۆ تایبەتەکان:
کەمکردنەوەى کرێى خوێندن بەپێى ئەنجامەکانى ڕیزبەندى نیشتمانى زانکۆکانى کوردستان دەبێت بەم شێوەى خوارەوە:
- ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گروپى B، بەڕێژەى (١٠%) کرێى خوێندن کەمدەکرێتەوە.
- ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گروپى C، بەڕێژەى (١٥%) کرێى خوێندن کەمدەکرێتەوە.
- ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گروپى D، بەڕێژەى (٢٠%) کرێى خوێندن کەمدەکرێتەوە.
- سەرجەم پەیمانگە تایبەتەکان و کۆلێژە زانکۆییەکان بەڕێژەى (٢٠%) کرێى خوێندنیان کەمدەکرێتەوە.

18/09/2022
18/09/2022

مەڵبەندی ڕاوێژکاری زانکۆی ڕاپەڕین بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی خوێندکاران دەستبەکاردەبێت

ناونیشان:
١- کەمپەسی زانکۆی ڕاپەڕین ،بینایی سەرۆكایەتی زانكۆ، نهۆمی یەكەم.
٢- کەمپەسی قەڵادزێ، کۆلێژی پەروەردە ، قەڵادزێ، نهۆمی سێیەم ، تاقیگەی کۆمپیوتەر.

https://www.uor.edu.krd/news/recent-news/3272-zanko-line-2022-2023

18/09/2022

ئاگاداری خوێندکارانی بەشی یاسا و کارگێری ئیواران

لیژنەی تاقیكردنەوەكان لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان ئاگاداری خوێندكارانی بەشی یاساو بەشی كارگێڕی ئێواران دەكاتەوە کە ئەمرۆ کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دوەمیان بۆ دەنێردرێتەوە.

لیژنەی تاقیکردنەوەکان

٢٤ی ئەیلولی ٢٠٢٢ یەكەم رۆژی دەستپێكردنەوەی دەوامی خوێندن دەبێت لەزانكۆی راپەڕین
23/08/2022

٢٤ی ئەیلولی ٢٠٢٢ یەكەم رۆژی دەستپێكردنەوەی دەوامی خوێندن دەبێت لەزانكۆی راپەڕین

بەرزو پیرۆز بێت یادی ٤٦ سالەی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان .💚🌹💚
26/04/2022

بەرزو پیرۆز بێت یادی ٤٦ سالەی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان .
💚🌹💚

سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین، ئاگاداری سەرجەم خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەران، لەسەرجەم بەش و كۆلێژەكان و سەرۆكایەتی ...
17/01/2022

سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین، ئاگاداری سەرجەم خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەران، لەسەرجەم بەش و كۆلێژەكان و سەرۆكایەتی زانكۆ دەكاتەوە، كە رۆژانی سێشەممەو چوار شەممەو پێنج شەممە (18 و 19 و 20 – 1-2022) لەبەر سەلامەتی گیانی خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەران دەوامی خوێندن و كارگێڕی لەكاتژمێر (9:30)ی پێشنیوەڕۆوە دەستپێدەكات.

Address

University Of Raparin, Main Street، Ranya
Ranya
46012

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when نوێنەرایەتی گشتی خوێندکارانی زانکۆی راپەرین posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share