10/08/2026
✨ لەتاریکی شەوە زەنگەوە بۆ درەوشانەوەی زیاتری خوێندنگاکەمان ✨
بە هیمەت و خەمخۆری بەڕێز م. سەرکەوت (بەڕێوەبەری خوێندنگا) و بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی کارەبا، توانرا پڕۆژەی بەستن و هەڵواسینی ٥ گڵۆپی ئینارەی نوێ بۆ بەردەم شەقامی خوێندنگای ٥ی ئازار بە سەرکەوتوویی جێبەجێ بکرێت.
جێی خۆیەتی زۆرترین سوپاس و پێزانینی ئیدارەی خوێندنگاکەمان ئاڕاستەی ئەم بەڕێزانە بکەین:
🔹 بەڕێز کاک عەلی بەڕێوەبەری گشتی کارەبای ڕاپەڕین بۆ هاوکاری و ئاسانکارییە بەردەوامەکانیان.
🔹 بەڕێز کاک ئازاد (بەڕێوەبەری گەنجینەی کارەبا) کە ماندوومان کرد لە هەڵبژاردن و تاقیکردنەوەی گڵۆپەکان.
🔹 بەڕێزان کاک عوسمان و کاک حاجی جەمال بۆ هاوکاری و پشتیوانییە بەردەوامەکانیان.
🔹 مامۆستای خوێندنگاکەمان
بەڕێز م. محمد مستەفا بۆ کڕینی پێداویستییەکان.مامۆستا شێرزاد بۆ پێشنیارەکەی 💡
📌 ڕوونکردنەوەی دارایی و شەفافییەتی خەرجییەکان:
* کەرەستەی وەرگیراو: تەنها ٥ گڵۆپە نوێیەکە (ئینارەکان) بە شێوەی دیاری/لەلایەن و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای ڕاپەڕین.
* سەرجەم خەرجییەکانی تر: (کرێی شۆفڵ و ڕافیعە، کرێی وەستا، قۆڵ، فۆتۆسێڵ و وایەر) بە تەواوی لەسەر ئەرک و بودجەی ئیدارەی خوێندنگای ٥ی ئازار دابینکراون.
کۆی گشتی خەرجییە داراییەکانی ئیدارەی خوێندنگا: ٣٨٩,٠٠٠ دینار
(خەرجییەکان بریتی بوون لە: کرێی شۆفڵ ١٧٥,٠٠٠ + کرێی وەستا ١١٠,٠٠٠ + قۆڵ و فۆتۆسێڵ ٨٠,٠٠٠ + وایەر ٢٤,٠٠٠ دینار).
دووبارە سوپاس بۆ تێکۆشان و بەخشندەیی سەرجەم ئەو بەڕێزانەی دەستی هاوکارییان درێژ کرد بۆ ڕووناککردنەوەی ژینگەی خوێندنگاکەمان.
ئیدارەی خوێندنگای ٥ی ئازاری کوڕان
✨ خزمەتکردن لە پێناو پەروەردە و ڕووناکیدا بەردەوامە